Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

شڵەژانی شار و خۆفی ڕێژیم  و خرۆشانی ئێمە

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-23
  • 20:45

لە ڕۆژهەڵاتەوە

شاهیدحاڵیک

ئەوڕۆژە هەواڵی دڵتەزێنی ژینا بەدەستی جەنایەتکارانی ڕێژیمان دەبیست، تەنیا خەممان دەخوارد و هیوای چاکبوونەوە و وەهۆشهاتنەوەمان بۆ دەکرد.

هیچ کوردێک بیری نەدەکردەوە دوای چل و سێ ساڵ زوڵم و چەوسانەوە و کوشتن بە تیر و لە سێدارەدان و زیندانی، کەس ورەی ئەوەی هەبێت دژی ئەم ڕەژیمە بڕژێتە شەقامەکان و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامەنەیی و بەکرێگیراوانی لێ درێ.

کەس بیری نەدەکردەوە چەخماخەی شۆڕشێکی وا بەهێز دوای چل و سێ ساڵ لە کوردستانەوە لێ درێت.

بەڵام ئەوەی کرا و ئەوەی دیترا چاوەڕوان نەکراو بوو.

لە هەر شوێنێکی ئەم کوردستانە بە هەر شێوە ناڕەزایەتێک بوو، ئەم ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانانە سەری هەڵدا و تا ئێستاش بەدەوامە. کوردستان تازە دەیهەویست دەگەڵ خەمی گوڵاڵە شێخی و سۆعداخەدیرزادە و شلێر ڕەسووڵی، سێ ژنی زوڵملێکراوی کوردستانی بسازێ، کە هەواڵی ژینا و غەریبایەتی ژینا سەرلەنوێ برینەکانی ژنکووژی هێنایەوە ژان و خەڵکی کوردستان بۆ ئەمجارە بڕیاری دا ئیتر بەسە ژنکووژی.

لە سەرەتای شۆڕشی ژینا ژنان پێشەنگی ئەم شۆڕشە بوون و هەن.

لەم چەشنە شۆڕشە لە دوای چل و سێ ساڵ تەمەنی پڕ لە ئەشکەنجە و ئازار و کوشت و کوشتاری ڕێژیم کرا، دەتوانین بڵێن یەکمجارە دوای چوار دەیە کوردستان بەبێ ترس و بە خرۆشەوە ڕژانە سەرشەقامەکان و بە دروشم و بە زەربە لێدان بە جەستەی ڕەژیم شۆڕشێکی بێوێنەیان خوڵقاند.

شەقامگرتن و ئاگرکردنەوەی لاوەکان و وێڕای یەکتر هاواری ژن ژیان ئازادی، هێز و گوڕ و تینێکی خستبۆوە خەڵکی چەوساوەی ئێران و بە تایبەت کوردستان.

خۆپێشاندان لە کوردستان بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو درێژەی پێ دەدرا  لاوەکان دووان دووان و سێیان سێیان لە کوچەکان بە سەر و دموچاوی هەڵبەستراو بە ئاغابانووی پێشمەرگانەوە، بەپەلە خۆیان دەگایەندە شوێنی خۆپێشاندان. سایپایەک تەگەر ڕایدەگرت و بە سێ خولک، ماشێن بەتاڵ دەکرا و ئاگری شۆڕش بڵێسەی دەگرت و لەنەکاو کەسێک هاواری دەکرد ژن ژیان ئازادی و خۆپێشاندەران بە دەنگی بەرز و بڵیندەوە دووپاتیان دەکردەوە.

دەنک بە دەنک جاشەکان و بنکەی سپا ئاگر دەدران و خاکفرۆشان بە سزای کارە قیزەونەکانیان دەگەیشتن.

لە هەر شەقامی شارەکان هێزەئەمنیەتییەکانی سەرتاپا تەیار بە جلوبەرگی دژە گوللە و چەک و باتووم و ساچمە هێرشیان دەکردە سەر خۆپێشاندەرانی بێ دەسەڵاتی ڕێگای ئازادی و شەهیدیان دەکردن. 

هەر شەهیدێک کە بە خاک دەسپێردرا چەخماخەی خۆپێشاندانێکی بەهێزتر دەبوو.

تەواوی شارەکان پڕی چەکدار بوون ساچمە و گوللە بوو سینگی ئازادیخوازانی دەبڕی. لە هەر لاوە دەنگی شیوەن و زاری و ناڵای دایکان و بابان بوو. بەم حاڵەشەوە خۆپێشاندان درێژەی هەبوو تا ئەو کاتەی ڕێژیمی دژە مرۆڤی دژە کورد بە هاوکاری خۆفرۆشەکان و بەسیجێکان دەستیان کرد بە گرتن و شەهیدکردنێکی زۆرتر.

 لە زۆرتری شارەکان کچانی مێرمنداڵ گیران و خسترانە ژێر دەسدرێژی سێکسێوە ترس و دڵەڕاوکە تەواو شارەکانی تەنی بوو و ڕێژیم لە هیچ چەنە جنایەتێک خۆی نەدبوارد بە دۆشکا و کەڵاشینکۆف و ژێرسێ و تانک و فڕۆکە و نەفەربەر بەنێو شارەکاندا هات و چۆی دەکرد و تەنانەت هێرشی کردە سەر شارەکانی مەهاباد و خانێ و بۆکان و جوانڕۆ. بە ڕاشکاوی وەک بەرەوڕووی دوژمنێکی زۆر پڕ مەترسی بووبێتەوە هەڵسوکەوتی دەگەڵ خۆپێشاندەران کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەیان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە. سەرەڕای ئەوەی ناوشار وەک مەیدانی شەڕ بوو و پڕی هێزی چەکدار و ماشێنی جەنگی بوو، دوژمنی خوێنڕێژ بە شەو و نیوەشەو هێرشیان دەکردە سەر ماڵەکان و ئیزنی هیچ چەشنە جووڵەیەکیان بە کەس نەدەدا، لەبەر چاوی ژن و منداڵ یان دایک و باب  جەوانەکانیان دەسبەسەر دەکرد و بێ‌سەروشوێن دەکران پاش ماوەیەک زەنگیان لێ دەدا و بە بنەماڵەیان ڕادەگەیاند کە لەسەر چی گیراوان.

یەک بە تۆمەتی دار ئاگر تێبەردان، یەک بە تۆمەتی  شەمچەی ئاگرکردنەوە، یەک بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی ستڵی زبڵ  دەگیرا و بێ سەروشوێن دەکران. ماڵ و خانوویان لێ سەروژێر دەکرا و کەلوپەلی ماڵەکان ورد و قاش دەکران. لە ئیست بازڕەسێکان گووشێکان دەگیران و دەپشکندرانەوە. ئینتێرنێت یان بە تەواوی دەپچڕا و یان بەردەوام بەربەست دەکران. شارەکان لە ناخۆشترین بارودۆخی ڕووحی و ڕەوانیدا بوون. ترسی ئەوەی هەر ئێستا بڕژێنە ماڵێ و بە لێدان و کوتان دەستبەسەرت کەن و پاشان تەرمی بێ ڕوحت بگەڕێتەوە و لە ژێرچاوەدێریدا تەسلیم بە خاک بکرێی هێزی لە ئەژنۆیان بڕیببوو. نەتدەتوانی متمانە بە دراوسێکەت بکەی کە نەکا خۆی بە میلۆنێک فرۆشتبێ و ڕاپۆڕتی لێ دابیت. هەمووی ئەمانە لەباری دەروونێوە گوشاری خستبووە سەر منداڵان. شەوان لە باوشی گەرمی دایکانەشدا نەدەسرەوتن نیوەشەو بە هاوار و ناڵە لەخەو ڕادەبوون و خەو لە چاویان دەتۆرا. با هەمووی ئەوانە وەک ڕابردوو بسپڕدرێتە مێژووی پڕ لە خوێنی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافی ئازادی و سەربەخۆیی.

بژی کورد بژی کوردستان

بابەتی هاوشێوە

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

2025-05-25

گەڵاڵەی لاشەقام!

2025-05-25
سیاسی

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20
ئاڵمان

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-16
کاروچالاکی

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-12

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سێمیناری “ئەزموونی ژن سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە پارلەمانی سوئێد”

ڕوانینی تایبەت!

بەشداری هەیئەتێکی یەكیەتیی ژنان لە كۆبونەوەیەكی تەندرووستی !

“بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر کاک هاشم کەریمی”

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

خۆپیشاندان لە شاری شتوتگارت بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی “نا بۆ سزای لەسێدارەدان”.

بەرێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لە لایەن یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی نۆڕوێژ

شڵەژانی شار و خۆفی ڕێژیم  و خرۆشانی ئێمە

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-23
  • 20:45

لە ڕۆژهەڵاتەوە

شاهیدحاڵیک

ئەوڕۆژە هەواڵی دڵتەزێنی ژینا بەدەستی جەنایەتکارانی ڕێژیمان دەبیست، تەنیا خەممان دەخوارد و هیوای چاکبوونەوە و وەهۆشهاتنەوەمان بۆ دەکرد.

هیچ کوردێک بیری نەدەکردەوە دوای چل و سێ ساڵ زوڵم و چەوسانەوە و کوشتن بە تیر و لە سێدارەدان و زیندانی، کەس ورەی ئەوەی هەبێت دژی ئەم ڕەژیمە بڕژێتە شەقامەکان و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامەنەیی و بەکرێگیراوانی لێ درێ.

کەس بیری نەدەکردەوە چەخماخەی شۆڕشێکی وا بەهێز دوای چل و سێ ساڵ لە کوردستانەوە لێ درێت.

بەڵام ئەوەی کرا و ئەوەی دیترا چاوەڕوان نەکراو بوو.

لە هەر شوێنێکی ئەم کوردستانە بە هەر شێوە ناڕەزایەتێک بوو، ئەم ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانانە سەری هەڵدا و تا ئێستاش بەدەوامە. کوردستان تازە دەیهەویست دەگەڵ خەمی گوڵاڵە شێخی و سۆعداخەدیرزادە و شلێر ڕەسووڵی، سێ ژنی زوڵملێکراوی کوردستانی بسازێ، کە هەواڵی ژینا و غەریبایەتی ژینا سەرلەنوێ برینەکانی ژنکووژی هێنایەوە ژان و خەڵکی کوردستان بۆ ئەمجارە بڕیاری دا ئیتر بەسە ژنکووژی.

لە سەرەتای شۆڕشی ژینا ژنان پێشەنگی ئەم شۆڕشە بوون و هەن.

لەم چەشنە شۆڕشە لە دوای چل و سێ ساڵ تەمەنی پڕ لە ئەشکەنجە و ئازار و کوشت و کوشتاری ڕێژیم کرا، دەتوانین بڵێن یەکمجارە دوای چوار دەیە کوردستان بەبێ ترس و بە خرۆشەوە ڕژانە سەرشەقامەکان و بە دروشم و بە زەربە لێدان بە جەستەی ڕەژیم شۆڕشێکی بێوێنەیان خوڵقاند.

شەقامگرتن و ئاگرکردنەوەی لاوەکان و وێڕای یەکتر هاواری ژن ژیان ئازادی، هێز و گوڕ و تینێکی خستبۆوە خەڵکی چەوساوەی ئێران و بە تایبەت کوردستان.

خۆپێشاندان لە کوردستان بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو درێژەی پێ دەدرا  لاوەکان دووان دووان و سێیان سێیان لە کوچەکان بە سەر و دموچاوی هەڵبەستراو بە ئاغابانووی پێشمەرگانەوە، بەپەلە خۆیان دەگایەندە شوێنی خۆپێشاندان. سایپایەک تەگەر ڕایدەگرت و بە سێ خولک، ماشێن بەتاڵ دەکرا و ئاگری شۆڕش بڵێسەی دەگرت و لەنەکاو کەسێک هاواری دەکرد ژن ژیان ئازادی و خۆپێشاندەران بە دەنگی بەرز و بڵیندەوە دووپاتیان دەکردەوە.

دەنک بە دەنک جاشەکان و بنکەی سپا ئاگر دەدران و خاکفرۆشان بە سزای کارە قیزەونەکانیان دەگەیشتن.

لە هەر شەقامی شارەکان هێزەئەمنیەتییەکانی سەرتاپا تەیار بە جلوبەرگی دژە گوللە و چەک و باتووم و ساچمە هێرشیان دەکردە سەر خۆپێشاندەرانی بێ دەسەڵاتی ڕێگای ئازادی و شەهیدیان دەکردن. 

هەر شەهیدێک کە بە خاک دەسپێردرا چەخماخەی خۆپێشاندانێکی بەهێزتر دەبوو.

تەواوی شارەکان پڕی چەکدار بوون ساچمە و گوللە بوو سینگی ئازادیخوازانی دەبڕی. لە هەر لاوە دەنگی شیوەن و زاری و ناڵای دایکان و بابان بوو. بەم حاڵەشەوە خۆپێشاندان درێژەی هەبوو تا ئەو کاتەی ڕێژیمی دژە مرۆڤی دژە کورد بە هاوکاری خۆفرۆشەکان و بەسیجێکان دەستیان کرد بە گرتن و شەهیدکردنێکی زۆرتر.

 لە زۆرتری شارەکان کچانی مێرمنداڵ گیران و خسترانە ژێر دەسدرێژی سێکسێوە ترس و دڵەڕاوکە تەواو شارەکانی تەنی بوو و ڕێژیم لە هیچ چەنە جنایەتێک خۆی نەدبوارد بە دۆشکا و کەڵاشینکۆف و ژێرسێ و تانک و فڕۆکە و نەفەربەر بەنێو شارەکاندا هات و چۆی دەکرد و تەنانەت هێرشی کردە سەر شارەکانی مەهاباد و خانێ و بۆکان و جوانڕۆ. بە ڕاشکاوی وەک بەرەوڕووی دوژمنێکی زۆر پڕ مەترسی بووبێتەوە هەڵسوکەوتی دەگەڵ خۆپێشاندەران کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەیان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە. سەرەڕای ئەوەی ناوشار وەک مەیدانی شەڕ بوو و پڕی هێزی چەکدار و ماشێنی جەنگی بوو، دوژمنی خوێنڕێژ بە شەو و نیوەشەو هێرشیان دەکردە سەر ماڵەکان و ئیزنی هیچ چەشنە جووڵەیەکیان بە کەس نەدەدا، لەبەر چاوی ژن و منداڵ یان دایک و باب  جەوانەکانیان دەسبەسەر دەکرد و بێ‌سەروشوێن دەکران پاش ماوەیەک زەنگیان لێ دەدا و بە بنەماڵەیان ڕادەگەیاند کە لەسەر چی گیراوان.

یەک بە تۆمەتی دار ئاگر تێبەردان، یەک بە تۆمەتی  شەمچەی ئاگرکردنەوە، یەک بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی ستڵی زبڵ  دەگیرا و بێ سەروشوێن دەکران. ماڵ و خانوویان لێ سەروژێر دەکرا و کەلوپەلی ماڵەکان ورد و قاش دەکران. لە ئیست بازڕەسێکان گووشێکان دەگیران و دەپشکندرانەوە. ئینتێرنێت یان بە تەواوی دەپچڕا و یان بەردەوام بەربەست دەکران. شارەکان لە ناخۆشترین بارودۆخی ڕووحی و ڕەوانیدا بوون. ترسی ئەوەی هەر ئێستا بڕژێنە ماڵێ و بە لێدان و کوتان دەستبەسەرت کەن و پاشان تەرمی بێ ڕوحت بگەڕێتەوە و لە ژێرچاوەدێریدا تەسلیم بە خاک بکرێی هێزی لە ئەژنۆیان بڕیببوو. نەتدەتوانی متمانە بە دراوسێکەت بکەی کە نەکا خۆی بە میلۆنێک فرۆشتبێ و ڕاپۆڕتی لێ دابیت. هەمووی ئەمانە لەباری دەروونێوە گوشاری خستبووە سەر منداڵان. شەوان لە باوشی گەرمی دایکانەشدا نەدەسرەوتن نیوەشەو بە هاوار و ناڵە لەخەو ڕادەبوون و خەو لە چاویان دەتۆرا. با هەمووی ئەوانە وەک ڕابردوو بسپڕدرێتە مێژووی پڕ لە خوێنی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافی ئازادی و سەربەخۆیی.

بژی کورد بژی کوردستان

بابەتی هاوشێوە

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

2025-05-25

گەڵاڵەی لاشەقام!

2025-05-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی