بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە بەرلین یادی شەهیدانی «میکۆنۆس» کرایەوە

٧٥
لە بەرلین یادی شەهیدانی «میکۆنۆس» کرایەوە
ئاڵمان‹لە بەرلین یادی شەهیدانی «میکۆنۆس» کرایەوە

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆری دکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاوڕێکانی لە ڕێستۆرانتی «میکۆنۆس» بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ڕێپێوانێکی کورت بەرەو شوێنی کارەساتی میکۆنۆس دەستی پێ کرد. پاش گەیشتن بە شوێنی مەبەست، سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان، کۆبوونەوەکە بە فەرمی کرایەوە.

لە سەرەتای وتارەکاندا، سوڵتان گڵاویی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا، پەیامی حیزبەکەی خوێندەوە و تیشکی خستە سەر گرنگیی بەردەوامیی خەبات و بەرز ڕاگرتنی خوێنی شەهیدانی بزووتنەوەی کورد. پاشان نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکە، هەر کام بە جیا پەیام و وتاری خۆیان پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نیشتمانی کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، ئەندامانی یەکێتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارێکی کارایان هەبوو. سەحر خال ئاغایی، بەرپرسی یەکێتیی ژنان لە کۆمیتەی ئەڵمانیا، لە وتارێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری ژنی کورد لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کرد و بە وردی باسی لە دۆخ و خەباتی ژنان لە قۆناغە جیاجیاکاندا کرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، ژمارەیەک لە تێکۆشەران و ئەندامانی حیزبی و ڕێکخراوەیی، بە خوێندنەوەی چەند وتار و پەیامی دیکە، کۆتاییان بە یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی سادق شەرەفکەندی و هاوڕێکانی هێنا.