Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

قازانجی خۆی تێدایە!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-02-26
  • 16:18


ئاسۆ مینبەری

پرسی هەڵبژاردن یەکێک لەو پرسە سەرەکییانەیە کە هەمیشە لە کۆمەڵگەی ئێراندا جێگای مشتومڕ بووە. لەوەتەی ڕێژیمی ئێران هاتووە سەر کار و دەسەڵاتی ئیسلامیی شێعەی دوازدە ئیمامیی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ کردووە، هیچ هەڵبژاردنێک لەم چوارچێوەیەدا ئازاد نەبووە و ئازادانە بەڕێوە نەچووە.

لە هەر کۆمەڵگەیەکدا مافی دەنگدان بۆ تاکەکان یەکێک لە گرینگترین مافە سیاسییەکانە، چونکە وا دەکات ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە داهاتووی وڵات و ژیانی خۆیاندا بەشدار بن و هەست بە گرینگیی ڕۆڵی خۆیان لەو کۆمەڵگەیەدا بکەن، هەر بۆیە گەیشتن بە تەمەنی دەنگدان ڕەنگە یەکێک لە گرینگترین ڕووداوەکانی ژیانی هەر تاکێک بەئەژمار بێت، بەڵام ئەمە لە وڵاتی بەڵالێدراوی ئێراندا زۆر جیاوازە، زۆرن ئەو لاوانەی کە کاتی گەیشتن بەم تەمەنە بە پێچەوانەی لاوانی وڵاتانی دیکە، ژێردەستەبوونیان زیاتر لە پێشوو هەست پێ کردووە و بڕیاریشیان داوە لە یەکەمین دەرفەتی ژیان و تەمەنیان بۆ دەنگدان کەڵک وەرنەگرن، چون لە هەر حاڵەتدا تێگەیشتوون کە دەنگی ئەوان هیچ لە پرسەکانیان ناگۆڕێ و زۆرجار خودی بەشدارییەکردنەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی بژاردەکانی نێو پەڕەی دەنگدانەکە، بەڵگەی ڕەواییدان بە دەسەڵاتێکی خوێنمژ و مۆری هاوڕابوون بۆ بەردەوامی ستەم و سەرکوتە!

وەک هەموو ڕووداو و پرسەکانی دیکە، دیسانەوە پرسی هەڵبژاردنیش بۆ ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا زۆر جیاوازە! لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیارە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بۆ مەجلیسی خێبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە بچێ، هەرچەند کە بەپێی پێشبێنییەکان بەشداریی خەڵک لەم شانۆیەدا دەتوانێ ڕێکۆردی بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا بشکێنێ بەڵام هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، بەردەوامە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرمانداری شیراز سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ، وتی هیچ ڕێگرییەک بۆ بەشداریی هاووڵاتییان بە هەر چەشنە پۆشش و حیجابێکەوە نییە و باسی لەوە کردووە کە هێزەکانی ڕێژیم تەنیا دەتوانن بەشێوەی زارەکی هۆشداری بەو کەسانە بدەن کە حیجابی ئیسلامییان ڕەچاو نەکردووە، بەڵام ناتوانن پێش بە دەنگدانیان بگرن!

سەرنجدانێکی زۆر سادەی ئەم قسانە دەری دەخات کە ڕێژیم وەک ڕابردوو و بە مەبەستی قەرەباڵغ نیشاندانی بنکەکانی دەنگدان، دیسان سیاسەتی نەرمی نواندنی لەبەر گرتووە، هەروا کە لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیشدا کردی! لە کاتی هەڵبژاردنەکان و ڕێوڕەسمەکانی ڕێژیمدا، پرسی حیجاب ئیتر گرینگ نییە و دەسەڵاتەکەیان ناخاتە لەرزەوە، چونکە جیا لەوەی کە بە بردنی مۆرەکانی خۆیان بەو جۆرە حیجابەوە بازاڕگەرمی بۆ کارەکەی خۆیان دەکەن و کەسانی کاڵفامیش بەم نمایشە گاڵتەئامێزە ڕاکێشی ڕێوڕەسم و بۆنەکانیان دەکەن، لەلایەکی تریشەوە بە جیهانی دەرەوەی ڕادەگەیێنن کە چەندە دەسەڵاتێکی کراوەیان هەیە، وەک بڵێی ژینا ئەمینی نە لەسەر تاڵە قژێک و نە لەسەر حیجابی دڵخوازی ئەوان کوژراوە!  لە ڕاستیدا ئەمجارە بێ حیجابییە کە قازانجی ئەوانی تێدایە!

هەرچەند ئەم ڕەفتارە لە ڕێژیمی ئێراندا شتێکی تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردووشدا و لە کاتی باقی هەڵبژاردنەکاندا کراوە بەڵام ئەوەی ئەمساڵ بڕێک جیاوازترە!

ڕێژیمی ئێستا لەگەڵ ڕێژیمی ساڵانی ڕابردوو جیاوازیی هەیە، لەلایەکەوە ئاستی دڕندەییەکەی بەرانبەر بە خەڵک و بەتایبەت جیابیران زۆرتر بووەتەوە، لەلایەکی تریشەوە باوەڕی خۆی بە نەمان و ڕووخانی!

ئەوەی کە لە بەرەبەری هەڵبژارنەکانی ئەمساڵدا لە تلویزیۆنی فەرمیی کۆماری ئیسلامیدا لە ژنان دەبینرێ و ئەوەی کە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ و لە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی لەلایەن ڕێژیمەوە لەلایەن ژنانەوە نمایش کرا، هەمووی دوایین پەلەقاژەکانی ئەم ڕێژیمە بۆ درێژکردنەوەی لانیکەم یەک ڕۆژی تر لە دەسەڵاتەکەیە.

لەرزۆکبوونی دەسەڵاتی ئاخوندی وای کردووە کە بەرپرسەکانی ناچارن لە ڕێوڕەسمەکانیاندا گرینگی بە چوارچێوە و باوەڕە ئیدئۆلۆژیکەکانی خۆیان نەدەن تاکوو بە هەر نرخێک بووە، هەوڵی ڕاکێشانی کەسانی کاڵفام بۆ لای خۆیان بدەن.

هەڵبژاردنی ئەمساڵ، یەکەم هەڵبژاردنی پاش شۆڕشی ژینایە، شۆڕشێک کە خاڵی بەرەوڕووبوونەوەی خەڵک، بەتایبەت ژنان و دەسەڵات بوو، خاڵێکی وەرچەرخان کە ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی دەرخست و نیشانی دا کە بۆ ڕێژیم مانەوە بە هەر نرخێک گرینگە هەر بۆیە ڕێژیم هەوڵ دەدات شانۆی ئەمساڵی بە هەر شێوازێک کە بووە بەڕێوە ببات و لەم پێناوەشدا هەوڵ دەدات بە پێدانی ئیمتیاز و هەڕەشە و گوڕەشە، خەڵک ڕاکێشی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکات و ڕەوایی لەدەستچووی خۆی بگەڕێنێتەوە، بێ ئاگا لەوەی کە مێژووی ٤٥ ساڵەی و ڕووداوەکانی ئەم ساڵانە و کوشتوبڕ و بێڕەحمییەکەی بەرانبەر بە خەڵک، وای کردووە کە خەڵک فریوی هیچ هەوڵێکی ناخۆن و بێگومان ناچنە بەرەی دوژمنانی گەلەوە.

ژنان لە یەک ساڵی ڕابردوودا تێگەیشتن کە دژایەتی لەگەڵ حیجابی زۆرەملێ لە گرینگترین هۆکارەکانی وەلەرزەخستنی دەسەڵات و لە بەرانبەریشدا دڕندەبوونی ڕێژیم بەرانبەر بە خەڵک بووە، بۆیە بە بەشدارینەکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکان، پێداگری لەسەر داوا ڕەواکانی خۆیان و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژینا دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

قازانجی خۆی تێدایە!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-02-26
  • 16:18


ئاسۆ مینبەری

پرسی هەڵبژاردن یەکێک لەو پرسە سەرەکییانەیە کە هەمیشە لە کۆمەڵگەی ئێراندا جێگای مشتومڕ بووە. لەوەتەی ڕێژیمی ئێران هاتووە سەر کار و دەسەڵاتی ئیسلامیی شێعەی دوازدە ئیمامیی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ کردووە، هیچ هەڵبژاردنێک لەم چوارچێوەیەدا ئازاد نەبووە و ئازادانە بەڕێوە نەچووە.

لە هەر کۆمەڵگەیەکدا مافی دەنگدان بۆ تاکەکان یەکێک لە گرینگترین مافە سیاسییەکانە، چونکە وا دەکات ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە داهاتووی وڵات و ژیانی خۆیاندا بەشدار بن و هەست بە گرینگیی ڕۆڵی خۆیان لەو کۆمەڵگەیەدا بکەن، هەر بۆیە گەیشتن بە تەمەنی دەنگدان ڕەنگە یەکێک لە گرینگترین ڕووداوەکانی ژیانی هەر تاکێک بەئەژمار بێت، بەڵام ئەمە لە وڵاتی بەڵالێدراوی ئێراندا زۆر جیاوازە، زۆرن ئەو لاوانەی کە کاتی گەیشتن بەم تەمەنە بە پێچەوانەی لاوانی وڵاتانی دیکە، ژێردەستەبوونیان زیاتر لە پێشوو هەست پێ کردووە و بڕیاریشیان داوە لە یەکەمین دەرفەتی ژیان و تەمەنیان بۆ دەنگدان کەڵک وەرنەگرن، چون لە هەر حاڵەتدا تێگەیشتوون کە دەنگی ئەوان هیچ لە پرسەکانیان ناگۆڕێ و زۆرجار خودی بەشدارییەکردنەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی بژاردەکانی نێو پەڕەی دەنگدانەکە، بەڵگەی ڕەواییدان بە دەسەڵاتێکی خوێنمژ و مۆری هاوڕابوون بۆ بەردەوامی ستەم و سەرکوتە!

وەک هەموو ڕووداو و پرسەکانی دیکە، دیسانەوە پرسی هەڵبژاردنیش بۆ ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا زۆر جیاوازە! لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیارە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بۆ مەجلیسی خێبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە بچێ، هەرچەند کە بەپێی پێشبێنییەکان بەشداریی خەڵک لەم شانۆیەدا دەتوانێ ڕێکۆردی بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا بشکێنێ بەڵام هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، بەردەوامە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرمانداری شیراز سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ، وتی هیچ ڕێگرییەک بۆ بەشداریی هاووڵاتییان بە هەر چەشنە پۆشش و حیجابێکەوە نییە و باسی لەوە کردووە کە هێزەکانی ڕێژیم تەنیا دەتوانن بەشێوەی زارەکی هۆشداری بەو کەسانە بدەن کە حیجابی ئیسلامییان ڕەچاو نەکردووە، بەڵام ناتوانن پێش بە دەنگدانیان بگرن!

سەرنجدانێکی زۆر سادەی ئەم قسانە دەری دەخات کە ڕێژیم وەک ڕابردوو و بە مەبەستی قەرەباڵغ نیشاندانی بنکەکانی دەنگدان، دیسان سیاسەتی نەرمی نواندنی لەبەر گرتووە، هەروا کە لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیشدا کردی! لە کاتی هەڵبژاردنەکان و ڕێوڕەسمەکانی ڕێژیمدا، پرسی حیجاب ئیتر گرینگ نییە و دەسەڵاتەکەیان ناخاتە لەرزەوە، چونکە جیا لەوەی کە بە بردنی مۆرەکانی خۆیان بەو جۆرە حیجابەوە بازاڕگەرمی بۆ کارەکەی خۆیان دەکەن و کەسانی کاڵفامیش بەم نمایشە گاڵتەئامێزە ڕاکێشی ڕێوڕەسم و بۆنەکانیان دەکەن، لەلایەکی تریشەوە بە جیهانی دەرەوەی ڕادەگەیێنن کە چەندە دەسەڵاتێکی کراوەیان هەیە، وەک بڵێی ژینا ئەمینی نە لەسەر تاڵە قژێک و نە لەسەر حیجابی دڵخوازی ئەوان کوژراوە!  لە ڕاستیدا ئەمجارە بێ حیجابییە کە قازانجی ئەوانی تێدایە!

هەرچەند ئەم ڕەفتارە لە ڕێژیمی ئێراندا شتێکی تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردووشدا و لە کاتی باقی هەڵبژاردنەکاندا کراوە بەڵام ئەوەی ئەمساڵ بڕێک جیاوازترە!

ڕێژیمی ئێستا لەگەڵ ڕێژیمی ساڵانی ڕابردوو جیاوازیی هەیە، لەلایەکەوە ئاستی دڕندەییەکەی بەرانبەر بە خەڵک و بەتایبەت جیابیران زۆرتر بووەتەوە، لەلایەکی تریشەوە باوەڕی خۆی بە نەمان و ڕووخانی!

ئەوەی کە لە بەرەبەری هەڵبژارنەکانی ئەمساڵدا لە تلویزیۆنی فەرمیی کۆماری ئیسلامیدا لە ژنان دەبینرێ و ئەوەی کە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ و لە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی لەلایەن ڕێژیمەوە لەلایەن ژنانەوە نمایش کرا، هەمووی دوایین پەلەقاژەکانی ئەم ڕێژیمە بۆ درێژکردنەوەی لانیکەم یەک ڕۆژی تر لە دەسەڵاتەکەیە.

لەرزۆکبوونی دەسەڵاتی ئاخوندی وای کردووە کە بەرپرسەکانی ناچارن لە ڕێوڕەسمەکانیاندا گرینگی بە چوارچێوە و باوەڕە ئیدئۆلۆژیکەکانی خۆیان نەدەن تاکوو بە هەر نرخێک بووە، هەوڵی ڕاکێشانی کەسانی کاڵفام بۆ لای خۆیان بدەن.

هەڵبژاردنی ئەمساڵ، یەکەم هەڵبژاردنی پاش شۆڕشی ژینایە، شۆڕشێک کە خاڵی بەرەوڕووبوونەوەی خەڵک، بەتایبەت ژنان و دەسەڵات بوو، خاڵێکی وەرچەرخان کە ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی دەرخست و نیشانی دا کە بۆ ڕێژیم مانەوە بە هەر نرخێک گرینگە هەر بۆیە ڕێژیم هەوڵ دەدات شانۆی ئەمساڵی بە هەر شێوازێک کە بووە بەڕێوە ببات و لەم پێناوەشدا هەوڵ دەدات بە پێدانی ئیمتیاز و هەڕەشە و گوڕەشە، خەڵک ڕاکێشی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکات و ڕەوایی لەدەستچووی خۆی بگەڕێنێتەوە، بێ ئاگا لەوەی کە مێژووی ٤٥ ساڵەی و ڕووداوەکانی ئەم ساڵانە و کوشتوبڕ و بێڕەحمییەکەی بەرانبەر بە خەڵک، وای کردووە کە خەڵک فریوی هیچ هەوڵێکی ناخۆن و بێگومان ناچنە بەرەی دوژمنانی گەلەوە.

ژنان لە یەک ساڵی ڕابردوودا تێگەیشتن کە دژایەتی لەگەڵ حیجابی زۆرەملێ لە گرینگترین هۆکارەکانی وەلەرزەخستنی دەسەڵات و لە بەرانبەریشدا دڕندەبوونی ڕێژیم بەرانبەر بە خەڵک بووە، بۆیە بە بەشدارینەکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکان، پێداگری لەسەر داوا ڕەواکانی خۆیان و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژینا دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی