Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

هەڵبژاردەی لاوان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 16:51

شیوا مرادیان

٤٥ ساڵە کە کۆماری ئیسلامی خۆی بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپاندووە. لەم ماوەیەدا لاوان کەمترین دەوریان لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا نەبووگە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە لاوان دایناموێ گۆڕانن لە کۆمەڵگەکاندا. دەسەڵاتێک کە بیهەوێت وڵات بەرەو پێشکەوتن بڕوات و داهاتووەکەی گەشە بێت، ئەولەویەتی یەکەمی ڕێگە خۆشکردن بۆ لاوان دەبێت تاکوو ئەو جیلە پڕ وزە و گۆڕانخوازە بێنە پێشەوە و وڵاتەکەیان پێش بخەن. کەواتە دەرفەت دان و ڕێگە خۆشکردن بۆ لاوان لە گرەوی یاسای وڵاتەکە دایە کە لەڕاستیدا بەرامەی خەون و بەرنامەی دەسەڵاتداران بۆ وڵاتەکەیە.
یەکێک لەو بوارانە کە دەکرێ دەرفەت بخولقێنێ بۆ ئەوەی لاوان بتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن هەڵبژاردنە، هەروەها یەکێک لە سەرەکی‌ترین بنەماکانی دێموکراسی هەڵبژاردن یان باشترە بڵێم هەڵبژاردنی ئازادە. بە چاوخشاندنێکی کورت بەسەر مێژووی ٤٥ ساڵەی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی بۆمان دەردەکەوێ کە هەڵبژاردنەکانیش وەکوو هەموو سیاسەتەکانی دیکەی هەوڵێک بووە بۆ بەلاڕێدا بردن و چەواشەی خەڵکی نێوخۆ و کۆمەڵگەی دەرەوەی ئێران.
بەڵام سەیر لەوەدایە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بانگەشەی گۆڕان و باشتربوونی دۆخی کۆمەڵگە دەکەن و سەیرتر لەوەدایە کە گوایە ئەوە لاوانن کە دەرفەتیان پێدراوە تاکوو داینامۆی ئەو گۆڕانە بن!
ڕوونە کە ئەوەی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی بۆ کردووە و دەیکات تەنیا ڕاکێشانی خەڵک بەتایبەتی لاوانە بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان تاکوو لە ڕێگەی میدیا حکومەتییەکانەوە هەم بە خەڵکی نێوخۆ و هەمیش بە دونیای دەرەوە بڵێت کە لە ئێراندا هەڵبژرادنی ئازاد هەیە و خەڵک و لاوان بە دەنگەکانیان ڕەوایی بە دەسەڵات دەدەن و دەسەڵاتەکەیان لە خەڵکەوە وەرگرتووە و گوایە دەسەڵات دەستاودەست دەکرێت!
بەڵام کاتێک یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی بە گشتی و بەتایبەتی یاسای هەڵبژرادنی لەتەک وڵاتانی ئازاددا بەراورد دەکەی، بە ڕاشکاوی بۆمان دەردەکەوێ کە نەک هەر ئازاد و دێموکرات نییە، بەڵکوو ڕاست بە پێچەوانەی بنەماکانی هەڵبژاردنی ئازادن و تەنیا ئامانج بازاڕ گەرمی‌یە نەک گۆڕان.
کەوابوو یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی بە گشتی و یاسای هەڵبژاردنی پێچەوانەی بنەما جیهانییەکانە و هەموو خەڵکی ئێران بەتایبەتی لاوانی فریو داوە و دەیدات. بەو واتایە کە مەجالێکی بۆ گۆڕانکاری بەپێی یاسا و لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەهێشتووە و ئەوەی هەبووە و هەیە یاریکردنە بە شعووری خەڵک.
یاسا و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئەم قسەیەی مارک تواین‌مان بە بیر دێنێتەوە کە دەڵێت: «لەو شوێنە کە ئازادی نییە، ئەگەر دەنگدان شتێکی بگۆڕی با، ڕێگایان نەدەدا کە دەنگ بدەن!» ئەزموونی چوار دەیە هەڵبژاردن لە ئێرانی بەڵالێدراوی ئاخووندی بە هەموو و بەتایبەتی لاوانی سەلماندووە کە هیچ هەڵبژاردنێک لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا نەک هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نەبووگە بەڵکوو بە پێچەوانەوەکەی دوای تەواو بوونی شانوێ هەڵبژاردنەکان دیسان گەندەڵی، هەژاری، گرانی و چەوسانەوەی لاوانی نەتەوەکانی غەیرە فارس زیادتر بووە و تەنیا دەسکەوتی بەشداری کردن لەم شانۆیە سوودی بۆ ڕێژیمی تووتالیتری وەلی فەقیهـ دەبێت تاکوو شەرعییەت وەربگرێت بۆ درێژ کردنی تەمەنی دەسەڵاتداریەتی خۆی.
بۆیە هەڵبژاردەی لاوان دوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی تەنیا نەمانی ئەو دەسەڵاتە سەرەڕۆ و مرۆڤ کوژەیە. کەوابوو دەبێ ئەو وتەیەی دوکتور قاسملووی ڕێبەرمان لە بیر بێت کە دەڵێت: «گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدات».
لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا بینیمان کە لاوان ئەم وتەیەی کاک دوکتوریان کردە وێردی سەرزمانیان و نرخی بەدەستهێنانی مافەکانیان بە گیانی خۆیان دا، کەوابوو لاوان وشیاری کورد سوورتر لە جاران هەڵبژاردەیان هەوڵدانە بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە و بونیات نانی سیستەمێک کە هەڵقوڵاوی ویست ئەوان بێت و هەروەها دەرفەتی بۆ هەموو بەتایبەتی لاوانیش ڕەخساندبێت کە بتوانن دەوری خۆیان ببینن.

