Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

لە «حیزبی دێموکراتی ژنانی کوردستان»، هەتا «شۆڕشی ژینا»

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-03-25
  • 18:12

دیمانە شەهلا حاجی ڕەحیمی

لە بەرەبەری ٢٤ی ڕەشەمە و ٧٧ ساڵ تێپەڕین بەسەر دامەزراندنی یەکەمیین ڕێکخراوی ژناندا لەلایەن پێشەوای مەزن قازی محەممەد و هاوژینی خاتوو مینا ئەسکەندری لەلایەن گۆڤاری «ژنان»ـەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوونان شنەدروودگەر و موژگان عەلیپوور سکرتێر و ئەندامی ڕێبەری  ئەو ڕێکخراوەیە دەبێ

١- 77ساڵ بەسەر دامەزرانی یەکەم ڕێکخراوی ژنانەدا تێدەپەڕێ و هەتا ئێستا ئەو ڕێکخراوەیە لەسەر پێ بووە، بەبڕوای ئێوە کاری ئەو کاتی بەڕێوەبەران و پێکهێنەرانی ڕێکخراوەیەکی ئاوا کە ژنان بێنێتە گۆڕەپانی ژیان و لەماڵێیان بێنێتە دەرێ چ سەختی و ئاستەنگگەلێکی بووە؟

شنە درودگەر:

بە بڕوای من لە ڕوانگەی پێشەوا قازی محەممەدەوە، زەروورەتێکی جڤاکی بووە بۆ ئەو سەردەمە، واتە ٧٧ ساڵ لەوە پێش، کە ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان دامەزرێنن.

چونکە کۆمەڵگەیی کوردی لە ٧٧ ساڵ پێش ئیستادا، کۆمەڵگەیەکی تەواو پیاو سالار و سوننەتی بووە و ژنان تێیدا هیچ شارەزایی و ئاشنایەتیەکیان لەسەر مافە سەرتایەکانی خۆیان نەبووە.

لەڕاستیدا لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و یەکیەتیی ژناندا، جیهانبینی تێگەیشتنی وڵاتانی پێشکەوتوو گەیشتبوو بەو ئاستە کە، پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵگە بە بێ بەشداری ژنان ئەستەمە. هەر بۆیە لە کۆماری کوردستانیش دەرک بەو واقعییەتە کراوە یەکیەتیی ژنان دامەزراوە تا بتوانێ لەو سەردەمەدا ژنانی کورد لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە و وەکوو کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی سەردەم، لەگەڵ ماف و ئەرکەکانیان ئاشنا بکات و چیدی ژن لە چوارچێوەی ماڵ و منداڵدا قەتیس نەکرێتەوە.

ئەو هەنگاوەی کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد لە ڕاستیدا وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی کورد و ئێراندا، چوونکە  نیزیک بە ١٧ ساڵ دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان و یەکیەتیی ژنان، حکوومەتی رەزا شا مافی دەنگدانی لە ئێران بە ژن دا.

بۆیە بە بڕوای من دامەزرانی یەکیەتیی ژنان بوو بە بنەمایەک بۆ هاتنەدەری ژنان لە بازنەی ماڵەوە و هاوکات ئاوێتەبوون بە جیهانی کار و سیاسەتدا. هەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوە کە ژنانێکی بوێر و کاریگەر سەرەڕای هەموو کەند و کۆسپەکانی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە، ژنانی کورد گەیشتن بەو ئاستە کە جگە لە کاری ڕێکخراوەیی، لە شوێنە ئیداری و گەشتیارییەکاندا کار بکەن و تەنانەت وەکوو مامۆستا وانە بڵێنەوە و لە نەخۆشخانەکاندا کاری پەرەستاری بکەن تەنانەت لە رۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەدا بنووسن و پەنجە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان دابنێن.

موژگان عەلیپوور:

دامەزرانی ڕێکخراوەیەکی تایبەت بەژنان لەو سەردەمە کە ئاستی تێگەیشتنی کۆمەڵگە بۆ بەشداری ژنان لە کاروباری وڵاتدا زۆر لەخوارێ بووە، شاکاری یەکەم حکومەتی کوردی و زانایی سەرۆککۆماری ئەو حکومەتە، پێشەوا قازی محەممەد بووە.

بێگومان دامەزرانی ڕێکخراوێک کە ژنان لەکومەڵگەیەکی پیاوسالار هان بدات بۆ هاتنە دەرەوە و خوێندن و بەشداری لە کاروباری سیاسی، ئاسان نەبووە و یەکەم بەربەست ئەو بیرە کۆنە و چەقبەستوویە بووە کە بە ئاسایی نەبینراوە کە ژنان کاروباری ڕێکخراوەیی بکەن، بەڵام ئەوەی پێشەوا قازی محەممەد لە بنەماڵەی خۆیەوە ئەو هەنگاوەی هەڵگرت و ڕچەشکێنییەی کرد توانی کاریگاری باشی هەبێ بۆ پێوەستبوونی ژنانی دیکە و ئەگەر بیتوانیبایە بەردوام بێ و درێژە بە چالاکییەکانی بدا بێگومان پەل‌وپۆی دەهاویشتە شارەکانی دیکەی کوردستانیش و هەنگاوی گەورەی هەڵدەگرت.

٢- بەبڕوای ئێوە لەم سەردەمەی ئێستادا ڕێکراوی «یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران» لەو شۆڕشەدا کە بەناوی شۆڕشێکی ژنانە و شۆڕشی ژینا ناسراوە، توانیوێتی هاوسەنگ لەگەڵ ویست و خواستی ژنانی کوردستان و ئێران جێی خۆی لەنێو ئەواندا بکاتەوە؟ و تا چەندە لەو بوارەدا سەرکەوتوو بووە؟

شنە درودگەر:

ڕێکخراوەیی یەکیەتی ژنان بە درێژایی تەمەنی پر لە فەخر و شانازیی خۆی، کە پێی نایە ٧٧ـەمین ساڵی دامەزرانییەوە، وەکوو یەکەمین ڕێکخراویی مۆدێرن و سازماندراو لە سەردەمی خۆیدا دێتە ئەژمار. دەتوانم بڵێم دامەزرانی ئەم ڕێکخراوەیە، بنەما و دەسپێکی خەباتی ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵاتە.

بە بڕوای من ئەو خەباتەی کە ئیستاش ژنان دریژەی دەدەن و بەڕێوەی دەبەن، درێژەی ئەو خەباتەیە کە ٧٧ ساڵ لەوە پێش بەردی بناغەی بۆ داندراوە و مەیدانداری بۆ کراوە.

کەوابوو، ئەو ڕابردووە دوور و درێژ و پڕ ئەزموونەیە وای کردووە کە، لەم قۆناغەی خەبات کە ژنانی کورد و باقی نەتەوەکانی ئێران تێیدا دەجەنگن، ژنی کورد بە چاونەترسی و ئاگاهییەوە، پێشەنگایەتی  شۆڕش بکات و زیاتر لە هەرێمەکانی دیکەی ئێران بێتە مەیدان و داوای مافی خۆی بکات و لەو پێناوەشدا بێ باکانە قوربانیی بۆ بدات.

دەمهەوێ لێرەدا ئەوە بڵیم کە، راستە رێکخراوی یەکیەتی ژنان لەم قۆناغەی شۆڕشدا، واتە لە شۆڕشی ژینادا، لە ناوخۆ و بە شێوەی فیزیکی حزووری نیە، بەڵام هۆکار و پاڵنەر بووە لە بردنەسەری ئاستی ڕۆشنبیری ژنی کورد و هەر ئەوەش وایکردووە کە ژنانمان سەبارەت بە مافەکانی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا و تەنانەت لە کاری رێکخراوییدا، سەروگەردنێک سەروی ژنانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بن و تا گەیشتن بە ئامانجەکانییان هیچ ئاستەنگێک نەتوانێ هەنگاویان پێ شل بکاتەوە.

موژگان عەلیپوور:

شۆرشی ژینا شۆرشێکی هەمەلایەنگیربوو و تەنیا تایبەت نەبوو بە ژنان و مافەکانی ژنان و دەتوانین بڵێین شۆرشێکی ژنانە بوو کە بە سیما ژنانەکەی ویست و داخوازییەکانی هەموو چین و توێژەکانی لەخۆگرتبوو و هەرئەوەش بووە هۆی گشتگیربوونی ئەو شۆرشە.

ژنانی کوردستان لەو شۆرشە مێژوویەکی جیهانییان تۆمارکرد و زۆر باش توانیان ویستە کۆمەلایەتی و سیاسییەکان لەو شۆرشە بێننە گۆڕێ و زۆرێک لە سنووربەندییەکانیان شکاند و توانیان خەباتی یەکسانی و مافخوازی پێکەوە گرێ بدەن و ئەو داواکارییانەش بگەیێننە ئاستێکی نێودوڵەتی و ئولگویەکی باشیش بوو بۆ ژنانی ئێران ونەتەوەکانی دیکە کە ئەوانیش خواستەکانیان بەڕۆژتربکەن و بێهێننە گۆڕێ.

ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان لەهەموو ئەو دەرفەتانەی کە لە وێستگە جیاوازەکانی خەباتی خۆی هەیەتی، کەڵکی وەرگرتووە تا خزمەت بە شۆرشی ژینا و پەیامەکانی ژن ژیان ئازادی بکا.

بەڵام بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە و هاوسەنگ بوون ڕێگەیەکی دوورودرێژمان لەپێشە کە ڕێکخراوی یەکیەتی ژنان بەپێی پلان و بەرنامەکانی دەچێتە پێشێ و هەوڵ دەدا جێ پەنجەی بە ڕووداوەکانەوە دیاربێ.

بابەتی هاوشێوە

بوارە دەروونییەکانی کاتیسووڕی مانگانە لە ژنان و کچاندا

2025-01-16

شەڕ و لێکەوتە دەروونی و توندوتیژیەکانیدژی ژنان و منداڵان

2024-12-28

د. لەیلا مرەوتی: بزووتنەوەی ژینا هاوسەنگیی هێزی تا ڕادەیەک لە بەرژەوەندیی کوردستان گۆڕی

2024-11-19

دووهەمین ساڵوەگەری بزۆتنەوەی ژن ژیان ئازادی و بەشداری ژنان لەم بزۆتنەوەیەدا

2024-09-24
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

لە «حیزبی دێموکراتی ژنانی کوردستان»، هەتا «شۆڕشی ژینا»

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-03-25
  • 18:12

دیمانە شەهلا حاجی ڕەحیمی

لە بەرەبەری ٢٤ی ڕەشەمە و ٧٧ ساڵ تێپەڕین بەسەر دامەزراندنی یەکەمیین ڕێکخراوی ژناندا لەلایەن پێشەوای مەزن قازی محەممەد و هاوژینی خاتوو مینا ئەسکەندری لەلایەن گۆڤاری «ژنان»ـەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوونان شنەدروودگەر و موژگان عەلیپوور سکرتێر و ئەندامی ڕێبەری  ئەو ڕێکخراوەیە دەبێ

١- 77ساڵ بەسەر دامەزرانی یەکەم ڕێکخراوی ژنانەدا تێدەپەڕێ و هەتا ئێستا ئەو ڕێکخراوەیە لەسەر پێ بووە، بەبڕوای ئێوە کاری ئەو کاتی بەڕێوەبەران و پێکهێنەرانی ڕێکخراوەیەکی ئاوا کە ژنان بێنێتە گۆڕەپانی ژیان و لەماڵێیان بێنێتە دەرێ چ سەختی و ئاستەنگگەلێکی بووە؟

شنە درودگەر:

بە بڕوای من لە ڕوانگەی پێشەوا قازی محەممەدەوە، زەروورەتێکی جڤاکی بووە بۆ ئەو سەردەمە، واتە ٧٧ ساڵ لەوە پێش، کە ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان دامەزرێنن.

چونکە کۆمەڵگەیی کوردی لە ٧٧ ساڵ پێش ئیستادا، کۆمەڵگەیەکی تەواو پیاو سالار و سوننەتی بووە و ژنان تێیدا هیچ شارەزایی و ئاشنایەتیەکیان لەسەر مافە سەرتایەکانی خۆیان نەبووە.

لەڕاستیدا لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و یەکیەتیی ژناندا، جیهانبینی تێگەیشتنی وڵاتانی پێشکەوتوو گەیشتبوو بەو ئاستە کە، پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵگە بە بێ بەشداری ژنان ئەستەمە. هەر بۆیە لە کۆماری کوردستانیش دەرک بەو واقعییەتە کراوە یەکیەتیی ژنان دامەزراوە تا بتوانێ لەو سەردەمەدا ژنانی کورد لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە و وەکوو کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی سەردەم، لەگەڵ ماف و ئەرکەکانیان ئاشنا بکات و چیدی ژن لە چوارچێوەی ماڵ و منداڵدا قەتیس نەکرێتەوە.

ئەو هەنگاوەی کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد لە ڕاستیدا وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی کورد و ئێراندا، چوونکە  نیزیک بە ١٧ ساڵ دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان و یەکیەتیی ژنان، حکوومەتی رەزا شا مافی دەنگدانی لە ئێران بە ژن دا.

بۆیە بە بڕوای من دامەزرانی یەکیەتیی ژنان بوو بە بنەمایەک بۆ هاتنەدەری ژنان لە بازنەی ماڵەوە و هاوکات ئاوێتەبوون بە جیهانی کار و سیاسەتدا. هەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوە کە ژنانێکی بوێر و کاریگەر سەرەڕای هەموو کەند و کۆسپەکانی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە، ژنانی کورد گەیشتن بەو ئاستە کە جگە لە کاری ڕێکخراوەیی، لە شوێنە ئیداری و گەشتیارییەکاندا کار بکەن و تەنانەت وەکوو مامۆستا وانە بڵێنەوە و لە نەخۆشخانەکاندا کاری پەرەستاری بکەن تەنانەت لە رۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەدا بنووسن و پەنجە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان دابنێن.

موژگان عەلیپوور:

دامەزرانی ڕێکخراوەیەکی تایبەت بەژنان لەو سەردەمە کە ئاستی تێگەیشتنی کۆمەڵگە بۆ بەشداری ژنان لە کاروباری وڵاتدا زۆر لەخوارێ بووە، شاکاری یەکەم حکومەتی کوردی و زانایی سەرۆککۆماری ئەو حکومەتە، پێشەوا قازی محەممەد بووە.

بێگومان دامەزرانی ڕێکخراوێک کە ژنان لەکومەڵگەیەکی پیاوسالار هان بدات بۆ هاتنە دەرەوە و خوێندن و بەشداری لە کاروباری سیاسی، ئاسان نەبووە و یەکەم بەربەست ئەو بیرە کۆنە و چەقبەستوویە بووە کە بە ئاسایی نەبینراوە کە ژنان کاروباری ڕێکخراوەیی بکەن، بەڵام ئەوەی پێشەوا قازی محەممەد لە بنەماڵەی خۆیەوە ئەو هەنگاوەی هەڵگرت و ڕچەشکێنییەی کرد توانی کاریگاری باشی هەبێ بۆ پێوەستبوونی ژنانی دیکە و ئەگەر بیتوانیبایە بەردوام بێ و درێژە بە چالاکییەکانی بدا بێگومان پەل‌وپۆی دەهاویشتە شارەکانی دیکەی کوردستانیش و هەنگاوی گەورەی هەڵدەگرت.

٢- بەبڕوای ئێوە لەم سەردەمەی ئێستادا ڕێکراوی «یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران» لەو شۆڕشەدا کە بەناوی شۆڕشێکی ژنانە و شۆڕشی ژینا ناسراوە، توانیوێتی هاوسەنگ لەگەڵ ویست و خواستی ژنانی کوردستان و ئێران جێی خۆی لەنێو ئەواندا بکاتەوە؟ و تا چەندە لەو بوارەدا سەرکەوتوو بووە؟

شنە درودگەر:

ڕێکخراوەیی یەکیەتی ژنان بە درێژایی تەمەنی پر لە فەخر و شانازیی خۆی، کە پێی نایە ٧٧ـەمین ساڵی دامەزرانییەوە، وەکوو یەکەمین ڕێکخراویی مۆدێرن و سازماندراو لە سەردەمی خۆیدا دێتە ئەژمار. دەتوانم بڵێم دامەزرانی ئەم ڕێکخراوەیە، بنەما و دەسپێکی خەباتی ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵاتە.

بە بڕوای من ئەو خەباتەی کە ئیستاش ژنان دریژەی دەدەن و بەڕێوەی دەبەن، درێژەی ئەو خەباتەیە کە ٧٧ ساڵ لەوە پێش بەردی بناغەی بۆ داندراوە و مەیدانداری بۆ کراوە.

کەوابوو، ئەو ڕابردووە دوور و درێژ و پڕ ئەزموونەیە وای کردووە کە، لەم قۆناغەی خەبات کە ژنانی کورد و باقی نەتەوەکانی ئێران تێیدا دەجەنگن، ژنی کورد بە چاونەترسی و ئاگاهییەوە، پێشەنگایەتی  شۆڕش بکات و زیاتر لە هەرێمەکانی دیکەی ئێران بێتە مەیدان و داوای مافی خۆی بکات و لەو پێناوەشدا بێ باکانە قوربانیی بۆ بدات.

دەمهەوێ لێرەدا ئەوە بڵیم کە، راستە رێکخراوی یەکیەتی ژنان لەم قۆناغەی شۆڕشدا، واتە لە شۆڕشی ژینادا، لە ناوخۆ و بە شێوەی فیزیکی حزووری نیە، بەڵام هۆکار و پاڵنەر بووە لە بردنەسەری ئاستی ڕۆشنبیری ژنی کورد و هەر ئەوەش وایکردووە کە ژنانمان سەبارەت بە مافەکانی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا و تەنانەت لە کاری رێکخراوییدا، سەروگەردنێک سەروی ژنانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بن و تا گەیشتن بە ئامانجەکانییان هیچ ئاستەنگێک نەتوانێ هەنگاویان پێ شل بکاتەوە.

موژگان عەلیپوور:

شۆرشی ژینا شۆرشێکی هەمەلایەنگیربوو و تەنیا تایبەت نەبوو بە ژنان و مافەکانی ژنان و دەتوانین بڵێین شۆرشێکی ژنانە بوو کە بە سیما ژنانەکەی ویست و داخوازییەکانی هەموو چین و توێژەکانی لەخۆگرتبوو و هەرئەوەش بووە هۆی گشتگیربوونی ئەو شۆرشە.

ژنانی کوردستان لەو شۆرشە مێژوویەکی جیهانییان تۆمارکرد و زۆر باش توانیان ویستە کۆمەلایەتی و سیاسییەکان لەو شۆرشە بێننە گۆڕێ و زۆرێک لە سنووربەندییەکانیان شکاند و توانیان خەباتی یەکسانی و مافخوازی پێکەوە گرێ بدەن و ئەو داواکارییانەش بگەیێننە ئاستێکی نێودوڵەتی و ئولگویەکی باشیش بوو بۆ ژنانی ئێران ونەتەوەکانی دیکە کە ئەوانیش خواستەکانیان بەڕۆژتربکەن و بێهێننە گۆڕێ.

ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان لەهەموو ئەو دەرفەتانەی کە لە وێستگە جیاوازەکانی خەباتی خۆی هەیەتی، کەڵکی وەرگرتووە تا خزمەت بە شۆرشی ژینا و پەیامەکانی ژن ژیان ئازادی بکا.

بەڵام بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە و هاوسەنگ بوون ڕێگەیەکی دوورودرێژمان لەپێشە کە ڕێکخراوی یەکیەتی ژنان بەپێی پلان و بەرنامەکانی دەچێتە پێشێ و هەوڵ دەدا جێ پەنجەی بە ڕووداوەکانەوە دیاربێ.

بابەتی هاوشێوە

بوارە دەروونییەکانی کاتیسووڕی مانگانە لە ژنان و کچاندا

2025-01-16

شەڕ و لێکەوتە دەروونی و توندوتیژیەکانیدژی ژنان و منداڵان

2024-12-28

د. لەیلا مرەوتی: بزووتنەوەی ژینا هاوسەنگیی هێزی تا ڕادەیەک لە بەرژەوەندیی کوردستان گۆڕی

2024-11-19

دووهەمین ساڵوەگەری بزۆتنەوەی ژن ژیان ئازادی و بەشداری ژنان لەم بزۆتنەوەیەدا

2024-09-24

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی