Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

هانا؛ قوربانییەکی دیکەی سیستەمی پیاوسالاری

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-09-01
  • 14:44

نەسرین یوسف‌زادە

هانا ڕەکان تەنیا کچێکی شانزە ساڵە نەبوو کە بە دەستی باوکی کوژرا؛ هانا نیشانەی کۆمەڵگەیەکە کە ژن و کچ لە مافی بڕیاردان لەسەر ژیانی خۆیان بێبەش دەکەن؛ کۆمەڵگەیەک کە پیاو بە «خاوەن»ی ژن دەزانێت و هەر جۆرە «نەخێر»ێکی ژن، بە نافرمانی و تاوان هەژمار دەکات .

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، هانا ڕەکان، تەمەنی شانزە ساڵە و خەڵکی کرماشانە، ڕۆژی حەوتی خەرمانان لە شیرینیی خەودا و بە چەکی گەرم لەلایەن باوکییەوە کوژراوە. ئەمە ڕووداوێکی هاوشێوەی کارەساتی ڕۆمینا ئەشرەفییە کە چەند ساڵ پێش ئێستا باوکی بە داس سەری کچەکەی پەڕاند. وەک دەگوترێت، باوکی پێشتریش توندوتیژیی بەرامبەر هانا و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی هەبووە و هۆکاری سەرەکیی ئەم تاوانەش، ڕەتکردنەوەی هانا بووە بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ.

 کچێکی شانزە ساڵە تەنیا بەو هۆیەی نەیویستووە بە زۆر هاوسەرگیری بکات، لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن نزیکترین کەسیەوە دەکوژرێت. ئەمە تەنیا «تاوانێکی خێزانی» نییە، بەڵکو دەرئەنجامی سیستمێکە کە ژن لە پێگەی بڕیاردەری ژیانی خۆی دادەماڵێت و دەیخاتە خانەی موڵکایەتیی پیاوەوە.

 کاتێک ژنێک بە دەستی پیاوێک دەکوژرێت، ئاسانترین کار ئەوەیە تەنیا پەنجەی تاوان بۆ تاکەکەسی بکوژ ڕابکێشین و بڵێین: «ئەم پیاوە تاوانباری کوشتنە.» بێگومان بکوژ دەبێت بەرپرسیار بێت، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: کێ ئەو پیاوەی پەروەردە کردووە بەو باوەڕەوە کە دەتوانێت بڕیار لەسەر ژیانی کچەکەی بدات؟ کێ ئەو فێرکارییەی پێ بەخشیوە کە ژن دەبێت ملکەچ بێت؟ کێ «شەرەف» و «نامووس»ی خێزانی بە ژنەوە بەستووەتەوە؟ و کێ ئەو سیستمەی بەهێز کردووە کە پیاو و ژن بە یەک پێوەر ناپێوێت؟ ئەم پرسیارانە دەرگامان بۆ بنەمای کێشەکە دەکەنەوە:
پیاوسالاری تەنیا دەستی ئەو کەسە نییە کە چەک هەڵدەگرێت، بەڵکو لە پەروەردەوە دەست پێ دەکات. لەو کاتەوەی بە کچ دەڵێین: «تۆ کچی، دەبێت گوێڕایەڵ بیت» و بە کوڕ دەڵێین: «تۆ پیاویت، بڕیاردەر تۆی»، بناغەی ئەو توندوتیژییە دادەڕێژین کە دواتر دەبێتە هەڕەشە، لێدان، هاوسەرگیریی زۆرەملێ و ژنکوشتن. کۆمەڵگەیەک کە کچەکەی فێر دەکات بێدەنگ بێت و کوڕەکەی فێر دەکات دەسەڵاتدار بێت، لە ڕاستیدا توندوتیژیی بۆ داهاتوو دەچێنێت. هانا دەکرێت پێش ئەوەی بە گولـلە بکوژرێت، بە دەیان شێوە «کوژرابێت»: بە ترساندن، بێدەنگکردن، سەپاندنی بڕیاری هەڵە و لێسەندنەوەی مافی هەڵبژاردن
. بەرپرسیارێتیی سیستەمی سیاسی تەنیا لەوەدا نییە کە دوای ڕوودانی تاوانەکە بکوژ دادگایی بکات یان نەیکات؛ پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە: بۆچی لەم سیستەمە یاسایی و کۆمەڵایەتییەدا، ژن هێشتا بە تەواوی خاوەنی ژیانی خۆی نییە؟ کاتێک پیاو خۆی بە مافداری بڕیاردان لەسەر ژن دەزانێت، ئەم باوەڕە لە هیچ شوێنێک نامۆ نییە، چونکە لە ژینگەیەکی پیاوسالاردا بە شێوەی جۆراوجۆر بەهێز کراوە. ئەگەر دەسەڵات بەڕاستی دژی ژنکوشتنە، نابێت تەنیا دوای مردنی ژن کاردانەوەی هەبێت، بەڵکو دەبێت لە بنەڕەتەوە لەگەڵ ئەو سیستەمە بجەنگێت کە ژن لە مافی ئازادی بێبەش دەکات.

 بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە مانگی گەلاوێژدا ٢٣ حاڵەتی ژنکوشتن لە ئێران تۆمار کراوە. ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە نین، بەڵکو هەر ژمارەیەک ناوی مرۆڤێکە؛ ژیانێک، خەونێک و داهاتوویەکی لەدەستچوو. یەکێک لە کارەساتە گەورەکانی سیستەمی پیاوسالار ئەوەیە کە زۆرجار ژن سەرەتا دەبێتە قوربانیی توندوتیژی، پاشان کاتێک بەرگری لە خۆی دەکات، خۆی دەکرێتە تاوانبار! دادپەروەری ئەوەیە ژن پێش ئەوەی بکوژرێت بپارێزرێت، پێش ئەوەی لێی بدرێت دەنگی ببیسترێت و پێش ئەوەی بە زۆر بە شوو بدرێت، مافی هەڵبژاردنی بۆ پارێزراو بێت.

 هانا نەیتوانی بژی و ببینێت «نەخێر» وتنی چ مافێکی سادە و سروشتییە. هانا نەیتوانی داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت. ژیانی لەو شوێنە کۆتایی هات کە دەبوو پارێزگاری لێ بکرێت، لە ماڵ.

 نابێت لەبیرمان بچێت، هانا بەهۆی ئەوە نەکوژرا کە ژیانێکی خراپی هەبوو؛ هانا کوژرا چونکە کەسێکی دیکە مافی بڕیاردان لەسەر ژیانی ئەوی بە مافی خۆی دەزانی.

 لێرەدا کە بکوژی هانا باوکێتی و لە سیستەمی یاساییدا وەک «خاوەن خوێن» یان «سەرپەرشتیار» سەیری دەکرێت، دادگا بە سزایەکی کەم کۆتایی بە دۆسیەکە دەهێنێت، وەک ئەوەی لە دۆسیەی ڕۆمینا ئەشرەفی و هاوشێوەکانیدا بینیمان. دەبێ هەوڵ بدرێت ئەو باوەڕە کە پیاو خاوەنی ژنە (جا چ باوک بێت، برا بێت یان هاوژین) لە کۆمەڵگەدا بنەبڕ بکرێت. دەبێت پەروەردە بگۆڕدرێت و ئەو سیستمەی پیاوسالاری لە ماڵ و قوتابخانە و یاسادا بەهێز دەکات، سەرکۆنە بکرێت.

 هانا تەنیا بە دەستی باوکی نەکوژرا؛ هانا قوربانیی ژینگەیەکی پیاوسالارە کە بە یاسا و سیاسەت و پەروەردە بەهێز کراوە. ئەگەر ئەمڕۆ تەنیا بڵێین «باوکێک کچەکەی کوشت»، بەشێکی گەورەی ڕاستییەکەمان شاردووەتەوە. پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە: چەند هانای تر دەبێت بکوژرێن، پێش ئەوەی کۆمەڵگە و دەسەڵات تێبگەن کە ژن موڵکی هیچ پیاوێک نییە؟ هانا دەبێت کۆتایی ئەم زنجیرە پڕ لە تاوانە بێت.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

2026-09-12

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

2026-09-10

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

هانا؛ قوربانییەکی دیکەی سیستەمی پیاوسالاری

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-09-01
  • 14:44

نەسرین یوسف‌زادە

هانا ڕەکان تەنیا کچێکی شانزە ساڵە نەبوو کە بە دەستی باوکی کوژرا؛ هانا نیشانەی کۆمەڵگەیەکە کە ژن و کچ لە مافی بڕیاردان لەسەر ژیانی خۆیان بێبەش دەکەن؛ کۆمەڵگەیەک کە پیاو بە «خاوەن»ی ژن دەزانێت و هەر جۆرە «نەخێر»ێکی ژن، بە نافرمانی و تاوان هەژمار دەکات .

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، هانا ڕەکان، تەمەنی شانزە ساڵە و خەڵکی کرماشانە، ڕۆژی حەوتی خەرمانان لە شیرینیی خەودا و بە چەکی گەرم لەلایەن باوکییەوە کوژراوە. ئەمە ڕووداوێکی هاوشێوەی کارەساتی ڕۆمینا ئەشرەفییە کە چەند ساڵ پێش ئێستا باوکی بە داس سەری کچەکەی پەڕاند. وەک دەگوترێت، باوکی پێشتریش توندوتیژیی بەرامبەر هانا و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی هەبووە و هۆکاری سەرەکیی ئەم تاوانەش، ڕەتکردنەوەی هانا بووە بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ.

 کچێکی شانزە ساڵە تەنیا بەو هۆیەی نەیویستووە بە زۆر هاوسەرگیری بکات، لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن نزیکترین کەسیەوە دەکوژرێت. ئەمە تەنیا «تاوانێکی خێزانی» نییە، بەڵکو دەرئەنجامی سیستمێکە کە ژن لە پێگەی بڕیاردەری ژیانی خۆی دادەماڵێت و دەیخاتە خانەی موڵکایەتیی پیاوەوە.

 کاتێک ژنێک بە دەستی پیاوێک دەکوژرێت، ئاسانترین کار ئەوەیە تەنیا پەنجەی تاوان بۆ تاکەکەسی بکوژ ڕابکێشین و بڵێین: «ئەم پیاوە تاوانباری کوشتنە.» بێگومان بکوژ دەبێت بەرپرسیار بێت، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: کێ ئەو پیاوەی پەروەردە کردووە بەو باوەڕەوە کە دەتوانێت بڕیار لەسەر ژیانی کچەکەی بدات؟ کێ ئەو فێرکارییەی پێ بەخشیوە کە ژن دەبێت ملکەچ بێت؟ کێ «شەرەف» و «نامووس»ی خێزانی بە ژنەوە بەستووەتەوە؟ و کێ ئەو سیستمەی بەهێز کردووە کە پیاو و ژن بە یەک پێوەر ناپێوێت؟ ئەم پرسیارانە دەرگامان بۆ بنەمای کێشەکە دەکەنەوە:
پیاوسالاری تەنیا دەستی ئەو کەسە نییە کە چەک هەڵدەگرێت، بەڵکو لە پەروەردەوە دەست پێ دەکات. لەو کاتەوەی بە کچ دەڵێین: «تۆ کچی، دەبێت گوێڕایەڵ بیت» و بە کوڕ دەڵێین: «تۆ پیاویت، بڕیاردەر تۆی»، بناغەی ئەو توندوتیژییە دادەڕێژین کە دواتر دەبێتە هەڕەشە، لێدان، هاوسەرگیریی زۆرەملێ و ژنکوشتن. کۆمەڵگەیەک کە کچەکەی فێر دەکات بێدەنگ بێت و کوڕەکەی فێر دەکات دەسەڵاتدار بێت، لە ڕاستیدا توندوتیژیی بۆ داهاتوو دەچێنێت. هانا دەکرێت پێش ئەوەی بە گولـلە بکوژرێت، بە دەیان شێوە «کوژرابێت»: بە ترساندن، بێدەنگکردن، سەپاندنی بڕیاری هەڵە و لێسەندنەوەی مافی هەڵبژاردن
. بەرپرسیارێتیی سیستەمی سیاسی تەنیا لەوەدا نییە کە دوای ڕوودانی تاوانەکە بکوژ دادگایی بکات یان نەیکات؛ پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە: بۆچی لەم سیستەمە یاسایی و کۆمەڵایەتییەدا، ژن هێشتا بە تەواوی خاوەنی ژیانی خۆی نییە؟ کاتێک پیاو خۆی بە مافداری بڕیاردان لەسەر ژن دەزانێت، ئەم باوەڕە لە هیچ شوێنێک نامۆ نییە، چونکە لە ژینگەیەکی پیاوسالاردا بە شێوەی جۆراوجۆر بەهێز کراوە. ئەگەر دەسەڵات بەڕاستی دژی ژنکوشتنە، نابێت تەنیا دوای مردنی ژن کاردانەوەی هەبێت، بەڵکو دەبێت لە بنەڕەتەوە لەگەڵ ئەو سیستەمە بجەنگێت کە ژن لە مافی ئازادی بێبەش دەکات.

 بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە مانگی گەلاوێژدا ٢٣ حاڵەتی ژنکوشتن لە ئێران تۆمار کراوە. ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە نین، بەڵکو هەر ژمارەیەک ناوی مرۆڤێکە؛ ژیانێک، خەونێک و داهاتوویەکی لەدەستچوو. یەکێک لە کارەساتە گەورەکانی سیستەمی پیاوسالار ئەوەیە کە زۆرجار ژن سەرەتا دەبێتە قوربانیی توندوتیژی، پاشان کاتێک بەرگری لە خۆی دەکات، خۆی دەکرێتە تاوانبار! دادپەروەری ئەوەیە ژن پێش ئەوەی بکوژرێت بپارێزرێت، پێش ئەوەی لێی بدرێت دەنگی ببیسترێت و پێش ئەوەی بە زۆر بە شوو بدرێت، مافی هەڵبژاردنی بۆ پارێزراو بێت.

 هانا نەیتوانی بژی و ببینێت «نەخێر» وتنی چ مافێکی سادە و سروشتییە. هانا نەیتوانی داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت. ژیانی لەو شوێنە کۆتایی هات کە دەبوو پارێزگاری لێ بکرێت، لە ماڵ.

 نابێت لەبیرمان بچێت، هانا بەهۆی ئەوە نەکوژرا کە ژیانێکی خراپی هەبوو؛ هانا کوژرا چونکە کەسێکی دیکە مافی بڕیاردان لەسەر ژیانی ئەوی بە مافی خۆی دەزانی.

 لێرەدا کە بکوژی هانا باوکێتی و لە سیستەمی یاساییدا وەک «خاوەن خوێن» یان «سەرپەرشتیار» سەیری دەکرێت، دادگا بە سزایەکی کەم کۆتایی بە دۆسیەکە دەهێنێت، وەک ئەوەی لە دۆسیەی ڕۆمینا ئەشرەفی و هاوشێوەکانیدا بینیمان. دەبێ هەوڵ بدرێت ئەو باوەڕە کە پیاو خاوەنی ژنە (جا چ باوک بێت، برا بێت یان هاوژین) لە کۆمەڵگەدا بنەبڕ بکرێت. دەبێت پەروەردە بگۆڕدرێت و ئەو سیستمەی پیاوسالاری لە ماڵ و قوتابخانە و یاسادا بەهێز دەکات، سەرکۆنە بکرێت.

 هانا تەنیا بە دەستی باوکی نەکوژرا؛ هانا قوربانیی ژینگەیەکی پیاوسالارە کە بە یاسا و سیاسەت و پەروەردە بەهێز کراوە. ئەگەر ئەمڕۆ تەنیا بڵێین «باوکێک کچەکەی کوشت»، بەشێکی گەورەی ڕاستییەکەمان شاردووەتەوە. پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە: چەند هانای تر دەبێت بکوژرێن، پێش ئەوەی کۆمەڵگە و دەسەڵات تێبگەن کە ژن موڵکی هیچ پیاوێک نییە؟ هانا دەبێت کۆتایی ئەم زنجیرە پڕ لە تاوانە بێت.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

2026-09-12

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

2026-09-10

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی