Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

شکۆی کچان و ژنانی کوردستان و پیلانی کۆماری ئیسلامی.

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-19
  • 07:27

نووسینی : حەمەڕەسووڵ کەریمی

لە ماوەی دوای شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” و درەوشانەوەی ئەستێرەئاسای کچان و ژنانی کوردستان لە نەورۆزدا و داماوی ڕێژێم لە ئاست ئەو شۆڕشە مەزنەدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژێم و دەست و پێوەندەکانی سەر بە ڕژێم خەریکی چاندنی تۆوی دووبەرەکی و بێ متمانەیی و سازکردنی شەڕ و ئاژاوە لە نێو کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی دان.

بۆ شکاندنی شکۆی کچان و ژنانی کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی، هەوڵێکی نەزۆک و بێ مایە و دوور لە هەر پێوەرێکی ئەخلاقی لە لایەن ڕێژێمی پەت و سێدارەی ئێران لە ئارا دایە. لەو پەیوەندییەدا، بە مەبەستی گۆشەگیرکردن و شکاندنی ژنان و بنەماڵە و کۆمەڵگەی کوردستان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەر بە ڕژیمی ژنکوژ و منداڵکوژی ئیسلامی ئێرانەوە، کەس یا کەسانێکی نەفس نەزم، هان دراون بە درووست کردنی چەند پەیج و لاپەڕەیەک لە دونیای مەجازی دا، بۆ ناوزڕاندنی ژنان و کچان و هەروەها بۆ سازکردنی نیفاق و دووبەرەکی و بێ متمانەیی لە کۆمەڵگای کوردستاندا.

دەست و پێوەندەکانی ڕژێم بۆ ئەوەی شوێنەونکە بکەن و بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕیان پێ بکەن، لە نێو وێنە و ناوەکان دا چەند کەسێکی سەر بە ڕژێم کە ساڵانێکە مۆڕەی سووتاوی دەستی ڕژێم بوون، ناویان هاتووە، بێ‌شک خەڵکی کوردستان چاک و خەراپی کۆمەڵگا دەبینن. قسە و بابەتی ئێمە لە سەر کەسانێکە کە خۆشناو و جێی متمانەی بنەماڵە و خەڵکن و بە ئانقەست لە لایەن ڕژێم و هەندێک کەسی نەفس نەزم، کراونە ئامانج بۆ ئەوەی لە نێو کۆمەڵگا و بنەماڵەدا بشکێندرێن.

بۆ ئەوەی پێش بە پیلانەکانی ڕێژێم و دەست و پێوەندەکانی بگرین، پێویستە کە هەموو لایەکمان دەست بخەینە دەستی یەکتر و بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی خۆمان بە تاک و بە کۆ و بە بنەماڵە، بە گژ هەموو جۆرە پیلانەکانی ڕژێم و دار و دەستە سیخورییەکانیدا بچینەوە و هاوکات متمانەمان بە ئەندامانی بنەماڵە و کۆمەڵگای خۆمان هەبێ.

پاراستنی شکۆی کچ و ژنانی کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی لە گرەوی یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵکی بە شەڕەف و بە ئەمەگی کوردستان دایە، با بە هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین کە ئەوانەی ئەمڕۆ بە نووسین و بڵاو کردنەوەی وێنەی شەخسی و بنەماڵەیی، لە هەندێک پەیج و لاپەڕەی دونیای مەجازیدا دەیانهەوێ شکۆی بنەماڵەکان تێک بشکێنن، چیدی نەهێڵین کە بە نووسینە چەوتەکانیان کۆمەڵگای کوردستان ناحەز و ناشیرین بکەن.

هەموومان دەزانین کە ناوزڕاندنی کچ و ژنان و کوڕ و پیاوانی کۆمەڵگا لە لایەن ڕژێم و سیخوڕانی سەر بە ڕژێم شتێکی نوێ نییە. ڕژێم لە ڕاگەیاندنی خۆی دا باس لە سەرووی ٢٠ هەزار سەربازی سایبێری دەکات، ڕژێمێک کە ٢٠ هەزار سەربازی سایبێری و جاسووسی هەبێ و بتوانێ سەدان پەیجی هەواڵنێری جیهانی و دژبەرەکانی فیلتەر بکا، چۆنە ناتوانێ چەند پەیجێکی کڕچ و کاڵ و پڕ لە بوختان و درۆ بلۆک و یا دابخا؟ ئامانجی ڕژێم زۆر ڕوون و ئاشکرایە و دەیهەوێ لە ڕێگای هەندێک پەیجی سێبەری خۆی دووبەرەکی و بێ‌متمانەیی لە نێو کورد و بنەماڵەکانیان دا درووست بکا.

خەڵک بە گشتی دەزانن کە ڕژێم نەیتوانی پێش بە ڕاپەڕینی ژنانی بوێر گەلەکەمان بگرێ، نەیتوانی لێچکە و مەقنەعە بخاتە سەر کیژانی ڕوو سووری کورد، نەیتوانی پێش بە وریایی و جوانی و ڕەنگاوڕەنگی ژن و کچی کورد لە نەورۆز و بۆنەکانی دیکە دا بگرێ، ڕژێم بۆ قەرەبووی داماوییەکانی خۆی، بۆ دەستەمۆ کردنی ژنان و بۆ ئەوەی ژن و کیژانی کورد لە ماڵێ دا بە بێ تێچوو و زەحمەت زیندانی بکا ، بە بڵاوکردنەوەی ناوی نەشیاو و بوختانی پڕ لە درۆ ، گەرەکیەتی بە دەستی دایک و باوک و براکانیان لە ژێر ناوی پاراستنی شەڕەف دا، کچان و ژنان لە ماڵێ دا گۆشەگیر و زیندانی بکا.

ساڵانێکە خەڵکی کوردستان بە کار و چالاکییە خێرخوازییەکان و کارە هونەرییەکانی خۆیان و خزمەتەکانیان بە ژینگە و کۆمەڵگای کوردستان، بوونە چەقڵی چاوی ڕژێم. هەر بۆیەش ڕژێم هەوڵ دەدا کە بە درووست کردنی قسە و قسەڵۆک، ناویان لە کۆمەڵگا دا خەوشدار و ناحەز بکا، بە تایبەت دوای شەهید کردنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” و لە سەرپێ بوون و لە مەیدان دا بوونی کچان و ژنان و دایکانی کوردستان. ڕژێم بۆ تۆڵە کردنەوە لەم توێژە گەورەیەی کۆمەڵگا، لە ڕێگەی چەند پەیجێکی سێبەرەوە، خەریکی شکاندنی کەسایەتی بنەماڵەکان و ئەندامانی خێزانەکانیانە.

بڵاو کردنەوەی وێنەی شەخسی بنەماڵەیی کە لە خۆشی و شادی و زەماوەند و رۆژی لە دایک بوونیان دا گیراوە و تایبەت بە ئاڵبۆمی خۆیانن، ئەوپەڕی بێ ڕەوشتی و بێ ئەخلاقییە. لەوەش بێ ئەخلاقییتر نووسینی نەشیاو و هەڵبەستنی کۆمەڵێک درۆ و بووختان و ناڕەواییە کە لە ژێر وێنەکاندا لە سەریان دەنووسرێ. ئەوانەی ئەو کارە چەوت و نامرۆڤانەیە دەکەن، بێ‌شک لە کۆمەڵگا دا بێزراو و لە هەمان کاتدا بێ‌شک فێرکراوی ئیدارەی ئیتلاعەتی سەر بە ڕژێمن.

ئەوانە لە هەر کوێ بن، لە نێوخۆی وڵات و یا لە دەرەوەی وڵات بن، دانەخۆرە و چاو بەرەژێری ڕژێم و درەنگ یا زوو دەستی یاسا و کۆمەڵگا دەیان گاتێ و بە سزای کارە چەوتەکانی خۆیان دەگەیێندرێن.

دواتر پێشنیار دەکەم کە ئەو کەسانەی لە ژووری پەیجی قاوەخانە دان و خۆیان مات کردووە و بابەتەکان دەخوێننەوە و متەقیان لێوە نایە، ئەگەر ئەمڕۆ دەنگ نەکەن سبەی بە ناحەق و ناڕەوا باسی کەس و کار و بنەماڵەی ئەوانیش دەکرێ، لە جیاتی مانەوە لە ژوورەکەدا باشترە بێنە دەر و هاوکاتیش بلۆکی بکەن و ڕاپۆرتی لە تێلگرام لێ بدەن بۆ ئەوەی هەم پاکی بکاتەوە و هەمیش ڕێگا نەدات بە موبایل و یا کامپیوتێرەکەی جارێکی دیکەش ژوور بکاتەوە.

لە کۆتایی دا بۆ ئەوەی پێش بە نیفاق و دووبەرەکی و بێ متمانەیی بگرین، باشترین ئەرک و کار ئەوەیە کە منداڵەکانی خۆمان خۆش بوێن و نەکەوینە نێو داوی ڕژێم و بە هێچ شێوەیەک کوڕ و کچەکانمان وەک لە پەیجە درۆیین و سازکراوەکان دا ناویان هاتووە سەیر نەکەین، ئەوانەی ناویان هاتووە قوربانی دەستی ڕژێم و دواکەوتوویی و نەفس نەزمی نامرۆڤانەی چەند کەسێکن و لە دوا ڕۆژدا ئەو کچ و کوڕانەی ناویان هاتووە دایک و باوکی داهاتووی کوردستانن و پێویستە لە ئێستاوە ڕێزیان لێ بگرین.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

ماڵپەڕی گیاڕەنگ

١٨ ـ ٠٤ ـ ٢٠٢٤ی زائینی

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

شکۆی کچان و ژنانی کوردستان و پیلانی کۆماری ئیسلامی.

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-19
  • 07:27

نووسینی : حەمەڕەسووڵ کەریمی

لە ماوەی دوای شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” و درەوشانەوەی ئەستێرەئاسای کچان و ژنانی کوردستان لە نەورۆزدا و داماوی ڕێژێم لە ئاست ئەو شۆڕشە مەزنەدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژێم و دەست و پێوەندەکانی سەر بە ڕژێم خەریکی چاندنی تۆوی دووبەرەکی و بێ متمانەیی و سازکردنی شەڕ و ئاژاوە لە نێو کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی دان.

بۆ شکاندنی شکۆی کچان و ژنانی کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی، هەوڵێکی نەزۆک و بێ مایە و دوور لە هەر پێوەرێکی ئەخلاقی لە لایەن ڕێژێمی پەت و سێدارەی ئێران لە ئارا دایە. لەو پەیوەندییەدا، بە مەبەستی گۆشەگیرکردن و شکاندنی ژنان و بنەماڵە و کۆمەڵگەی کوردستان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەر بە ڕژیمی ژنکوژ و منداڵکوژی ئیسلامی ئێرانەوە، کەس یا کەسانێکی نەفس نەزم، هان دراون بە درووست کردنی چەند پەیج و لاپەڕەیەک لە دونیای مەجازی دا، بۆ ناوزڕاندنی ژنان و کچان و هەروەها بۆ سازکردنی نیفاق و دووبەرەکی و بێ متمانەیی لە کۆمەڵگای کوردستاندا.

دەست و پێوەندەکانی ڕژێم بۆ ئەوەی شوێنەونکە بکەن و بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕیان پێ بکەن، لە نێو وێنە و ناوەکان دا چەند کەسێکی سەر بە ڕژێم کە ساڵانێکە مۆڕەی سووتاوی دەستی ڕژێم بوون، ناویان هاتووە، بێ‌شک خەڵکی کوردستان چاک و خەراپی کۆمەڵگا دەبینن. قسە و بابەتی ئێمە لە سەر کەسانێکە کە خۆشناو و جێی متمانەی بنەماڵە و خەڵکن و بە ئانقەست لە لایەن ڕژێم و هەندێک کەسی نەفس نەزم، کراونە ئامانج بۆ ئەوەی لە نێو کۆمەڵگا و بنەماڵەدا بشکێندرێن.

بۆ ئەوەی پێش بە پیلانەکانی ڕێژێم و دەست و پێوەندەکانی بگرین، پێویستە کە هەموو لایەکمان دەست بخەینە دەستی یەکتر و بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی خۆمان بە تاک و بە کۆ و بە بنەماڵە، بە گژ هەموو جۆرە پیلانەکانی ڕژێم و دار و دەستە سیخورییەکانیدا بچینەوە و هاوکات متمانەمان بە ئەندامانی بنەماڵە و کۆمەڵگای خۆمان هەبێ.

پاراستنی شکۆی کچ و ژنانی کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی لە گرەوی یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵکی بە شەڕەف و بە ئەمەگی کوردستان دایە، با بە هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین کە ئەوانەی ئەمڕۆ بە نووسین و بڵاو کردنەوەی وێنەی شەخسی و بنەماڵەیی، لە هەندێک پەیج و لاپەڕەی دونیای مەجازیدا دەیانهەوێ شکۆی بنەماڵەکان تێک بشکێنن، چیدی نەهێڵین کە بە نووسینە چەوتەکانیان کۆمەڵگای کوردستان ناحەز و ناشیرین بکەن.

هەموومان دەزانین کە ناوزڕاندنی کچ و ژنان و کوڕ و پیاوانی کۆمەڵگا لە لایەن ڕژێم و سیخوڕانی سەر بە ڕژێم شتێکی نوێ نییە. ڕژێم لە ڕاگەیاندنی خۆی دا باس لە سەرووی ٢٠ هەزار سەربازی سایبێری دەکات، ڕژێمێک کە ٢٠ هەزار سەربازی سایبێری و جاسووسی هەبێ و بتوانێ سەدان پەیجی هەواڵنێری جیهانی و دژبەرەکانی فیلتەر بکا، چۆنە ناتوانێ چەند پەیجێکی کڕچ و کاڵ و پڕ لە بوختان و درۆ بلۆک و یا دابخا؟ ئامانجی ڕژێم زۆر ڕوون و ئاشکرایە و دەیهەوێ لە ڕێگای هەندێک پەیجی سێبەری خۆی دووبەرەکی و بێ‌متمانەیی لە نێو کورد و بنەماڵەکانیان دا درووست بکا.

خەڵک بە گشتی دەزانن کە ڕژێم نەیتوانی پێش بە ڕاپەڕینی ژنانی بوێر گەلەکەمان بگرێ، نەیتوانی لێچکە و مەقنەعە بخاتە سەر کیژانی ڕوو سووری کورد، نەیتوانی پێش بە وریایی و جوانی و ڕەنگاوڕەنگی ژن و کچی کورد لە نەورۆز و بۆنەکانی دیکە دا بگرێ، ڕژێم بۆ قەرەبووی داماوییەکانی خۆی، بۆ دەستەمۆ کردنی ژنان و بۆ ئەوەی ژن و کیژانی کورد لە ماڵێ دا بە بێ تێچوو و زەحمەت زیندانی بکا ، بە بڵاوکردنەوەی ناوی نەشیاو و بوختانی پڕ لە درۆ ، گەرەکیەتی بە دەستی دایک و باوک و براکانیان لە ژێر ناوی پاراستنی شەڕەف دا، کچان و ژنان لە ماڵێ دا گۆشەگیر و زیندانی بکا.

ساڵانێکە خەڵکی کوردستان بە کار و چالاکییە خێرخوازییەکان و کارە هونەرییەکانی خۆیان و خزمەتەکانیان بە ژینگە و کۆمەڵگای کوردستان، بوونە چەقڵی چاوی ڕژێم. هەر بۆیەش ڕژێم هەوڵ دەدا کە بە درووست کردنی قسە و قسەڵۆک، ناویان لە کۆمەڵگا دا خەوشدار و ناحەز بکا، بە تایبەت دوای شەهید کردنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” و لە سەرپێ بوون و لە مەیدان دا بوونی کچان و ژنان و دایکانی کوردستان. ڕژێم بۆ تۆڵە کردنەوە لەم توێژە گەورەیەی کۆمەڵگا، لە ڕێگەی چەند پەیجێکی سێبەرەوە، خەریکی شکاندنی کەسایەتی بنەماڵەکان و ئەندامانی خێزانەکانیانە.

بڵاو کردنەوەی وێنەی شەخسی بنەماڵەیی کە لە خۆشی و شادی و زەماوەند و رۆژی لە دایک بوونیان دا گیراوە و تایبەت بە ئاڵبۆمی خۆیانن، ئەوپەڕی بێ ڕەوشتی و بێ ئەخلاقییە. لەوەش بێ ئەخلاقییتر نووسینی نەشیاو و هەڵبەستنی کۆمەڵێک درۆ و بووختان و ناڕەواییە کە لە ژێر وێنەکاندا لە سەریان دەنووسرێ. ئەوانەی ئەو کارە چەوت و نامرۆڤانەیە دەکەن، بێ‌شک لە کۆمەڵگا دا بێزراو و لە هەمان کاتدا بێ‌شک فێرکراوی ئیدارەی ئیتلاعەتی سەر بە ڕژێمن.

ئەوانە لە هەر کوێ بن، لە نێوخۆی وڵات و یا لە دەرەوەی وڵات بن، دانەخۆرە و چاو بەرەژێری ڕژێم و درەنگ یا زوو دەستی یاسا و کۆمەڵگا دەیان گاتێ و بە سزای کارە چەوتەکانی خۆیان دەگەیێندرێن.

دواتر پێشنیار دەکەم کە ئەو کەسانەی لە ژووری پەیجی قاوەخانە دان و خۆیان مات کردووە و بابەتەکان دەخوێننەوە و متەقیان لێوە نایە، ئەگەر ئەمڕۆ دەنگ نەکەن سبەی بە ناحەق و ناڕەوا باسی کەس و کار و بنەماڵەی ئەوانیش دەکرێ، لە جیاتی مانەوە لە ژوورەکەدا باشترە بێنە دەر و هاوکاتیش بلۆکی بکەن و ڕاپۆرتی لە تێلگرام لێ بدەن بۆ ئەوەی هەم پاکی بکاتەوە و هەمیش ڕێگا نەدات بە موبایل و یا کامپیوتێرەکەی جارێکی دیکەش ژوور بکاتەوە.

لە کۆتایی دا بۆ ئەوەی پێش بە نیفاق و دووبەرەکی و بێ متمانەیی بگرین، باشترین ئەرک و کار ئەوەیە کە منداڵەکانی خۆمان خۆش بوێن و نەکەوینە نێو داوی ڕژێم و بە هێچ شێوەیەک کوڕ و کچەکانمان وەک لە پەیجە درۆیین و سازکراوەکان دا ناویان هاتووە سەیر نەکەین، ئەوانەی ناویان هاتووە قوربانی دەستی ڕژێم و دواکەوتوویی و نەفس نەزمی نامرۆڤانەی چەند کەسێکن و لە دوا ڕۆژدا ئەو کچ و کوڕانەی ناویان هاتووە دایک و باوکی داهاتووی کوردستانن و پێویستە لە ئێستاوە ڕێزیان لێ بگرین.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

ماڵپەڕی گیاڕەنگ

١٨ ـ ٠٤ ـ ٢٠٢٤ی زائینی

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی