لە ڕێکەوتی چوارشەمە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ھەیئەتیەک لە لایەن کومیتەی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا، سەردانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە واشینگتن کرد.
لە ھەیئەتەکە کە بەشداریان تێدا ھەبوو:
• شلێر قادری
• نەسرین کەریمی
• مەحبوبە حوسێنینیا
سەردانکە لە لایەن خاتوو خوناو ئەمین، بەرپرسی دەزگاکە، بە پێشوازیکی گەرمی پەیوەندیدا.
لە دوای بەخێرھاتن و گفتوگۆیەکی دوستانە، خاتوو خوناو ئەمین باس لە کار و چالاکیەکانی دەزگا لە ئەمریکا کرد، بە تایبەتی لە بواری یارمەتیدانی منداڵان و ژنان و ئەوانەی کە پێویستیان بە پشتیوانی ھەیە. ھەروەھا باس لە پلانەکانی داھاتوو کرا کە پێک دەھێنێت بە ھاوکاری ڕێکخراوەکان، بەتایبەتی:
• ڕوونووسی خوێندن بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد.
• یارمەتیدان و ناساندنی ژنان و کچانی ھونەرمەند لە ئەمریکا.
• دروستکردنی ھەلی کار و بیزنس بۆ ژنان و کچانی کورد.
• پشتیوانی و ناساندنی ژنان سەرکەوتوو و چالاک لەو وڵاتە.
• پیکھێنانی سمینار و کۆبوونەوەکان کە ژنان و کچانی ھەر چوار پارچەی کوردستان تێدایە.
• کردنی فێرگە بۆ زمانی کوردی بۆ ژنان، کچان و منداڵان.
خاتوو خوناو ئەمین ھەروەھا داوای پیوندی زیاتر کرد لەگەل ژنان و کچانی رۆژھەڵات، و کۆمیتەی یەکیەتی ژنان لە ئەمریکا بە ناوەوە بانگکرد بۆ یارمەتیدان بە ھەموو ژنان کورد بۆ داھاتوویەکی باشتر بۆ ژنان و منداڵانی کورد لە ئەمریکا.
لە کۆتایی، بە بەشداری ھاوڕێیان باس و راپۆرتی جیاواز کرا و بڕیاری پەیوەندی زیاتر بۆ داھاتوو و پڕۆژەکان دەرا.
سەردانکە بە سپاس و پێزانینی بۆ خاتوو خوناو ئەمین کۆتایی پێھات.
کومیتەی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا
واشینگتن، ٢٤/٩/




