بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فێرگەی زمانی کوردی (زارا) سەر بە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا

٥٤
فێرگەی زمانی کوردی (زارا) سەر بە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا
هەواڵ‹فێرگەی زمانی کوردی (زارا) سەر بە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا

تەبعی شەکەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا

 ئیمتەحانی خۆیە مەقسوودی، لە عمدەن وا دەکا

٢ی ڕەشەمە ڕۆژی زمانی زگماکی دەکەینە دەرفەتێک بۆ پاراستن و داکۆکی کردن لە زمانی نەتەوەییمان و لە ژێر دروشمی زمانی من, ناسنامەی منە، فێرگەی زمانی کوردی زارا، سەر بە یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کورستانی ئێران ڕادەگەیێنین.

 هەر وەک چۆن داربەڕوو لە بەرامبەر باو و بۆران و زریانی زستاندا خۆی ڕادەگرێ، زمانی زگماکیمان لە بەرامبەر هەموو هەوڵێکی لە ناو چون  خۆی ڕاگرتوە و ڕیشەی لە ناو دڵ و مێشکی تاک بە تاکی نەتەوەکەماندا  داکوتاوە.

ئەگەر چی لە ژێر سێبەری داگیرکەرانی کوردستاندا، خوێندن و نوسین وەک تاون دێتە ئەژمار و کەم نین ئەو کەسانەی لەو پێناوەدا، بە درێژای ڕێژیمە یەک لە دوای یەکەکان،  کەوتوونە بەندینخانە و سزای قورسیان بەسەدا سەپاوە کە لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە زارا محمدی بکەین، کونجی زیندانی کردە قوتابخانە و قەڵەمەکەی دەستی کردە چەک و ڕوو بە داگیرکەری نیشتمان، زۆر بوێرانە وتی ئەگەر زمانی من لای تۆ نامۆیە واتە تۆ داگیرکەری خاک و نیشتمانی منی و ئێستا زارا بۆتە سومبولی پارێزەری زمانی داییکی و ناوی فێرگە زمانی کوردی زاراش هەر بەم بۆنەیەوەیە.

 فێرگەی زمانی کوردی زارا هەوڵ بۆ بەرەوپێشچون و بردنە سەری ئاستی زانیاری تاکەکان لەسەر زمانی دایکی و پاراستنی دەکات،تا بتوانن نەوەی داهاتووی نەتەوەکەشمان لە پاراستن و ڕاهێنان لەسەر زمانی دایکی ڕابێنن.

فێرگەی زمانی کوردی زارا، لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵ دەدات بە فێرکردنی هەر دوو بوارەکانی ریزمان و ڕێنوسی کوردی، لە هەمانکاتدا هەوڵ بۆ فێربونی زاراوە شێرینەکانی زمانی کوردی دەدات و لە بوارەکانی خۆشنوسی و داڕشتن و شێعر و هونەر چالاک دەبێ.

ساڵانە بە پێی داخوازی فێرخوازان لە بابەتەکانی ئاماژە پێکراو دەورە دەکاتەوە و لە خزمەتی زمان و ئەدەبیاتی نەتەوەکەماندا دەبێت.

بە تەواو بوونی یەکەم دەورەی فێرگە کە ڕێنوسی زمانی کوردی، زاراوەی کرمانجی سەروو و ئەلف وبێی کوردی لە دوو ئاستی سەرەتای و خوێندەواردابوو  بە بەشداری مامۆستایانی هێژا مامۆستا جەمال فەتحی و مامۆستا جیهان بێتوشێ بە سەرکەوتووی تەواو بوو.  لێرەدا جێی دەستخۆشی و سپاسە کە لەم ماوەیەدا بە خەمخۆری ئەوان ژمارێکی باش لە فێر خوازان فێری نوسین و خوێندنەوەی زمانی شیرینی کوردی بوون.

دووبارە  بەرز و پیرۆز بێ ڕۆژی زمانی دایکی

١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ کوردی

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنە و میدیای بابەت

وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.

2
٠١ / ٠٢