ڕۆژی شەممە ٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٥، کتێبخانەی گشتی هاوگەسوند بە هاوکاری کۆمەڵەی کوردی نەورۆز و ئێدا سینەما لە نۆروێژ بەرنامەیەکی یەک ڕۆژی تایبەت بە کوردستان بەڕێوە برد.
یەک ڕۆژ تایبەت بە دۆزی کورد لە خەبات، ناسنامەوە تا سینەما و کولتوری هەمەڕەنگی کوردی.
سەرەتای بەرنامەکە بە وتاری بەخێرهێنان و هەروەها کورتەیەک لە مێژووی کۆمەڵەی کولتووری نەورۆز لەلایەن ئەدیب کەسرایی دەستی پێکرد. لە سینەما ئێدا بە پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن شلێر باپیری دەستی پێکرد. وتارەکە لە ژێر ناوی “ژن،ژیان،ئازادی لە میراتەوە بۆ کردار، چۆن ژنانی کورد دووبارە ناسنامەی خۆیان و ئازادی دادەڕێژنەوە”.
لە سەرەتا دا شلێر باپیری لە وتارەکەیدا ئاوڕێکی کورتی لە مێژووی کوردستان و پاشان مێژووی ژنانی کورد دایەوە. لە دامەزراندنی یەکەم ڕێکخراوی ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پێشەوا قازی محەممەد بە بەرپرسایەتیی مینا قازی تا خەباتی ئەمڕۆی ژنان و قوربانیدانیان لەو ڕیگەیە بۆ خەباتی نەتەوە و دۆزەکەیان. لەو نێوەندەدا چەند نموونەیەکی هێنایەوە لەوانە شەهید سوهەیلا قادری، لەیلا قاسم.
لە درێژەی باسەکەی دا، ئاماژەی بە ئەزموونی ژنان لە بەهاری عەرەبی کرد و پێوەندی دایەوە بە بەشداری چالاکانەی ژنان لە شۆرشی ژن،ژیان،ئازادی دا هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بەشداری ژنان لە دەسەڵاتی سیاسی و بەرپرسایەتی دەبێ هەر لەسەرەتای گۆرانکارییەکانەوە بێت و دوانەخرێت.
هەروەها ژن،ژیان،ئازادی ڕیشەیەکی مێژووی لە کورد دا هەیە و تەنیا دروشمێک نیە. بەڵکوو ڕوانینێکە بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو، بەشێکی دانەبڕاو لە خەباتی ژنان بۆ یەکسانی و دادپەروەریی.
لەبەشێکی باسەکەی دا باسی لەوەکرد کە ژنان کورد بەردەوام لە خەباتی سیاسی کوردا حزووریان هەبووە. هەروەها خەباتی ئێستای ژنان لە رۆژئاوای کوردستان یەکێک لە بەرهەمەکەیەتی و هەروەها نمونەیەکی سەرکەوتوو بۆ سیستمی بەڕێوەبەری کە ژنان تێیدا ڕێبەڕن، بڕیادەرن و داڕێژەرەوەی تئۆری و بەشداری چالاکانەیان لە داڕشتنەوەی یاسادا هەیە.
بەشێک دوەمی بەرنامەیەکە نیشاندانی فیۆمی سینەمایی “مامە یونس”بوو کە لەلایەن وڵاتی نۆروێژەوە و دەرهێنەری کورد-نۆروێژی بڕوا وەهاپوور بەرهەم هێنراوە و دو ئەکتەری دیاری کورد “هەمزە ئاگوشی” و “پەیمان عەزیزپوور” رۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێرن.
نێوەرۆکی فیلمەکە باس لە شوناسی کوردی لە کۆمەڵگەی نۆروێژی دەکات و هەروەها ئەو ئاستەنگانەی دێتە سەرڕێی پەنابەرێکی نوێ لەو وڵاتە.




