Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

عەشقێکی لەبیرنەکراو و زامێکی هەتاهەتایی

  • نووسەر: نەسرین یوسف‌زادە
  • بڵاوکردنەوە: 2023-03-26
  • 19:45

کە باسی خۆشەویستی و وەفا و ئەمەگناسی دەکرێ مرۆڤ خێرا وەبیر هێندێک کەس دەکەوێتەوە کە لەوانەیە نواندنی ئەو خۆشەویستییەیان کەمێک پڕڕەنگتر و تۆختر لەوانی تر بووبێ. کەسانێک هەن وا دێنە بەرچاو و مرۆڤ ئێرەیی بەو خۆشەویستی و عەشقەی نێوانیان دەبا بەڵام خۆزگە شتێک بە ناوی مەرگ نەبایە و ئەوانەی ئاوا ئەویندارن بە مەرگ لێک جیا نەبایەن. جیاییەک کە هەتاهەتایی دەبێ و تەنیا یادگاری دەبێتە سێ کوڕی جوان و وێنەیەکی هەڵواسراو بە دیوارەوە و گڵکۆیەکی سارد لە مەزارگەی شەهیدان.

زۆر جار وێنەی خۆی نیشان دەدام و دەیگوت ها چاولێکە چەند جوان بووم بە جحێڵی!

منیش دەمگوت باجە خونچە گیان خۆ ئێستاش لە هەموو کەس جوانتری

دەیگوت نا جوان نەماوم لە دوای مام شێرکۆ دڵم بە هیچ خۆش نییە. ئەو کە مابوو هەموو شت جوان بوو، ئەو کە مابوو ناحەزی مانای نەبوو.

دەمگوت ڕوحی شاد بێ! بەڵام خۆ ناکرێ تۆ ئەوەندە خۆت ئازار بدەی.

وەک خۆی باسی دەکرد تەمەنی زۆر کەم دەبێ کە دەبیتە دڵداری کوڕێکی پێشمەرگەی خوێندەوار و وەرزشوان.

ئەوان دڵداری یەک دەبن و ژیانی هاوبەش پێک دەهێنن. ژیانیکی پێشمەرگانە و جوان  تا ئەوەی دەستی قەدەر و ژیانی پێشمەرگایەتی لە شار و وڵاتی خۆیان و لە کوێستانەکانی سەردەشت و ڕەبەتەوە بۆ قەندیل و دوایی پەرتەوازەی گەرمێنی کوردستان و کۆیەی هەمووکات بەجەرگ و دڵسۆزیان دەکا.

کەریم ڕەسووڵزادە یان مام شێرکۆی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی ئێران و خونچە خاتوونی خێزانی هەموو کات لە نێو کۆڕی هاوڕێیانیان نموونەیەک بوون لە وەفا و خۆشەویستی و ئەوە لە کاتێکدا چەند هێندەی پێشوو بۆ هەموان سەڵمێندرا و دیار کەوت ئەو کاتە بوو کە خونچە لە کاتی نان کردندا بە هۆی ئاگر گرتنی پەرامیز زۆر بە شپرزەیی دەسووتێ و ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە دەکەوێ و مام شێرکۆ وەها ئەویندارانە برینەکانی بۆ تیمار دەکا و دڵخۆشی دەداتەوە کە ئیتر هەست بە ئازار ناکا.

خونچە باسی دەکا و ئاخێک لە ناخی دڵەوە هەڵدکێشێ و دەڵێ تا ماوەیەک ئاوێنەی نەدەدامێ خۆمی تێدا ببینم تا ئەوەی دەمووچاو و ڕوخسارم ساڕێژ بووە ئەوەندە ئەویندارانە لێی دەڕوانیم کە هەستم بە برینەکانم نەدەکرد بەڵام دوایی کە یەکەم وێنەی ڕۆژی سووتانەکەم بینی زانیم چەندە شپرزە بووم.

زۆر جار دەگوتری و دەپرسن بۆ تەنیا رۆژێک لە ساڵدا  بۆ مرۆڤ ئەوەندە گرینگە، گرینگ نەوەک خۆش یان ناخۆش ئەگەر چی تێڕوانین لە باوەڕەکان گرینگە لەوانەیە بۆ زۆربەمان ڕۆژی ئاشنا بوون لەگەڵ خۆشەویستەکەمان یان ڕۆژی هاوسەرگیریمان یان هاتنە دنیای کۆرپەکانمان گرینگترین ڕۆژمان بێ. بەڵام کاتێک لە هەر کەس بپرسی ناخۆشترین ڕۆژی ژیانت کامەیە لە وڵامێکی کورت و ڕووندا دەڵێ ڕۆژی مەرگی ئازیزانم و بۆ خونچەی نازلێشێوایش ناخۆشترین و سامناکترین ڕۆژ، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی بوو. ئەو کاتەی کە خۆشەویستترین کەس و پشت و پەنای و نازکێشی نازەکانی، کەسێک کە لای ئەو ماندووی دەحەساوە و ئارامی دەگرت هاوڕێ لەگەڵ پازدە کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری لە هێرشێکی هاژەکی کۆماری پەت و سێدارە بۆ سەر فێرگە قەڵای دێموکرات شەهید بوو.

دەکرێ بگوترێ کە ئەو ڕۆژە لە ناخی هەر کام لە ئەندامانی دێموکرات و وا باشترە بڵیم زۆربەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو بە ڕۆژێکی لەبیرنەکراو و ناخهەژێن. ئەو ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی هەتا توانی هەوڵی ڕشتنی ڕق و کینە خۆی بەسەر تێکۆشەرانی قەڵا و فێرگەی دێموکراتدا ڕشت و ئەوە تەنیا دەوڵەتی جەللاد و خوێنڕژی ئیسلامی ئیران بوو بە ڕووڕەشی مایەوە و لە ٢١ی خەرماناندا بوو کە خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگرتنێکی گشتیدا وڵامی ئەو کردەوەیەیان بەو دەوڵەتە زاڵم و غەددارە دایەوە.

خونچەی شۆخ و شەنگ دوای ئەو ڕۆژە ئیتر قەتی جلی ڕازاوە نەپۆشی، قەت بە دڵ پێدنەکەنی و هەردەم دەنگی گریانی لە ماڵەکەی دەهات و هەتا ئێستا کە لەگەڵ کوڕە چکۆلەکەی بەرەو هەندەران ڕێکەوتووە هەموو حەوتوویەک بە چەپکێک گوڵ و ڕیحانەی بۆن خۆشەوە بەرەو مەزارگەی ئەویندارانی دێموکرات دەڕوا و پەیمانی وەفا و خۆشەویستی لەگەڵ خۆشەویستەکەی نوێ دەکاتەوە.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

2026-03-07

شێعری ژنانە ئاوڕدانەوەیەک لە ژنانی شاعیر

2026-02-26

ڤالێنتاین لە جوغرافیای خۆراگریدا؛

2026-02-13
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

عەشقێکی لەبیرنەکراو و زامێکی هەتاهەتایی

  • نەسرین یوسف‌زادە
  • بڵاوکردنەوە: 2023-03-26
  • 19:45

کە باسی خۆشەویستی و وەفا و ئەمەگناسی دەکرێ مرۆڤ خێرا وەبیر هێندێک کەس دەکەوێتەوە کە لەوانەیە نواندنی ئەو خۆشەویستییەیان کەمێک پڕڕەنگتر و تۆختر لەوانی تر بووبێ. کەسانێک هەن وا دێنە بەرچاو و مرۆڤ ئێرەیی بەو خۆشەویستی و عەشقەی نێوانیان دەبا بەڵام خۆزگە شتێک بە ناوی مەرگ نەبایە و ئەوانەی ئاوا ئەویندارن بە مەرگ لێک جیا نەبایەن. جیاییەک کە هەتاهەتایی دەبێ و تەنیا یادگاری دەبێتە سێ کوڕی جوان و وێنەیەکی هەڵواسراو بە دیوارەوە و گڵکۆیەکی سارد لە مەزارگەی شەهیدان.

زۆر جار وێنەی خۆی نیشان دەدام و دەیگوت ها چاولێکە چەند جوان بووم بە جحێڵی!

منیش دەمگوت باجە خونچە گیان خۆ ئێستاش لە هەموو کەس جوانتری

دەیگوت نا جوان نەماوم لە دوای مام شێرکۆ دڵم بە هیچ خۆش نییە. ئەو کە مابوو هەموو شت جوان بوو، ئەو کە مابوو ناحەزی مانای نەبوو.

دەمگوت ڕوحی شاد بێ! بەڵام خۆ ناکرێ تۆ ئەوەندە خۆت ئازار بدەی.

وەک خۆی باسی دەکرد تەمەنی زۆر کەم دەبێ کە دەبیتە دڵداری کوڕێکی پێشمەرگەی خوێندەوار و وەرزشوان.

ئەوان دڵداری یەک دەبن و ژیانی هاوبەش پێک دەهێنن. ژیانیکی پێشمەرگانە و جوان  تا ئەوەی دەستی قەدەر و ژیانی پێشمەرگایەتی لە شار و وڵاتی خۆیان و لە کوێستانەکانی سەردەشت و ڕەبەتەوە بۆ قەندیل و دوایی پەرتەوازەی گەرمێنی کوردستان و کۆیەی هەمووکات بەجەرگ و دڵسۆزیان دەکا.

کەریم ڕەسووڵزادە یان مام شێرکۆی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی ئێران و خونچە خاتوونی خێزانی هەموو کات لە نێو کۆڕی هاوڕێیانیان نموونەیەک بوون لە وەفا و خۆشەویستی و ئەوە لە کاتێکدا چەند هێندەی پێشوو بۆ هەموان سەڵمێندرا و دیار کەوت ئەو کاتە بوو کە خونچە لە کاتی نان کردندا بە هۆی ئاگر گرتنی پەرامیز زۆر بە شپرزەیی دەسووتێ و ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە دەکەوێ و مام شێرکۆ وەها ئەویندارانە برینەکانی بۆ تیمار دەکا و دڵخۆشی دەداتەوە کە ئیتر هەست بە ئازار ناکا.

خونچە باسی دەکا و ئاخێک لە ناخی دڵەوە هەڵدکێشێ و دەڵێ تا ماوەیەک ئاوێنەی نەدەدامێ خۆمی تێدا ببینم تا ئەوەی دەمووچاو و ڕوخسارم ساڕێژ بووە ئەوەندە ئەویندارانە لێی دەڕوانیم کە هەستم بە برینەکانم نەدەکرد بەڵام دوایی کە یەکەم وێنەی ڕۆژی سووتانەکەم بینی زانیم چەندە شپرزە بووم.

زۆر جار دەگوتری و دەپرسن بۆ تەنیا رۆژێک لە ساڵدا  بۆ مرۆڤ ئەوەندە گرینگە، گرینگ نەوەک خۆش یان ناخۆش ئەگەر چی تێڕوانین لە باوەڕەکان گرینگە لەوانەیە بۆ زۆربەمان ڕۆژی ئاشنا بوون لەگەڵ خۆشەویستەکەمان یان ڕۆژی هاوسەرگیریمان یان هاتنە دنیای کۆرپەکانمان گرینگترین ڕۆژمان بێ. بەڵام کاتێک لە هەر کەس بپرسی ناخۆشترین ڕۆژی ژیانت کامەیە لە وڵامێکی کورت و ڕووندا دەڵێ ڕۆژی مەرگی ئازیزانم و بۆ خونچەی نازلێشێوایش ناخۆشترین و سامناکترین ڕۆژ، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی بوو. ئەو کاتەی کە خۆشەویستترین کەس و پشت و پەنای و نازکێشی نازەکانی، کەسێک کە لای ئەو ماندووی دەحەساوە و ئارامی دەگرت هاوڕێ لەگەڵ پازدە کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری لە هێرشێکی هاژەکی کۆماری پەت و سێدارە بۆ سەر فێرگە قەڵای دێموکرات شەهید بوو.

دەکرێ بگوترێ کە ئەو ڕۆژە لە ناخی هەر کام لە ئەندامانی دێموکرات و وا باشترە بڵیم زۆربەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو بە ڕۆژێکی لەبیرنەکراو و ناخهەژێن. ئەو ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی هەتا توانی هەوڵی ڕشتنی ڕق و کینە خۆی بەسەر تێکۆشەرانی قەڵا و فێرگەی دێموکراتدا ڕشت و ئەوە تەنیا دەوڵەتی جەللاد و خوێنڕژی ئیسلامی ئیران بوو بە ڕووڕەشی مایەوە و لە ٢١ی خەرماناندا بوو کە خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگرتنێکی گشتیدا وڵامی ئەو کردەوەیەیان بەو دەوڵەتە زاڵم و غەددارە دایەوە.

خونچەی شۆخ و شەنگ دوای ئەو ڕۆژە ئیتر قەتی جلی ڕازاوە نەپۆشی، قەت بە دڵ پێدنەکەنی و هەردەم دەنگی گریانی لە ماڵەکەی دەهات و هەتا ئێستا کە لەگەڵ کوڕە چکۆلەکەی بەرەو هەندەران ڕێکەوتووە هەموو حەوتوویەک بە چەپکێک گوڵ و ڕیحانەی بۆن خۆشەوە بەرەو مەزارگەی ئەویندارانی دێموکرات دەڕوا و پەیمانی وەفا و خۆشەویستی لەگەڵ خۆشەویستەکەی نوێ دەکاتەوە.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

2026-03-07

شێعری ژنانە ئاوڕدانەوەیەک لە ژنانی شاعیر

2026-02-26

ڤالێنتاین لە جوغرافیای خۆراگریدا؛

2026-02-13

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی