Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ماڵئاوایی و بە خاکسپاردنی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کاک محەممەد وەیسی

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-10-19
  • 18:19


هەر وەک ئاگادار بوون بەداخەوە ڕێکەوتی ٠٨ـ١٠ـ٢٠٢٥ی زائینی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویینەناس، کاک “محەممەد وەیسی” لە شاری ئورێبرو لە وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد.
جێگەی ئاماژەیە کە بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد و کۆمیتەی ئۆرێبرو بەشداری کۆڕی ماڵئاوایی نەمر کاک “محەممەد وەیسی” لەگەڵ بنەماڵەکەیان بوون.
لەو کۆڕیادە دا خاتوو”بەهار وەیسی” بەشێکی کورت لە ژیاننامەی هاوڕێ کاک محەممەد وەیسی پێشکەش کرد و گووتی: کاک محەممەد بۆ ئێمە جیا لەوە کە باوک بوو، هاوکات مامۆستای ژیانمان بوو، بۆ پێگەیاندنی ئێمە لەخۆبردوویی زۆری کرد و ئێمەی بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان لە هەموو بوارەکانی خەبات و تێکۆشان دا هان دا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕیادە چەندین پەیامی هاوخەمی پێشکەش کران،
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد لە لایەن هاوڕێ “نەبەز عەلیدووست” پێشکەش کرا هەروەها
هاورێی تێکۆشەر ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکرات، کاک “سەعید بیگزادە” وتارێکی سیاسی کۆمەڵایەتی لە سەر ژیانی نەمر کاک محەممەد وەیسی پێشکەش کرد.
شایانی باسە کە کۆچکردوو کاک محەممەد وەیسی یەک لەو دەگمەنە پیاوانە بوو کە بە شانازیەوە ببوو بە ئەندامی یەکیەتیی ژنان و بۆ سەرکەوتنی خەباتی یەکیەتیی ژنان هەوڵی زۆری دەدا و هاوکارێکی دڵسۆزی ڕێکخراوەکەمان بوو و هەر ئەرکێک پێی ئەسپاردرابایە بە باشترین شێوە بەڕێوەی دەبرد.
کاک محەممەد وەیسی یەکێک لە کادرە هەڵسووڕ و چالاکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەر لەگەڵ یەکەم ڕۆژەکانی ئاشکرابوونی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی کوردستان دوای ڕووخانی تاج و تەختی پەهلەوی، ئاوێتەی شۆڕشی حیزبی دێموکرات دەبێ و دەبێتە پێشمەرگەی خۆنەویستی گەل و نیشتمان.
کاک محەممەد وەیسی بە هەستکردن بە بەپرسایەتی و بە هۆی دڵسۆزی و شارەزایی خۆی وەک پێشمەرگەیەک دەبێتە جێگەی متمانەی ڕێبەری حیزب و لە دامەزرانی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران دا ڕۆڵی دەبێ و لە قۆناغە سەخت و دژوارەکانی ئەو کات دا وەک بەشی فەننی کار دەکا و دەبێتە یەکێک لە کارگێرانی فەننی ڕادیۆ کوردستان.
کاک محەممەد لە چەندین ئۆرگانی حیزبی دا کاری بە دڵەوە کردووە و دوای هاتنە دەرەوەی وڵات و دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد، بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی و ئیلهام وەرگرتن لە بنەماڵەی شەهید پێشەوا قازی، بۆتە ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و تا کۆتا ساتەکانی ژیان وەفادار بە مافی یەکسانی و دێموکراسی مایەوە.
بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر کاک محەممەد وەیسی، یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی سوئێد بە نوێنەرایەتی گشت ئەندامان پرسە و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ هەموو ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی وەیسی و تەدەیون دەردەبڕین و خومان بە شەریکی ئەو کۆستە دەزانین.
ڕووحی کۆچکردوو کاک محەممەد وەیسی شاد و هیوای سێبووری و سەرساخی بۆ ئازیزانی بەئاوات دەخوازین.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد
١٧ ـ ١٠ ـ٢٠٢٥ زائینی

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

2026-07-03

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

2026-06-26
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
هەواڵ

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-12
زانستی

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-06

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

تأکید نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران بر نقش تعیین‌کننده زنان در آینده دموکراتیک ایران

ماڵئاوایی و بە خاکسپاردنی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کاک محەممەد وەیسی

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-10-19
  • 18:19


هەر وەک ئاگادار بوون بەداخەوە ڕێکەوتی ٠٨ـ١٠ـ٢٠٢٥ی زائینی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویینەناس، کاک “محەممەد وەیسی” لە شاری ئورێبرو لە وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد.
جێگەی ئاماژەیە کە بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد و کۆمیتەی ئۆرێبرو بەشداری کۆڕی ماڵئاوایی نەمر کاک “محەممەد وەیسی” لەگەڵ بنەماڵەکەیان بوون.
لەو کۆڕیادە دا خاتوو”بەهار وەیسی” بەشێکی کورت لە ژیاننامەی هاوڕێ کاک محەممەد وەیسی پێشکەش کرد و گووتی: کاک محەممەد بۆ ئێمە جیا لەوە کە باوک بوو، هاوکات مامۆستای ژیانمان بوو، بۆ پێگەیاندنی ئێمە لەخۆبردوویی زۆری کرد و ئێمەی بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان لە هەموو بوارەکانی خەبات و تێکۆشان دا هان دا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕیادە چەندین پەیامی هاوخەمی پێشکەش کران،
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد لە لایەن هاوڕێ “نەبەز عەلیدووست” پێشکەش کرا هەروەها
هاورێی تێکۆشەر ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکرات، کاک “سەعید بیگزادە” وتارێکی سیاسی کۆمەڵایەتی لە سەر ژیانی نەمر کاک محەممەد وەیسی پێشکەش کرد.
شایانی باسە کە کۆچکردوو کاک محەممەد وەیسی یەک لەو دەگمەنە پیاوانە بوو کە بە شانازیەوە ببوو بە ئەندامی یەکیەتیی ژنان و بۆ سەرکەوتنی خەباتی یەکیەتیی ژنان هەوڵی زۆری دەدا و هاوکارێکی دڵسۆزی ڕێکخراوەکەمان بوو و هەر ئەرکێک پێی ئەسپاردرابایە بە باشترین شێوە بەڕێوەی دەبرد.
کاک محەممەد وەیسی یەکێک لە کادرە هەڵسووڕ و چالاکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەر لەگەڵ یەکەم ڕۆژەکانی ئاشکرابوونی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی کوردستان دوای ڕووخانی تاج و تەختی پەهلەوی، ئاوێتەی شۆڕشی حیزبی دێموکرات دەبێ و دەبێتە پێشمەرگەی خۆنەویستی گەل و نیشتمان.
کاک محەممەد وەیسی بە هەستکردن بە بەپرسایەتی و بە هۆی دڵسۆزی و شارەزایی خۆی وەک پێشمەرگەیەک دەبێتە جێگەی متمانەی ڕێبەری حیزب و لە دامەزرانی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران دا ڕۆڵی دەبێ و لە قۆناغە سەخت و دژوارەکانی ئەو کات دا وەک بەشی فەننی کار دەکا و دەبێتە یەکێک لە کارگێرانی فەننی ڕادیۆ کوردستان.
کاک محەممەد لە چەندین ئۆرگانی حیزبی دا کاری بە دڵەوە کردووە و دوای هاتنە دەرەوەی وڵات و دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد، بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی و ئیلهام وەرگرتن لە بنەماڵەی شەهید پێشەوا قازی، بۆتە ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و تا کۆتا ساتەکانی ژیان وەفادار بە مافی یەکسانی و دێموکراسی مایەوە.
بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر کاک محەممەد وەیسی، یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی سوئێد بە نوێنەرایەتی گشت ئەندامان پرسە و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ هەموو ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی وەیسی و تەدەیون دەردەبڕین و خومان بە شەریکی ئەو کۆستە دەزانین.
ڕووحی کۆچکردوو کاک محەممەد وەیسی شاد و هیوای سێبووری و سەرساخی بۆ ئازیزانی بەئاوات دەخوازین.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد
١٧ ـ ١٠ ـ٢٠٢٥ زائینی

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

2026-07-03

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

2026-06-26

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی