ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣.٦.٢٠٢٥ لە لایەن ڕێکخراوی کولتووری پاکستان بانگهێشتنی هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بە شداری لە سێمینار کرد. سێمینارەکە لە شاری سێشمۆ (Skedsmo) سەر بە پارێزگای لیللەسترۆم لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
تەوەری سێمینارەکە لە سەر پەروەردە و بارهێنانی منداڵان لە کۆمەڵگەی نۆروێژی بوو.
بەڕێوەبەری بەرنامە لە پاش بە خێرهێنانی بەشداربووان باسی لە سەر چۆنییەتی دەسبەکار بوونی ڕێکخراوەکەیان لە ساڵی ٢٠١٧ کرد و ووتی ئەوان کاریان بۆ خزمەت بەو منداڵانە کە بنەماڵەکانیان لە باری مادییەوە دەسەڵاتی ئەوەیان نەبووە کە بە گوێرەی پێویست کەرەستەی یاریکردن و وەرزش بۆ منداڵانیان دابین بکەن. هەر بەو بۆنەوە ئەو ڕێکخراوە هەوڵیان داوە بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ منداڵان بەرێوە ببەن. بۆ وێنە سەردانی سینەما و شوێنی یاری و سەیران و هتد. تا بتوانن بۆشایی ژیانی منداڵان پڕ بکەنەوە. مەبەستی ڕێکخراوەکەیان یارمەتیە بۆ بارهێنانی منداڵانیکی بە کەڵک لە دواڕۆژدا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران- نۆروێژ
سێشەممە ٢٤.٠٦.٢٠٢٤