سەردانی بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان بۆ ناوەندی ڕێکخراوەکەی خۆیان

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان سەردانی ناوەندی ڕێکخراوەکەی خۆیان کرد. لەم سەردانەدا، ئەندامان لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندی یەکیەتیی ژنان کۆبوونەوە و باس لە بارودۆخی ئێستای کار و چالاکییەکان، هەروەها پلانی کار لە ماوەی داهاتوودا کرا.
ئەم سەردانە بە مەبەستی پشتگیری و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەندامان و ناوەندی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا، و لە کۆتاییدا ئەندامان ئامادەییان بۆ بەردەوامبوون لە چالاکی و خزمەتکردن بۆ ئامانجەکانی یەکیەتیی ژنان ڕاگەیاند.









