چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب
(هەموو سالێک لە کۆتایی ساڵی خۆێندندا چەندیین کچ و ژن لە نێو ڕیزەکانی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»دا بە سەرکەوتووی قۆناغی خوێندن و زانکۆیان بە باشترین پلە دەبڕن و دەبنە مایەی شانازی بۆ حیزبەکەیان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات).
نەرمین عوسمانی لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٩ لە نێو شۆڕش چاوم بە دونیا هەڵێناوە.
– وەک هەر منداڵێکی تری نێو شۆرش قۆناغەکانی خوێندنم لە نێو شۆرش و بە هاوکاری و هیمەت و دڵسۆزی مامۆستایانی شۆڕش تەواو کردووە.
– ژیانیم لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر و زەحمەتکێش دا تێپەڕ کردووە، بنەماڵەیەک کە بە هەموو نەبوونیەک پاڵپشتم بوون تاکوو لە خوێندن دانەبڕێم. قۆناغی سەرەتاییی خوێندنم ساڵی ١٩٩٥ زایینی لە مدرەسەی ئازادی و لە بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران دەست پێکرد و تا ساڵی ٢٠٠١ بەردەوام بووە.
دواتر قۆناغی ناوەندی، دواناوەندی و ئامادەییم لە شاری کۆیە درێژە پێدا. لە کۆتاییدا و لە زانکۆی کۆیە و لە بەشی پەروەردەی وەرزش وەک خوێندکار وەرگیرام و ساڵی ٢٠١٣ توانیم مەدرەکی بەکالۆریۆس لەو بوارەدا بە سەرکەوتوویی بەدەست بێنم، کە لەڕاستیدا بڕینی ئەو قۆناغانەی خوێندن و بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتناننە بە خەم خۆری و پشتیوانی حیزبی دێموکرات و دڵسۆزی مامۆستایانی نێو شۆڕش دەکرێ بڵێم کارێکی ئەستەم بوو!
– لە ساڵی ٢٠١٥ روم کردە وڵاتی ئاڵمان و لە دوای خوێندنی چەند قۆناغێکی زمانی ئاڵمانی، بۆ جارێکی تر ڕێگای خوێندنم لە بوارێکی تری زانستی، واتا بواری مێدیسین گرتە بەر و دوای ٣ ساڵ بەردەوامی لە خوێندن توانیم بە پلەی نایاب لە بواری پەرەستاری کۆتایی بەو قۆناغەی خوێندن بێنم.
– دواتر و بۆ بردنەسەری ئاستی تێگشتن و زانست لە بواری مێدیسین هاوکات لەگەڵ کارکردن بەشداریم لە خولێکی بەرزتری تایبەت بەو بوارەدا کرد کە رێکەوی ٢٣/٠٧/٢٠٢٥ توانیم مەدرەکی پسپۆڕی زانیاری تەندروستی (Fachwert im Wissenschaft)بە پلەی نایاب و وەک سەرکەوتنێکی تر بە ژیانمەوە زیاد بکەم.
دواتر بۆ زیاتر بە ئەستۆ گرتنی بەرپرسیاریەتی و بەرێوەبردنی چۆنیەتی سەرپەرشت کردنی کارمەندانی تەندروستی وەک بەرپرس یان بەرێوەبردنی هەر یەکا لە بنکەکانی تەندروستی وەک نەخۆشخانە- کلینیک -پراکسس – خوێندنگاکانی تەندروستی وەک بەرێوبەر کار بکەم ،بەشداریم کرد لە خوێندنێکی خێرا کە لە ئیستادا بروانامەی بەرپرس لە بەڕیوبردنی بنکەکانی تەندروستی لە هەموو وڵاتانی یەکیتی ئەوروپادا دەتوانری کاری پێ بکری کە پێ دەوتری ماستەر لە بواری بەڕیوبردنی بنکەکانی تەندروستی و سەرپەرشتنی کارمەند توانیم بڕوانامەکەی بە دەست بینم Einrichtung Leitung.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم جارێکی تر سپاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و هەموو ئەو مامۆستا شۆڕشگێر و دڵسۆزانەی نێو شۆڕش، بەتایبەت هەردوو مامۆستای شەهید نەسرین حەداد و سۆهەیلا قادری بکەم کە چاوساغی ئێمە بوون بۆ بڕینی ئەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشێوە بەبێ هەڵە! تەنانەت لە سەخترین شەرایەتی ژیانی نێو شۆڕش دا نەیانهێشت ئیمەی منداڵانی شۆرش لە خوێندن داببرێین و نەخوێندەواری ببێتە چارەنووسێکی ڕەشتر لە ئاوارەیی!
هاوکات جێگای خۆیەتی سپاسی بنەماڵە و بەتایبەت دایک و بابم بکەم کە سەختی و کەموکۆڕی نێو شۆڕشیان بە سۆز و خۆشەویستی بەردەوامیان لەبیر دەبردینەوە و هەوێنی بڕوا بەخۆ بوون و بەردەوامیم بوون.




