Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب:

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-11-24
  • 13:58

کۆماری ئیسلامی توندوتیژی دژی ژنانی، یاسایی کردوە و وڵاتی ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ ژنان

(پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر)

٢٥ی نۆڤامبر لە لایەن کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیاری کراوە و ساڵانە چالاکیی جۆراوجۆر لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ سەرنجڕاکێشانی کۆمەڵگەکان و وشیارکردنەوەیان سەبارەت بەو توندوتیژییانە بەڕێوە دەچێ کە چ لە چوارچێوەی خێزان و چ لە لایەن کۆمەڵگە و بەتایبەت بە شێوەی سیستماتیک لە لایەن دامەزراوەکانی دەسەڵات دژی ژنان ئەنجام دەدرێن.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەنا ناودێر کردنی ٢٥ی نۆڤامبر بە ڕۆژی نێونەتەوەیی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵێک کۆنڤانسیۆن و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی پەسند کردوە بۆ ئەوەی دەوڵەتان هان بدا لە ڕێگەی دەرکردنی یاسا و مۆبیلیزە کردنی ڕای گشتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمی مێژوویی بەرانبەر ژنان، بەرەنگاری هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان ببنەوە. زۆربەی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تێگەیشتن لە گرینگیی ڕۆڵی ژنان لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە لە هەموو بوارەکاندا، هەنگاوی گەورەیان بەرەو سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڕیوە و وێڕای پابەندبوون بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی ژنان، بەستێنە هزری و پڕاکتیکییەکانی وشیاریی کۆمەڵایەتی و لاوازکردنی بیری پیاوسالارییان ڕەخساندووە و ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنانیان بە لانیکەمی خۆی گەیاندوە.

توندوتیژی دژی ژنان دیاردەیەکی مێژووییە کە لە هەموو وڵاتانی جیهان بە ڕێژەی جیاواز دەبینرێ و بەرهەمی پیاوسالارییە لە حەوزە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا. واتە تا ئەو کاتەی هاوسەنگییەک لە ناوەندی بڕیاردان لە کۆی کایە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاراستەی یەکسانیی ڕەگەزی ڕوو نەدا، ناتوانین چاوەڕوانی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان بین.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، هەڵاواردنی ڕەگەزی وەک یەکێک لە بنەما گرینگەکانی دەسەڵاتی ئیدئۆلۆژیکی ڕێژیم پەیڕەو کراوە و سەرەڕای بانگەشەی پابەندبوون بە بەشێک لە ڕێککەوتننامەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە تیایاندا مافەکانی ژنانیش گونجێنراوە، دۆخی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر ڕۆیشتوە. کۆماری ئیسلامی توندوتیژی دژی ژنانی، یاسایی کردوە و وڵاتی ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ ژنان، کە تێیدا سەرەتایی ترین مافەکانیان پێشێل دەکرێن و توندوتیژیی سیستماتیک دژی ژنان وەک بنەمایەکی عەقیدەتی لێی دەڕوانرێ و ئۆرگانی جێبەجێکاری بۆ دامەزرێنراوە.

سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانە، ژنانی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ئەو ڕێژیمەوە بێدەنگ نەبوون و بزووتنەوەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵایەتییان بەرامبەر دامەزراوە سەرکوتکارییەکانی دەوڵەت و دابونەریتە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگە و بنەماڵە وەڕێخستوە. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لوتکەی بزووتنەوەی مافخوازیی ژنان بوو کە بە گەورەترین و جیددیترین ڕاپەڕینی جەماوەری لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیدا  دادەنرێت. بەشداریی بەربڵاویی ژنان لەو بزووتنەوەیەدا، دژوەستانێکی شۆڕشگێڕانە بوو دژی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە بنەماڵە و لە کۆمەڵگەدا و بووە هۆی پێکهاتنی گۆڕانکاریی گەورە لە پێگەی ژناندا. بەشێوەیەک کە سەرکوتی بێ بەزەییانەی دەزگا سەرکوتکارەکانی ڕێژیم، نە تەنیا نەیتوانی ژنان لە خەباتی مافخوازانەیان بوەستێنێ، بەڵکوو مکوڕتر لە پێشوو سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکانیان کردە گۆڕەپانی ژێرپێنانی سیاسەتی دژەژنی ئەو ڕێژیمە. ڕەتکردنەوەی یاسا دژەژنەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ژنانەوە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا کە بەرهەمی خودئاگایی ژنانە لە ماف و ئەرکەکانیان، خاڵێکی وەرچەرخانە لە بزووتنەوەی مافویستیی ژنان و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ پێش بەو شەپۆلە ڕادیکاڵە بگرێ کە موژدەی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنانی هەڵگرتوە.

ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا، وێڕای خەبات لە سەنگەری یەکسانی خوازیی ڕەگەزیدا، دەورێکی کاریگەر و کەم‌وێنەیان لە مافویستیی سیاسی و نەتەوەییدا گێڕا و بە گرێدانی ستەمی ڕەگەزی و نەتەوەیی، بەرەنگاری دەسەڵاتی دژە ژن و دژەکوردی کۆماری ئیسلامی بوونەوە و لەو پێناوەدا بە دەیان کەس شەهید و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانەکان کران. ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە مێژوویەکی دەوڵەمەندی لە نەریتی ڕێکخستن و حیزبایەتیدا هەیە، بە کردەوە بوو بە پێشەنگی ئەو ڕاپەڕینە و ژنانی کورد خۆڕاگری و بوێریی بێ وێنەیان لە گۆڕەپان و شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تۆمار کرد.

حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پابەندبوونی خۆی بە سەرجەم ڕێککەوتننامەکانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی ژنان دووپات دەکاتەوە و کۆماری ئیسلامی بە دوژمنی ژمارە یەکی مافەکانی ژنان دەزانێ و پێیوایە ڕزگاریی ژنان لە توندوتیژی بە هەمو جۆرەکانییەوە، بە ڕووخان و نەمانی ئەو ڕێژیمەدا تێدەپەڕێ. حیزبی دیمۆکڕات هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە خەباتی ژنانی لە وەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و کۆمەلایەتییەکان بەرز نرخاندوەو لەو پێناوەشدا هەوڵی داوە ژنان بۆ بەدواداچوونی مافەکانیان ڕێک بخا. بەشداریی بەرچاوی ژنان لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکڕات لە سەرجەم قۆناغەکانی ژیانی ئەو حیزبەدا و لە بەشە جیاوازەکاندا، دەرخەری ئەو واقعیەتەیە کە ژنانی کوردستان بە دروستی لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە ڕزگاریی ژنان و ڕزگاریی نەتەوایەتی هاوتەریب لە حیزبی دیمۆکڕاتدا بایەخیان پێ دەدرێ.

حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران

ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی

٢٤ی نۆڤامبری ٢٠٢٤ (٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی)

بابەتی هاوشێوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

2025-12-12

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

2025-12-10

بەشداری لە کۆبوونەویناوەندی یەکسانی “Jämställdhetsmyndigheten”

2025-11-25

ڕاگەیەندراوی هاوبەش بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-25
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب:

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-11-24
  • 13:58

کۆماری ئیسلامی توندوتیژی دژی ژنانی، یاسایی کردوە و وڵاتی ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ ژنان

(پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر)

٢٥ی نۆڤامبر لە لایەن کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیاری کراوە و ساڵانە چالاکیی جۆراوجۆر لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ سەرنجڕاکێشانی کۆمەڵگەکان و وشیارکردنەوەیان سەبارەت بەو توندوتیژییانە بەڕێوە دەچێ کە چ لە چوارچێوەی خێزان و چ لە لایەن کۆمەڵگە و بەتایبەت بە شێوەی سیستماتیک لە لایەن دامەزراوەکانی دەسەڵات دژی ژنان ئەنجام دەدرێن.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەنا ناودێر کردنی ٢٥ی نۆڤامبر بە ڕۆژی نێونەتەوەیی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵێک کۆنڤانسیۆن و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی پەسند کردوە بۆ ئەوەی دەوڵەتان هان بدا لە ڕێگەی دەرکردنی یاسا و مۆبیلیزە کردنی ڕای گشتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمی مێژوویی بەرانبەر ژنان، بەرەنگاری هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان ببنەوە. زۆربەی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تێگەیشتن لە گرینگیی ڕۆڵی ژنان لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە لە هەموو بوارەکاندا، هەنگاوی گەورەیان بەرەو سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڕیوە و وێڕای پابەندبوون بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی ژنان، بەستێنە هزری و پڕاکتیکییەکانی وشیاریی کۆمەڵایەتی و لاوازکردنی بیری پیاوسالارییان ڕەخساندووە و ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنانیان بە لانیکەمی خۆی گەیاندوە.

توندوتیژی دژی ژنان دیاردەیەکی مێژووییە کە لە هەموو وڵاتانی جیهان بە ڕێژەی جیاواز دەبینرێ و بەرهەمی پیاوسالارییە لە حەوزە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا. واتە تا ئەو کاتەی هاوسەنگییەک لە ناوەندی بڕیاردان لە کۆی کایە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاراستەی یەکسانیی ڕەگەزی ڕوو نەدا، ناتوانین چاوەڕوانی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان بین.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، هەڵاواردنی ڕەگەزی وەک یەکێک لە بنەما گرینگەکانی دەسەڵاتی ئیدئۆلۆژیکی ڕێژیم پەیڕەو کراوە و سەرەڕای بانگەشەی پابەندبوون بە بەشێک لە ڕێککەوتننامەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە تیایاندا مافەکانی ژنانیش گونجێنراوە، دۆخی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر ڕۆیشتوە. کۆماری ئیسلامی توندوتیژی دژی ژنانی، یاسایی کردوە و وڵاتی ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ ژنان، کە تێیدا سەرەتایی ترین مافەکانیان پێشێل دەکرێن و توندوتیژیی سیستماتیک دژی ژنان وەک بنەمایەکی عەقیدەتی لێی دەڕوانرێ و ئۆرگانی جێبەجێکاری بۆ دامەزرێنراوە.

سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانە، ژنانی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ئەو ڕێژیمەوە بێدەنگ نەبوون و بزووتنەوەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵایەتییان بەرامبەر دامەزراوە سەرکوتکارییەکانی دەوڵەت و دابونەریتە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگە و بنەماڵە وەڕێخستوە. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لوتکەی بزووتنەوەی مافخوازیی ژنان بوو کە بە گەورەترین و جیددیترین ڕاپەڕینی جەماوەری لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیدا  دادەنرێت. بەشداریی بەربڵاویی ژنان لەو بزووتنەوەیەدا، دژوەستانێکی شۆڕشگێڕانە بوو دژی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە بنەماڵە و لە کۆمەڵگەدا و بووە هۆی پێکهاتنی گۆڕانکاریی گەورە لە پێگەی ژناندا. بەشێوەیەک کە سەرکوتی بێ بەزەییانەی دەزگا سەرکوتکارەکانی ڕێژیم، نە تەنیا نەیتوانی ژنان لە خەباتی مافخوازانەیان بوەستێنێ، بەڵکوو مکوڕتر لە پێشوو سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکانیان کردە گۆڕەپانی ژێرپێنانی سیاسەتی دژەژنی ئەو ڕێژیمە. ڕەتکردنەوەی یاسا دژەژنەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ژنانەوە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا کە بەرهەمی خودئاگایی ژنانە لە ماف و ئەرکەکانیان، خاڵێکی وەرچەرخانە لە بزووتنەوەی مافویستیی ژنان و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ پێش بەو شەپۆلە ڕادیکاڵە بگرێ کە موژدەی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنانی هەڵگرتوە.

ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا، وێڕای خەبات لە سەنگەری یەکسانی خوازیی ڕەگەزیدا، دەورێکی کاریگەر و کەم‌وێنەیان لە مافویستیی سیاسی و نەتەوەییدا گێڕا و بە گرێدانی ستەمی ڕەگەزی و نەتەوەیی، بەرەنگاری دەسەڵاتی دژە ژن و دژەکوردی کۆماری ئیسلامی بوونەوە و لەو پێناوەدا بە دەیان کەس شەهید و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانەکان کران. ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە مێژوویەکی دەوڵەمەندی لە نەریتی ڕێکخستن و حیزبایەتیدا هەیە، بە کردەوە بوو بە پێشەنگی ئەو ڕاپەڕینە و ژنانی کورد خۆڕاگری و بوێریی بێ وێنەیان لە گۆڕەپان و شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تۆمار کرد.

حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی سڕینەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پابەندبوونی خۆی بە سەرجەم ڕێککەوتننامەکانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی ژنان دووپات دەکاتەوە و کۆماری ئیسلامی بە دوژمنی ژمارە یەکی مافەکانی ژنان دەزانێ و پێیوایە ڕزگاریی ژنان لە توندوتیژی بە هەمو جۆرەکانییەوە، بە ڕووخان و نەمانی ئەو ڕێژیمەدا تێدەپەڕێ. حیزبی دیمۆکڕات هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە خەباتی ژنانی لە وەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و کۆمەلایەتییەکان بەرز نرخاندوەو لەو پێناوەشدا هەوڵی داوە ژنان بۆ بەدواداچوونی مافەکانیان ڕێک بخا. بەشداریی بەرچاوی ژنان لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکڕات لە سەرجەم قۆناغەکانی ژیانی ئەو حیزبەدا و لە بەشە جیاوازەکاندا، دەرخەری ئەو واقعیەتەیە کە ژنانی کوردستان بە دروستی لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە ڕزگاریی ژنان و ڕزگاریی نەتەوایەتی هاوتەریب لە حیزبی دیمۆکڕاتدا بایەخیان پێ دەدرێ.

حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران

ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی

٢٤ی نۆڤامبری ٢٠٢٤ (٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی)

بابەتی هاوشێوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

2025-12-12

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

2025-12-10

بەشداری لە کۆبوونەویناوەندی یەکسانی “Jämställdhetsmyndigheten”

2025-11-25

ڕاگەیەندراوی هاوبەش بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی