کوردەوان
زمانی من ناسنامەی منە
فێربوونی زمانی دایک بناغەیەکی بەهێزە بۆ شوناسی نەتەوەیی، چونکە فێربوونی زمانی دایک دەبێتە هۆی گەشە کردنی دابونەریت، مێژوویی ئەو وڵاتە.
کاتێک منداڵەکانمان فێری زمانی دایک بن، بێگومان هەستی باوەڕبەخۆ بوون لە ناخیاندا چەکەرە دەکا و دەبێتە هۆی سفەتی ئەرینی لە تاکدا. لێرەدایە کە فێربوونی زمانی دایک بەرگری لە ئاسمیلاسیون دەکات و دەبێتە هۆی پاراستنی دابونەریت، ژینگە و مێژوویی نەتەوەیەک.
لە ڕۆژهەڵارتی کوردستان خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی هەم لەسەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی و هەم لە ڕێژیمی ئاخوندی تاران کە دوای تێپەربوونی ٤٧ ساڵ خوێندن بەزمانی زگماکی بەشێوەی ڕەسمی لە قورتابخانەکان بەڕێوە ناچێ وتەنیا زمانی باڵادەست وەک فارسی دەخوێندرێ! ئەوە غەدرێک لە منداڵانی هەموو نەتەوە کەمینەکان، هەر بەهۆی قدەغەبوونی زمانی دایک کاتێک تاک لە ناوەندەکانی فێرکاریی زمانی کوردی چ بەشێوەی ڕاستەخۆ یان یان ئانڵاین وەک تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فێری زمانی شیرینی دایک بوو، شانازی بە خۆی دەکا. چونکە لەگەڵ مێژوو و کەلتووری وڵاتەکەی زیاتر ئاشنا دەبێت و بۆ پاراستنی زیاتر تێدەکۆشێ. فێربوونی زمانی دایک بۆ هەر نەتەوەیەک گرینگە و تایبەتمەندی خۆی هەیە جا بۆیە مامۆستا هەژار دەڵێ: زمانی هەموو دونیا بزانی، زمانی خۆت نەزانی، نەزانی.
پێویستە مامۆستایانی زمانی دایک، هەوڵ بدەن و وزە و تواناکانیان پێشکەشی مناڵانی دواڕۆژی گەڵ بکەن بۆ داهاتوویەکی گەشاوە و پڕبار بۆ گەیشتن بە بیر و هزری پێشکەوتوو، تا خاوەنی کۆمەڵگایەکی هوشیار و پێگەیشتوو بین.
هاندانی نەوەی داهاتوو و منداڵە چاوگەشەکان بە فێربوونی زمانی زگماکی، بێگومان دەبێتە هۆی گەیشتن بە بیروهزری پێشکەوتوانە و هوشیاری ئاگاهی ئەوان لە بوواری عیلم و زانست بە زمانی خۆیان، گەورەترین خزمەتە.
٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز بێت