بابەتی هاوشێوە

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07
سیاسی

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-23
ئەدەبی

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20
سیاسی

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سێمیناری “ئەزموونی ژن سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە پارلەمانی سوئێد”

ڕوانینی تایبەت!

بەشداری هەیئەتێکی یەكیەتیی ژنان لە كۆبونەوەیەكی تەندرووستی !

“بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر کاک هاشم کەریمی”

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

هەڵبژاردەی لاوان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 16:51

شیوا مرادیان

٤٥ ساڵە کە کۆماری ئیسلامی خۆی بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپاندووە. لەم ماوەیەدا لاوان کەمترین دەوریان لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا نەبووگە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە لاوان دایناموێ گۆڕانن لە کۆمەڵگەکاندا. دەسەڵاتێک کە بیهەوێت وڵات بەرەو پێشکەوتن بڕوات و داهاتووەکەی گەشە بێت، ئەولەویەتی یەکەمی ڕێگە خۆشکردن بۆ لاوان دەبێت تاکوو ئەو جیلە پڕ وزە و گۆڕانخوازە بێنە پێشەوە و وڵاتەکەیان پێش بخەن. کەواتە دەرفەت دان و ڕێگە خۆشکردن بۆ لاوان لە گرەوی یاسای وڵاتەکە دایە کە لەڕاستیدا بەرامەی خەون و بەرنامەی دەسەڵاتداران بۆ وڵاتەکەیە.
یەکێک لەو بوارانە کە دەکرێ دەرفەت بخولقێنێ بۆ ئەوەی لاوان بتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن هەڵبژاردنە، هەروەها یەکێک لە سەرەکی‌ترین بنەماکانی دێموکراسی هەڵبژاردن یان باشترە بڵێم هەڵبژاردنی ئازادە. بە چاوخشاندنێکی کورت بەسەر مێژووی ٤٥ ساڵەی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی بۆمان دەردەکەوێ کە هەڵبژاردنەکانیش وەکوو هەموو سیاسەتەکانی دیکەی هەوڵێک بووە بۆ بەلاڕێدا بردن و چەواشەی خەڵکی نێوخۆ و کۆمەڵگەی دەرەوەی ئێران.
بەڵام سەیر لەوەدایە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بانگەشەی گۆڕان و باشتربوونی دۆخی کۆمەڵگە دەکەن و سەیرتر لەوەدایە کە گوایە ئەوە لاوانن کە دەرفەتیان پێدراوە تاکوو داینامۆی ئەو گۆڕانە بن!
ڕوونە کە ئەوەی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی بۆ کردووە و دەیکات تەنیا ڕاکێشانی خەڵک بەتایبەتی لاوانە بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان تاکوو لە ڕێگەی میدیا حکومەتییەکانەوە هەم بە خەڵکی نێوخۆ و هەمیش بە دونیای دەرەوە بڵێت کە لە ئێراندا هەڵبژرادنی ئازاد هەیە و خەڵک و لاوان بە دەنگەکانیان ڕەوایی بە دەسەڵات دەدەن و دەسەڵاتەکەیان لە خەڵکەوە وەرگرتووە و گوایە دەسەڵات دەستاودەست دەکرێت!
بەڵام کاتێک یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی بە گشتی و بەتایبەتی یاسای هەڵبژرادنی لەتەک وڵاتانی ئازاددا بەراورد دەکەی، بە ڕاشکاوی بۆمان دەردەکەوێ کە نەک هەر ئازاد و دێموکرات نییە، بەڵکوو ڕاست بە پێچەوانەی بنەماکانی هەڵبژاردنی ئازادن و تەنیا ئامانج بازاڕ گەرمی‌یە نەک گۆڕان.
کەوابوو یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی بە گشتی و یاسای هەڵبژاردنی پێچەوانەی بنەما جیهانییەکانە و هەموو خەڵکی ئێران بەتایبەتی لاوانی فریو داوە و دەیدات. بەو واتایە کە مەجالێکی بۆ گۆڕانکاری بەپێی یاسا و لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەهێشتووە و ئەوەی هەبووە و هەیە یاریکردنە بە شعووری خەڵک.
یاسا و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئەم قسەیەی مارک تواین‌مان بە بیر دێنێتەوە کە دەڵێت: «لەو شوێنە کە ئازادی نییە، ئەگەر دەنگدان شتێکی بگۆڕی با، ڕێگایان نەدەدا کە دەنگ بدەن!» ئەزموونی چوار دەیە هەڵبژاردن لە ئێرانی بەڵالێدراوی ئاخووندی بە هەموو و بەتایبەتی لاوانی سەلماندووە کە هیچ هەڵبژاردنێک لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا نەک هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نەبووگە بەڵکوو بە پێچەوانەوەکەی دوای تەواو بوونی شانوێ هەڵبژاردنەکان دیسان گەندەڵی، هەژاری، گرانی و چەوسانەوەی لاوانی نەتەوەکانی غەیرە فارس زیادتر بووە و تەنیا دەسکەوتی بەشداری کردن لەم شانۆیە سوودی بۆ ڕێژیمی تووتالیتری وەلی فەقیهـ دەبێت تاکوو شەرعییەت وەربگرێت بۆ درێژ کردنی تەمەنی دەسەڵاتداریەتی خۆی.
بۆیە هەڵبژاردەی لاوان دوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی تەنیا نەمانی ئەو دەسەڵاتە سەرەڕۆ و مرۆڤ کوژەیە. کەوابوو دەبێ ئەو وتەیەی دوکتور قاسملووی ڕێبەرمان لە بیر بێت کە دەڵێت: «گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدات».
لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا بینیمان کە لاوان ئەم وتەیەی کاک دوکتوریان کردە وێردی سەرزمانیان و نرخی بەدەستهێنانی مافەکانیان بە گیانی خۆیان دا، کەوابوو لاوان وشیاری کورد سوورتر لە جاران هەڵبژاردەیان هەوڵدانە بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە و بونیات نانی سیستەمێک کە هەڵقوڵاوی ویست ئەوان بێت و هەروەها دەرفەتی بۆ هەموو بەتایبەتی لاوانیش ڕەخساندبێت کە بتوانن دەوری خۆیان ببینن.

بابەتی هاوشێوە

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی