بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

٨٧
شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد
هاوپۆلنه‌كراو‹شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

ڕوژی چوارشەممە ڕێکەوتی 11ی مارسی 2026 زایینی لەسەر بانگێهشتی خاتوو Katharina prelicz-Huber یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کومیتەی سویس سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان لە شاری بێڕن کرد. لەسەرەتای دانیشتنەکە باسێک لەسەر دۆخی ئیستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا . پاشان لە لایەن ژنانی چالاکڤان تێکۆشەری رۆژهەڵات کوردستان نامەیەک ئاراستەی ئەنجومەن و پارلمانی سویس کرا کە بە گشتی لە ئەو نامەیە باسی بناغەی کێشە بنەڕەتییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە جۆگرافیای سیاسی ئێران بە تایبەت نەتەوەی کورد باس کرا وە و روونکردنەوە دراوە داخوازی خەڵکی ناو هەرێمی نەتەوە بن دەستەکان لە ئێران داواکاری رەوای خۆیان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەکان و پەیماننامە جیهانییەکانی پەسەندکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتیە لە : مافی دیاری کردنی چارەی خۆنووسین بۆ هەموو خەلک و جەماوەری هەموو نەتەوەکانی داگیرکراو لە ئێران بە یەکسانی وەک هەموو مرۆڤەکانی تر لە دۆنیا، مافی خاوەنداری کردن لە سەر خاک و سەرچاوەکانی سرووشتی و مرۆڤی و دارایی ئەو هەرێمانە لە لایەن نەتەوە و خەلکی رەسەن و خۆجێیی هەرێمەکان، بە تایبەت کوردستان و بلوچستان، مافی بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی یەکسان بۆ هەموو نەتەوەکان لەو هەرێم و ناوچەکە لە کەوا تێکەڵی چەن نەتەوەن، و هەروەهاش باسی رووبەرووبوونەوەی سیاسی و گرتنی هەلویست بەرانبەر بە ئەو توندوتیژی و رەفتارە دژ مرۆڤییە کە بەرانبەر نەتەوە بن دەستەکان لە ئێران بەکار دێت ، وپشتگیری  پارێزگاری کردن لە خەلک ئەو نەتەوانە، وەک خستنە ناو لیستی تیرۆری سوپای پاسداران لە لایەن پارلمانی سویس، و رێگری کردن لە چالاکی ئەو دەزگاسەرکوتکارانە لە وڵات سویس.

شایانی باسە کە هەئیەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان پێک هاتبوون لە بەڕێزان: شایستە وەتمانی ئاویزان رەحمان زادە گولالە میران گولالە ئارامشی فەتانە مورادی

یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، دەرەوەی وەڵات و کومیتەی سوئیس