حاجی ئامینە شافعی یەکێکە لەو خانمە تێکۆشەرانە کە لە ساڵانی ١٩٦٧-١٩٦٨ دا پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بۆ خەبات و تێکۆشان. دواتر لە ساڵی ١٩٨٨ دا بووە بە ئەندامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تا ئێستاش یەکێکە لەو خانمە چالاک و بەئەزموونانەی کە بەردەوامە لە چالاکی و خزمەتکردن.
بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی نێودەوڵەتی ژنان، کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کۆمیتەی سوویس لە وڵاتی سویس سەردانی حاجی ئامینە شافعییان کرد بۆ ڕێزلێنان لە مێژووی تێکۆشان و ئەزموونی درێژخایەنی ئەم خاتوونە تێکۆشەرە.




