Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

هاوار هێڵپ و کەفیلی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە و منداڵە تەمەن ٢ ساڵانەکەی سۆلینا؛ ئێمە هەوڵ بۆ ئازادیی ئێوە دەدەین

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-10-28
  • 07:22

هاوکات لەگەڵ ١٢٠٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سوعدا خەدیرزادە و منداڵەکەی کە لە بەندیخانە لەدایک بوو؛  سارا لارکمپ، پارێزەری مافی منداڵان لە  فراکسیۆنی SPDی پارلەمانی ئاڵمان کە زیاتر لە دوو ساڵە کەفالەتی سیاسیی سوعدا و کچەکەی سۆلینای لە ئەستۆ گرتووە؛ هاودەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی “هاوار هێڵپ” لە کاردانەوە بە درێژەکێشانی دەسبەسەرکرانی سوعدا و ژچەکەی لە بەندیخانەی ورمێ نوووسی، ئێمە هەوڵ بۆ ئازادیی ئێوە دەدەین. هیچ منداڵ و دایکێک نابێ لەم جۆرە ئازار بچێژن. وەرن با بۆ ئازادی و داهاتوویەکی باشتر لە ئێراندا خەبات بکەین.

ئەم کەفیلە سیاسییە دەڵێ؛ سوعدا خەدیرزادە و کچەکەی ئەمڕۆ ڕێک ١٢٠٠ ڕۆژە کە لە بەندیخانەدان. سولینا لەوێ لە دایک بووە و سەبارەت بەو دیوارانەی بەندیان کردووە شتێک نازانێ. دایک و کچ لە دۆخێکی تۆقێنەردا لە بەندیخانە ئازار دەچێژن و لەگەڵ بەدخۆراکی، کەمبوونی چاوەدێریی پزیشکی و دەسپێڕانەگەیشتن بە پێداویستییەکانی هەر دایکێک کە بۆ منداڵەکەی دابینی دەکات، بەرەوڕوون. ئەوان لە مافی مورەخەسی بێبەری کراون و مافە سەرەتاییەکانیان لەبەرچاو ناگیردرێت.

سارا لارکمپ، پێشتریش چەندین جار کاردانەوەی بە دەسبەسەرکردنی سوعدا و کچەکەی نیشان دابوو و وتبووی؛ من لە خەبات بۆ ئازادیی سوعدا و سۆلینا پاشگەز نابمەوە. هیچ منداڵێک نابێ لە بەندیخانەدا گەورە بێت، بەڵام ئەمە ڕاستییەکی تۆقێنەرە کە سۆلینا لە بەندیخانەی ورمێ لە دایک بووە و تا ئەمڕۆش لەگەڵ دایکی هەر لەوێیە.

ئەمە ئەرکی ئێمەیە کە بۆ مافی مرۆڤ و کەرامەتی هەر منداڵێک خەبات بکەین.

گەلاوێژی ١٤٠٢، سارا لارکمپ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووکی خۆیدا باسی لە لەئەستۆگرتنی کەفالەتی سیاسیی سوعدا خودیرزادە و کچەکەی “سۆلینا” کرد و لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی ئێران لە یاڵمان سەبارەت بە دۆخیان نیگەرانی دەربڕیڤو خوازیاری ئازادیی ئەم دایک و کچە لە دۆخی نامرۆڤانەی بەندیخانەی ئێڤین بوو.

سارا لارکمپ، لەم پۆستە فەیسبووکییەدا ڕایگەیاندووە، وەکوو نوێنەری پارێزەری مافی منداڵان لە فراکسیۆنی SPDی پارلەمانی ئاڵمان، من بە دۆخی ئەم دایک و منداڵە حەپەساوم و نیگەرانم! بۆیە داوا لە هەمووان دەکەم ئەم پۆستەی من هاوبەش بکەن و سەرنجمان بخەینە سەر چارەنووسی سوعدا و سۆلینا!

ئەم پارلەمانتارە ئاڵمانییە، بە ئاماژە بە نەبوونی کەرەستەی یاریکردن، پزیشکی منداڵان، دەرمان، خواردن و جلوبەرگی پێویست بۆ سۆلینا، ئیزنی یەک کاتژمێر چوونەدەرەوە لە بەند لە ڕۆژدا و دەسپێڕانەگەیشتنی سوعدا بە پارێزەر و مورەخەسی وتوویەتی دۆخی ئەوان دژی مافی مرۆڤە و دەبێ بەزوویی ئازاد بکرێن.

ئەم پارێزەری مافی منداڵانە لە پارلەمانی ئاڵمان، لە دەقی نامەکەیدا وتوویەتی؛ پاش ئەوەی کە لە دۆخی سەعدا و سۆلینا ئاگادار کرامەوە، ئەرکی پشتیوانی لەوان لە ڕێکخراوی مافی مرۆیی “هاوار”م لە ئەستۆ گرت. سوعدا بە ئەندامەتی لە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی کورد تۆمەتبار کراوە، تۆمەتێک کە کۆمەڵگەی بەلاڕێداچووی ئێران، لەگەڵی بەرەوڕوویە. ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکراندا دووگیان بووە و ناچار بووە و لە دۆخێکی مەترسیداردا منداڵەکەی بێنێتە دونیاوە و ئێستا بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

کەفاڵەتی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە، لەلایەن سارا لارکمپ لە ئاکامی زانیاریی وردی کوردپا و هەوڵی دوو مانگە و هاوکاریی دوو لایەنەی لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆیی “هاوار”، بووە.

پێشتر کوردپا، لە یەکەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سۆلینادا، پەرژابووە سەر دۆخی ئەم دایک و منداڵە زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ورمێ.

بابەتی هاوشێوە

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06
JINHAGENCY

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

2026-06-28

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

2026-05-20

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

2026-05-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
هەواڵ

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-12
زانستی

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-06

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

تأکید نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران بر نقش تعیین‌کننده زنان در آینده دموکراتیک ایران

هاوار هێڵپ و کەفیلی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە و منداڵە تەمەن ٢ ساڵانەکەی سۆلینا؛ ئێمە هەوڵ بۆ ئازادیی ئێوە دەدەین

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-10-28
  • 07:22

هاوکات لەگەڵ ١٢٠٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سوعدا خەدیرزادە و منداڵەکەی کە لە بەندیخانە لەدایک بوو؛  سارا لارکمپ، پارێزەری مافی منداڵان لە  فراکسیۆنی SPDی پارلەمانی ئاڵمان کە زیاتر لە دوو ساڵە کەفالەتی سیاسیی سوعدا و کچەکەی سۆلینای لە ئەستۆ گرتووە؛ هاودەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی “هاوار هێڵپ” لە کاردانەوە بە درێژەکێشانی دەسبەسەرکرانی سوعدا و ژچەکەی لە بەندیخانەی ورمێ نوووسی، ئێمە هەوڵ بۆ ئازادیی ئێوە دەدەین. هیچ منداڵ و دایکێک نابێ لەم جۆرە ئازار بچێژن. وەرن با بۆ ئازادی و داهاتوویەکی باشتر لە ئێراندا خەبات بکەین.

ئەم کەفیلە سیاسییە دەڵێ؛ سوعدا خەدیرزادە و کچەکەی ئەمڕۆ ڕێک ١٢٠٠ ڕۆژە کە لە بەندیخانەدان. سولینا لەوێ لە دایک بووە و سەبارەت بەو دیوارانەی بەندیان کردووە شتێک نازانێ. دایک و کچ لە دۆخێکی تۆقێنەردا لە بەندیخانە ئازار دەچێژن و لەگەڵ بەدخۆراکی، کەمبوونی چاوەدێریی پزیشکی و دەسپێڕانەگەیشتن بە پێداویستییەکانی هەر دایکێک کە بۆ منداڵەکەی دابینی دەکات، بەرەوڕوون. ئەوان لە مافی مورەخەسی بێبەری کراون و مافە سەرەتاییەکانیان لەبەرچاو ناگیردرێت.

سارا لارکمپ، پێشتریش چەندین جار کاردانەوەی بە دەسبەسەرکردنی سوعدا و کچەکەی نیشان دابوو و وتبووی؛ من لە خەبات بۆ ئازادیی سوعدا و سۆلینا پاشگەز نابمەوە. هیچ منداڵێک نابێ لە بەندیخانەدا گەورە بێت، بەڵام ئەمە ڕاستییەکی تۆقێنەرە کە سۆلینا لە بەندیخانەی ورمێ لە دایک بووە و تا ئەمڕۆش لەگەڵ دایکی هەر لەوێیە.

ئەمە ئەرکی ئێمەیە کە بۆ مافی مرۆڤ و کەرامەتی هەر منداڵێک خەبات بکەین.

گەلاوێژی ١٤٠٢، سارا لارکمپ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووکی خۆیدا باسی لە لەئەستۆگرتنی کەفالەتی سیاسیی سوعدا خودیرزادە و کچەکەی “سۆلینا” کرد و لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی ئێران لە یاڵمان سەبارەت بە دۆخیان نیگەرانی دەربڕیڤو خوازیاری ئازادیی ئەم دایک و کچە لە دۆخی نامرۆڤانەی بەندیخانەی ئێڤین بوو.

سارا لارکمپ، لەم پۆستە فەیسبووکییەدا ڕایگەیاندووە، وەکوو نوێنەری پارێزەری مافی منداڵان لە فراکسیۆنی SPDی پارلەمانی ئاڵمان، من بە دۆخی ئەم دایک و منداڵە حەپەساوم و نیگەرانم! بۆیە داوا لە هەمووان دەکەم ئەم پۆستەی من هاوبەش بکەن و سەرنجمان بخەینە سەر چارەنووسی سوعدا و سۆلینا!

ئەم پارلەمانتارە ئاڵمانییە، بە ئاماژە بە نەبوونی کەرەستەی یاریکردن، پزیشکی منداڵان، دەرمان، خواردن و جلوبەرگی پێویست بۆ سۆلینا، ئیزنی یەک کاتژمێر چوونەدەرەوە لە بەند لە ڕۆژدا و دەسپێڕانەگەیشتنی سوعدا بە پارێزەر و مورەخەسی وتوویەتی دۆخی ئەوان دژی مافی مرۆڤە و دەبێ بەزوویی ئازاد بکرێن.

ئەم پارێزەری مافی منداڵانە لە پارلەمانی ئاڵمان، لە دەقی نامەکەیدا وتوویەتی؛ پاش ئەوەی کە لە دۆخی سەعدا و سۆلینا ئاگادار کرامەوە، ئەرکی پشتیوانی لەوان لە ڕێکخراوی مافی مرۆیی “هاوار”م لە ئەستۆ گرت. سوعدا بە ئەندامەتی لە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی کورد تۆمەتبار کراوە، تۆمەتێک کە کۆمەڵگەی بەلاڕێداچووی ئێران، لەگەڵی بەرەوڕوویە. ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکراندا دووگیان بووە و ناچار بووە و لە دۆخێکی مەترسیداردا منداڵەکەی بێنێتە دونیاوە و ئێستا بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

کەفاڵەتی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە، لەلایەن سارا لارکمپ لە ئاکامی زانیاریی وردی کوردپا و هەوڵی دوو مانگە و هاوکاریی دوو لایەنەی لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆیی “هاوار”، بووە.

پێشتر کوردپا، لە یەکەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سۆلینادا، پەرژابووە سەر دۆخی ئەم دایک و منداڵە زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ورمێ.

بابەتی هاوشێوە

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06
JINHAGENCY

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

2026-06-28

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

2026-05-20

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

2026-05-15

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی