بەشداری و سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خولێکی ڕۆژنامەوانیدا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سیمین ڕووحانیزادە ئەندامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، کە لە خولێکی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانی لە ئاکادیمیایی “CNN”دا بەشداری کردبوو، توانی بە سەرکەوتووانە ئەو خولە تێپەڕێنی و بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانی لە ئاکادیمایی “CNN” بە دەست بهێنێ.
ئەو خولە لە لقێکی ئاکادیمایی نێوەدەوڵەتی “CNN” کە یەکەم تلوزیۆنی نێودەوڵەتی ئامریکییە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بوو.




