بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

كۆنفرانسی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە شاری لینشۆپینگ

١٢٨
كۆنفرانسی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە شاری لینشۆپینگ
سوئێد‹كۆنفرانسی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە شاری لینشۆپینگ

‎رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٦-١٢-٢٠١٨ ئەندامانی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە شاری لێنشۆپینگ بە مەبەستی نوێ كردنەوە و ھەڵبژاردنی كۆمیتەی بەرێوەبەری نوێ لە ساڵۆنی ستودیەفرێمیاندێت كۆبوونەوە.
‎سەرەتا لەلایەن بەرێوەبەری كۆبوونەوە خاتوو رێزان باڵەكی یەك خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان و ھەموو شەھیدانی كورد و كوردستان راگەیندراو بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی ئامادەكاری بەخێر ھاتنی سەرجەم ئەندامانی كرد و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی خاڵ بەخاڵ پێشكەش كردن.
‎دوای ھەڵبژاردنی سكرتێر و بەرپرسی پێداچوونەوەی ڕاپورتی كۆنفرانس داوا لە خاتوو سكاڵا حەكیمزادە بەرپرسی یەكیەتیی ژنان لە شاری لینشۆپینگ کرا کە ڕاپورتی كارو چالاكی ماوەی دوو كۆنفرانس پێشكەش بكا.
‎دوای خۆێندنەوەی ڕاپورت داوا لە ئەندامان كرا كە ڕاو بۆچوون و پێشنیارەكانیان سەبارەت بە چالاكییەكانی ساڵی رابردوو و ھەروەھا پێشنیار بۆ چالاكی ساڵی داھاتوو بێنەبەرباس.
‎لەوبەشەش دا ھاورێیان چالاكانە بەشداریان كرد و بە تێبینی و پێشنیارەكانیان كۆنفرانسەكەیان دەوڵەمەنتر كرد.
‎دواین بەشی كۆنفرانس دیاری كرابوو بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ بەرێوەبردنی كار و چالاكی لە كۆمیتەی تازە دا، بە خۆشحاڵیەوە لەو بڕگەشدا چەندین ھاوڕێ ئامادەگی خۆیان بۆ كار كردن لە كۆمیتە نۆێ دا دەربڕی و بەو شێوەیە كۆبوونەوە كۆتایی پێھات.
‎دوای ھەڵبژاردنی كۆمیتەی نوێ ھاوڕێیان كۆبوونەوەی خۆیان پێك ھێنا و كار و بەرپرسایەتیەكانیان بەو شێوەی خواروە دابەش كردن.
‎كۆمیتەی بەڕێوەبەری نوێ لە شاری لینشۆپینگ:
‎بەرپرسی كۆمیتە: نەسرین محەممەدی
‎بەرپرسی پێوەندیەكان:كوێستان بابایی
‎بەرپرسی ماڵی: رێزان باڵەكی
‎دوو كەس وەك جێگر ھەڵبژێردران كە ناوەكانیان بریتیە لە:
‎كەژاڵ سولێمانی ئەحمەدی
‎كەماڵ قازی
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان كۆمیتەی لینشۆپینگ