Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

مەبەستی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆری دوکتور قاسملوو چی بوو؟

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-15
  • 17:58

شەهرام سوبحانی

نەتەوەی کورد و پرسی شوناسخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پرسێکی گرینگ و ستراتێژیک لەلایەن دەسەڵاتدارنی ڕێژیمەوە هەر ساڵ بە جۆرێک لە جۆرەکان سەرکوت و چاپۆشی لێدەکرێ، ڕۆژێک بە تێرۆر، ڕۆژێک بە مووشەک و دڕۆن و… هتد… بەڵام هیچکات سەرکوت و بڕینی سەری بزووتنەوەکە قەت نەیتوانی ئیرادەی میللەتێکی چەند میلیۆنی بۆ گەیشتن بە ئازادی بشکێنێ، چاوخشانێک بە مێژوویی سیاسیی کوردستان بۆمان دەردەخا کە کورد دەیان ڕێبەر و چالاکڤانی بە ئەمەگی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە کە هەرکامیان حەماسە خولقێنەرێک بوون لە چارەنووسی گەلەکەیاندا.

جا بۆیە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردیش وەک هەر بزاڤێکی دیکە لە دنیا هەمیشە لە مەیدانی گۆڕەپانی سیاسیدا شایەتی شەهید بوونی سەدان ڕۆڵەی گیانفیدا و بە ئەمەگی ئەم نەتەوە بووە کە ناویان بۆ هەمیشە لەنێو ئەویندارانی نیشتماندا دەزرەنگێتەوە. تەنانەت مردنیش نەیتوانی کۆتایی بە بیرو هزری ئەو کەسایەتییانە بێنێ، هەر بۆیە لە بزاڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕێبەری هەمیشە زیندوو، دوکتور قاسملوو وەک ڕێبەرێکی کاریزماتیک و شوێندار توانی پرسی کورد و کوردستان لە ئێران و جیهاندا زەق بکاتەوە، تاکوو کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە لەسەر گوی زەوی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بەدەس بێنێ، هەوڵەکانی ئەم ڕێبەرە لە شار و شاخ و دەرەوی وڵات چارەنووسی کورد و نەتەوەکانی ئێرانی بەرەو چارەنووسێکی ڕوون هەدایەت دەکرد کە ئەم هەوڵانە بۆ ڕێژیمی خوێنمژی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی قابلی قەبووڵ و هەزم نەبوو، بگرە  ترس و دڵڕاوکێ زۆری خستبووە نێو بەرپرسانی باڵای ڕێژیم، هەر بۆیە لە پیلانێکی لە پێش داڕێژراودا بە بیانووی وتووێژ هەوڵی تێرۆری ئەم کەسایەتییانەی دا، کە بەداخەوە لە ۲۲ پووشپەڕی ساڵی ۱۳۶٨هەتاویدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە  “ڤییەن” پێتەختی وڵاتی ئۆتریش لە لایەن دیپلۆماتە تێرۆریستەکانی ڕێژیمەوە لە گەڵ هاوڕێیانی لە سەر مێزی وتووێژ تێرۆر دەکرێن.

بەم پیلانە ناجوانمێرانە ڕێژیم پێ وابوو دەتوانێ کۆتایی بە پرسی شوناسخوازانەی کورد بێنێ، بەڵام بە پێچەوانەوە دوای پتر لە ۳۰ساڵ شەهید بوونی ئەم کەسایەتییە کاریزماتیکە، ئەمڕۆکانە بیرو هزر و ئەندێشەکانی زیارتر لە دوێنێ لە ناو نەتەوەی کورددا پەرە دەستێنن و هەرساڵە هەزاران کەس بە قوتابیانی ڕێگا و ڕێبازی قاسملوو پەیوەست دەبن و درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازەکەین، جا بۆیە تێکۆشانی بێوچانی یەک لە دوای یەکی ڕۆڵەکانی ڕێبازی قاسملوو دەرخەری ئەم دروشمە مێژووییە کە دەڵێ ” قاسملوو لە ڕێبازدا زیندووە” بیرو و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو نەتەنیا دوای شەهید بوونی کۆتایی  پێ نەهات بگرە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێراندا ڕەنگدانەوەی بووە. ئەمڕۆ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئێران لە قاسملوو وەک ڕێبەرێکی کارامە و سیاسەتوان یاد دەکەنەوە و خۆیان ئێعترافی پێدەکەن کە قاسملوو، سەرمایەیەکی گەورە و پڕ بەها بۆ هەموو گەلانی ئێران بوو. شۆڕشی ژینا ڕەنگدانەوەی بیرو و هزری قاسلموو بوو، کە بەزرەکەی لە ۳۴ لەمەو پێش چێنرا بوو و ئەمڕۆ لە کوردستان بە سەمر گەیشتووە کە هێچ هێزێکی نیزامی ناتوانێ ئەو بیرو هزرە لە نێو خەڵکدا بنبڕکا. قاسملوو ڕێبەرێکی مافخواز و دادپەروەر بوو کە جگە لە کوردستان لە هەوڵی دامەزراندنی نیزامێکی دێموکراتیک بوو کە تێیدا هەموو نەتەوەکانی ئێران مافیان پارێزراوبێت، پێ وابوو کە تەنیا ڕێگای ڕزگاری ئێرانی فرە نەتەوە دامەزراندنی دەوڵەتێکی دێموکراتیکە کە دەتوانێ  مافی هەموو نەتەوەکان لە خۆدا مسۆگەر بکات. جا بۆیە ئەم تایبەتمەندیگەلە هەر تەنیا لە ڕێبەری لێوەشاوەی نەتەوەی کورد دەوەشێتەوە کە دوای تێپەڕکردنی چەن دەیە لە تێرۆری ئەم کەسایەتییە هێشتا بیرو هزر و ئەندێشەکانی لەنێو خەڵکدا بە زیندوویی ماونەتەوە و هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ وتەکانی بۆنی نوێبوونیان لێ دەبارێ.

تاریک پەرەستانی جەماران قەت نەیانتوانی لەبەرامبەر ئەم ڕێبەرە بلیمەتەدا بوەستن، هەر بۆیە تەنیا ڕێگای چارەسەریان لە تێرۆرکردنیدا بینی، پێیان وا بوو بە تێرۆر دەتوانن کۆتایی بەم پرسە بێنن بەڵام نەوەکانی دوای دوکتور قاسملوو ئەمساڵ لە شۆڕشی ژینادا بە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمیان سەلماند کە بیرو ئەندێشەکانی قاسملووی نەمر لەنێو دڵ و دەمارەکانی ئێمە دا زیندووە و تەنانەت منداڵەکانیشمان بە ناو و ئەندێشەکانی قاسملووە و پەروەردە دەکرێن. جا بۆیە هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ تێرۆری دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە لە یەکەم هەنگاودا کۆتایی بە پرسی کورد بێنێ، دووهەم،  ترس و دڵڕاوکێ لە بیرو هزری ئەم ڕێبەرە کە خواستی نەتەنیا ئازادی و خودموختاری بۆ گەلی کورد بوو بەڵکوو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئازادی و دێموکراسی بۆ نەتەوە ستەم لێکراوەکانی ئێران بوو، لەم پێوەندییەشدا ڕێژیم وشەی دێموکراسی بە وشەیەکی غەربی دەزانی و قەت حازر نەبوون دان بە فرە نەتەوەیی ئێران دابنێن و مافەکانیان بدەن. هەڕ بۆیە شوێنداربوونی ئەم ڕێبەرەی وەک یەکەم پێوانی ئەم ڕێگەیە بە مەترسییەکی گەورە بۆسەر دەسەڵاتەکەیان دەزانێ و وردەوەردە بیریان لە لەناوبردنی کردەوە. سێهەم: سڕینەوەی ئەندێشەکانی بوون،  ئەندێشەی ئازادی، دێموکراسی، یەکسانی ، دادپەروەری، سێکۆلاریزم، و…هتد. بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هیچ کردەویەکی ڕێژیم نەیتوانی کۆتایی بە هزری قاسملوو بێنێ و ئەم هزر پیرۆزە نەتەنیا لە کوردستان بگرە لە تەواوی ئێرانیشدا ڕیشەی کوتاوە. و ئەمڕۆ وەک سەرچاوەیەک لە تەواوی ئۆپۆزیسۆنەکانی ئێران و کوردستاندا چاوی لێدەکرێ.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

مەبەستی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆری دوکتور قاسملوو چی بوو؟

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-15
  • 17:58

شەهرام سوبحانی

نەتەوەی کورد و پرسی شوناسخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پرسێکی گرینگ و ستراتێژیک لەلایەن دەسەڵاتدارنی ڕێژیمەوە هەر ساڵ بە جۆرێک لە جۆرەکان سەرکوت و چاپۆشی لێدەکرێ، ڕۆژێک بە تێرۆر، ڕۆژێک بە مووشەک و دڕۆن و… هتد… بەڵام هیچکات سەرکوت و بڕینی سەری بزووتنەوەکە قەت نەیتوانی ئیرادەی میللەتێکی چەند میلیۆنی بۆ گەیشتن بە ئازادی بشکێنێ، چاوخشانێک بە مێژوویی سیاسیی کوردستان بۆمان دەردەخا کە کورد دەیان ڕێبەر و چالاکڤانی بە ئەمەگی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە کە هەرکامیان حەماسە خولقێنەرێک بوون لە چارەنووسی گەلەکەیاندا.

جا بۆیە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردیش وەک هەر بزاڤێکی دیکە لە دنیا هەمیشە لە مەیدانی گۆڕەپانی سیاسیدا شایەتی شەهید بوونی سەدان ڕۆڵەی گیانفیدا و بە ئەمەگی ئەم نەتەوە بووە کە ناویان بۆ هەمیشە لەنێو ئەویندارانی نیشتماندا دەزرەنگێتەوە. تەنانەت مردنیش نەیتوانی کۆتایی بە بیرو هزری ئەو کەسایەتییانە بێنێ، هەر بۆیە لە بزاڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕێبەری هەمیشە زیندوو، دوکتور قاسملوو وەک ڕێبەرێکی کاریزماتیک و شوێندار توانی پرسی کورد و کوردستان لە ئێران و جیهاندا زەق بکاتەوە، تاکوو کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە لەسەر گوی زەوی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بەدەس بێنێ، هەوڵەکانی ئەم ڕێبەرە لە شار و شاخ و دەرەوی وڵات چارەنووسی کورد و نەتەوەکانی ئێرانی بەرەو چارەنووسێکی ڕوون هەدایەت دەکرد کە ئەم هەوڵانە بۆ ڕێژیمی خوێنمژی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی قابلی قەبووڵ و هەزم نەبوو، بگرە  ترس و دڵڕاوکێ زۆری خستبووە نێو بەرپرسانی باڵای ڕێژیم، هەر بۆیە لە پیلانێکی لە پێش داڕێژراودا بە بیانووی وتووێژ هەوڵی تێرۆری ئەم کەسایەتییانەی دا، کە بەداخەوە لە ۲۲ پووشپەڕی ساڵی ۱۳۶٨هەتاویدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە  “ڤییەن” پێتەختی وڵاتی ئۆتریش لە لایەن دیپلۆماتە تێرۆریستەکانی ڕێژیمەوە لە گەڵ هاوڕێیانی لە سەر مێزی وتووێژ تێرۆر دەکرێن.

بەم پیلانە ناجوانمێرانە ڕێژیم پێ وابوو دەتوانێ کۆتایی بە پرسی شوناسخوازانەی کورد بێنێ، بەڵام بە پێچەوانەوە دوای پتر لە ۳۰ساڵ شەهید بوونی ئەم کەسایەتییە کاریزماتیکە، ئەمڕۆکانە بیرو هزر و ئەندێشەکانی زیارتر لە دوێنێ لە ناو نەتەوەی کورددا پەرە دەستێنن و هەرساڵە هەزاران کەس بە قوتابیانی ڕێگا و ڕێبازی قاسملوو پەیوەست دەبن و درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازەکەین، جا بۆیە تێکۆشانی بێوچانی یەک لە دوای یەکی ڕۆڵەکانی ڕێبازی قاسملوو دەرخەری ئەم دروشمە مێژووییە کە دەڵێ ” قاسملوو لە ڕێبازدا زیندووە” بیرو و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو نەتەنیا دوای شەهید بوونی کۆتایی  پێ نەهات بگرە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێراندا ڕەنگدانەوەی بووە. ئەمڕۆ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئێران لە قاسملوو وەک ڕێبەرێکی کارامە و سیاسەتوان یاد دەکەنەوە و خۆیان ئێعترافی پێدەکەن کە قاسملوو، سەرمایەیەکی گەورە و پڕ بەها بۆ هەموو گەلانی ئێران بوو. شۆڕشی ژینا ڕەنگدانەوەی بیرو و هزری قاسلموو بوو، کە بەزرەکەی لە ۳۴ لەمەو پێش چێنرا بوو و ئەمڕۆ لە کوردستان بە سەمر گەیشتووە کە هێچ هێزێکی نیزامی ناتوانێ ئەو بیرو هزرە لە نێو خەڵکدا بنبڕکا. قاسملوو ڕێبەرێکی مافخواز و دادپەروەر بوو کە جگە لە کوردستان لە هەوڵی دامەزراندنی نیزامێکی دێموکراتیک بوو کە تێیدا هەموو نەتەوەکانی ئێران مافیان پارێزراوبێت، پێ وابوو کە تەنیا ڕێگای ڕزگاری ئێرانی فرە نەتەوە دامەزراندنی دەوڵەتێکی دێموکراتیکە کە دەتوانێ  مافی هەموو نەتەوەکان لە خۆدا مسۆگەر بکات. جا بۆیە ئەم تایبەتمەندیگەلە هەر تەنیا لە ڕێبەری لێوەشاوەی نەتەوەی کورد دەوەشێتەوە کە دوای تێپەڕکردنی چەن دەیە لە تێرۆری ئەم کەسایەتییە هێشتا بیرو هزر و ئەندێشەکانی لەنێو خەڵکدا بە زیندوویی ماونەتەوە و هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ وتەکانی بۆنی نوێبوونیان لێ دەبارێ.

تاریک پەرەستانی جەماران قەت نەیانتوانی لەبەرامبەر ئەم ڕێبەرە بلیمەتەدا بوەستن، هەر بۆیە تەنیا ڕێگای چارەسەریان لە تێرۆرکردنیدا بینی، پێیان وا بوو بە تێرۆر دەتوانن کۆتایی بەم پرسە بێنن بەڵام نەوەکانی دوای دوکتور قاسملوو ئەمساڵ لە شۆڕشی ژینادا بە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمیان سەلماند کە بیرو ئەندێشەکانی قاسملووی نەمر لەنێو دڵ و دەمارەکانی ئێمە دا زیندووە و تەنانەت منداڵەکانیشمان بە ناو و ئەندێشەکانی قاسملووە و پەروەردە دەکرێن. جا بۆیە هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ تێرۆری دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە لە یەکەم هەنگاودا کۆتایی بە پرسی کورد بێنێ، دووهەم،  ترس و دڵڕاوکێ لە بیرو هزری ئەم ڕێبەرە کە خواستی نەتەنیا ئازادی و خودموختاری بۆ گەلی کورد بوو بەڵکوو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئازادی و دێموکراسی بۆ نەتەوە ستەم لێکراوەکانی ئێران بوو، لەم پێوەندییەشدا ڕێژیم وشەی دێموکراسی بە وشەیەکی غەربی دەزانی و قەت حازر نەبوون دان بە فرە نەتەوەیی ئێران دابنێن و مافەکانیان بدەن. هەڕ بۆیە شوێنداربوونی ئەم ڕێبەرەی وەک یەکەم پێوانی ئەم ڕێگەیە بە مەترسییەکی گەورە بۆسەر دەسەڵاتەکەیان دەزانێ و وردەوەردە بیریان لە لەناوبردنی کردەوە. سێهەم: سڕینەوەی ئەندێشەکانی بوون،  ئەندێشەی ئازادی، دێموکراسی، یەکسانی ، دادپەروەری، سێکۆلاریزم، و…هتد. بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هیچ کردەویەکی ڕێژیم نەیتوانی کۆتایی بە هزری قاسملوو بێنێ و ئەم هزر پیرۆزە نەتەنیا لە کوردستان بگرە لە تەواوی ئێرانیشدا ڕیشەی کوتاوە. و ئەمڕۆ وەک سەرچاوەیەک لە تەواوی ئۆپۆزیسۆنەکانی ئێران و کوردستاندا چاوی لێدەکرێ.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی