بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە دوو دەیەی خەباتی تێکۆشەرانی یەکیەتیی ژنانی کوردستان گیرا

٥٨
لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە دوو دەیەی خەباتی تێکۆشەرانی یەکیەتیی ژنانی کوردستان گیرا
هەواڵ‹لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە دوو دەیەی خەباتی تێکۆشەرانی یەکیەتیی ژنانی کوردستان گیرا

ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان، یەکیەتیی ژنانی کوردستان لە دانیشتنێکی دۆستانە و پڕ لە هەستدا، لە کۆمیتەکانی «شەهید ئیحترام مینبەری» و «خاتوو نەسرین قاسملوو»، پێزانینی خۆی بۆ ئەو تێکۆشەرانە دەربڕی کە ماوەی بیست ساڵە بە گیانفیدایی و ماندووبوون لە پێناو ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەدا تێکۆشاون.

ئەم بۆنەیە کە بە ئامانجی بەرزنرخاندنی مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی ئەم ژنە تێکۆشەرانە ڕێکخرابوو، دەسپێکەکەی بە گوتارێکی کورت و پڕ ناوەڕۆکی «شنە درودگەر»، سکرتێری یەکیەتیی ژنانی کوردستان دەستی پێ کرد. ناوبراو لە وتەکانیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی چارەنووسساز و ماندوێنەناسانەی ئەو تێکۆشەرانە و ڕای گەیاند: «ئەو بیست ساڵ خەبات و خۆڕاگرییەی ئێوە، ئەستوون و پایەی پتەوی ڕێکخراوەکەمانە و مایەی شانازی و سەربڵندیی هەموومانە.»

لە بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، خاتوو درودگەر بە نوێنەرایەتیی یەکیەتیی ژنان، لۆحی ڕێزلێنانی تایبەتی پێشکەش بەو خاتوونانە کرد و وێڕای سوپاس و پێزانینی قوڵ بۆ تێکۆشانی دوو دەیەی ڕابردوویان، هیواشی خواست ئەم خەباتە بەردەوامی هەبێت.

جێگەی ئاماژەیە، ئەم ڕێوڕەسمە درێژەی ئەو چالاکییانە بوو کە لە ڕۆژی ١٩ی خەرمانان دەستی پێ کردبوو، بەو پێیەی بەشێک لەو خاتوونە تێکۆشەرانە بەهۆی هەندێک ئاستەنگەوە نەیانتوانیبوو لە ڕێوڕەسمی پێشوودا ئامادە بن، لەم بۆنەیەشدا لۆحی ڕێزلێنانی ٢٠ ساڵ خەباتیان پێ بەخشرا.

وێنە و میدیای بابەت

وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.

17
٠١ / ١٧