Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

مێژووی هەبوون

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-08-12
  • 18:33

 ئاسۆ مینبەری

٨٠ ساڵ لەمەوپێش و لە بەستێنێکی زۆر جیاوازی مێژوویی و سیاسیدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دایک بوو. حیزبێکی مۆدێڕن کە لەو سەردەمەدا و لە کۆمەڵگەی نەریتی و دواکەوتووی ئەوکاتدا، بووە خاڵێکی وەرچەرخان، حیزبێک کە توانیی بە دامەزراندنی یەکەم دەسەڵات لە شکڵی کۆماریدا، مێژوویەکی نوێ بۆ گەلی کورد بەگشتی و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار بکات.

ئەم حیزبە لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا بە زۆر قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، قۆناغگەلێکی سەخت و دژواری تێپەڕاندووە و لاپەڕەکانی مێژووی ئەم حیزبە شایەتی سەدان ڕووداوی پڕ بایەخ و چارەنووسسازن. مێژووی ٨٠ ساڵەی حیزبی دێموکرات لێوڕێژە لە گیانبازی، لەخۆبوردوویی و تێکۆشان و ماندوویەتیی کەسانێک کە ئەم ڕێبازەیان بە باشترین بژاردە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داگیرکەران پێناسە کردوە. چاوخشاندنێک بە سەر مێژووی حیزبی دێموکراتدا پێمان دەڵێ کە ژنان توانیویانە لەم گۆڕەپانە پڕ لە ئاڵۆزی و سەختەدا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن و ئەرکی خەباتێکی نەپساوە بە دژی داگیرکەران لە ئەستۆ بگرن.

هەر لە دامەزرانی یەکیەتیی ژنانەوە و هەنگاوهەڵێناوەی ژنان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کاروباری سیاسی و ڕێکخراوەیی تا ئەو کاتەی کە ژنان بە فەرمی چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانیان لە شان کرد، تاکوو ئێستا لەم مەیدانی کردەوەدا ژنان ڕۆڵیان گێڕاوە و ئەرکیان لەسەر شان بووە. بێگومان خەباتی ژنان لە چوارچێوەی هەر حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا جێگای بایەخە، بەتایبەت کە باس لە کوردستان دەکرێ ئەم پرسە بایەخی چەندقاتی دەبێت، چونکە ژنان لە چوارچێوەی ئەم حیزبانەدا تەنیا خەبات بۆ ئیدئۆلۆژییەکی تایبەت ناکەن، خەباتی ژنان ڕەهەندی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت و بێگومان بەر لە هەموو شتێک بەگژداچوونەوەیەک بەرانبەر بە بیری چەقبەستووی داگیرکەرانە کە لە قەبارەی گشتیی کۆمەڵگەدا بە درێژایی ساڵانی دەسەڵاتدارێتی خۆیان و بە کەڵکوەرگرتن لە هێز و توانای مادی، جێگیریان کردووە.

خەباتی ژنان خەبات دژ بە کۆنەپەرەستی و دواکەوتووییە، خەبات دژ بە نەخوێندەواری و نەزانینە، خەبات دژ بە بیرۆکەی پیاوسالاری و ژێردەستەبوونی ڕەگەزییە، خەبات دژ بە داگیرکاری و هەڵاواردن و بەلاواز پێناسەکردنە، هەر بۆیە خەباتی ژنان خەباتێکی زۆر پیرۆز و جێگای بایەخە.

لە نێوان هەموو ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، حیزبی دێموکرات وەک دێرینەترین ڕێکخراوی سیاسیی مۆدێڕن توانیویەتی بە سازماندان و پلاندانان و ڕێکخستنی تایبەت، کەڵک لە هێز و تواناکان وەربگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە و لە هەموو کاتێکدا، بە وردبینی و جیهانبیینییەکی تایبەتەوە ڕوانیویەتە پرسەکان و بۆ هەر قۆناغێک لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بەرنامەی تایبەتی داناوە. لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی حیزبی دێموکراتدا، ژنان ڕۆڵ و نەخشی تایبەتی خۆیان بووە و بوونیان و کاریگەرییان لە هەموو قۆناغەکاندا دیار و بەرچاوە. ژنان بە بەشداریی ڕاستەوخۆ لە مەیدانی خەباتی حیزبی دێموکراتدا، وێڕای بەتاڵکردنەوەی بیرۆکەی دژەژن و چەقبەستووی کۆمەڵگە، پێناسەیەکی نوێیان لە خۆیان بەدەستەوە داوە.

خەباتی سیاسی و مەدەنی، خەباتی ڕێکخراوەیی، خەباتی چەکداری و شێوازەکانی دیکەی خەبات بۆ پاراستنی کوردستان لە چنگ داگیرکەران هەرکامەیان بە شێوازێک توانیویانە لە بەرەوپێشبردنی حیزبی دێموکرات و نزیکبوونەوەی لە ئامانج کاریگەر بن. لەم ڕاستایەشدا ژنان بە تێکەڵاوبوون لەگەڵ ئەم خەباتە، توانیویانە لە هەر شێوازێکی خەبات، ڕۆڵی تایبەت لە ئەستۆ بگرن و خزمەت بە نیشتمانەکەیان بکەن. خودی ئەم بەشداریکردنە لە ڕەهەند و شیوە جیاوازەکاندا، بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بونیاتنانەوەی کەسایەتیی ژناندا کاریگەریی هەبووە. ژنان لە مەیدانی خەباتدا بە وەئەستوگرتنی ئەرک و بەرپرسایەتی، هاوکات لەگەڵ هەستکردن بە متمانەبەخۆبوون، کەرامەتی مرۆیی خۆشیان زیاتر هەست پێ کردووە و ئەمەش وای کردووە کە بە باوەڕێکی زیاتر بە خۆیان و تواناکانیان، لە ڕێبازی خەبات و تێکۆشاندا هەنگاو هەڵ بگرن و بێگومان ژنان کاتێک هەنگاویان ناوەتە نێو مەیدانی خەباتەوە، لە هەموو بوارێکەوە خۆیان ئامادە کردووە کە نرخ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی بۆ خۆیان و نەوەکانی داهاتوو بدەن.

هیچ‌کات ناکرێ نکۆڵی لە بەشداری و تێکۆشانی ژنان لە چوارچێوەی حیزبی دێموکراتدا بکرێ، بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە پێوەندیی دوولایەنەی نێوان ژنان و حیزبی دێموکرات، پتەوتر لە ڕابردوو بێت، چونکە بایەخدانی حیزب بە هێز و توانایی ژنان دەتوانێ زۆر کاریگەرتر و شوێندانەرتر لە جاران بێت. ژنان بە بەشداریی چالاکانە لە ڕیزەکانی حیزب، لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا، وێڕای سەلماندنی تواناکانی خۆیان، مێژووی هەبوون و ئەروەخۆگریی خۆیان لە قەبارەی حیزبێکی سیاسییدا تۆمار کردووە کە باوەڕی قووڵی بە یەکسانی لە بەهرەمەندبوون لە مافەکانیان هەیە و بۆ پێگەیاندن و سەرکەوتنیان، دەرفەتی جیاوازیان بۆ دەخولقێنێ.

خەباتی حیزبی دێموکرات لەم قۆناغە نوێیەدا کە ٨٠ ساڵەی خۆی جێژن دەگرێ، دەبێ قۆناغێکی گرینگ و هەستیار و لەهەمان کاتدا گرینگ بۆ ژنانیش بێت تاکوو ئەرکی زیاتر لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی گەورەتر بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی گەش هەڵێننەوە.

ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا وەرگیراوە

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

خوێندەوەی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان، لە ٣٧مین ساڵوەگەری تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەپێرلاشێز لەلایەن نوینەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فرانسە

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پیام «اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران» به مناسبت سی و هفتمین سالگرد ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو و یارانش در وین

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

مێژووی هەبوون

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-08-12
  • 18:33

 ئاسۆ مینبەری

٨٠ ساڵ لەمەوپێش و لە بەستێنێکی زۆر جیاوازی مێژوویی و سیاسیدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دایک بوو. حیزبێکی مۆدێڕن کە لەو سەردەمەدا و لە کۆمەڵگەی نەریتی و دواکەوتووی ئەوکاتدا، بووە خاڵێکی وەرچەرخان، حیزبێک کە توانیی بە دامەزراندنی یەکەم دەسەڵات لە شکڵی کۆماریدا، مێژوویەکی نوێ بۆ گەلی کورد بەگشتی و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار بکات.

ئەم حیزبە لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا بە زۆر قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، قۆناغگەلێکی سەخت و دژواری تێپەڕاندووە و لاپەڕەکانی مێژووی ئەم حیزبە شایەتی سەدان ڕووداوی پڕ بایەخ و چارەنووسسازن. مێژووی ٨٠ ساڵەی حیزبی دێموکرات لێوڕێژە لە گیانبازی، لەخۆبوردوویی و تێکۆشان و ماندوویەتیی کەسانێک کە ئەم ڕێبازەیان بە باشترین بژاردە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داگیرکەران پێناسە کردوە. چاوخشاندنێک بە سەر مێژووی حیزبی دێموکراتدا پێمان دەڵێ کە ژنان توانیویانە لەم گۆڕەپانە پڕ لە ئاڵۆزی و سەختەدا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن و ئەرکی خەباتێکی نەپساوە بە دژی داگیرکەران لە ئەستۆ بگرن.

هەر لە دامەزرانی یەکیەتیی ژنانەوە و هەنگاوهەڵێناوەی ژنان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کاروباری سیاسی و ڕێکخراوەیی تا ئەو کاتەی کە ژنان بە فەرمی چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانیان لە شان کرد، تاکوو ئێستا لەم مەیدانی کردەوەدا ژنان ڕۆڵیان گێڕاوە و ئەرکیان لەسەر شان بووە. بێگومان خەباتی ژنان لە چوارچێوەی هەر حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا جێگای بایەخە، بەتایبەت کە باس لە کوردستان دەکرێ ئەم پرسە بایەخی چەندقاتی دەبێت، چونکە ژنان لە چوارچێوەی ئەم حیزبانەدا تەنیا خەبات بۆ ئیدئۆلۆژییەکی تایبەت ناکەن، خەباتی ژنان ڕەهەندی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت و بێگومان بەر لە هەموو شتێک بەگژداچوونەوەیەک بەرانبەر بە بیری چەقبەستووی داگیرکەرانە کە لە قەبارەی گشتیی کۆمەڵگەدا بە درێژایی ساڵانی دەسەڵاتدارێتی خۆیان و بە کەڵکوەرگرتن لە هێز و توانای مادی، جێگیریان کردووە.

خەباتی ژنان خەبات دژ بە کۆنەپەرەستی و دواکەوتووییە، خەبات دژ بە نەخوێندەواری و نەزانینە، خەبات دژ بە بیرۆکەی پیاوسالاری و ژێردەستەبوونی ڕەگەزییە، خەبات دژ بە داگیرکاری و هەڵاواردن و بەلاواز پێناسەکردنە، هەر بۆیە خەباتی ژنان خەباتێکی زۆر پیرۆز و جێگای بایەخە.

لە نێوان هەموو ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، حیزبی دێموکرات وەک دێرینەترین ڕێکخراوی سیاسیی مۆدێڕن توانیویەتی بە سازماندان و پلاندانان و ڕێکخستنی تایبەت، کەڵک لە هێز و تواناکان وەربگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە و لە هەموو کاتێکدا، بە وردبینی و جیهانبیینییەکی تایبەتەوە ڕوانیویەتە پرسەکان و بۆ هەر قۆناغێک لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بەرنامەی تایبەتی داناوە. لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی حیزبی دێموکراتدا، ژنان ڕۆڵ و نەخشی تایبەتی خۆیان بووە و بوونیان و کاریگەرییان لە هەموو قۆناغەکاندا دیار و بەرچاوە. ژنان بە بەشداریی ڕاستەوخۆ لە مەیدانی خەباتی حیزبی دێموکراتدا، وێڕای بەتاڵکردنەوەی بیرۆکەی دژەژن و چەقبەستووی کۆمەڵگە، پێناسەیەکی نوێیان لە خۆیان بەدەستەوە داوە.

خەباتی سیاسی و مەدەنی، خەباتی ڕێکخراوەیی، خەباتی چەکداری و شێوازەکانی دیکەی خەبات بۆ پاراستنی کوردستان لە چنگ داگیرکەران هەرکامەیان بە شێوازێک توانیویانە لە بەرەوپێشبردنی حیزبی دێموکرات و نزیکبوونەوەی لە ئامانج کاریگەر بن. لەم ڕاستایەشدا ژنان بە تێکەڵاوبوون لەگەڵ ئەم خەباتە، توانیویانە لە هەر شێوازێکی خەبات، ڕۆڵی تایبەت لە ئەستۆ بگرن و خزمەت بە نیشتمانەکەیان بکەن. خودی ئەم بەشداریکردنە لە ڕەهەند و شیوە جیاوازەکاندا، بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بونیاتنانەوەی کەسایەتیی ژناندا کاریگەریی هەبووە. ژنان لە مەیدانی خەباتدا بە وەئەستوگرتنی ئەرک و بەرپرسایەتی، هاوکات لەگەڵ هەستکردن بە متمانەبەخۆبوون، کەرامەتی مرۆیی خۆشیان زیاتر هەست پێ کردووە و ئەمەش وای کردووە کە بە باوەڕێکی زیاتر بە خۆیان و تواناکانیان، لە ڕێبازی خەبات و تێکۆشاندا هەنگاو هەڵ بگرن و بێگومان ژنان کاتێک هەنگاویان ناوەتە نێو مەیدانی خەباتەوە، لە هەموو بوارێکەوە خۆیان ئامادە کردووە کە نرخ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی بۆ خۆیان و نەوەکانی داهاتوو بدەن.

هیچ‌کات ناکرێ نکۆڵی لە بەشداری و تێکۆشانی ژنان لە چوارچێوەی حیزبی دێموکراتدا بکرێ، بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە پێوەندیی دوولایەنەی نێوان ژنان و حیزبی دێموکرات، پتەوتر لە ڕابردوو بێت، چونکە بایەخدانی حیزب بە هێز و توانایی ژنان دەتوانێ زۆر کاریگەرتر و شوێندانەرتر لە جاران بێت. ژنان بە بەشداریی چالاکانە لە ڕیزەکانی حیزب، لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا، وێڕای سەلماندنی تواناکانی خۆیان، مێژووی هەبوون و ئەروەخۆگریی خۆیان لە قەبارەی حیزبێکی سیاسییدا تۆمار کردووە کە باوەڕی قووڵی بە یەکسانی لە بەهرەمەندبوون لە مافەکانیان هەیە و بۆ پێگەیاندن و سەرکەوتنیان، دەرفەتی جیاوازیان بۆ دەخولقێنێ.

خەباتی حیزبی دێموکرات لەم قۆناغە نوێیەدا کە ٨٠ ساڵەی خۆی جێژن دەگرێ، دەبێ قۆناغێکی گرینگ و هەستیار و لەهەمان کاتدا گرینگ بۆ ژنانیش بێت تاکوو ئەرکی زیاتر لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی گەورەتر بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی گەش هەڵێننەوە.

ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا وەرگیراوە

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی