بەرەبەری ئەمرۆ ۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ی هەتاوی خاتوو حەلیمە قادری تێکوشەری مەتەرەزی خەبات هاوسەری هاوڕێی بەڕیز دارا ناتق و ئەندامی دێرینی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو حەلیم ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی رێکخراو بوو لەو ئەرکانەی کە پێی دەسپێردرا دڵسۆزانە بەجێی دەگەیاندو هەمیشە تێیدا سەرکەوتوو بوو.
خاتوو حەلیمە لە ساڵی ١٩٧٩ ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کوردپەروەر لە دایک بوو. تاوەکوو قۆناغی فاکەڵتی پەروەردە/بەشی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژەی بە خوێندن داو لە ساڵی ٢٠٠٥ ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کاک دارا پێکهێنا.
شایانی باسە جیا لە خاتوو حەلیمە چوار خوشکی تری خاتوو حەلیمە ژیانی هاوبەشیان لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزب پێکیهیناوەو دڵسۆزی و خەمخۆری ئەو بنەماڵە سەربەرزە بۆ حیزبەکەمان جێگای ڕێزو پێزانینە.
خاتوو حەلیمە چەندین ساڵ بەرپرسایەتی لە : ئەندامی بەرێوەبەری کومیتەی زاگروس، ئەندامی بەرێوەبەری یەکیەتی ژنان ، ئەندامی بەریوەبەری یەکیەتی لاوان و ئەندامی بەرێوەبەری کومیتەی حیزب لە وەڵات بلژیک تا کاتی ماڵئاوایی بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بوو.
خاتوو حەلیمە ژنێکی میهرەبان و لەسەرەخۆو دڵسۆزو جێگای باوەڕ بوو. لە کاری حیزبی دا جیددی و بە پەرۆشەوە کارەکانی ئەنجام دەدا.
ساڵی ٢٠٢٢ کوردستانی جێهێشت و لە وڵاتی بیلژیک گیرسایەوە. لەوێش هەروەک کوردستان دەستی بە کارو تێکۆشانی حیزبی کردەوەو لەوپەڕی دڵسۆزی دا کارەکانی ئەنجام دەدا.جیا لە ئەندامی کۆمیتە ئەندامی کۆمیەی ژنانیش لە بەلژیک بوو.
لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزیان و بەڕێز کاک داراو سەرجەم ئازیزانیان دەگەیەنین خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.
یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤




