ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز بەڕێز “دانا حاجی” بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی شاری کۆیە وێرای هیئەتێک کە بریتی بوو لە خاتوو ئاسکە حەسەنزادە و خاتوو ئاواز، بە مەبەستی پیرۆزبایی گرتنی سەرکەوتوویانەی کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی بنکەی یەکیەتیی ژنانیان کرد.
ئەو هیئەتە لە لایەن سکرتێری ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان خاتوو شنە دروودگەر و ئەندامانی بەڕێوەبەری ڕێکخراو پێشوازیان لێکرا.




