لە ستۆکهۆلم سەیرانێکی یەک ڕۆژە بۆ ئەندامان پێک هات

ڕۆژی شەمبە ڕێکەووتی ۲۸ی ژوئیەی ۲٠۱۸ لە شاری ستۆکهۆلم بۆ ئەندامانی ئەو شارە پێک هێنرا. پاش لە کۆبوونەوەی بەشداربووان لە لیل شۆ (Lillsjön – upplands Bro) بەخێرهاتنی میوانان باسێکی کورت لەسەر ئامانجی چالاکی ئەو ڕۆژە لە لایەن سۆزاان فەتحی ، بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوێد پێشکەش کرا.
مەبەست لە پێکهێنانی ئەو سەیرانە زیاتر لێک نزیکبوونەوەی ئەندامان و بەسەربردنی ڕۆژێکی پر لە یادەوەری جوان بوو. پاش لە ڕۆژێکی پر لە مەلەکردن و یاری منداڵان و باس و خواستێکی زۆر لە نێوان ئەندامان کۆتایی هات.
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان ـ کۆمیتەی ستۆکهۆلم









