ڕۆژی چوارشەممە ١٤٠٤/٥/١ی هەتاوی پاولۆ مارتین ڕۆژنامەوانی بریتانیایی سەردانی ڕێکخراوەیی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد ،لەلایان چەند دەستەیی بەڕێوبەری پێشوازی گەرمی لێ کرا
سەرەتا خاتوو شنە دروودگەر سکرتێری یەکییەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر کار وچالاکی ڕێکخراوەیی وئامانجەکانی یەکیەتیی ژنان شیکردنەوەیەکی پۆختی کرد
دواتر لەسەر پرسیارەکانی بەڕێز
لەسەر پرسی ژنانی ڕۆژهەڵات وکێشە وگرفتەکانی ژنان لەژێر گۆشارەکانی ڕژیمی ئێران وبەتایبەت چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی وئەدەبی وژینگە پارێزان ومامۆستایانی زمانی کوردی بەپێ پیویست وڵام درایەوە .
لە درێژی پرسیارەکانی هۆکاری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا و قوربانیانی ئەو شۆڕشە بەتایبەت ژنانی شەهید وبریندارەکانی ئەوشۆڕشە باس کرا.
لە بەشێکی دیکەدا لەسەر هێرشە مۆشەکییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە ڕێکەوتەکانی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧و ٦ی ڕەزبەی١٤٠١ی هەتاوی بۆ سەر قەڵا و بنکە وبارەگاکانی دیمۆکرات وبەتایبەت حاڵ و وەزعی ئەوکاتی بنەماڵەکانی ناو کەمپەکان وئاوارەیی وشەهید بوونی پولێک لە بەرپرس وکادری بەوەجی حیزب وپێشمەرگە و ژن و منداڵی بێ تاوان کە تەنانەت بریندارەکان ئیستەشی لەگەڵ بێت ئاسەوارەکانی ئەو برینە قورسانە لەسەر جەستە و ڕۆحیان ماوەتەوە ، باس کرا .
لە کۆتایی ئەو چاو پێکەوتنەدا بەڕێز لەگەڵ هاوڕێیانی دەستەیی بەڕیوەبەری سەردانی گڵکوی شەهیدانی سوور خەڵاتی دیمۆکرات کرا.
ئامانجی ئەم دانیشتنە لەلایان ڕۆژنامە نووس گەیاندنی دەنگی ژنانی ستم لێکراوی نەتەوەکانی بن دەستی وەڵاتی ئێران بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدونیای دەرەوە بوو.




