Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

مستەفا مەولوودی: حیزبی دێموکرات پرسی ژن و وەگەڕخستنی تواناکانیان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کەلێنە ڕەگەزییەکان بە پرسێکی گرینگی کۆمەڵگەی کوردی دەزانی و پێیوایە بەبێ چارەسەری ئەو پرسە، چارەسەری پرسی نەتەوایەتی لەگەڵ ئاستەنگی گەورە بەرەڕوو دەبێتەوە

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-20
  • 19:52

دیمانە: گۆڤاری ژنان

لە سەردەمی ئەمڕۆدا، ئامادەبوونی ژنان و بەشداریکردنیان لە دەسەڵات و ڕێکخراوە سیاسییەکان، یەکێکە لە نیشانە مۆدێرن بوون و پێشکەوتوویی کۆمەڵایەتی و سیاسی وڵات و ڕێکخراوەکان. ئەمە بە تایبەتی لە نێوان حیزبە سیاسییە کوردییەکاندا جێگای تایبەتی هەیە، کە بەرچاو بوون و دۆخی ژنان، بە باشتر بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسی پەیوەندیدارە. لە نێوان ئەو حیزبانەدا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نموونەیەکی دیارە بۆ بەشداریکردنی ژنان لە پلەی ڕێبەری و بەرپرسیارایەتی کە لە نزیک ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، بەردەوام ژنان لە ڕیزی ڕێبەری ئەم حیزبەدا بوون، و لە بواری جیاوازدا بەرپرسیاریی سیاسییان بووە. بۆ باس کردن و شیکردنەوەی ئەو باسە و زانیاری و ڕوونکردنەوەی زیاتر لە سەر ڕۆڵی ژنان لە نێو ڕێبەری حیزبی دیموکراتدا، وتووێژێکمان لەگەڵ بەڕێز مستەفا مەولودی، ئەندامانی دەستەی کارگیری حیزبی دیموکراتی کوردستان کردووە.

-١حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و بە تایبەت لە سەردەمی کۆماری کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی بەشداری ژنان لە چالاکییە سیاسییەکاندا هەبووە. لە ئێستادا ژنان چۆن بەشداری لە داڕشتنی سیاسەتە ستراتیژییەکانی حیزب دەکەن و چ میکانیزمێک لە ئارادایە بۆ گۆڕینی بیرۆکەی تیۆری ژنان بۆ کردەی کردەیی لەناو حیزبدا؟

هەم لەڕووی کردەیی و هەم لە چوارچێوەی ئوسوول و پڕەنسیپەکانی حیزبدا، ژنان لە چالاکیی سیاسی و ڕێکخراوەیی حیزبدا بەشدارن. بوون و چالاکیی ژنان لە ئۆرگان و ڕێکخراوەکانی حیزبدا ئاماژەیە بۆ کراوەیی دەرگاکانی حیزب بەڕووی ژناندا، هەروەها ئێمە لە چوارچێوەی پڕەنسیپەکاندا دوو بەڵگەنامەی حیزبیمان هەیە کە بە پێی ئەو بەڵگەنامانە ژنان وەک پیاوان ئەرک و مافیان هەیە و هیچ جیاوازییەک نییە، یەکەم: بەرنامەی سیاسی، کۆمەڵایەتیی حیزب و دووهەم: پێڕەوی نێوخۆی حیزب. ئەگەر بە وردی سەرنج بدەینە ناوەرۆکی ئەو دوو بەڵگەنامەیە کە هەمیشە لە کۆنگرەکانی حیزب پاش پەسندکردن لە یەک پەرتووکدا بڵاو بوونەتەوە، ئەوە بە ڕوونی دیارە. بەڵام نابێ ئەوە لە بیر بکەین ئەو بەرنامە و پڕەنسیپانە کاتێک ئەنجامی دڵخوازییان لێدەکەوێتەوە کە بە هاندان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ژنان، کار لەسەر هێنانە مەیدانیان بکرێ.

٢- بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی بوونی ژنان لە حیزبدا، وەک ڕۆڵی مینا قازی لە پێکهێنانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات، چ وانەیەکت لە ڕابردوو وەرگرتووە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژی ئەمڕۆدا؟

من لام وایە خاتوو مینا خانمی قازی لە بزووتنەوەی سیاسی و هاوکات بزووتنەوەی ژناندا ڕۆڵێکی سەمبۆلیک و ئیلهام بەخشی هەبووە و ئاسەوارەکانی درێژ بۆتەوە بۆ کاتی ئێستاشمان. وەک مێژوو، شاهیدانی ڕووداوەکان بۆمان دەگێڕنەوە کە ئەوە نەمر پێشەوا قازی محەممەد بووە بۆ بەشداری ژنان تێکۆشاوە و مینا خانمی قازی هانداەوە پێشەنگ بێ بۆ بەشداری وتێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دروستکردنی حیزبی یایان، ئەوەی کە لە ئێستادا ناوەکەی بۆ بە یەکێتیی ژنانی دێموکرات. سروشتییە حیزبی دێموکرات بە پێی بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ، پڕۆژە و بەرنامەی هەبووە بۆ بەشداریی ژنان لە چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی حیزبدا و لەو بارەشەوە دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەک تێیدا سەرکەوتوو بووە. وەک دەردەکەوێ لە مێژووی ئەو نیزیک بە ٨٠ ساڵەی کە حیزب دامەزراوە و تێکۆشاوە، بە ئامانجی بەشدارکردنی زیاتری ژنان لە تێکۆشانی سیاسی، حیزبی و ڕێکخراوەییدا، هەوڵیداوە بەستێنەکانی گەشە و بەهێز کردنی ژنان لە نێو ڕیزەکانی حیزبدا بڕەخسێنێ. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئەرێ ئەوە وەک پێویست وڵامی شیاوی بەو پرسە دراوەتەوە؟  منیش پێموایە وڵامی شیاو نەدراوەتەوە، بەڵام ئەو کەمایەسییە هەمووی ناگەڕێتەوە بۆ حیزب، بەڵکوو هەل و مەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ناوچەکە، وڵات و نێو کۆمەڵگە، دەوری کاریگەری هەبووە. خۆتان باشتر ئەوە دەزانن بۆیە من ناپڕژێمە سەر هۆیەکانی.

٣- ژنانی کورد لە حیزبی دێموکرات تا چەند بەشداری لە بڕیاردانی گەورەی سیاسی و سەربازیدا دەکەن؟ ئایا دەتوانن نموونەی تایبەت لە کاریگەری ژنان لەم ئاستەدا بهێننەوە؟

بڕیاری گەورەی سیاسیی حیزب لە کۆنگرەکانی حیزبدا دەدرێ. ئەوەندەی من بزانم لە کۆنگرەی ٤ی حیزبی دێموکرات بەولاوە هەموو کۆنگرەکانی حیزب بەڕێژەیەک ژنی تێدا بووە. بەوجۆرە دەکرێ بڵێین هەر بڕیارێک یان هەڵوێستێکی سیاسی و تەنانەت تەشکیلاتیش کە حیزب لە کۆنگرەدا پەسندی کردوە، ژنانیش تێیدا بەشدار بوون و خۆیانیان تێدا دۆزیوەتەوە. بەڵام کاریگەریی ژنان لە کۆمیتەی ناوەندی یان ئۆرگانەکانی جێبەجێکاری حیزبی، دەگەڕێتەوە بۆ ڕادەی بوون و نەبوونی ژنان. ئەگەر ژنان تێیدا ئەندام و بەشدار بووبن و حزووریان هەبووبێت، ئەوە شوێندانەرییان هەبووە بەڵام ئەگەر تێیدا بەشدار نەبوون، سروشتییە جێگایان بەتاڵ بووە و کاریگەرییان نەبووە.  دەتوانم بە ڕاشکاوی بڵێم لەو بوارەدا کارنامە و مێژوویەکی بێ کەم و کوڕی و جێگای پەسندمان نییە.

٤- چ تەحەددایەکی پێکهاتەیی یان کولتووری لە حیزب یان کۆمەڵگەی کوردیدا بۆ بەشداریی ژنان لە بڕیاردانی گەورەدا هەیە و حیزبی دێموکرات چ پلانێکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە؟

دەزانین کۆمەڵگەی کوردستان تا ڕادەیەک کۆمەڵگەیەکی نەریتی بووە و هەتا ئێستاش بە تەواوەتی خۆی لێ دەرباز نەکردوە. سروشتییە ئەوەش کاریگەریی لەسەر پرسی ژن لە بەشداریی بزووتنەوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەییدا هەبێ. ژن وەک پێویست نەیتوانیوە لەو مەیدانەدا مەیدانداری بکا و خۆ بنوێنێ، لە بەر ئەوەی کۆمەڵگا و داب و نەریتەکانی شوێندانەرییان لەسەر بوون و نەخش و دەوری ژن لە هەموو ئاستەکاندا هەیە. سروشتییە ژنان پێویستە چ لەڕووی چەندایەتی (کمیت) و چ لەڕووی چۆنایەتی(کیفیت) پێگەی خۆیان لە نێو حیزبەکاندا بەهێز بکەن. حیزبی دێموکرات بە پێی بەڵگەنامەکانی، دەرفەتی بەشداری بە ژنانی لە تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی‌دا داوە، بەڵام زۆر بەربەستی فەرهەنگی ڕێگری لە بەشداری ژنان بە هەراوی لە کاروباری ڕێکخراوەییدا کردوە. وەک بەرنامە و پلانی تایبەت شتێکی ڕوون لەبەر دەستدا نییە هەتا بتوانم لێرەدا دەستنیشانی بکەم، تەنیا ئەوەندە دەڵێم حیزبی دیمۆکڕات پرسی ژن و وەگەڕخستنی تواناکانیان و هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی کەلێنە ڕەگەزییەکان بە پرسێکی گرینگی کۆمەڵگای کوردی دەزانێ و پێیوایە بە بێ چارەسەری ئەو پرسە، چارەسەری پرسی نەتەوایەتی لەگەڵ ئستەنگی گەورە بەرەوڕوو دەبێتەوە. 

٦- بە سەرنجدان بە ئەزموونی ژنە تێکۆشەرانی کورد، وەک پێشمەرگە، چ دەرفەتێک دەبینیت بۆ زیادکردنی ڕۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی سیاسی و بڕیاردان لە حیزبدا؟

هیچ ڕێگرییەک نییە هەتا ژنان نەتوانن بەشداری لە تێکۆشان و چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت پێشمەرگانەشدا بکەن. دەبێ کار لەسەر دوو بوار یان ڕەهەند بکرێ هەتا دەرفەتی باشتر برەخسێندرێ تا ژنان زیاتر ڕۆڵیان هەبێ لە سەرکردایەتیی سیاسی و بڕیاردانی سیاسیدا؛ یەکەم: چێ کردن و جێ خستنی کەلتووری دروست  و گونجاوی سەردەمیانە بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی پیاوسالاری کە هەتا ئێستاش بەداخەوە لە نێو کورد و حیزبەکاندا بوونی هەیە. دووەم: بەشداریی چالاکی ژنان بە زۆری و هەراوی لە کار و چالاکیی سیاسی و حیزبیدا بێ ترس و پرینگانەوە لە بەربەستەکان. حیزبی دیمۆکڕات پێویستە لە ڕووی ڕێژەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا سازمان بدا و پاشان هەوڵی ڕاهێنان و پێگەیاندنیان بدا، هەر وەک ئەوەی بۆ پیاوان و کوڕانی حیزبی دەکرێ. مەبەستم ئەوەیە بڵێم پێویستە حیزب لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەوڵی گەیاندنی ژنان بۆ ناوەندەکانی بڕیاردان بدا.

٦- بوونی ژن لە چالاکی سیاسی حیزبی دێموکرات لە چالاکی مەدەنییەوە تا خەباتی چەکداری چ کاریگەرییەکی لەسەر گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵگەی کوردی بەرامبەر بە ڕۆڵی ژن لە سیاسەتدا هەبووە؟

سروشتییە بەشداری و بوونی ژن لە چالاکییە سیاسی و حیزبیەکاندا بێ کاریگەری نەبووە لەسەر پڕڕەنگ کردنی دەوری ژنان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانە و بە تایبەت لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینادا، ئێمە دیتمان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژنان لە نێو کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە هەموو ئاستەکاندا لە چالاکییە مەدەنی و شۆڕشگێڕییەکاندا درەوشاون و خۆیان دەرخستووە و لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕیزی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستاندا تەنانەت لە چالاکیی پێشمەرگانەشدا لە جاران زیاتر بەشداریان کردوە کە جێگای پەسند و دڵخۆشییە، بەڵام لە بەشداری بڕیاری سیاسیدا بەو ڕادەیە نەبوون هەتا بڵێین نەخشی یەکلاکەرەوەیان هەبووە. ئێستا لە کۆمەڵگادا نە ژن و نە پیاو لایان وانییە کە سیاسەتکردن تەنیا کاری پیاوە، بەڵکوو ئەو بزوتنەوە یان حیزبەی ژنی تێدا چالاک نەبێ بە کەمایەسی و ناتەواوی دیار و بەرچاو بۆی ئەژمار دەکرێ.

٧- حیزبی دێموکرات چۆن سوود لە بوونی ژنان لە فەزا سیاسییەکاندا بۆ بەهێزکردنی گوتاری نەتەوەیی لە کوردستاندا دەبینێت و ڕۆڵی وشیاریی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

حیزبی دێموکرات لە بەرنامە و پیڕەوەکەی ڕا دیارە کە کۆمەڵی کوردەواری بە ژن و پیاو دابەش نەکردوە، بەڵکوو ژن و پیاوی لە ئەرک و مافدا وەک یەک دەبینێ و سەیریان دەکا. بۆیە ئەگەر حیزبی دێموکرات بیهەوێ لە هەموو توانا و دەرفەتەکان کە لە کۆمەڵگەدا هەیە بۆ بردنەپێشی بزوتنەوەی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵات سوود وەربگرێ، دەبێ هەر وەک پێشتر هەوڵی داوە، ڕێگەی بەشداریی ژنان بۆ چالاکی و تێکۆشانی هەمەجۆر خۆشتر بکا بۆ بەشداریی زیاتری ژنان لە خەبات و چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دا. سروشتییە حیزبی دێموکرات نەخش و دەوری لەسەر وشیاریی نەتەوەیی بۆ ژن و پیاو هەبووە، بەڵام لە ئێستادا ژنان خۆیان زیاتر لە پێشوو لە نێو کۆمەڵگادا هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن بەرامبەر پرسە گشتییە نەتەوەییەکان. زێدەڕۆییمان نەکردوە ئەگەر ئیدعا بکەین لە ئێستادا چالاکترین و دیارترین توێژی کۆمەڵ ژنانن، بەڵام نابێ لەبیرمان بچێ لەو پێناوەدا تێچووی زۆریشیان داوە.

٨- ژنانی کورد لە حیزبی دێموکرات چ ڕۆڵێکیان لە پێشخستنی پێشهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی کوردستانی ئێراندا هەبووە؟ ئایا هیچ پڕۆژەیەکی تایبەت هەیە کە ژنان سەرکردایەتی بکەن لەم بوارەدا؟

حیزبی دێموکرات لە ئێستادا کاری سیاسی دەکا و گرینگی بە پرسە کۆمەڵایەتییەکانیش دەدا. ئەگەر سەیری فەزای سیاسی و مەیدانیی حیزب بکەین، ئەوە دەبینین کە ژنان لە چالاکیی کۆمەڵایەتیدا بەشدار و دیارن و نەخش و دەوریان هەیە، بەڵام سەبارەت بە پێشهاتە ئابوورییەکان، لام وایە ئێمە لە هەل و مەرجێک دا نین هەتا زۆر دەورمان لە پێشهاتە ئابوورییەکاندا بێ وەک ئێوە ئاماژەتان پێ داوە. ئەوەی پێویستە کاری لەسەر بکرێ ئەوەیە کە ژنان بەو قەناعەتە بگەیەنرێن کە پێگەی ئابووری ڕاستەوخۆ دەتوانێ پێگەی سیاسیشیان بەهێز بکات، کە دیارە ئەوە زیاتر لە ئاستی کۆمەڵگادا ئیمکانی هەیە نەک نە ڕیزی ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕدا.

٩- بە سەرنجدان بە مێژووی ژنانی تێکۆشەری کورد، لە مەستوورە ئەردەڵانەوە تا ژنە پێشمەرگەی ئەمڕۆ، حیزبی دێموکرات چۆن ئەم میراتە بۆ بەرەوپێشبردنی بەشداری ژنان لە سیاسەتی ستراتیژیدا کەڵک وەردەگرێت؟

حیزبی دێموکرات بە ئاوڕدانەوە لە مێژوو تێکۆشانی ژنانی کورد و نەخشیان لە چالاکییە کۆمەڵایەتی، کەلتووری سیاسییەکاندا و هاوکات باوەڕی بە یەکسانیی ژن و پیاو لە ماف و ئەرکدا و کاریگەریی ژن لە بزوتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، دەرکی بە توانا و کاریگەریی ژن لە هەموو بوارەکاندا کردوە، هەر ئەو پاشخانە مێژووییەشە وایکردوە لە بەرنامەی کاری و خوێندنەوەی سیاسیی خۆیدا و لە سازماندان و ڕێکخستنی حیزبیدا، پێگەیەکی یەکسان بۆ ژن و پیاو قایل بێ. بەڵام دەزانین کۆمەڵێک بەربەست لە بەشداریی چالاکانە و ڕاستەوخۆی ژناندا لە بەرنامەکانی کاری یان ئۆرگانی دروست دەبێ کە لە دەرەوەی ویست و دەسەڵاتی حیزبی دیمۆکڕات دان و هۆکاری دیکە دێتە ئاراوە کە دەبێ بە تێپەڕبوونی کات، جیدییەت لە کاردا و چالاکبوونی خودی ژنان، تێپەڕین لە بەربەستەکان، ڕێگای بەشداری و چالاکی زیاتری ژنان بڕەخسێندرێ.

١٠- چ بەرنامەیەکی ڕاهێنان یان هاندان هەیە بۆ هاندانی ژنان و گەنجان بۆ چوونە نێو مەیدانی سیاسەتی ستراتیژی لە حیزبی دێموکراتدا؟

ئەگەر سەیری مێژووی حیزب بکەین لە ڕۆژی دامەزرانییەوە بەردەوام لە بیری پەروەردەی ئەندامان و کادرەکانیدا بووە بە ژن و پیاوەوە، بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام بەرنامەی فێرکاریی جۆراوجۆری پەروەردەیی دانراون، فێرگە دامەزراوە و خولی جۆراوجۆری سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و خۆپێگەیاندن پێک هێندراوە. سێمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆریش  بەشێک بوون لەو پلانەی کە بۆ پێگەیاندنی تاکی حیزبی گرینگییان پێدراوە. پرسەکانی پەیوەندیدار بە ژنان لە سەرجەم چالاکییە فێرکارییەکاندا بەرچاو بوون. بەتایبەت ژنان لە چوارچێوەی یەکێتیی ژنانی دێموکراتدا خولی وانەوتنەوە و پەروەردەیی تایبەتیان پێک هێناوە و سێمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆریان تایبەت بە ژنان ڕێکخستوە. هەروەها ژنان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری وەرزانە بابەتی هەمەچەشن و دەوڵەمەند و زانیاریبەخشیان ورووژاندوون.

١١- بە لەبەرچاوگرتنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دێموکرات، ئاستەنگەکان بۆ نوێنەرایەتی کردنی حزب لەلایەن ژنانەوە چین و چۆن دەتوانرێت ئەم ئامادەبوونە بەهێزتر بکرێت؟

حیزب هیچ ئاستەنگێک و بەربەستێکی بۆ چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی ژنان نەبووە و نییە. لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیدا ژن نوێنەرایتیی حیزب و ژنانی نێو حیزبیان کردوە؛ هەر ئێستاش بەرپرسی یەکەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، ئەندامێکی ڕیبەری و چالاکێکی ژنە، زۆریش لە کارەکەیدا سەرکەوتوویە. بەڵام بەگشتی بوونی ژن لەو بوارەدا زۆر وەبەرچاو نیە کە بە ڕادەی چاوەڕوانی ئێمە و ئێوە بێ.

١٢- حیزبی دێموکرات چ دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بواری پەروەردە و بە تایبەت لە پێشخستنی زمان و کولتووری کوردیدا؟ بە سەرنجدان بە دۆکیۆمێنتی مێژوویی کۆماری کوردستان لە خوێندنی ئیجباریی کچان، حیزبی دێموکرات چۆن درێژە بەو میراتە دەدات لە بەرنامە پەروەردەییەکانیدا؟

من پێموایە نابێ نەخشی حیزبی دێموکرات لە پێشخستنی زمان، ئەدەب و فەرهەنگی کوردیدا لەبەرچاو نەگرین و بە کەمی بزانین. بەڵام لە ئێستادا دەبینین ئەوە ژنان و کچانن لە پرۆسەی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردیدا چالاکانە بەشدارن و لەو بوارەدا گرەویان لە پیاو و حیزبەکانیش بردۆتەوە. ئەگەر سەیری خولەکانی وانەوتنەوەی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین، بەزۆری ژنان پێکیان هێناوە و بەزۆری ژنان و کچان لەو خولانەدا بۆ فێربوونی زمانی کوردی و شارەزایی بە فەرهەنگی کوردەواری بەشداری دەکەن؛ مادام ژنان خۆیان هەنگاویان ناوە، دەبێ بە ئومیدەوە لە دواڕۆژ بڕوانینە نەخش و دەوری زیاتر و چالاکتری ژنان. ناتوانی حاشا لەو واقعیەتە بکەین کە بزووتنەوەی سیاسیی کورد و بەتایبەت خەباتی ٨٠ ساڵەی حیزبی دیمۆکڕات کاریگەریی قووڵی لەسەر ئەو گۆڕانە کولتووری و کۆمەڵایەتییە هەبووە کە ئێستا لە هاتنە مەیدانی ژناندا خۆ دەنوێنێ.

١٣- بە سەرنجدان بە بوونی ژنانی ئازا و بەتوانا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، چ ئاستەنگێک بۆ ژنان بۆ گەیشتن بە ئاستە بەرزەکانی سەرکردایەتی سیاسی لە حیزبدا هەیە و چۆن دەتوانرێت ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنرێت؟

هیچ بەربەستێکی یاسایی و حیزبی لە گۆڕێدا نییە هەتا ژنان نەگەنە ئاستە بەرزەکانی ڕێبەرایەتیی حیزب. لەڕاستیدا ژنان خۆیان دەبێ بە کار و چالاکی و ڕەکابەریی پۆزەتیڤ کار بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستە گرینگ و هەستیارەکانی ناو حیزب؛ ئەگەر چاو لە بەرنامەی کاری حیزب بکەین ئەوە بە ڕوونی دەردەکەوێ کە حیزب لە دەورانێکدا هەڵاواردنی پۆزتیڤی بۆ هاندانی زیاتری ژنان لە کار و چالاکی سیاسی و حیزبیدا لەبەرچاو گرتووە.

١٤- تێڕوانینی ئێوە چییە لەسەر توانای ئافرەت لە سەرکردایەتی سیاسیدا؟

من جیاوازییەک لە نێوان توانایی ژن و پیاو بۆ سەرکردایەتیی سیاسی نابینم. ئەوە ژنانن دەبێ حەول بدەن کار بکەن بۆ بەدەستخستنی ئەو جێگا و شوێنانە.

بابەتی هاوشێوە

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

2026-01-11

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی

2026-01-09

اقتصاد ایران در آستانه فروپاشی

2026-01-08

حیجابی زۆرەملێ و دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژیک

2026-01-06
کاروچالاکی

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-17
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-16
کلتوری

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-14

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

وردەکاریی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زاری دایکی شەهید ڕۆبینا ئەمینییانەوە

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

پیام سپاسگزاری پنج سازمان زنان شرق کردستان در ارتباط با استقبال از اعتصاب سرتاسری ۱٨ دی ماە

پەیامی سوپاس و پێزانینی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی

اقتصاد ایران در آستانه فروپاشی

مستەفا مەولوودی: حیزبی دێموکرات پرسی ژن و وەگەڕخستنی تواناکانیان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کەلێنە ڕەگەزییەکان بە پرسێکی گرینگی کۆمەڵگەی کوردی دەزانی و پێیوایە بەبێ چارەسەری ئەو پرسە، چارەسەری پرسی نەتەوایەتی لەگەڵ ئاستەنگی گەورە بەرەڕوو دەبێتەوە

  • یەکیەتیی ژنان

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی