Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

نیلووفەری حامیدی و ئیلاهەی محەممەدی لە ڕوانگەی چاپەمەنی و کۆڕوکۆمەڵی فەرهەنگی لە جیهانی دێموکراتیکدا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-09-25
  • 10:25

حەسەن حاتەمی

نیلووفەری حامیدی ژنێکی لاو و بوێری هەوڵنێری ڕۆژنامەی «شرق» و ئیلاهەی محەممەدی، ژنێکی دیکەی لاو و ئازای ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی «هم‌میهن»دا بوون کە  هەڵسان بە «انجام وظیفەی حرفەای» لە «روایت حقیقت»ی ڕوودوای دڵتەزێن و کارەساتباری کوشتنی ژینا/مەهسا ئەمینی، کیژە کوردێکی ٢٢ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، کە لە تاران بە شێوەی «قتل حکومتی» شەهید کرا.

وەک باسی دەکەن شەهید ژینا جوانەمەرگی ڕێگەی کەرامەتی مرۆڤ بوو کە مافی ژیانیان بە هۆی جوانی، کراوەیی، لێوبەپێکەنیینی، کورد بوون، میوان لە تاران و بە غەریبە زانیین، یا لەوانەیە بە تۆڵەی بەرخۆدان و خەبات بۆ ئازادی و مافی ئینسانی لە کوردستان کە پتر لە ٤٠ ساڵە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لەئارا دایە، یا خود بە «خەزا»ی شەڕێکی دەروونی زانیینی، گیانیان لێئەستاند.

نیلووفەری حامیدی و ئیلاهەی محەممەدی، کە جێی حورمەتی چاپەمەنیی و کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆژنامەنووسان وتووێژی فەرهەنگین لە دنیای دێموکراتی ئەمڕۆدا، لەبەر ئەوی ڕەساڵەتی هەواڵنێربوونی خۆیان پاراست و ڕاستی کارەساتەکەیان بە گوێی جیهان گەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارەکانییان لەلایەن دەسەڵاتی «تۆتالیتاریسمی ئیسلامی» لە بەندیخانە دەستبەسەر کراون. ئەوان دوو جار و لە خراپترین دۆخدا بەناو دادگایی کراون و چاوەڕوانی حوکمی داسەپاون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.   

ئەو دوو ژنە لاوە کە بوونەتە جێی حورمەت و متمانەی بیروڕای گشتی، بوون بە سیمبۆلی ئازادی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران و تەنانەت بەشێک لە جیهان قەراریان گرتووە و وەک «دووانە»یەکی ڕۆژنامەنووس، مێژوویەکی پڕ لە شانازییان خوڵقاندوە.

ئەوان لە دادگا و لەکاتی بەرگریکردن لە خۆیان، سەرەڕای هەموو تۆمەتە بێ‌بنەما و درووینەکانی  بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم، پێداگرییان لە «ئیمان بە پەیمان»ی خۆیان کردبوو. 

لە ئاکام دا، «روایت حقیقت» هەر لە سەرەتاوە ڕوداوە یەک لە دوای یەکەکانی وەک وێستگەی مێترۆی «حقانی»  و «گزیران» و وەنی شوومی «گەشتی ئیرشاد» و «گرتنگەی وۆزەرا» و هەڵسوکەوتی ناجوامێرانەیان لە تەنیشت یەک ڕیز کردن و ڕێگری کرد لە شاردنەوەی ڕاستی ئەو جینایەتە. ئەوەبوو کە دەرکەوت ٢ سەعات دوای دەسبەسەرکردنی، بە نیوە بێهۆشی دەبرێ بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و تەنانەت وێنەی سەر قەرەوێڵەی ژیناشیان بڵاو کردەوە.

بەداخەوە، ڕاپۆرتی شەهیدبوونی ژینا دوای سێ ڕۆژ، پەڕدەی ئەستوور و ڕەشی کارەساتەکەی لادا و بەشێک لە بیروڕای گشتیی لێ ئاگادار کرانەوە و ئەوەبوو کە خەڵکی زۆر بەرەو نەخۆشخانەی کەسرا چوون و خۆپێشاندن و ناڕەزایەتییان دەربڕی. 

ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٢)، ئاپۆرای خەڵک لە گۆڕستانی ئایچی سەقز کە دوا مەنزڵگەی ژینا بوو، و هەروەها بەشی دووهەمی «گێڕانەوەی ڕاستی» (روایت حقیقت) و هاوکات ڕاپەڕینی هەزاران کەس و خوڵقاندی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و وتارە ورووژێنەرەکەی کاک «دیاکۆ عەلەوی» کە تێیدا پێداگری لەسەر پێشێلکردنی مافی ژنانی لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا کردبوو، زۆر جێی تێڕامان بوو.

بەو دیمەنانە سەلمێندا کە کچە غەریبە جوانەکەی تاران، ئەوندە لەلای نەتەوەی خۆی خۆشەویستە و کۆمەڵگە و خەڵکەکەی ئەوەندە وزەیەکی بەهێزی خەباتیان هەیە کە، لە ماوەی پتر لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی شووم و ڕەشی دژە ژن و دژە ئازادی «ئاخوندیسمی سیاسی»، بە تێکۆشانی سیاسیی و مەدەنی و هەروەها بە بوونی ئەحزاب و ڕێکخراو تۆکمە لە کوردستان  لە ڕابردوو سەرەڕای هەموویان بوونی «ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران» و لەوەش گرینگتر یەکگرتنەوەی و وەسەریەکخستنەوە نێوماڵی دێموکراتەکان، بەستێنێکی وای خۆش کرد کە مانگرتن و خۆپێشاندان، نەتەنیا کوردستان، بگرە سەرانسەری ئێران و تەنانەت وڵاتانی ئورووپاشی تەنی و بوو بە شۆڕشێک کە ئێستاش و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو کارەساتە تاڵە و سەرەڕای سەرکوتی بێ بەزەییانە و هەمەلایەنە، هەربەردەوامە. 

حەوتوویەک دوای خۆپیشاندانە گەورەی ژینادا، ئیدی خۆپیشاندان قۆناغی گۆڕی و بوو بە شۆڕشێکی نوێ. شۆڕشێک کە سەرەتا توێژی خوێندکاران و دواتر قوتابییەکانیش ئاوێتەی بوون.

ڕۆژی ٣٠ و ٣١ی خەرمانان، دەسەڵاتی ملهوڕ و هێزی سەرکوت و کوشتار، سەرەتا نیلووفەری حامیدی و پاشان ئیلاهەی محەممەدی-یان لەگەڵ ژمارەیەک هاوکاریان کە لە ئامادەکردنی «روایت حقیقت» ڕۆڵیان بینی، دەستبەسەر و دادگایی کران.

بیروڕای گشتی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، سەرەڕای ئیدانە کردنی گرتن و زیندانی کردنی ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسە بوێرە، هاوسۆزی و پشتیوانی توندی خۆیان لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بە پشتیوانی و پێشوازی لە کردەوی «نیلوفر حامدی و الهە محمدی» دەربڕی و تەنانەت خەڵاتگەلێکی جۆراوجۆری نێونەتەوییان پێ بەخشرا.

ئەو خەڵاتانە کە لە میدیا بەناوبانگە ئازادەکانی جیهان دران بە «نیلوفر حامدی و الهە محمدی»، بوونە هۆی ناوبانگی جیهانی ئەوان و لەنێو هەناوی ڕاستییەکانی ژیاندا و بۆ کەسانێکی خولیا و ئۆگری ڕووداوەکان پێشوازی باشی لێکراوە.

بەشێک لەو خەڵاتانە برتین لە:

– کۆمەڵگەی باشگای چاپەمەنیی ئەمریکا «ابوشن». – سەرووترین نیشانی شانازیی ئەنجومەنی ئازادی. – خەڵاتی ئازادیی چاپەمەنیی کانادایی.

-خەڵاتی بونیادی نمین لە زانستگەی هاروارد لە خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی.

– لوئیس لیون بۆ «وجدان و صادق در روزنامە نگاری».

– لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، «نیلوفر حامدی و الهەی محمدی»  لەلایەن گۆڤاری تایم لە لیستی ١٠٠ ژنی کاریگەر لە جیهان دا، ناویان نووسرا. 

– خەڵاتی ئازادیی چاپەمەنیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

– لە ساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی فانووسی دەریایی لە تۆڕی لێکۆلێنەوەی ئاڵمان.

– خەڵاتی زێڕینی ئازادی، لە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢ دا. هاوکات ئەنجومەنی هەواڵنێری ئاڵمان و پرادالیە دۆمینیک-ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی نێونەوەیی ڕۆژنامەنووسان، خوازیاریی ئازاد کردنی ئەو دوو خاتوونە ڕۆژنامەنووسە بوو. دۆمینیک لە ڕۆژی ٦ ی گەلاوێژی ١٤٠٢ وتبووی: «ئەو تۆمەتانەی وەپاڵ ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە ژنە دراون، لە یاسای ڕۆژنامەنووسی دا، تاوان نیین.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی میدیا و میدیاکاران، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان لە یەک ساڵی ڕابردوو لە ئێران دا، ٩٥ ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون کە ٢٥ کەسیان ژنن. ئێران لە بواری میدیایی لەنێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا، لە پلەی ١٧٧ دایە و لە سەرەوەی ڤیێتنام و چین و کورەی باکوورە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور، دۆخی میدیایی لە ئێران بە مەترسیی دەزانن و کۆماری ئیسلامی بە یەکێک لە سەرکوتکارترین دەوڵەت لە جیهاندا نێو دەبات. 

 ناوەندی هەواڵی دویچەوێلە-ش لەو پێوەندییەدا دەڵێ، ئیلاهەی حامیدی لە دوایین دانیشتنی دادگایی کردنیدا ڕایگەیاندووە کە «من هەموو ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵم ڕەد دەکەمەوە، ١٥ ساڵە هەواڵنێرم و لە ماوەی کاریی بەردەوامم دا، جگە لە گەیاندنی قسەی خەڵک و هەنگاونان بۆ باشتربوونی دۆخی ژیانیان، هیچ کارێکی دیکەم نەکردووە. من هیچ پێوەندییەکم بە هیچ وڵاتێکی بیانییەوە نەبووە و شانازیی دەکەم کە لە لای گەلەکەم ماومەوە هەتا دەنگیان بم. من ڕام وایە لە جێگەی گرتنی هەواڵنێران، نیهادە ئەمنییەتییەکان دەزگای دادوەری، دەوڵەت و پارلمان دەبێ گوێ لە قسەکانی خەڵک بگرن، نەک ئەو هەواڵنێرانەی کە کاری خۆیان دەکەن، دەستبەسەر بکەن».

ئیلاهەی محەممەدی لە درێژەی بەرگرییەکەی دا ئاماژەی بەوەش داوە و دەڵێ؛ «لەگەڵ نیلوفەری حامیدی هاوکارم لە حالێک دا دادگایی دەکرێین کە، بە هۆی هەڵسوکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ ڕۆژنامە نووسان و هەوڵنێرانی سادق و دەروەست، هەم دڵی خەڵکتان ئازار داوە و هەم خەڵک ناچار دەکەن کە ڕوو لە میدیاکانی دەرەوە بکەن».

بەو هیوایەی کە بە کار و تێکۆشانی شێلگیر و یەکگرتووانە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، هەم دەسەڵاتی نگریسی کۆماری پەت و سێدارە نەمێنی و هەم هەرچی زووتر هەموو زیندانییە سیاسییەکان و بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان و لەنێو ئەوانیش دا، ژنان و کچان ئازاد بکرێن. 

سەرچاوەکان: گووگل، سایت‌های دویچەولە، رادیو فردا، صدای آمریکا و روزنامە هم‌میهن. 

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

نیلووفەری حامیدی و ئیلاهەی محەممەدی لە ڕوانگەی چاپەمەنی و کۆڕوکۆمەڵی فەرهەنگی لە جیهانی دێموکراتیکدا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-09-25
  • 10:25

حەسەن حاتەمی

نیلووفەری حامیدی ژنێکی لاو و بوێری هەوڵنێری ڕۆژنامەی «شرق» و ئیلاهەی محەممەدی، ژنێکی دیکەی لاو و ئازای ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی «هم‌میهن»دا بوون کە  هەڵسان بە «انجام وظیفەی حرفەای» لە «روایت حقیقت»ی ڕوودوای دڵتەزێن و کارەساتباری کوشتنی ژینا/مەهسا ئەمینی، کیژە کوردێکی ٢٢ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، کە لە تاران بە شێوەی «قتل حکومتی» شەهید کرا.

وەک باسی دەکەن شەهید ژینا جوانەمەرگی ڕێگەی کەرامەتی مرۆڤ بوو کە مافی ژیانیان بە هۆی جوانی، کراوەیی، لێوبەپێکەنیینی، کورد بوون، میوان لە تاران و بە غەریبە زانیین، یا لەوانەیە بە تۆڵەی بەرخۆدان و خەبات بۆ ئازادی و مافی ئینسانی لە کوردستان کە پتر لە ٤٠ ساڵە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لەئارا دایە، یا خود بە «خەزا»ی شەڕێکی دەروونی زانیینی، گیانیان لێئەستاند.

نیلووفەری حامیدی و ئیلاهەی محەممەدی، کە جێی حورمەتی چاپەمەنیی و کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆژنامەنووسان وتووێژی فەرهەنگین لە دنیای دێموکراتی ئەمڕۆدا، لەبەر ئەوی ڕەساڵەتی هەواڵنێربوونی خۆیان پاراست و ڕاستی کارەساتەکەیان بە گوێی جیهان گەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارەکانییان لەلایەن دەسەڵاتی «تۆتالیتاریسمی ئیسلامی» لە بەندیخانە دەستبەسەر کراون. ئەوان دوو جار و لە خراپترین دۆخدا بەناو دادگایی کراون و چاوەڕوانی حوکمی داسەپاون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.   

ئەو دوو ژنە لاوە کە بوونەتە جێی حورمەت و متمانەی بیروڕای گشتی، بوون بە سیمبۆلی ئازادی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران و تەنانەت بەشێک لە جیهان قەراریان گرتووە و وەک «دووانە»یەکی ڕۆژنامەنووس، مێژوویەکی پڕ لە شانازییان خوڵقاندوە.

ئەوان لە دادگا و لەکاتی بەرگریکردن لە خۆیان، سەرەڕای هەموو تۆمەتە بێ‌بنەما و درووینەکانی  بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم، پێداگرییان لە «ئیمان بە پەیمان»ی خۆیان کردبوو. 

لە ئاکام دا، «روایت حقیقت» هەر لە سەرەتاوە ڕوداوە یەک لە دوای یەکەکانی وەک وێستگەی مێترۆی «حقانی»  و «گزیران» و وەنی شوومی «گەشتی ئیرشاد» و «گرتنگەی وۆزەرا» و هەڵسوکەوتی ناجوامێرانەیان لە تەنیشت یەک ڕیز کردن و ڕێگری کرد لە شاردنەوەی ڕاستی ئەو جینایەتە. ئەوەبوو کە دەرکەوت ٢ سەعات دوای دەسبەسەرکردنی، بە نیوە بێهۆشی دەبرێ بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و تەنانەت وێنەی سەر قەرەوێڵەی ژیناشیان بڵاو کردەوە.

بەداخەوە، ڕاپۆرتی شەهیدبوونی ژینا دوای سێ ڕۆژ، پەڕدەی ئەستوور و ڕەشی کارەساتەکەی لادا و بەشێک لە بیروڕای گشتیی لێ ئاگادار کرانەوە و ئەوەبوو کە خەڵکی زۆر بەرەو نەخۆشخانەی کەسرا چوون و خۆپێشاندن و ناڕەزایەتییان دەربڕی. 

ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٢)، ئاپۆرای خەڵک لە گۆڕستانی ئایچی سەقز کە دوا مەنزڵگەی ژینا بوو، و هەروەها بەشی دووهەمی «گێڕانەوەی ڕاستی» (روایت حقیقت) و هاوکات ڕاپەڕینی هەزاران کەس و خوڵقاندی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و وتارە ورووژێنەرەکەی کاک «دیاکۆ عەلەوی» کە تێیدا پێداگری لەسەر پێشێلکردنی مافی ژنانی لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا کردبوو، زۆر جێی تێڕامان بوو.

بەو دیمەنانە سەلمێندا کە کچە غەریبە جوانەکەی تاران، ئەوندە لەلای نەتەوەی خۆی خۆشەویستە و کۆمەڵگە و خەڵکەکەی ئەوەندە وزەیەکی بەهێزی خەباتیان هەیە کە، لە ماوەی پتر لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی شووم و ڕەشی دژە ژن و دژە ئازادی «ئاخوندیسمی سیاسی»، بە تێکۆشانی سیاسیی و مەدەنی و هەروەها بە بوونی ئەحزاب و ڕێکخراو تۆکمە لە کوردستان  لە ڕابردوو سەرەڕای هەموویان بوونی «ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران» و لەوەش گرینگتر یەکگرتنەوەی و وەسەریەکخستنەوە نێوماڵی دێموکراتەکان، بەستێنێکی وای خۆش کرد کە مانگرتن و خۆپێشاندان، نەتەنیا کوردستان، بگرە سەرانسەری ئێران و تەنانەت وڵاتانی ئورووپاشی تەنی و بوو بە شۆڕشێک کە ئێستاش و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو کارەساتە تاڵە و سەرەڕای سەرکوتی بێ بەزەییانە و هەمەلایەنە، هەربەردەوامە. 

حەوتوویەک دوای خۆپیشاندانە گەورەی ژینادا، ئیدی خۆپیشاندان قۆناغی گۆڕی و بوو بە شۆڕشێکی نوێ. شۆڕشێک کە سەرەتا توێژی خوێندکاران و دواتر قوتابییەکانیش ئاوێتەی بوون.

ڕۆژی ٣٠ و ٣١ی خەرمانان، دەسەڵاتی ملهوڕ و هێزی سەرکوت و کوشتار، سەرەتا نیلووفەری حامیدی و پاشان ئیلاهەی محەممەدی-یان لەگەڵ ژمارەیەک هاوکاریان کە لە ئامادەکردنی «روایت حقیقت» ڕۆڵیان بینی، دەستبەسەر و دادگایی کران.

بیروڕای گشتی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، سەرەڕای ئیدانە کردنی گرتن و زیندانی کردنی ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسە بوێرە، هاوسۆزی و پشتیوانی توندی خۆیان لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بە پشتیوانی و پێشوازی لە کردەوی «نیلوفر حامدی و الهە محمدی» دەربڕی و تەنانەت خەڵاتگەلێکی جۆراوجۆری نێونەتەوییان پێ بەخشرا.

ئەو خەڵاتانە کە لە میدیا بەناوبانگە ئازادەکانی جیهان دران بە «نیلوفر حامدی و الهە محمدی»، بوونە هۆی ناوبانگی جیهانی ئەوان و لەنێو هەناوی ڕاستییەکانی ژیاندا و بۆ کەسانێکی خولیا و ئۆگری ڕووداوەکان پێشوازی باشی لێکراوە.

بەشێک لەو خەڵاتانە برتین لە:

– کۆمەڵگەی باشگای چاپەمەنیی ئەمریکا «ابوشن». – سەرووترین نیشانی شانازیی ئەنجومەنی ئازادی. – خەڵاتی ئازادیی چاپەمەنیی کانادایی.

-خەڵاتی بونیادی نمین لە زانستگەی هاروارد لە خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی.

– لوئیس لیون بۆ «وجدان و صادق در روزنامە نگاری».

– لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، «نیلوفر حامدی و الهەی محمدی»  لەلایەن گۆڤاری تایم لە لیستی ١٠٠ ژنی کاریگەر لە جیهان دا، ناویان نووسرا. 

– خەڵاتی ئازادیی چاپەمەنیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

– لە ساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی فانووسی دەریایی لە تۆڕی لێکۆلێنەوەی ئاڵمان.

– خەڵاتی زێڕینی ئازادی، لە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢ دا. هاوکات ئەنجومەنی هەواڵنێری ئاڵمان و پرادالیە دۆمینیک-ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی نێونەوەیی ڕۆژنامەنووسان، خوازیاریی ئازاد کردنی ئەو دوو خاتوونە ڕۆژنامەنووسە بوو. دۆمینیک لە ڕۆژی ٦ ی گەلاوێژی ١٤٠٢ وتبووی: «ئەو تۆمەتانەی وەپاڵ ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە ژنە دراون، لە یاسای ڕۆژنامەنووسی دا، تاوان نیین.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی میدیا و میدیاکاران، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان لە یەک ساڵی ڕابردوو لە ئێران دا، ٩٥ ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون کە ٢٥ کەسیان ژنن. ئێران لە بواری میدیایی لەنێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا، لە پلەی ١٧٧ دایە و لە سەرەوەی ڤیێتنام و چین و کورەی باکوورە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور، دۆخی میدیایی لە ئێران بە مەترسیی دەزانن و کۆماری ئیسلامی بە یەکێک لە سەرکوتکارترین دەوڵەت لە جیهاندا نێو دەبات. 

 ناوەندی هەواڵی دویچەوێلە-ش لەو پێوەندییەدا دەڵێ، ئیلاهەی حامیدی لە دوایین دانیشتنی دادگایی کردنیدا ڕایگەیاندووە کە «من هەموو ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵم ڕەد دەکەمەوە، ١٥ ساڵە هەواڵنێرم و لە ماوەی کاریی بەردەوامم دا، جگە لە گەیاندنی قسەی خەڵک و هەنگاونان بۆ باشتربوونی دۆخی ژیانیان، هیچ کارێکی دیکەم نەکردووە. من هیچ پێوەندییەکم بە هیچ وڵاتێکی بیانییەوە نەبووە و شانازیی دەکەم کە لە لای گەلەکەم ماومەوە هەتا دەنگیان بم. من ڕام وایە لە جێگەی گرتنی هەواڵنێران، نیهادە ئەمنییەتییەکان دەزگای دادوەری، دەوڵەت و پارلمان دەبێ گوێ لە قسەکانی خەڵک بگرن، نەک ئەو هەواڵنێرانەی کە کاری خۆیان دەکەن، دەستبەسەر بکەن».

ئیلاهەی محەممەدی لە درێژەی بەرگرییەکەی دا ئاماژەی بەوەش داوە و دەڵێ؛ «لەگەڵ نیلوفەری حامیدی هاوکارم لە حالێک دا دادگایی دەکرێین کە، بە هۆی هەڵسوکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ ڕۆژنامە نووسان و هەوڵنێرانی سادق و دەروەست، هەم دڵی خەڵکتان ئازار داوە و هەم خەڵک ناچار دەکەن کە ڕوو لە میدیاکانی دەرەوە بکەن».

بەو هیوایەی کە بە کار و تێکۆشانی شێلگیر و یەکگرتووانە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، هەم دەسەڵاتی نگریسی کۆماری پەت و سێدارە نەمێنی و هەم هەرچی زووتر هەموو زیندانییە سیاسییەکان و بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان و لەنێو ئەوانیش دا، ژنان و کچان ئازاد بکرێن. 

سەرچاوەکان: گووگل، سایت‌های دویچەولە، رادیو فردا، صدای آمریکا و روزنامە هم‌میهن. 

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی