Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

لە پەراوێزی “سیمیناری ژینا، ڕەمزی هاودەنگی ویەکگرتوویی گەلانی ئێران” لە نۆروێژ

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-08-22
  • 12:51

ناسک نەسیرزادە

مامۆستا هێمن جوانی فەرمووە کە “تا ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە”، ئەم ڕاستیەمان کاتێک فرەتر بۆ دەردەکەوێ کە ئاوڕێک لە دۆخی کورد و نەتەوەکانی دەورووبەری بدەینەوە. کورد نەتەوەیەکی ژێردەستە و بێ کیان و بێ دەوڵەتی خۆیەتی و ئەوان لە هەمبەردا نەک هەر خاوەنی دەوڵەت و کیانی خۆیانن، بەڵکوو زۆرینەیان داگیرکەری کیان و خاکی کوردیشن.

لەنێو کورددا، ژن ئازاد ژیاوە و ئازادی بەرهەمهێناوە. ژنی کورد لەوەتەی هەیە، هاوشانی پیاو بووە  و هەیە و تەنانەت سەرۆکی شۆرش بووە، وەک قەدەیم خەیر و سەرۆک خێڵ بووە وەک دەیان نموونە کە هەتا ئێستاش لە هەندێک دەڤەر ناوی خێڵەکە بە ناوی خاتوونێکەوەیە، وەک خێڵی ئامان و خێڵی زێڕن و زۆری تر . لەلایەکی تریشەوە، زیندووترین نموونەی ئەم هەقیقەتە، ڕاپەڕینی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە هۆی خوێنی بەناهەق ڕژاوی ژیناوە سەری هەڵدا. ژینا کچێک لە ڕەگەزی کوردستان و لە خوێنی ئازادانە ژیان و بە ورەی بەرخۆدان و سەردانەنەواندن. ژنان لەم ڕاپەڕینەدا هاتنە سەر شەقام و نەک هەر هاوشانی پیاوان بوون، بگرە لە ڕیزی پێشەوە بوون کە ئەمە ئەوەندەی نموونە هەیە کە پێویست بە نموونە هێنانەوە نەکات.

کەچێ نەتەوەگەلی تر کە بە ڕواڵەت خۆیان مۆدێرنیش کردووە، ژنەکانیان دابەستەن و تا ئێستاش لە ئازادی تێنەگەیشتوون. پێدەچێ هەر ئەو ئازادانە نەژیان و لە ئازادی تێنەگەیشتوویی بوونی ژنەکانیشیان بێ کە مەیلیان بە داگیرکەری و دیکتاتۆر بوون و خوێنمژی زۆرە.

کچی کورد هاتنە سەر شەقام و سینگیان بۆ نیشتمان کردە ماژینۆ و خەڵتانی خوێن بوون کەچی ئەوان باوەشیان کردەوە بۆ ماچی خۆڕایی و بەلاش و ئەوەیان وەک ئەوپەڕی شۆرشگێڕیی خۆیان خستە ڕوو لە کاتێکدا ئەمە لە نزمترین قۆناخەکانی ئازادیخوازیی گەلی ژێردەستەدا ئەگەر جێی ببێتەوە. ئەمە دەرخەری ڕادەی تێگەیشتویی و شعوور و داخوازی و گرێ و گۆڵەکانی ئەوانە کە لەتەک ژن و کیژی کورد بەراورد کردنیشی تاوانە.

بۆیە ئەوەی ڕاستی بێ، وەک خۆم و بە سەرنج دان بە ڕووداوەکان و هەقیقەتی تاڵی بەردەممان، هیچ لەسەر ئەم بڕوایە نیم کە ڕاپەڕینی ژینا، بووبێ بە هەوێنی یەکگرتوویی گەلانی نێو جوگرافیای دەستکردی ئێران و ئەمە زیاتر وەک خەون و خەیاڵ و خۆزگە دەبینم. لە کەس شاراوە نیە کە ئەمان دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان کرد بە “خدا، مرد، میهن”، کە ئەمە نەک هەر ڕەمزی یەکگرتوویی نەبوو، بگرە ڕەمزی پشت تێکردنیان لە ئازادیخوازی و ئامێزکردنەوەیان بۆ دیکتاتۆری بوو.

کورد بە گشتی و ژنی کورد وەک ڕەگەزێکی بەرزی ئەم نەتەوەیە، لەوەتەی هەیە و بواری بۆ ڕەخساوە لە خەباتدا بووە. ئەگەر چاو لێبکەین، لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەوە تەنیا کیژ و ژنی کوردن کە پێشمەرگەن و لە مەتەرێزی شەڕەف دان و ئیتر نەک هەر وەک دایکێکی ئازاد، کوڕی ئازا دەنێرنە ناو کۆڕی خەبات، بگرە کیژی بوێریشیان ناردووەتە خەبات و خۆشیان تێیدا بەشدارن. جیا لە نموونەگەلی وەک لەیلا قاسم و شەهید سوهەیلا قادری، و نەسرین حەداد، دیمەنەکانی ڕاپەڕینی ژینا گەلێک زیندوو و بەرچاون. دایکی کۆمار و شەهیدەکانی تر، چلۆن تەرمی کۆرپەیان دەلاوێننەوە و پێشکەش بە نیشتمان و ئازادی دەکەن و سروود لەسەر گۆڕ و تەرمی کۆرپەیان دەگێڕن. ئەوە لە کاتێکدایە وەک باوکی شەهید کۆمار گوتی: “ئێوە نەتاندیتووە، نازانن، جەرگ سووتان و مەرگی ڕۆڵە چ ژانێکی هەیە.” کەچی دایکی کورد، سروودی بژی کوردستان و بۆ پێشەوە و دروشمی ژن ژیان ئازادی و کوردستان گۆڕستانی فاشیستان لەسەر تەرمی بە خوێن شەڵاڵ و بە ناهەق و بە دەستی داگیرکەرڕاژوی ڕۆڵەی دەڵێتەوە و ئاواتی ئازادی بۆ نیشتمان و ڕۆڵەکانی دەخوازێت.

ئەم وێنانە لە ژنی هیچ نەتەوەیەکی تری دراوسێماندا نییە، بۆیەش چاوەڕوانیی هاوپەیمانی و هاوڕیزی و هاوسەنگەربوونیان لێ ناکرێ.

هەقیقەت ئەوەیە کە مافی کورد ڕەوایە، داواکەی بەجێیە و ژن و پیاو، پیر و لاو و کیژ و کوڕی ئامادەیە تێچووی بدات و لە مێژە لەم هەقیقەتە تێگەیشتوون کە، “باشترین خەڵات بۆ شەهیدان، درێژەدانی ڕێگایانە.”

ئەوەی لە سەر شانی ئێمەیە، تێگەیشتن لە هەقیقەتی کوردبوون و هەوڵ دان بۆ سەرخستنی ئەم هەقیقەتەیە. هەقیقەتێک کە دەیان داگیرکەری تا سەر ئێسقان بە چەک و بۆمبا تەیار، ژێرپێیان خستووە. لێرەدا تەنیا ڕژیمەکانیان نین، بەڵکوو تاک بە تاکیان بەرپرسیار و هاوهەڵوێستن، چونکوو ئەوان ژنیان ئازاد و ئازادئەندێش نییە و بۆیەش لە دیکتاتۆریدا نوقم بوون.

پێویستە و دەبێ لەوە بەدواوە لە هەندەران، بە شێوازی جیا و بەربڵاو بۆ گەیاندنی هاواری کورد لەلایەک و بە هاوار و هاناوەچوونی کورد بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی، هەوڵ بدەین. ڕێگا زۆرە و تاقانە کێشە، یەکنەگرتووییمانە کە دەبێ ئەم مڵۆزمە چارەسەر بکەین.

بەتایبەتی ئێمە ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەرکی قورسمان لەمبارەوە لە سەر شانە و پێویستە بە یەکدڵی و یەکڕەنگیەوە هەنگاو بنێین و لە بری ئەوەی چاومان لە هاودڵیی نەتەوە و گەلی ترەوە بێ و دڵمان بە ئەوان خۆش بێ، خۆمان یەک ڕیز و یەکگرتوو بین. ئەمە تاکە ڕێگای گەیشتنە بە سەرەوەریی نەتەوەکەمانە.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

لە پەراوێزی “سیمیناری ژینا، ڕەمزی هاودەنگی ویەکگرتوویی گەلانی ئێران” لە نۆروێژ

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-08-22
  • 12:51

ناسک نەسیرزادە

مامۆستا هێمن جوانی فەرمووە کە “تا ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە”، ئەم ڕاستیەمان کاتێک فرەتر بۆ دەردەکەوێ کە ئاوڕێک لە دۆخی کورد و نەتەوەکانی دەورووبەری بدەینەوە. کورد نەتەوەیەکی ژێردەستە و بێ کیان و بێ دەوڵەتی خۆیەتی و ئەوان لە هەمبەردا نەک هەر خاوەنی دەوڵەت و کیانی خۆیانن، بەڵکوو زۆرینەیان داگیرکەری کیان و خاکی کوردیشن.

لەنێو کورددا، ژن ئازاد ژیاوە و ئازادی بەرهەمهێناوە. ژنی کورد لەوەتەی هەیە، هاوشانی پیاو بووە  و هەیە و تەنانەت سەرۆکی شۆرش بووە، وەک قەدەیم خەیر و سەرۆک خێڵ بووە وەک دەیان نموونە کە هەتا ئێستاش لە هەندێک دەڤەر ناوی خێڵەکە بە ناوی خاتوونێکەوەیە، وەک خێڵی ئامان و خێڵی زێڕن و زۆری تر . لەلایەکی تریشەوە، زیندووترین نموونەی ئەم هەقیقەتە، ڕاپەڕینی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە هۆی خوێنی بەناهەق ڕژاوی ژیناوە سەری هەڵدا. ژینا کچێک لە ڕەگەزی کوردستان و لە خوێنی ئازادانە ژیان و بە ورەی بەرخۆدان و سەردانەنەواندن. ژنان لەم ڕاپەڕینەدا هاتنە سەر شەقام و نەک هەر هاوشانی پیاوان بوون، بگرە لە ڕیزی پێشەوە بوون کە ئەمە ئەوەندەی نموونە هەیە کە پێویست بە نموونە هێنانەوە نەکات.

کەچێ نەتەوەگەلی تر کە بە ڕواڵەت خۆیان مۆدێرنیش کردووە، ژنەکانیان دابەستەن و تا ئێستاش لە ئازادی تێنەگەیشتوون. پێدەچێ هەر ئەو ئازادانە نەژیان و لە ئازادی تێنەگەیشتوویی بوونی ژنەکانیشیان بێ کە مەیلیان بە داگیرکەری و دیکتاتۆر بوون و خوێنمژی زۆرە.

کچی کورد هاتنە سەر شەقام و سینگیان بۆ نیشتمان کردە ماژینۆ و خەڵتانی خوێن بوون کەچی ئەوان باوەشیان کردەوە بۆ ماچی خۆڕایی و بەلاش و ئەوەیان وەک ئەوپەڕی شۆرشگێڕیی خۆیان خستە ڕوو لە کاتێکدا ئەمە لە نزمترین قۆناخەکانی ئازادیخوازیی گەلی ژێردەستەدا ئەگەر جێی ببێتەوە. ئەمە دەرخەری ڕادەی تێگەیشتویی و شعوور و داخوازی و گرێ و گۆڵەکانی ئەوانە کە لەتەک ژن و کیژی کورد بەراورد کردنیشی تاوانە.

بۆیە ئەوەی ڕاستی بێ، وەک خۆم و بە سەرنج دان بە ڕووداوەکان و هەقیقەتی تاڵی بەردەممان، هیچ لەسەر ئەم بڕوایە نیم کە ڕاپەڕینی ژینا، بووبێ بە هەوێنی یەکگرتوویی گەلانی نێو جوگرافیای دەستکردی ئێران و ئەمە زیاتر وەک خەون و خەیاڵ و خۆزگە دەبینم. لە کەس شاراوە نیە کە ئەمان دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان کرد بە “خدا، مرد، میهن”، کە ئەمە نەک هەر ڕەمزی یەکگرتوویی نەبوو، بگرە ڕەمزی پشت تێکردنیان لە ئازادیخوازی و ئامێزکردنەوەیان بۆ دیکتاتۆری بوو.

کورد بە گشتی و ژنی کورد وەک ڕەگەزێکی بەرزی ئەم نەتەوەیە، لەوەتەی هەیە و بواری بۆ ڕەخساوە لە خەباتدا بووە. ئەگەر چاو لێبکەین، لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەوە تەنیا کیژ و ژنی کوردن کە پێشمەرگەن و لە مەتەرێزی شەڕەف دان و ئیتر نەک هەر وەک دایکێکی ئازاد، کوڕی ئازا دەنێرنە ناو کۆڕی خەبات، بگرە کیژی بوێریشیان ناردووەتە خەبات و خۆشیان تێیدا بەشدارن. جیا لە نموونەگەلی وەک لەیلا قاسم و شەهید سوهەیلا قادری، و نەسرین حەداد، دیمەنەکانی ڕاپەڕینی ژینا گەلێک زیندوو و بەرچاون. دایکی کۆمار و شەهیدەکانی تر، چلۆن تەرمی کۆرپەیان دەلاوێننەوە و پێشکەش بە نیشتمان و ئازادی دەکەن و سروود لەسەر گۆڕ و تەرمی کۆرپەیان دەگێڕن. ئەوە لە کاتێکدایە وەک باوکی شەهید کۆمار گوتی: “ئێوە نەتاندیتووە، نازانن، جەرگ سووتان و مەرگی ڕۆڵە چ ژانێکی هەیە.” کەچی دایکی کورد، سروودی بژی کوردستان و بۆ پێشەوە و دروشمی ژن ژیان ئازادی و کوردستان گۆڕستانی فاشیستان لەسەر تەرمی بە خوێن شەڵاڵ و بە ناهەق و بە دەستی داگیرکەرڕاژوی ڕۆڵەی دەڵێتەوە و ئاواتی ئازادی بۆ نیشتمان و ڕۆڵەکانی دەخوازێت.

ئەم وێنانە لە ژنی هیچ نەتەوەیەکی تری دراوسێماندا نییە، بۆیەش چاوەڕوانیی هاوپەیمانی و هاوڕیزی و هاوسەنگەربوونیان لێ ناکرێ.

هەقیقەت ئەوەیە کە مافی کورد ڕەوایە، داواکەی بەجێیە و ژن و پیاو، پیر و لاو و کیژ و کوڕی ئامادەیە تێچووی بدات و لە مێژە لەم هەقیقەتە تێگەیشتوون کە، “باشترین خەڵات بۆ شەهیدان، درێژەدانی ڕێگایانە.”

ئەوەی لە سەر شانی ئێمەیە، تێگەیشتن لە هەقیقەتی کوردبوون و هەوڵ دان بۆ سەرخستنی ئەم هەقیقەتەیە. هەقیقەتێک کە دەیان داگیرکەری تا سەر ئێسقان بە چەک و بۆمبا تەیار، ژێرپێیان خستووە. لێرەدا تەنیا ڕژیمەکانیان نین، بەڵکوو تاک بە تاکیان بەرپرسیار و هاوهەڵوێستن، چونکوو ئەوان ژنیان ئازاد و ئازادئەندێش نییە و بۆیەش لە دیکتاتۆریدا نوقم بوون.

پێویستە و دەبێ لەوە بەدواوە لە هەندەران، بە شێوازی جیا و بەربڵاو بۆ گەیاندنی هاواری کورد لەلایەک و بە هاوار و هاناوەچوونی کورد بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی، هەوڵ بدەین. ڕێگا زۆرە و تاقانە کێشە، یەکنەگرتووییمانە کە دەبێ ئەم مڵۆزمە چارەسەر بکەین.

بەتایبەتی ئێمە ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەرکی قورسمان لەمبارەوە لە سەر شانە و پێویستە بە یەکدڵی و یەکڕەنگیەوە هەنگاو بنێین و لە بری ئەوەی چاومان لە هاودڵیی نەتەوە و گەلی ترەوە بێ و دڵمان بە ئەوان خۆش بێ، خۆمان یەک ڕیز و یەکگرتوو بین. ئەمە تاکە ڕێگای گەیشتنە بە سەرەوەریی نەتەوەکەمانە.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی