Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

سەربەخۆیی ئابووری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری ئەو سەربەخۆییە لەسەر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەکان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-15
  • 16:46

جیهان بێتووشی

با بە پرسیارێک دەست پێبکەین
ئایا کارکردنی ژنان و ئابوری سەربەخۆ تەنها بەدەستهێنانی داهاتە یان گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی بەها کۆمەلایەتییەکان؟

لە سەرانسەری جیهاندا سەربەخۆیی ئابووری ژنان یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکان بۆ گەشەی کۆمەڵگا و دابینکردنی دادپەروەری ڕەگەزیی، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ڕێگایە هێشتا پڕە لە بەربەستی یاسایی دادوەری و دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکان سەربەخۆیی ئابووری تەنها دابینکردنی داهات و گۆڕانکاری نییە لە ژمارەدا، بەڵکو شۆڕشێکی هێواشە بۆ گۆرانکاری و یەکسانی مافی جیندەری بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەنی کۆمەڵگایەکی پیاوسالار و سیستەمێکی سیاسی ئایینییە کە مافی هەڵبژاردنیان دەیان ساڵە لە ژنان زەوتکردووە، بۆیە هەر کارێکی بچووکی ئابووری دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بۆ شکاندنی یاسا سەپێندراوەکان لە کۆمەڵگادا.
بەواتەیەکی تر ژیان لە زۆربەی بوارەکان بۆ ژنان پڕە لە ئاستەنگی و ئاریشە، ئەمەش لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیهان تا ئێستاش تا سەردەمی نوێ و پێشکەوتنیش هەر بەردەوامە ئەم ئاستەنگیانە لە ئێران بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی زیاتر بەرچاو دەکەوێت ئەوەش زیاتر بۆ بەربەستی یاساکانی کۆماری ئیسلامی و یاسا و دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان و دەگەڕێتەوە لە کۆمەڵگادا.
ئێمە لەم وتارەدا دەمانەوێت زیاتر گرنگی بە پێشکەوتنی ئابووری و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و لایەنە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدەین.
لەو چەند دەیەی ڕابردوودا ژنان لە ڕۆژهەڵات بەردەوام بە شێوەی بەرچاو لە بوارەکانی خوێندن، بازاڕی کار و کاروباری تایبەت و چالاکییە مەدەنییەکان  بەشداری چالاکانەیان کردووە، بەڵام ڕێگاکەش ئاسان نەبووە، بەردەوام بەربەستی سیستەمی دادوەری و دابونەریت و کایەی کۆمەڵایەتی هۆکاری سەرەکی بوون بۆ گەشەنەکردنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان.
ئابووری یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئاستی گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لە پاڵ ئەوەشدا بەشداریکردنی هاوڵاتیان و گەنجان و ژنانە لە ژیانی گشتی و پێشکەوتنی وڵات بۆ ئاستی بەرزی وڵاتە پێشکەوتووەکان، چونکە ئابووری هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بوژانەوەی وڵات و کۆمەڵگا لە ڕوی خوێندن و پیشەسازی و ڕاگەیاندن و ژینگە و چالاکییە مەدەنییەکان و گەیشتن بە پێشکەوتنی دنیای نوێ بە هەنگاوی ڕۆژانە.
سەربەخۆیی ئابووری بۆ هەر تاکێکی کۆمەڵگا تەنها بە دەستهێنانی داهات نییە، بەڵکو بریتییە لە توانای بڕیاردان بۆ گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا لەو نێوەدا سەربەخۆیی ئابووری ژنان جگە لە بەدەستهێنانی داهات، بریتییە لە بڕیاردانی سەربەخۆ و بەشداریکردن لە چوارچێوە ئابوورییەکان و دەستگەیشتن بە سەرچاوە و داهاتەکان بە شێوەیەکی یەکسان.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵیان داوە لە ڕێگەی کارکردن و دامەزراندنی کاروباری تایبەتەوە، شوێنی خۆیان لە ژیانی ئابووری بەهێز بکەن، بەڵام هێشتا سیستەمی دادوەری و یاسا کۆمەڵایەتیەکان و دابونەریتەکان بەرچاو دەکەون بۆ دەستپێکردن و هاتنە ناوەوەی ژنان بۆ بازاری کارو بەدەستهێنانی ئابوری سەربەخۆ، بەڵام لەپاڵ ئەوانەشدا ژنان بەردەوام بوون لە شکاندنی سیستەمە هەڵبەستراوەکان و لە سۆنگەیەشەوە ئەم گەشەسەندنە ئابوورییانە لە لایەن ژنانەوە و دامەزراندنی کاری سەربەخۆ ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگادا وەک زیادبوونی بەشداری لە بڕیارسازی، گۆڕینی ڕۆڵی ژنان لە ژنی ماڵەوە بۆ ژنی خاوەنکار، گۆڕینی هەستی متمانە و سەربەخۆبوون و یارمەتیدانی خێزان و گۆڕانکاری لە ژیانی ئەو ژنانەی کە بە تەنها دەژین و ئەرکی دایکایەتی و باوکایەتی لەسەر شانیانە، ئەو بازاڕی کار و سەربەخۆبوونی ئابوورییە هۆکارێکە بۆ پشت بەستنی ئەو ژنانە بە خودی خۆیان بۆیە سەربەخۆیی ئابووری ژنان تەنها کاریگەری لەسەر لایەنی ئابووری داهاتی سەربەخۆ نییە، بەڵکو کاریگەری کۆمەڵایەتی و کولتووری و مرۆیی لە دوای خۆی بەجێ دەهێڵێت.

ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئابووری خێزان

ئابووری خێزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک زۆربەی وڵاتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی قوڵ بەند بووە بە دابەشکردنی ڕەگەزییەوە، کە زۆرجار بەشتێکی سروشتی نیشان دەدرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بەرهەمی سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایاتیی هەلبەستراوە، کە ژن دەبێت کاروباری ماڵەوە ڕاپەڕێنێت و پیاو ئەرکی بەجێگەیاندنی لایەنی ئابووری خێزان بێت لە ڕاستیدا ئەمە تەنها بۆچوونێکی هەڵەیە، چونکە تاکو ئێستاش لە زۆربەی گوندەکان و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنان کاری کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەمە وەک ئەرکێک دەبیندرێت، نەک کاری سەربەخۆ بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی لایەنی ئابووری، ئەو کارەی ژنان یان بەشداری کردنیان لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری وەک یارمەتی دەر
بۆ پیاوی خێزان ناوزەد دەکرێت، نەک وەک بەرهەمهێنەری سەربەخۆ ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان لە هەر جۆرە  داهاتێکی سەربەخۆ دەسەڵاتی بڕیاردان و دابینکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی بێبەش بمێننەوە،  بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو بەربەستانەشدا ژنان لە ئێستادا بەشداری کردنیان لە بازاڕی کار و سەربەخۆیی ئابووری دا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە بواری کۆمەڵایەتی و ڕامیاریدا بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە شێوەیەکیبەرچاو توانی چەمکی ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگایەکی داخراو و بچووکەوە بگۆڕێت بۆ متمانە بەخۆبوون و هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی ئابووری.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

2026-09-12

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

2026-09-10

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

سەربەخۆیی ئابووری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری ئەو سەربەخۆییە لەسەر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەکان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-15
  • 16:46

جیهان بێتووشی

با بە پرسیارێک دەست پێبکەین
ئایا کارکردنی ژنان و ئابوری سەربەخۆ تەنها بەدەستهێنانی داهاتە یان گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی بەها کۆمەلایەتییەکان؟

لە سەرانسەری جیهاندا سەربەخۆیی ئابووری ژنان یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکان بۆ گەشەی کۆمەڵگا و دابینکردنی دادپەروەری ڕەگەزیی، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ڕێگایە هێشتا پڕە لە بەربەستی یاسایی دادوەری و دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکان سەربەخۆیی ئابووری تەنها دابینکردنی داهات و گۆڕانکاری نییە لە ژمارەدا، بەڵکو شۆڕشێکی هێواشە بۆ گۆرانکاری و یەکسانی مافی جیندەری بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەنی کۆمەڵگایەکی پیاوسالار و سیستەمێکی سیاسی ئایینییە کە مافی هەڵبژاردنیان دەیان ساڵە لە ژنان زەوتکردووە، بۆیە هەر کارێکی بچووکی ئابووری دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بۆ شکاندنی یاسا سەپێندراوەکان لە کۆمەڵگادا.
بەواتەیەکی تر ژیان لە زۆربەی بوارەکان بۆ ژنان پڕە لە ئاستەنگی و ئاریشە، ئەمەش لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیهان تا ئێستاش تا سەردەمی نوێ و پێشکەوتنیش هەر بەردەوامە ئەم ئاستەنگیانە لە ئێران بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی زیاتر بەرچاو دەکەوێت ئەوەش زیاتر بۆ بەربەستی یاساکانی کۆماری ئیسلامی و یاسا و دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان و دەگەڕێتەوە لە کۆمەڵگادا.
ئێمە لەم وتارەدا دەمانەوێت زیاتر گرنگی بە پێشکەوتنی ئابووری و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و لایەنە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدەین.
لەو چەند دەیەی ڕابردوودا ژنان لە ڕۆژهەڵات بەردەوام بە شێوەی بەرچاو لە بوارەکانی خوێندن، بازاڕی کار و کاروباری تایبەت و چالاکییە مەدەنییەکان  بەشداری چالاکانەیان کردووە، بەڵام ڕێگاکەش ئاسان نەبووە، بەردەوام بەربەستی سیستەمی دادوەری و دابونەریت و کایەی کۆمەڵایەتی هۆکاری سەرەکی بوون بۆ گەشەنەکردنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان.
ئابووری یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئاستی گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لە پاڵ ئەوەشدا بەشداریکردنی هاوڵاتیان و گەنجان و ژنانە لە ژیانی گشتی و پێشکەوتنی وڵات بۆ ئاستی بەرزی وڵاتە پێشکەوتووەکان، چونکە ئابووری هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بوژانەوەی وڵات و کۆمەڵگا لە ڕوی خوێندن و پیشەسازی و ڕاگەیاندن و ژینگە و چالاکییە مەدەنییەکان و گەیشتن بە پێشکەوتنی دنیای نوێ بە هەنگاوی ڕۆژانە.
سەربەخۆیی ئابووری بۆ هەر تاکێکی کۆمەڵگا تەنها بە دەستهێنانی داهات نییە، بەڵکو بریتییە لە توانای بڕیاردان بۆ گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا لەو نێوەدا سەربەخۆیی ئابووری ژنان جگە لە بەدەستهێنانی داهات، بریتییە لە بڕیاردانی سەربەخۆ و بەشداریکردن لە چوارچێوە ئابوورییەکان و دەستگەیشتن بە سەرچاوە و داهاتەکان بە شێوەیەکی یەکسان.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵیان داوە لە ڕێگەی کارکردن و دامەزراندنی کاروباری تایبەتەوە، شوێنی خۆیان لە ژیانی ئابووری بەهێز بکەن، بەڵام هێشتا سیستەمی دادوەری و یاسا کۆمەڵایەتیەکان و دابونەریتەکان بەرچاو دەکەون بۆ دەستپێکردن و هاتنە ناوەوەی ژنان بۆ بازاری کارو بەدەستهێنانی ئابوری سەربەخۆ، بەڵام لەپاڵ ئەوانەشدا ژنان بەردەوام بوون لە شکاندنی سیستەمە هەڵبەستراوەکان و لە سۆنگەیەشەوە ئەم گەشەسەندنە ئابوورییانە لە لایەن ژنانەوە و دامەزراندنی کاری سەربەخۆ ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگادا وەک زیادبوونی بەشداری لە بڕیارسازی، گۆڕینی ڕۆڵی ژنان لە ژنی ماڵەوە بۆ ژنی خاوەنکار، گۆڕینی هەستی متمانە و سەربەخۆبوون و یارمەتیدانی خێزان و گۆڕانکاری لە ژیانی ئەو ژنانەی کە بە تەنها دەژین و ئەرکی دایکایەتی و باوکایەتی لەسەر شانیانە، ئەو بازاڕی کار و سەربەخۆبوونی ئابوورییە هۆکارێکە بۆ پشت بەستنی ئەو ژنانە بە خودی خۆیان بۆیە سەربەخۆیی ئابووری ژنان تەنها کاریگەری لەسەر لایەنی ئابووری داهاتی سەربەخۆ نییە، بەڵکو کاریگەری کۆمەڵایەتی و کولتووری و مرۆیی لە دوای خۆی بەجێ دەهێڵێت.

ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئابووری خێزان

ئابووری خێزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک زۆربەی وڵاتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی قوڵ بەند بووە بە دابەشکردنی ڕەگەزییەوە، کە زۆرجار بەشتێکی سروشتی نیشان دەدرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بەرهەمی سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایاتیی هەلبەستراوە، کە ژن دەبێت کاروباری ماڵەوە ڕاپەڕێنێت و پیاو ئەرکی بەجێگەیاندنی لایەنی ئابووری خێزان بێت لە ڕاستیدا ئەمە تەنها بۆچوونێکی هەڵەیە، چونکە تاکو ئێستاش لە زۆربەی گوندەکان و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنان کاری کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەمە وەک ئەرکێک دەبیندرێت، نەک کاری سەربەخۆ بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی لایەنی ئابووری، ئەو کارەی ژنان یان بەشداری کردنیان لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری وەک یارمەتی دەر
بۆ پیاوی خێزان ناوزەد دەکرێت، نەک وەک بەرهەمهێنەری سەربەخۆ ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان لە هەر جۆرە  داهاتێکی سەربەخۆ دەسەڵاتی بڕیاردان و دابینکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی بێبەش بمێننەوە،  بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو بەربەستانەشدا ژنان لە ئێستادا بەشداری کردنیان لە بازاڕی کار و سەربەخۆیی ئابووری دا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە بواری کۆمەڵایەتی و ڕامیاریدا بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە شێوەیەکیبەرچاو توانی چەمکی ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگایەکی داخراو و بچووکەوە بگۆڕێت بۆ متمانە بەخۆبوون و هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی ئابووری.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

2026-09-12

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

2026-09-10

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی