Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-06-20
  • 18:23

✍️ شۆڕش ئەسەدزادە

مێژوومان پڕە لە سەروەری و فیداکاری ، کوردو ڕۆڵەکانی زۆر سەخاوەتانە هاتوونەتە ناو ڕیزی شۆڕشگێڕان و بوونەتە بەشێک لە سووتەمەنی ئەو خەباتە. هەتا ئاگری شۆڕش و بەرەنگاری دانەمرکێتەوە ، تا ئاخرین قەترەی خوێن و تا دوا نەفەس لە سەنگــەری مەردایەتی و شەرەفدا سنگیان داکوتاوەو چۆلیان نەکردوە. ئـــــەم قارەمانانــــە زۆربەیان لە ئاخرین کاتەکانی ژیانیاندا دەم بـــە پێکەنین و بە حوورمەتەوە خاکـــــی پاکــــی کوردستانیان ماچ کردوەو، بۆ هەمیشە لەگەڵ هاوەڵانیان لە زیندانەکانی دوژمندا کــە ئەوانیش لە سەنگەری زیندانەوە بە خوێندنەوەی سروودی دوژمـــــن شکێنــــی ” ئەی ڕەقیب ” و ماچ کردنــــی پەتی سیدارە یان تیرباران کردنیان . مالئاواییان لە هەموومان کردو بۆ هەمیشە لە دڵی هەموو کوردێکدا زیندوون و نەمرن. زۆریش لەو قارەمانانـــە بە خۆشییەوە لە ژیاندا ماون . من بە پێویستی دەزانم ئەم قارەمانە زیندووانــــە بـە لاوەکان بەتایبەتی و بە خەڵکی کوردستان بە گشتی بناسێنم ٠٠ ئێستا با بزانین ( کاڵێ کەلھوڕی ) کێ بوو ؟ چۆن شەھید بوو ؟؟
اااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا
كاڵێ ساڵــــی ١٣٦٠ی ھەتاوی وەکوو ژنێکی شۆڕشگێڕو دڵسۆزی گەلەکەی دوای شەھید بوونی ھاوسەرەکەی شەھید سەلاح لاھووری لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی تر لە ناوچەی داشکستان بڕیاری دا کە بێتە ناو ڕیزەکانی حزبی دیموکرات و چەکی شەرەف و کوردایەتی بۆ ئەستاندنەوەی تۆڵەی شەھید سەلاح بکاتە شانی بەدژی ڕژیمی کورد کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران ،، کاتێک لەبەرامبەر داوای مافـــــی ڕەوای گەلی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری ، لەلایەن ( خومەینی ) و مەلاکانی دەسەڵاتدارەوە بە ھێرشی سەربازی و بە تۆپ و گولەو ئاگرو ئاسن جوابی داواکانی نەتەوەی کوردیان دایەوە ٠ بۆیە پێویست بوو لەسەر ھەموو کوردێک بەرەنگاری لە خاک و ئــــازادی کوردستان بکەن، شەڕێکی ناڕەوا لەسەرتاسەری کوردستان بەسەر گەلەکەماندا سەپا٠ ( کاڵێ ) وەکوو ھەموو کوردێکی دڵســـۆز خۆی گەیاندە ناو کۆڕی شۆڕشگێڕانی دیموکرات٠ سەرەتا لەناوچەی ( مەھاباد ) دەستی بەکارو تێکۆشان کرد ، پاشان چـووە نەخۆشخانەی حزب لەوێ درێژەی بە چالاکیەکانی دا وەکوو پێشمەرگەیەک دەستی بە پاکوخاوێنی نەخۆشخانەو خزمەت کردنی بریندارەکان کرد٠ ماوەیەک لەم کارە پیرۆزەدا مایەوە زۆر دڵسۆزانەو میھرەبانانە خزمەتی نەخۆش و بریندارەکانی سەنگــــەری دەکرد، پاشان ئەوەندە داخ لەدڵ بوو لەم ڕژیمە جنایەتکارە بێ پسانەوە داوای دەکرد بینێرنە ناو پێشمەرگەکان و دەیویست وەکو پێشمەرگەکان لەسەنگەری پێشەوەدا بەرەو ڕووی دوژمن بێتەوە، سەرئەنجام داواکەیان لێ قەبوڵ کردو ھاتە ناو ڕیزی پێشمەرگە لە سەنگەری پێشەوەی شەڕەکان .. درا بە لکی٢ ی ھێزی پێشەوا٠ دەستی بەکاری نیزامی کرد کە زۆر خێرا ھێزو تواناکانـــــی خۆی پیشان داو وەکوو پێشمەرگەیەکی ئازاو قارەمان لەناو دڵی ھاوسەنگەرانیدا جێگای خۆی کردەوەو جێگای شانازی ھەموو ھاوسەنگەرانی بوو٠ کە لەزۆربەی شەڕەکانی ناوچەدا شان بەشانی برا پێشمەرگەکانی بەوپەڕی ئازایەتی لەسەنگەری پێشەوەدا بەشداری دەکرد٠ کاری دەرمانی باش دەزانی زۆر جار یارمەتی بریندارانی ھاوسەنگەری دەداو گیانیانی ڕزگار دەکرد، لەگـــەڵ ئەوەی کاری پێشمەرگایەتی خۆی ئەنجام دەدا ، زۆر جاران وەکوو ئافرەتێک ڕەوانەی ناوشاری ( مەھاباد ) دەکرایەوە بە نھێنی بۆ کاروباری تەشکیلاتی ، ھەروەھا بۆ کاری شوناسایی بنکەکانی سوپای پاسداران کە لەناو ماڵانیان دانابوون بۆ ڕێگا گرتــن لە چوونەوەی پێشمەرگەکان بۆ ناوشار .. لەم کارەشدا کاڵێ زۆر شارەزایانەو نەترسانە زۆر بەنھێنی و دەقیق کارەکانی ئەنجام دەدان٠ دوای ماوەیەک کاڵێ لەسەر داوای خۆی ھاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی لکی١ی شەھید کاک شوان، لەوێش تواناکانــــی خۆی نیشان داو لەچەند شەڕێکدا بەشداری بوێرانەی کرد. نیشانی دا کە پێشمەرگەیەکی ئازاو بەجەرگ و قارەمانە وەکوو بـــرا ھاوسەنگەرەکانی وەک شێر ھەڵیدەکوتایە سەر دوژمنان و داگیرکەران ، من ئەوکات شاھیدی قارەمانەتی کاڵێ بووم لەنزیکەوە لە شەڕی ناوشاری مەھاباد.. ھەروەھا لە کەمینێک کە بۆ دوژمنمان دانابوو لە گوندی( وسوکەند ) کە چۆن ھیچ نرخێکی بۆ دوژمــن دانەدەنا لە ڕووبەڕووبونەوەدا٠ پاش ماوەیەک لەگەڵ پێشمەرگەیەک بە ناوی ( حەسەن ریحانی ) ناسراو بە حەسەن چکۆڵ بەدڵی خۆیان ھاوسەرگیریان کرد. ژیانێکی خۆش و سادەو پێشمەرگانەیان بۆخۆیان درووست کردبوو،، پاش چەند ساڵێک حـــەســەن خۆی تەحویلی ڕژیم دایەوە٠ بەڵام کاڵێ نەیدەزانی چی بکات .. درێژە بەخەبات و پێشمەرگایەتی بدات ، یان بچێتەوە شاربۆلای ھاوسەرەکەی ؟ بۆ ماوەیەک دەچێتەوە ئێران و ھەتا ساڵی ١٣٧١ بۆ جارێکی تر دێتەوە ناو ڕیزی پێشمەرگەکان لەڕێبەرایەتـــــی شۆڕشگێڕ ،،، دەستی کردەوە بە کاروو تێکۆشانی حزبی وەکوو پێشوو ئازایانەو بوێرانە .

دوو ساڵ لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕدا مایەوە پاشان وازی ھێنا چونکە داوای دەکرد کاری تەشکیلاتی ناوشاری مەھابادی پێ بسپێرن . ئەوکات حزب ئەوکارەیان پــێ نەداو . دوایی پەیوەندی بە ( حدکا ) وە دەکات و دەچێتەوە ناوشاری مەھاباد. لەوێ لەگەڵ ٣ کەسی تردا لە ماڵێکدا دەمێنەوە بە نھێنی بەڵام بەداخەوە ئاشکرا دەبن و دەورەیان دەدەن و ھەموویان دەگرن .. ( ھەژار ) کوڕی شەھید کاڵێ دەڵێ من منداڵ بـوم کە زانیمان دایکمان گیراوە ئێمە دوو خوشک و دوو برا بووین بەناوەکانی، ھەژار ،، فەرزانە ،، ئارەزوو ،، سیامەک٠ کە باپیریان منداڵەکان وەخۆ دەگرن . بەڵام ھەژار دەڵێ ھەموو بنەماڵەکەمان کۆمەڵە بوون تەنیا دایکم حزبی بوو. دەڵێ کە دایکم گیرا پازدە ڕۆژ لە زیندان مایەوە پاسداران ھاتنە بەر دەرگاو خەبەری شەھید کرانی دایکمیان بە باپیرم داو پێیان گووت وەرن جەنازەکــەی بەرنەوەو ( پوڵی فیشەکاکان ) دەبێ بدەنەوە بە سوپا .. ھەژار دەڵێ باپیرم جەنازەکەی دایکمی وەرنەگرتەوە ، دەڵێ مەمکیــــان بڕیبوو ھەروەھا دەست و لاقی پێوە نەمابوو٠ھەژار دڵی پڕبوو لەگریان و قسەی تری پێنەوترا ،، دیارە کاڵێ لەژیانــــی خۆیــدا چوار جار لەلایەن ڕژیمەوە گیرابوو ، جاری یەکەم بۆ ماوەی ٣ مانگ گیرا ھیچی لەسەر سابت نەبوو ئازادکرا٠ جاری دووەم بۆ ماوەی ٤٠ چل شەو گیرا، جاری سێیەم سێ ساڵ و نیو گیرا پاشان بەزەمانەت ئازادکراو ھاتەوە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی حزب لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ . بۆ جاری چوارەم چووەوە ناو شاری مەھاباد بۆ کاروباری حزبی بەڵام بەداخەوە گیراو سەرئەنجـــــام تیرباران کرا لەلایەن دوژمنانی ئازادی … یادو یادگارەکانت ھەر زیندوو بن وڕێگات ھەتا وەدەستھێنانی ئازادی درێژەی ھـەیــە
سوپاسی برای خۆشەویستم کاک عوسمان ئەفشین دەکەم کە ھاوکاری کردم لەم یادەدا ..
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
لاوەکان ،، خوێن گەرمەکان ،، تازەپێگەیشتووەکانی کوردستان ،، پێویستە لەسەرشانتان ئێوە ھەموو شەھیدەکان و قارەمانــــە زیندوەکان بناسن و بزانن ئەم شۆڕشە ھەروا سووک و ھاسان ھەتا ئێرە نەھاتووە ،، دنیایەک ماڵوێرانی و ماندووبوون و خوێن ڕشتن و فیداکاری بۆ دراوە ،، پێویستە بۆداھاتووی خۆتان و گەلەکەتان دەرس و ئەزموون لەم شۆڕشە خوێناوییەی پێش خۆتان وەربگرن ،، چونکە لە داھاتوودا ھەر ئێوەن خاوەنی ئەم کوردستانەو ھەر ئێوەن کە دەبنە ڕێبەرو پیاوانی سیاسی و قارەمانانــی وڵات و فەرماندەرانی شۆڕشی نەکوژاوەی ئەم خاکە داگیرکراوە ، نابێ ئیجازە بدەن سەنگەرەکانی شەھیدان و پێشمەرگە چۆل بێ و چەکـــــی شەھید بکەوێتــــە ســــەر زەوی ھەتا ھەموو ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان و وڵاتە داگیرکراوەکەمان دێتە دی٠
بژی پێشمەرگە باسکی بەھێزی گەل ،،،، ئەم یادو بیرەوەریانە درێژەیان ھەیە٠

بابەتی هاوشێوە

ایران در آستانه تغییر؛ از آتش جنگ تا انفجار خیابان

2025-07-04

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

2025-06-26

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20
کاروچالاکی

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتی ژنان لە سێمینارێک بۆ ناساندنی کردنەدیاری کتێبی (گەلاوێژ شاعیران ژیان وبەرهەمی شاعیرانی کۆیە)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-07-08
سوئێد

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و بەڕێوەچوونی پرسەی خاتوو ئەختەر تەیمووری!

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-07-05
ئەمریکا

کۆبونەوەی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-07-05

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و بەڕێوەچوونی پرسەی خاتوو ئەختەر تەیمووری!

کۆبونەوەی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن.

ایران در آستانه تغییر؛ از آتش جنگ تا انفجار خیابان

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

سیمیناری پەروەردەی منداڵ لە نۆروێژ

ڕاپۆرتی پیکنیکی بنەماڵەیی لە لۆرێنسکوگ ( Lørenskog) لە وڵاتی نۆروێژ

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-06-20
  • 18:23

✍️ شۆڕش ئەسەدزادە

مێژوومان پڕە لە سەروەری و فیداکاری ، کوردو ڕۆڵەکانی زۆر سەخاوەتانە هاتوونەتە ناو ڕیزی شۆڕشگێڕان و بوونەتە بەشێک لە سووتەمەنی ئەو خەباتە. هەتا ئاگری شۆڕش و بەرەنگاری دانەمرکێتەوە ، تا ئاخرین قەترەی خوێن و تا دوا نەفەس لە سەنگــەری مەردایەتی و شەرەفدا سنگیان داکوتاوەو چۆلیان نەکردوە. ئـــــەم قارەمانانــــە زۆربەیان لە ئاخرین کاتەکانی ژیانیاندا دەم بـــە پێکەنین و بە حوورمەتەوە خاکـــــی پاکــــی کوردستانیان ماچ کردوەو، بۆ هەمیشە لەگەڵ هاوەڵانیان لە زیندانەکانی دوژمندا کــە ئەوانیش لە سەنگەری زیندانەوە بە خوێندنەوەی سروودی دوژمـــــن شکێنــــی ” ئەی ڕەقیب ” و ماچ کردنــــی پەتی سیدارە یان تیرباران کردنیان . مالئاواییان لە هەموومان کردو بۆ هەمیشە لە دڵی هەموو کوردێکدا زیندوون و نەمرن. زۆریش لەو قارەمانانـــە بە خۆشییەوە لە ژیاندا ماون . من بە پێویستی دەزانم ئەم قارەمانە زیندووانــــە بـە لاوەکان بەتایبەتی و بە خەڵکی کوردستان بە گشتی بناسێنم ٠٠ ئێستا با بزانین ( کاڵێ کەلھوڕی ) کێ بوو ؟ چۆن شەھید بوو ؟؟
اااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا
كاڵێ ساڵــــی ١٣٦٠ی ھەتاوی وەکوو ژنێکی شۆڕشگێڕو دڵسۆزی گەلەکەی دوای شەھید بوونی ھاوسەرەکەی شەھید سەلاح لاھووری لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی تر لە ناوچەی داشکستان بڕیاری دا کە بێتە ناو ڕیزەکانی حزبی دیموکرات و چەکی شەرەف و کوردایەتی بۆ ئەستاندنەوەی تۆڵەی شەھید سەلاح بکاتە شانی بەدژی ڕژیمی کورد کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران ،، کاتێک لەبەرامبەر داوای مافـــــی ڕەوای گەلی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری ، لەلایەن ( خومەینی ) و مەلاکانی دەسەڵاتدارەوە بە ھێرشی سەربازی و بە تۆپ و گولەو ئاگرو ئاسن جوابی داواکانی نەتەوەی کوردیان دایەوە ٠ بۆیە پێویست بوو لەسەر ھەموو کوردێک بەرەنگاری لە خاک و ئــــازادی کوردستان بکەن، شەڕێکی ناڕەوا لەسەرتاسەری کوردستان بەسەر گەلەکەماندا سەپا٠ ( کاڵێ ) وەکوو ھەموو کوردێکی دڵســـۆز خۆی گەیاندە ناو کۆڕی شۆڕشگێڕانی دیموکرات٠ سەرەتا لەناوچەی ( مەھاباد ) دەستی بەکارو تێکۆشان کرد ، پاشان چـووە نەخۆشخانەی حزب لەوێ درێژەی بە چالاکیەکانی دا وەکوو پێشمەرگەیەک دەستی بە پاکوخاوێنی نەخۆشخانەو خزمەت کردنی بریندارەکان کرد٠ ماوەیەک لەم کارە پیرۆزەدا مایەوە زۆر دڵسۆزانەو میھرەبانانە خزمەتی نەخۆش و بریندارەکانی سەنگــــەری دەکرد، پاشان ئەوەندە داخ لەدڵ بوو لەم ڕژیمە جنایەتکارە بێ پسانەوە داوای دەکرد بینێرنە ناو پێشمەرگەکان و دەیویست وەکو پێشمەرگەکان لەسەنگەری پێشەوەدا بەرەو ڕووی دوژمن بێتەوە، سەرئەنجام داواکەیان لێ قەبوڵ کردو ھاتە ناو ڕیزی پێشمەرگە لە سەنگەری پێشەوەی شەڕەکان .. درا بە لکی٢ ی ھێزی پێشەوا٠ دەستی بەکاری نیزامی کرد کە زۆر خێرا ھێزو تواناکانـــــی خۆی پیشان داو وەکوو پێشمەرگەیەکی ئازاو قارەمان لەناو دڵی ھاوسەنگەرانیدا جێگای خۆی کردەوەو جێگای شانازی ھەموو ھاوسەنگەرانی بوو٠ کە لەزۆربەی شەڕەکانی ناوچەدا شان بەشانی برا پێشمەرگەکانی بەوپەڕی ئازایەتی لەسەنگەری پێشەوەدا بەشداری دەکرد٠ کاری دەرمانی باش دەزانی زۆر جار یارمەتی بریندارانی ھاوسەنگەری دەداو گیانیانی ڕزگار دەکرد، لەگـــەڵ ئەوەی کاری پێشمەرگایەتی خۆی ئەنجام دەدا ، زۆر جاران وەکوو ئافرەتێک ڕەوانەی ناوشاری ( مەھاباد ) دەکرایەوە بە نھێنی بۆ کاروباری تەشکیلاتی ، ھەروەھا بۆ کاری شوناسایی بنکەکانی سوپای پاسداران کە لەناو ماڵانیان دانابوون بۆ ڕێگا گرتــن لە چوونەوەی پێشمەرگەکان بۆ ناوشار .. لەم کارەشدا کاڵێ زۆر شارەزایانەو نەترسانە زۆر بەنھێنی و دەقیق کارەکانی ئەنجام دەدان٠ دوای ماوەیەک کاڵێ لەسەر داوای خۆی ھاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی لکی١ی شەھید کاک شوان، لەوێش تواناکانــــی خۆی نیشان داو لەچەند شەڕێکدا بەشداری بوێرانەی کرد. نیشانی دا کە پێشمەرگەیەکی ئازاو بەجەرگ و قارەمانە وەکوو بـــرا ھاوسەنگەرەکانی وەک شێر ھەڵیدەکوتایە سەر دوژمنان و داگیرکەران ، من ئەوکات شاھیدی قارەمانەتی کاڵێ بووم لەنزیکەوە لە شەڕی ناوشاری مەھاباد.. ھەروەھا لە کەمینێک کە بۆ دوژمنمان دانابوو لە گوندی( وسوکەند ) کە چۆن ھیچ نرخێکی بۆ دوژمــن دانەدەنا لە ڕووبەڕووبونەوەدا٠ پاش ماوەیەک لەگەڵ پێشمەرگەیەک بە ناوی ( حەسەن ریحانی ) ناسراو بە حەسەن چکۆڵ بەدڵی خۆیان ھاوسەرگیریان کرد. ژیانێکی خۆش و سادەو پێشمەرگانەیان بۆخۆیان درووست کردبوو،، پاش چەند ساڵێک حـــەســەن خۆی تەحویلی ڕژیم دایەوە٠ بەڵام کاڵێ نەیدەزانی چی بکات .. درێژە بەخەبات و پێشمەرگایەتی بدات ، یان بچێتەوە شاربۆلای ھاوسەرەکەی ؟ بۆ ماوەیەک دەچێتەوە ئێران و ھەتا ساڵی ١٣٧١ بۆ جارێکی تر دێتەوە ناو ڕیزی پێشمەرگەکان لەڕێبەرایەتـــــی شۆڕشگێڕ ،،، دەستی کردەوە بە کاروو تێکۆشانی حزبی وەکوو پێشوو ئازایانەو بوێرانە .

دوو ساڵ لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕدا مایەوە پاشان وازی ھێنا چونکە داوای دەکرد کاری تەشکیلاتی ناوشاری مەھابادی پێ بسپێرن . ئەوکات حزب ئەوکارەیان پــێ نەداو . دوایی پەیوەندی بە ( حدکا ) وە دەکات و دەچێتەوە ناوشاری مەھاباد. لەوێ لەگەڵ ٣ کەسی تردا لە ماڵێکدا دەمێنەوە بە نھێنی بەڵام بەداخەوە ئاشکرا دەبن و دەورەیان دەدەن و ھەموویان دەگرن .. ( ھەژار ) کوڕی شەھید کاڵێ دەڵێ من منداڵ بـوم کە زانیمان دایکمان گیراوە ئێمە دوو خوشک و دوو برا بووین بەناوەکانی، ھەژار ،، فەرزانە ،، ئارەزوو ،، سیامەک٠ کە باپیریان منداڵەکان وەخۆ دەگرن . بەڵام ھەژار دەڵێ ھەموو بنەماڵەکەمان کۆمەڵە بوون تەنیا دایکم حزبی بوو. دەڵێ کە دایکم گیرا پازدە ڕۆژ لە زیندان مایەوە پاسداران ھاتنە بەر دەرگاو خەبەری شەھید کرانی دایکمیان بە باپیرم داو پێیان گووت وەرن جەنازەکــەی بەرنەوەو ( پوڵی فیشەکاکان ) دەبێ بدەنەوە بە سوپا .. ھەژار دەڵێ باپیرم جەنازەکەی دایکمی وەرنەگرتەوە ، دەڵێ مەمکیــــان بڕیبوو ھەروەھا دەست و لاقی پێوە نەمابوو٠ھەژار دڵی پڕبوو لەگریان و قسەی تری پێنەوترا ،، دیارە کاڵێ لەژیانــــی خۆیــدا چوار جار لەلایەن ڕژیمەوە گیرابوو ، جاری یەکەم بۆ ماوەی ٣ مانگ گیرا ھیچی لەسەر سابت نەبوو ئازادکرا٠ جاری دووەم بۆ ماوەی ٤٠ چل شەو گیرا، جاری سێیەم سێ ساڵ و نیو گیرا پاشان بەزەمانەت ئازادکراو ھاتەوە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی حزب لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ . بۆ جاری چوارەم چووەوە ناو شاری مەھاباد بۆ کاروباری حزبی بەڵام بەداخەوە گیراو سەرئەنجـــــام تیرباران کرا لەلایەن دوژمنانی ئازادی … یادو یادگارەکانت ھەر زیندوو بن وڕێگات ھەتا وەدەستھێنانی ئازادی درێژەی ھـەیــە
سوپاسی برای خۆشەویستم کاک عوسمان ئەفشین دەکەم کە ھاوکاری کردم لەم یادەدا ..
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
لاوەکان ،، خوێن گەرمەکان ،، تازەپێگەیشتووەکانی کوردستان ،، پێویستە لەسەرشانتان ئێوە ھەموو شەھیدەکان و قارەمانــــە زیندوەکان بناسن و بزانن ئەم شۆڕشە ھەروا سووک و ھاسان ھەتا ئێرە نەھاتووە ،، دنیایەک ماڵوێرانی و ماندووبوون و خوێن ڕشتن و فیداکاری بۆ دراوە ،، پێویستە بۆداھاتووی خۆتان و گەلەکەتان دەرس و ئەزموون لەم شۆڕشە خوێناوییەی پێش خۆتان وەربگرن ،، چونکە لە داھاتوودا ھەر ئێوەن خاوەنی ئەم کوردستانەو ھەر ئێوەن کە دەبنە ڕێبەرو پیاوانی سیاسی و قارەمانانــی وڵات و فەرماندەرانی شۆڕشی نەکوژاوەی ئەم خاکە داگیرکراوە ، نابێ ئیجازە بدەن سەنگەرەکانی شەھیدان و پێشمەرگە چۆل بێ و چەکـــــی شەھید بکەوێتــــە ســــەر زەوی ھەتا ھەموو ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان و وڵاتە داگیرکراوەکەمان دێتە دی٠
بژی پێشمەرگە باسکی بەھێزی گەل ،،،، ئەم یادو بیرەوەریانە درێژەیان ھەیە٠

بابەتی هاوشێوە

ایران در آستانه تغییر؛ از آتش جنگ تا انفجار خیابان

2025-07-04

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

2025-06-26

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی