Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

هڵپڕووزانی سێ گوڵاڵە سوورەی نیشتمان لە ئاوری ڕقدا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-28
  • 17:22

نارین ڕەسوڵ نەژاد

پێشه‌کی :

ئەگەرچی داگیركەران هەمووكات لە هەوڵی داگیركردنی خاك و نیشتمانی كوردان‌ و بەتاڵان‌بردنی سەروەت و سامانی نیشتمان  و ئاگر تێبەردانی   دارستانەكان بە ئانقەستن، بەڵام هاوکات  هەر  ڕۆژێ لە شوێنێكی  كوردستان ڕۆڵەیەکی كورد بۆ پاراستنی بستە خاكێك گیانی فیدا دەکا و گەلی كورد لەو پێناوەدا شەهیدی زۆر داوە ، شەهیدی ڕێگای  نان، شەهیدی ڕێگای  ئازادی و شەهیدی ژینگە و… خەڵكی كوردستان هەمووكات ئامادەی گیانفیدایی بووە  لە ڕێگای پاراستنی  خاكی كوردستان، نەتەوەی كورد لە پێناو گشت جوانییەكانی  ژیان و مرۆڤایەتیدا شەهید دەدا و سیمبولی ئەو نیشتمانپەروەر و ژینگە پارێزانەش لە كوردستان  شەریف باجوەرە كە لە ڕێگای پاراستنی خاكی نیشتمان شەهید  بوو و نوێترین شەهیدان لە ڕێگای پاراستنی خاكی نیشتمان حەمید مورادی، خەبات ئەمینی و چیاکۆ یوسفی‌نەژادن کە  لە  کوژانەوەی ئاگری چیای ئاویەری شاری سنە شەهید بوون و گیانیان فیدای خاكی  كوردستان كرد، دارستانەكانی كوردستان لەلایەن نەیارانی ژینگە  ئاگریان تێبەردراوە و خەسارێكی یەكجار زۆر بە ژینگە و ئاژەڵەكانی كوردستان كەوتووە .بەڵام ژینگەپارێزانی كوردستان هەمووكات هەوڵی  پاراستنیان داوە و گیانیان بەخت كردووە، ئەوان بوونەتە چەقڵی چاوی نەیارانی خاكی كوردستان و لوتكەی شەهیدبوونیان بەنەسیب بووە و بوون بە زامی سەركەوتنی  گەل و گەیشتن بە خاڵی شەهید بوون.

 كۆماری ئیسلامی  هەمووكات سیاسەتێكی  بەكار هێناوە  ژێر ناوی سیاسەتی “زەوی سوتاوو”

لە ڕێكەوتی ٣ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی  شەریف باجوەر لە چالاكانی ژینگەپارێز لەكاتی کوژانەوەی ئاگری دارەستانەكانی شاری مەریوان شەهید بوو و سێ ژینگەپارێزی  ئەندامی ئەنجوومەنی ژیوای پاوە. شەهید  بەلال ئەمینی، شەهید یاسین كەریمی، شەهید موختار خەندانی، لە ڕێكەوتی ٨ی پووشپەڕی  ١٣٩٩هەتاوی لەكاتی کوژانەوەی ئاگری چیاكانی زاگرۆس بۆ ئەوەی كوردستان نەسووتێ  قارەمانانە بەرامبەر ئاگر وەستان و گیانیان پێشكەش بە ژینگەی كوردستان كرد و  ڕۆلەكانی كوردستان  ڕێگا و  ڕێبازی ئەم شەهیدانەیان گرتۆتە بەر و بەردەوام سوورن لەسەر پاراستنی ژینگەی كوردستان و لە ٢ی  گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی  حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی‌نەژاد، خەبات ئەمینی،  لە چیای ئاویەر لە شاری سنە لە كاتی کوژاندنەوەی ئاگرەكە شەهید بوون و خەڵكی نیشتمانپەروەر و خۆبەخشی سنە ڕوویان لە ئاویەر كرد تا لە سووتانی بیپارێزن و ئەو جوامێرانە  لەو كەسانە بوون كە بە هانای ئاویەر چوون بەڵام بەداخەوە  بەهۆی قورسی برینەكانیانەوە لە ٣ی گەلاوێژ خەڵكی نیشتمانپەروەری شاری سنە پێشوازیان لە تەرمە پیرۆزەکانیان كرد و لە ڕێوڕەسمی بەشكۆدا بە خاكی كوردستانیان ئەسپاردن. هەمووكات  ژینگەپارێزانی كوردستان بە كەمترین كەرەسە و ئیمكانات هەوڵی  پاراستنی ژینگەی كوردستانیان داوە و هەمووكات  سەركەوتنیان بەدەست هێناوە و ئەوەیكە ڕووڕەش ماوە  كۆماری ئیسلامییە کە هەمووكات هەوڵی ئەوەیە ژینگەی كوردستان بەرەو ئاگر و  ئازاری ئاژەڵەكان بدات و هاوکات له‌گه‌ل بەخاکسپاردنی  ته‌رمی شه‌هیدان له چوار شوینی جیاوازی مه‌ریوان ئاگر بردرایه ژینگه و به‌شێک له ژینگه‌ی مه‌ریوانیش له ئاگر دا سووتا و هیچ ئاگر كوژێنەوەیەكی ڕێژیمی ئێران نەهاتن بەهانای ئاگرەكەوە، بەڵام هەمووكات ڕۆڵە بەجەرگەكانی كوردستانن كە  بە فریای ژینگەوە دێن، لە کاتێکدا زۆربه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌کانی کوردستان بەئانقەست بووه لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ تێكدانی ژینگه‌ی کوردستان. نەك ژینگە بەڵکوو هەمووكات كۆماری ئیسلامی هەوڵی ئەوەی داوە  خەڵكی كوردستان بچەوسێنێتەوە  و خەڵكی كوردستان بەرامبەر ئەو زوڵمانە وەستاون و كۆڵیان نەداوە لەم چەند ڕۆژەدا چەند کەس لەو ژینگە پارێزانەی كوردستان بەهۆی کوژاندنەوەی ئاگرەكان بریندار بوون و لە نەخۆشخانەكانن و هەتا كۆماری ئیسلامی لەسەر كار بێ، كوردستان بەردەوام بەرەو كاولكاری دەڕوات، كۆماری ئیسلامی لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە ڕۆڵەكانی نیشتمانیان شەهید كردووە و خەسارتیان بە خاكی كوردستان گەیاندووە و هەمووكات هەوڵی لەناوبردنی كوردی داوە  بەڵام خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستان لەگەڵ شەهید بوونی هەر یەك لە ڕۆڵەكانی ئەم نیشتمانە پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی  شەهیدان نوێ كردۆتەوە و بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێ و  سروودی ئەی شەهیدان، خەم و پەژارەی ڕۆڵە  چاونەترسەكانیان دەربڕیوە.

 كۆتایی: شەهیدبوونی ژینگەپارێزەكانی كوردستان نیشاندەری ئەو ڕاستییەن كە ڕۆڵەی كورد لە هیچ شێوە مەرگێك  سڵ ناكاتەوە و بست بە بستی خاكی ئەم كوردستانە و لەق بە لەقی دارەكانی  و دڵۆپ بە دڵۆپی ئاوی كانییەكانی ئەوەندە بە نەرخن كە گیان بەخشین لەپێناویان كەمترین كارێكە كە دەكرێ لە پێناو پاراستنیان  بكرێ و شەهید لوتكەی هەڵویستی ئینسانە.

بابەتی هاوشێوە

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

2026-08-02

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

2026-08-01
ئاڵمان

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

حضور اعضای اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان در مراسم گرامیداشت بە شهادت رسیدن ۱۰ پیشمرگه کومه‌له

بەشداریکردنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

ژن، ژیان، ئازادی!

مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە

هڵپڕووزانی سێ گوڵاڵە سوورەی نیشتمان لە ئاوری ڕقدا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-28
  • 17:22

نارین ڕەسوڵ نەژاد

پێشه‌کی :

ئەگەرچی داگیركەران هەمووكات لە هەوڵی داگیركردنی خاك و نیشتمانی كوردان‌ و بەتاڵان‌بردنی سەروەت و سامانی نیشتمان  و ئاگر تێبەردانی   دارستانەكان بە ئانقەستن، بەڵام هاوکات  هەر  ڕۆژێ لە شوێنێكی  كوردستان ڕۆڵەیەکی كورد بۆ پاراستنی بستە خاكێك گیانی فیدا دەکا و گەلی كورد لەو پێناوەدا شەهیدی زۆر داوە ، شەهیدی ڕێگای  نان، شەهیدی ڕێگای  ئازادی و شەهیدی ژینگە و… خەڵكی كوردستان هەمووكات ئامادەی گیانفیدایی بووە  لە ڕێگای پاراستنی  خاكی كوردستان، نەتەوەی كورد لە پێناو گشت جوانییەكانی  ژیان و مرۆڤایەتیدا شەهید دەدا و سیمبولی ئەو نیشتمانپەروەر و ژینگە پارێزانەش لە كوردستان  شەریف باجوەرە كە لە ڕێگای پاراستنی خاكی نیشتمان شەهید  بوو و نوێترین شەهیدان لە ڕێگای پاراستنی خاكی نیشتمان حەمید مورادی، خەبات ئەمینی و چیاکۆ یوسفی‌نەژادن کە  لە  کوژانەوەی ئاگری چیای ئاویەری شاری سنە شەهید بوون و گیانیان فیدای خاكی  كوردستان كرد، دارستانەكانی كوردستان لەلایەن نەیارانی ژینگە  ئاگریان تێبەردراوە و خەسارێكی یەكجار زۆر بە ژینگە و ئاژەڵەكانی كوردستان كەوتووە .بەڵام ژینگەپارێزانی كوردستان هەمووكات هەوڵی  پاراستنیان داوە و گیانیان بەخت كردووە، ئەوان بوونەتە چەقڵی چاوی نەیارانی خاكی كوردستان و لوتكەی شەهیدبوونیان بەنەسیب بووە و بوون بە زامی سەركەوتنی  گەل و گەیشتن بە خاڵی شەهید بوون.

 كۆماری ئیسلامی  هەمووكات سیاسەتێكی  بەكار هێناوە  ژێر ناوی سیاسەتی “زەوی سوتاوو”

لە ڕێكەوتی ٣ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی  شەریف باجوەر لە چالاكانی ژینگەپارێز لەكاتی کوژانەوەی ئاگری دارەستانەكانی شاری مەریوان شەهید بوو و سێ ژینگەپارێزی  ئەندامی ئەنجوومەنی ژیوای پاوە. شەهید  بەلال ئەمینی، شەهید یاسین كەریمی، شەهید موختار خەندانی، لە ڕێكەوتی ٨ی پووشپەڕی  ١٣٩٩هەتاوی لەكاتی کوژانەوەی ئاگری چیاكانی زاگرۆس بۆ ئەوەی كوردستان نەسووتێ  قارەمانانە بەرامبەر ئاگر وەستان و گیانیان پێشكەش بە ژینگەی كوردستان كرد و  ڕۆلەكانی كوردستان  ڕێگا و  ڕێبازی ئەم شەهیدانەیان گرتۆتە بەر و بەردەوام سوورن لەسەر پاراستنی ژینگەی كوردستان و لە ٢ی  گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی  حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی‌نەژاد، خەبات ئەمینی،  لە چیای ئاویەر لە شاری سنە لە كاتی کوژاندنەوەی ئاگرەكە شەهید بوون و خەڵكی نیشتمانپەروەر و خۆبەخشی سنە ڕوویان لە ئاویەر كرد تا لە سووتانی بیپارێزن و ئەو جوامێرانە  لەو كەسانە بوون كە بە هانای ئاویەر چوون بەڵام بەداخەوە  بەهۆی قورسی برینەكانیانەوە لە ٣ی گەلاوێژ خەڵكی نیشتمانپەروەری شاری سنە پێشوازیان لە تەرمە پیرۆزەکانیان كرد و لە ڕێوڕەسمی بەشكۆدا بە خاكی كوردستانیان ئەسپاردن. هەمووكات  ژینگەپارێزانی كوردستان بە كەمترین كەرەسە و ئیمكانات هەوڵی  پاراستنی ژینگەی كوردستانیان داوە و هەمووكات  سەركەوتنیان بەدەست هێناوە و ئەوەیكە ڕووڕەش ماوە  كۆماری ئیسلامییە کە هەمووكات هەوڵی ئەوەیە ژینگەی كوردستان بەرەو ئاگر و  ئازاری ئاژەڵەكان بدات و هاوکات له‌گه‌ل بەخاکسپاردنی  ته‌رمی شه‌هیدان له چوار شوینی جیاوازی مه‌ریوان ئاگر بردرایه ژینگه و به‌شێک له ژینگه‌ی مه‌ریوانیش له ئاگر دا سووتا و هیچ ئاگر كوژێنەوەیەكی ڕێژیمی ئێران نەهاتن بەهانای ئاگرەكەوە، بەڵام هەمووكات ڕۆڵە بەجەرگەكانی كوردستانن كە  بە فریای ژینگەوە دێن، لە کاتێکدا زۆربه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌کانی کوردستان بەئانقەست بووه لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ تێكدانی ژینگه‌ی کوردستان. نەك ژینگە بەڵکوو هەمووكات كۆماری ئیسلامی هەوڵی ئەوەی داوە  خەڵكی كوردستان بچەوسێنێتەوە  و خەڵكی كوردستان بەرامبەر ئەو زوڵمانە وەستاون و كۆڵیان نەداوە لەم چەند ڕۆژەدا چەند کەس لەو ژینگە پارێزانەی كوردستان بەهۆی کوژاندنەوەی ئاگرەكان بریندار بوون و لە نەخۆشخانەكانن و هەتا كۆماری ئیسلامی لەسەر كار بێ، كوردستان بەردەوام بەرەو كاولكاری دەڕوات، كۆماری ئیسلامی لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە ڕۆڵەكانی نیشتمانیان شەهید كردووە و خەسارتیان بە خاكی كوردستان گەیاندووە و هەمووكات هەوڵی لەناوبردنی كوردی داوە  بەڵام خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستان لەگەڵ شەهید بوونی هەر یەك لە ڕۆڵەكانی ئەم نیشتمانە پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی  شەهیدان نوێ كردۆتەوە و بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێ و  سروودی ئەی شەهیدان، خەم و پەژارەی ڕۆڵە  چاونەترسەكانیان دەربڕیوە.

 كۆتایی: شەهیدبوونی ژینگەپارێزەكانی كوردستان نیشاندەری ئەو ڕاستییەن كە ڕۆڵەی كورد لە هیچ شێوە مەرگێك  سڵ ناكاتەوە و بست بە بستی خاكی ئەم كوردستانە و لەق بە لەقی دارەكانی  و دڵۆپ بە دڵۆپی ئاوی كانییەكانی ئەوەندە بە نەرخن كە گیان بەخشین لەپێناویان كەمترین كارێكە كە دەكرێ لە پێناو پاراستنیان  بكرێ و شەهید لوتكەی هەڵویستی ئینسانە.

بابەتی هاوشێوە

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

2026-08-02

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

2026-08-01

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی