Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

لە هەموو لایەکەوە دژی ژنان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-05-23
  • 07:34

ئاسۆ مینبەری

لەوەتی کۆماری ئیسلامی هەیە، ژنان زیاتر لە هەر توێژێکی دیکەی کۆمەڵگە کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە، گوشارگەلێک کە زۆربەی جار ئایین و مەزهەب گرینگترین ڕۆڵیان لە پەرەسەندنیاندا هەبووە و ڕێژیم لەم ڕێگەیەوە توانیویەتی گوشارێکی چەند قات بخاتە سەر ئەم توێژەی کۆمەڵگە.

لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا، دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران هەوڵی داوە لە هەر ڕێگەیەکەوە ژنان تووشی هەڵاواردن و پەرواێزخستن بکات، لەلایەکەوە بە دانانی گەشتی ئێرشاد و کۆنتڕۆڵکردنی جلوبەرگ و قژیان لە چوارچێوەی گەڵاڵەگەلی جیاوازی وەک گەڵاڵەی نووری ئێستادا و لەلایەکی دیکەوە بە دەستێوەردان لە ژیانی تاکەکەسییان و بڕیاردان لەسەر پرسی منداڵبوون و وەچەخستنەوە و لە هەندێ حاڵەتیشدا بە داخستنی ناوەندەکانی پشتیوانیکردن لە ژنان و دەسبەسەرکردنی چالاکانی بواری ژنان.

لە ڕاستیدا هەموو هەوڵەکانی ڕێژیم دژی ژنان لە ڕاستای سەپاندنی ئیدئۆلۆژیی خۆی‌دایە؛ ئەم ڕەوتە لە کتێبە دەرسییەکانەوە دەست پێ دەکا و دواتر دێتە نێو کتێبەکانی پۆلەکانی سەرەوەتر و دوای ئەوەش ژیانی تاکەکەسییان داگیر دەکات بە جۆرێک کە ژنان بە هیچ شێوازێک ناتوانن هەست بە ئارامی و ئەمنییەت لە ژیانی خۆیاندا بکەن.

ئەوەی کە ئێستا زیاتر لە هەر شتێک ژنانی خستوونەتە ژێر گوشارەوە یەکیان بابەتی گەڵالەی نوور و توندوتیژیی هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ کچان و ژنان و هاوکات هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەتە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سیاسەتی هاندانی خەڵک بۆ وەچەخستنەوە و بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەتی -بەتایبەتی پاش جەختکردنەوەی عەلی خامنەیی لەسەر ئەم بابەتە- گرتووەتە بەر بەڵام نەک هەر نەیتوانیوە خەڵک ڕازی بەوە بکات بەڵکوو ڕێژەی زاوزێ بەردەوام دابەزینی زیاتریشی بە خۆیەوە بینیوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێژیم لە درێژەی سیاسەتەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەت باسی لە بەخشینی ٨٠ هەزار پارچە زەوی بەو بنەماڵانە کردوە کە منداڵی سێهەم یان زیاتریان دەبێت.

پێشتریش ساڵی ١٣٨٩ و لە کاتی سەرۆککۆماریی مەحموود ئەحمەدی‌نژاددا، دەوڵەت بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕیژەی حەشیمەت بەڵێنی دابوو بۆ هەر منداڵێک کە لە دایک ئەبێت هەژمارێکی بانکی بکاتەوە و یەک ملیۆن تمەنیش دەخاتە هەژمارەکەوە و هەموو ساڵێکیش ١٠٠ هەزار تمەنی بۆ زیاد دەکات بەڵام تاکوو منداڵەکە تەمەنی نەگات بە ١٨ ساڵ ناتوانێت پارەکەی وەربگرێت.

پاش ماوەیەک لە پەسەندکردنی ئەم گەڵاڵەیە دەوڵەت پارەی هەژماری منداڵەکانی بۆ خۆی هەڵگرتەوە و لەسەر بەڵێنی خۆی نەما. هەر لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ئەمساڵیشدا ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی “خەڵاتی میللی جەوانیی حەشیمەت” ڕایگەیاند، خەڵک دەبێت بزانن کە لەباربردنی کۆرپەلە لە ڕوانگەی شەرعەوە نایاساییەوە و کوشتنی مرۆڤە.

ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە قەیرانی ئابووری و کاریگەرییەکانی لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری ڕایگەیاندوە کە لاوەکان دەبێت کولتووری قەناعەت‌کردنیان هەبێت.

سەرۆککۆماری ئێران لەم پێوەندییەدا زیادی کردوە کە یەکێک لە موعجیزەکانی قورئان ئەوەیە کە هەر کەس هاوسەرگیری دەکات دۆخی ئابوورییەکەی لەوەی کە هەیە خراپتر نابێت.

ئەم قسانەی ڕەئیسی لە کاتێک‌دایە کە ڕێژەی ئاماری جیابوونەوە بە هۆی کێشەی ئابووری یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی تەڵاق لە ئێران‌دایە.

دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاریەوە و بە بیانووی جەوانیی حەشیمەت، لەباربردنی کۆرپەڵەی قەدەغە کرد. ئەمە پرسێکە کە زۆربەی چالاکانی بواری ژنان ئەمە بە دەستێوەردانێکی بێشەرمانە لە مافی ژیان و مافی هەڵبژاردنی ئەم توێژە دەزانن و هەر بۆیە بەتوندی دژایەتیی لەگەڵ دەکەن.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی بانەمەڕ، ١٦ ڕێکخراوی مافی مرۆیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە سەبارەت بە سەرکوتی مافی هەڵبژاردن و تەندروستیی ژنان لە پرسی دووگیانبوون و پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی ڕەگەزیی ئەم توێژە لە ئێران هەڵوێست بگرن.

واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بەو ڕاستییە کە کۆماری ئیسلامی بە پەسەندکردنی یاساگەلێک کە باس لە هەڵاواردن دەکەن، بەتوندی دەستپێڕاگەیشتن بە چاوەدێریی بێهداشتی و دووگیانبوون و خزمەتگوزارییەکانی کۆنتڕۆڵکردنی حەشیمەتی بنەماڵە سنووردار دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم کردەوانە وەکوو تاوان پێناسەیان بۆ بکرێ و نەتوانن ئەو خزمەتگوازییانە پێشکەش بکەن، کە ئەمە خۆی زەوتکردنی مافی سەربەخۆیی ژنان سەبارەت بە جەستەی خۆیان و هەڵاواردنی سیستماتیکە.

کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بونیادی بروومەند، دیدەبانی مافی مرۆڤ، حاڵ‌وەش، ڕێکخراوی کوردپا، کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕێسانەک، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی خەڵکی ئازەربایجان لە ئێران، ناوەندی خەبات دژی ڕەگەزپەرستی لە ئێران، هیرکانی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی کوردستان_ ژنێڤ، میان، ئۆترایت ئینترنەشناڵ، بونیادی پوورزەند، توهرا و ڕێکخراویی جیهانیی دژی ئەشکەنجە، لەو ڕێکخراوە مافی مرۆییانەن کە ئەم بەیاننامەیان واژۆ کردووە.

بەپێێ ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەباربردنی منداڵ بە شێوەی نایاسایی لە ئێران بە هۆی گوشارەکانی ڕێژیم و سنووردارکردنی دەسپێڕاگەیشتنی ژنان بە خزمەتگوزاریی تەندروست و بەجێ، ئاسەواری خراپ و قەرەبوونەکراوی لەسەر ژیانی ژنان دەبێ.

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیم لە ساڵی ٩١ـەوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەت، مافی دووگیانبوون بۆ ژنان سنووردار کراوەتەوە و ئەمەش دەسپێڕاگەیشتنی ژنان بە کەرەستەکانی پێشگرتن لە منداڵبوون و لەباربردنی کۆرپەڵە بە شێوەی تەندورست و بە دوور لە مەترسیی بۆ ژنانی سنووردار کردووەتەوە.

پرسی دووگیانبوون و کۆنتڕۆڵکردنی جەستە یەکێک لە مافە بنەڕەتییەکانی ژنانە و کۆماری ئیسلامی وەکوو دەسەڵاتێکی تۆتالیتەر هەوڵ بۆ زەوتکردنی ئەم مافە دەدات. ڕێژیم بە سەرنجدانی دۆخی نێوخۆیی خۆی و ڕۆڵی ژنان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە گۆڕانی کۆمەڵگە، هەوڵ دەدات لە ڕێگەگەلی جیاوازەوە، ژنان سنووردار بکاتەوە وتاکوو بتوانێ پیش بە ڕووداوەکانی داهاتوو بگرێ.

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

لە هەموو لایەکەوە دژی ژنان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-05-23
  • 07:34

ئاسۆ مینبەری

لەوەتی کۆماری ئیسلامی هەیە، ژنان زیاتر لە هەر توێژێکی دیکەی کۆمەڵگە کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە، گوشارگەلێک کە زۆربەی جار ئایین و مەزهەب گرینگترین ڕۆڵیان لە پەرەسەندنیاندا هەبووە و ڕێژیم لەم ڕێگەیەوە توانیویەتی گوشارێکی چەند قات بخاتە سەر ئەم توێژەی کۆمەڵگە.

لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا، دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران هەوڵی داوە لە هەر ڕێگەیەکەوە ژنان تووشی هەڵاواردن و پەرواێزخستن بکات، لەلایەکەوە بە دانانی گەشتی ئێرشاد و کۆنتڕۆڵکردنی جلوبەرگ و قژیان لە چوارچێوەی گەڵاڵەگەلی جیاوازی وەک گەڵاڵەی نووری ئێستادا و لەلایەکی دیکەوە بە دەستێوەردان لە ژیانی تاکەکەسییان و بڕیاردان لەسەر پرسی منداڵبوون و وەچەخستنەوە و لە هەندێ حاڵەتیشدا بە داخستنی ناوەندەکانی پشتیوانیکردن لە ژنان و دەسبەسەرکردنی چالاکانی بواری ژنان.

لە ڕاستیدا هەموو هەوڵەکانی ڕێژیم دژی ژنان لە ڕاستای سەپاندنی ئیدئۆلۆژیی خۆی‌دایە؛ ئەم ڕەوتە لە کتێبە دەرسییەکانەوە دەست پێ دەکا و دواتر دێتە نێو کتێبەکانی پۆلەکانی سەرەوەتر و دوای ئەوەش ژیانی تاکەکەسییان داگیر دەکات بە جۆرێک کە ژنان بە هیچ شێوازێک ناتوانن هەست بە ئارامی و ئەمنییەت لە ژیانی خۆیاندا بکەن.

ئەوەی کە ئێستا زیاتر لە هەر شتێک ژنانی خستوونەتە ژێر گوشارەوە یەکیان بابەتی گەڵالەی نوور و توندوتیژیی هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ کچان و ژنان و هاوکات هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەتە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سیاسەتی هاندانی خەڵک بۆ وەچەخستنەوە و بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەتی -بەتایبەتی پاش جەختکردنەوەی عەلی خامنەیی لەسەر ئەم بابەتە- گرتووەتە بەر بەڵام نەک هەر نەیتوانیوە خەڵک ڕازی بەوە بکات بەڵکوو ڕێژەی زاوزێ بەردەوام دابەزینی زیاتریشی بە خۆیەوە بینیوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێژیم لە درێژەی سیاسەتەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەت باسی لە بەخشینی ٨٠ هەزار پارچە زەوی بەو بنەماڵانە کردوە کە منداڵی سێهەم یان زیاتریان دەبێت.

پێشتریش ساڵی ١٣٨٩ و لە کاتی سەرۆککۆماریی مەحموود ئەحمەدی‌نژاددا، دەوڵەت بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕیژەی حەشیمەت بەڵێنی دابوو بۆ هەر منداڵێک کە لە دایک ئەبێت هەژمارێکی بانکی بکاتەوە و یەک ملیۆن تمەنیش دەخاتە هەژمارەکەوە و هەموو ساڵێکیش ١٠٠ هەزار تمەنی بۆ زیاد دەکات بەڵام تاکوو منداڵەکە تەمەنی نەگات بە ١٨ ساڵ ناتوانێت پارەکەی وەربگرێت.

پاش ماوەیەک لە پەسەندکردنی ئەم گەڵاڵەیە دەوڵەت پارەی هەژماری منداڵەکانی بۆ خۆی هەڵگرتەوە و لەسەر بەڵێنی خۆی نەما. هەر لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ئەمساڵیشدا ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی “خەڵاتی میللی جەوانیی حەشیمەت” ڕایگەیاند، خەڵک دەبێت بزانن کە لەباربردنی کۆرپەلە لە ڕوانگەی شەرعەوە نایاساییەوە و کوشتنی مرۆڤە.

ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە قەیرانی ئابووری و کاریگەرییەکانی لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری ڕایگەیاندوە کە لاوەکان دەبێت کولتووری قەناعەت‌کردنیان هەبێت.

سەرۆککۆماری ئێران لەم پێوەندییەدا زیادی کردوە کە یەکێک لە موعجیزەکانی قورئان ئەوەیە کە هەر کەس هاوسەرگیری دەکات دۆخی ئابوورییەکەی لەوەی کە هەیە خراپتر نابێت.

ئەم قسانەی ڕەئیسی لە کاتێک‌دایە کە ڕێژەی ئاماری جیابوونەوە بە هۆی کێشەی ئابووری یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی تەڵاق لە ئێران‌دایە.

دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاریەوە و بە بیانووی جەوانیی حەشیمەت، لەباربردنی کۆرپەڵەی قەدەغە کرد. ئەمە پرسێکە کە زۆربەی چالاکانی بواری ژنان ئەمە بە دەستێوەردانێکی بێشەرمانە لە مافی ژیان و مافی هەڵبژاردنی ئەم توێژە دەزانن و هەر بۆیە بەتوندی دژایەتیی لەگەڵ دەکەن.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی بانەمەڕ، ١٦ ڕێکخراوی مافی مرۆیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە سەبارەت بە سەرکوتی مافی هەڵبژاردن و تەندروستیی ژنان لە پرسی دووگیانبوون و پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی ڕەگەزیی ئەم توێژە لە ئێران هەڵوێست بگرن.

واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بەو ڕاستییە کە کۆماری ئیسلامی بە پەسەندکردنی یاساگەلێک کە باس لە هەڵاواردن دەکەن، بەتوندی دەستپێڕاگەیشتن بە چاوەدێریی بێهداشتی و دووگیانبوون و خزمەتگوزارییەکانی کۆنتڕۆڵکردنی حەشیمەتی بنەماڵە سنووردار دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم کردەوانە وەکوو تاوان پێناسەیان بۆ بکرێ و نەتوانن ئەو خزمەتگوازییانە پێشکەش بکەن، کە ئەمە خۆی زەوتکردنی مافی سەربەخۆیی ژنان سەبارەت بە جەستەی خۆیان و هەڵاواردنی سیستماتیکە.

کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بونیادی بروومەند، دیدەبانی مافی مرۆڤ، حاڵ‌وەش، ڕێکخراوی کوردپا، کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕێسانەک، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی خەڵکی ئازەربایجان لە ئێران، ناوەندی خەبات دژی ڕەگەزپەرستی لە ئێران، هیرکانی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی کوردستان_ ژنێڤ، میان، ئۆترایت ئینترنەشناڵ، بونیادی پوورزەند، توهرا و ڕێکخراویی جیهانیی دژی ئەشکەنجە، لەو ڕێکخراوە مافی مرۆییانەن کە ئەم بەیاننامەیان واژۆ کردووە.

بەپێێ ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەباربردنی منداڵ بە شێوەی نایاسایی لە ئێران بە هۆی گوشارەکانی ڕێژیم و سنووردارکردنی دەسپێڕاگەیشتنی ژنان بە خزمەتگوزاریی تەندروست و بەجێ، ئاسەواری خراپ و قەرەبوونەکراوی لەسەر ژیانی ژنان دەبێ.

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیم لە ساڵی ٩١ـەوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەت، مافی دووگیانبوون بۆ ژنان سنووردار کراوەتەوە و ئەمەش دەسپێڕاگەیشتنی ژنان بە کەرەستەکانی پێشگرتن لە منداڵبوون و لەباربردنی کۆرپەڵە بە شێوەی تەندورست و بە دوور لە مەترسیی بۆ ژنانی سنووردار کردووەتەوە.

پرسی دووگیانبوون و کۆنتڕۆڵکردنی جەستە یەکێک لە مافە بنەڕەتییەکانی ژنانە و کۆماری ئیسلامی وەکوو دەسەڵاتێکی تۆتالیتەر هەوڵ بۆ زەوتکردنی ئەم مافە دەدات. ڕێژیم بە سەرنجدانی دۆخی نێوخۆیی خۆی و ڕۆڵی ژنان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە گۆڕانی کۆمەڵگە، هەوڵ دەدات لە ڕێگەگەلی جیاوازەوە، ژنان سنووردار بکاتەوە وتاکوو بتوانێ پیش بە ڕووداوەکانی داهاتوو بگرێ.

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی