Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

وەرچەرخانە مێژوویییەکانی جێندەر لە ئاوێنەی سینەمای ئێراندا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-24
  • 19:04

لە «فیلم‌فارسی»یەوە تا سینەمای نافەرمانیی ٢٠٢٥

نەسرین یوسف‌زادە

لەم وتارەدا بە گەشتێکی شیکارییە بەنێو مێژووی سەدەیەک لە سینەمای ئێراندا بە مەبەستی دەرخستنی ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی بەسەر وێناکردنی ڕۆڵی «ژن» و چەمکی «بکەربوون»یدا هاتووین. لێرەدا، سەرج دەخەینە سەر ئەوەی چۆن سینەما لە ئامرازێکی سەرمایەداریی پەتییەوە گۆڕدرا بۆ زمانێکی هونەریی پڕ مانای شاراوە لە سەردەمی سانسۆردا و دواجار، لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥دا، گەیشتە قۆناغی «سینەمای ژێرزەمینی» و یاخی بوون. ئەم خوێندنەوەیە دەری دەخات کە ژن لە سینەمای ئێراندا لە «بابەتێکی بینراو» و پاسیڤەوە، بووەتە «بکەرێکی سیاسی» کە ناسنامەی خۆی لە دەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان پێناسە دەکاتەوە.
سەرمایەداریی ڕواڵەتی و قەیرانی ناسنامە لە سینەمای پێش شۆڕشدا
لە دەیەکانی ١٣٤٠ و ١٣٥٠ی هەتاوی، سینەمای ئێران کە زیاتر بە «فیلم‌فارسی» دەناسرا، ژنی لە نێو جۆرێک لە «دوانەیی دەستکرد»دا قەتیس کردبوو؛ لە لایەکەوە وەک ئامرازێکی سێکسی و بازرگانی بۆ ڕاکێشانی بینەر بەکار دەهات، لە لایەکی دیکەشەوە وەک نوێنەری مۆدێرنیتەیەکی ڕواڵەتی نیشان دەدرا. ئەم وێناکردنە هیچ پێوەندییەکی بە ژیانی قووڵی ژنی ئێرانییەوە نەبوو. پۆشاکی ئازاد و شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی لەم فیلمانەدا تەنیا دەمامکێک بوو بۆ شاردنەوەی ئەو پیاوسالارییە ڕەگ داکوتاوەی کە ژنی وەک «کاڵا» دەبینی نەک وەک مرۆڤێکی خاوەن بیر و ئیرادە.
سینەما تەنیا پەردەیەکی زێوین و جووڵەداری وێنەکان نییە؛ بەڵکو، ئاوێنەیەکە کە تێیدا هەناسە و ئازارە کپکراوەکانی مرۆڤ ڕەنگ دەداتەوە. کاتێک سەیری مێژووی سینەمای ئێران دەکەین، ئەوەی دەیبینین تەنیا گۆڕانی تەکنیک و ڕەنگ نییە، بەڵکو، چیرۆکی پڕ لە هەوراز و نشێوی «ژن»ێکە کە دەیهەوێت لەنێو ژاوەژاوی مێژوودا دەنگی خۆی بدۆزێتەوە. لە ڕابردووەوە تا ئێستا، ئەم سینەمایە گێڕەرەوەی خەمی دایکان، خەونی کچان و هاواری بێدەنگی ئەو ژنانەیە کە لە نێوان نەریت و مۆدێرنیتەدا و لە دنیایەکدا کە سەرمایەداری باڵی بەسەر هونەردا کێشاوە، گیرییان کردووە.
پێش شۆڕشی ١٣٥٧، ژنان لەسەر پەردەی سینەمادا تەنیا بووکەڵەیەکی جوان بوون بۆ ڕازاندنەوەی دنیای پیاوان؛ جەستەیان ئازاد و ڕۆحیان دیل بوو. سەردەمی هێماکان؛ داهێنان لە کاتی گەمارۆدا بە ڕوودانی وەرچەرخانی ١٣٥٧ و سەپاندنی یاسا نوێیەکان، سینەمای ئێران ڕووبەڕووی بەربەستێکی گەورە بووەوە. لێرەدا، «سانسۆر» هەرچەندە بوارە فیزیکییەکانی بەرتەسک کردەوە، بەڵام بووە هۆی سەرهەڵدانی زمانێکی هونەریی بەهێز. دەرهێنەرەکان فێربوون چۆن لە ڕێگەی نیگا، بێدەنگی و هێماکانی نێو سروشتەوە، جیهانی نێوەوەی ژن وێنا بکەن. حیجاب بوو بە دیوارێک، بەڵام ژنانی سینەماکار بڕیاریان دا ئەم دیوارە بکەن بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بڵێن: «ئێمە تەنیا جەستە نین، ئێمە خاوەنی بیر و هەستین»، لەم ساتەوە سینەما بوو بە زمانی ئاماژەکان. کاتێک دەرهێنەر نەیدەتوانی هاواری ژنێک نیشان بدات، فرمێسکەکانی دەکردە هێمایەک بۆ گڕکانی ناخی.
باشترین نموونەی ئەم قۆناغە، فیلمی «باشو، غەریبەی بچووک»ی بەهرام بەیزاییە. کارەکتەری «نایی» چی تر ئەو ژنە نییە کە تەنیا ڕۆڵی جوانی بگێڕێت، بەڵکوو دەبێتە پارێزەری زەوی و ژیان لە غیابی پیاودا. سوسەن تەسلیمی، لەم فیلمەدا، تەنیا ڕۆڵی نەدەگێڕا، بەڵکوو ئەو دایکە بەهێزە بوو کە لە نێو ئاگری شەڕ و تەنیاییدا باوەشی بۆ منداڵێکی بێ ‌پەنا دەکردەوە ئەوە بوو سەرەتای کۆچ کردنی ژن لە پەڕاوێزەوە بۆ ناوەندی بڕیاردان دەستی پێ‌کرد.

سینەمای کۆمەڵایەتی و ململانێ لەگەڵ تابۆکان
دەیەی ٧٠ و ٨٠، سەردەمی محەممەدی خاتەمی، ١٣٧٦ – ١٣٨٤، بە خاڵی وەرچەرخان و قۆناغێکی زێڕین دادەنرێت. لە سایەی کرانەوەی فەزای سیاسی و کولتووری لە سەردەمی «ئیسلاحات»دا، سینەما لە چوارچێوەی کڵێشەکانی جەنگ دەرچوو و بەرەو «سینەمای کۆمەڵایەتی و ڕەخنەگرانە» هەنگاوی نا. سینەماکاران بە بوێرییەکی زیاترەوە دەستیان بۆ بابەتە هەستیارەکانی وەک مافی ژنان، ئەوین و ڕەخنە لە دەسەڵات برد. هەر لەم سەردەمەشدا بوو کە فیلمەکانی بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری کورد، چوونە سەر پەردە و جیهانی بوون . هاوکات سینەما بوو بە سەکۆیەک بۆ ڕەخنەگرتن لە یاسا مەدەنییەکان.
تەهمینە میلانی، بە گوتارێکی فێمینیستیی ڕاشکاوەوە، لە فیلمەکانی «دوو ژن»، «کاردانەوەی پێنجەم» و «ژنی زیادی»، تیشکی خستە سەر ئەو دیوارە یاسایی و نەریتییانەی کە ڕێ گرن لە گەشەی ژن. کاتێک نیکی کەریمی لە «دوو ژن»دا ڕۆڵی کچێک دەگێڕێت کە خەونەکانی لەژێر پێی پیاوسالاریدا دەشێلدرێن، بینەر هەست بە خنکانی هەزاران کچی بەهرەمەند دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، پووران درەخشەندە بە سینەمایەکی بەرپرسیارەوە هاتە مەیدان. فیلمی «هیس! کچەکان هاوار ناکەن»، تەنیا چیرۆکێک نەبوو، بەڵکوو دەنگێکی بوێر بوو بۆ ئەو کچانەی ڕوحیان دەستدرێژی کراوەتە سەر و فێر کراون بێدەنگ بن. درەخشەندە پێی گوتین ئازاری ئەم کچانە ئازاری هەموو مرۆڤایەتییە. لەم قۆناغەدا، ژن فێری کردین کە دەتوانێت لەنێو دادگاکان و ماڵە ساردەکاندا بەرگری لە کەرامەتی خۆی بکات. فیلمەکانی «پوران دەرەخشەندە، دەرهێنەر و سینەماکاری ناسراوی ئێرانی، بە قووڵ بوونەوە لە کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان دەناسرێنەوە و هەمیشە هەوڵ دەدەن دەنگی ئەو چین و توێژانە بن کە لە کۆمەڵگەدا پشتگوێ خراون. ئەم هونەرمەندە لە بەرهەمەکانیدا وەک «پەرەندەی بچووکی خۆشبەختی»، «منداڵانی ئەبەدی»، بەتایبەتی، فیلمی کاریگەری «هیس! کچەکان هاوار ناکەن»، تیشک دەخاتە سەر بابەت گەلی هەستیار وەک کێشەکانی پەروەردە، ناتوانایی جەستەیی، گرفتەکانی لاوان و توندوتیژی دژی ژنان. سینەمای درەخشەندە سینەمایەکی ڕیالیستی و بەرپرسیارە کە تێیدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆکی کاریگەرەوە، بینەر بە ئاگا بهێنێتەوە و ڕێگەی چارە بۆ برینە کۆمەڵایەتییەکان پێشنیار بکات.
دواتر، لە سینەمای ئەسغەر فەرهادیدا، گۆڕانکارییەکە چووە ئاستێکی قووڵتر. لە فیلمی «جیابوونەوەی نادر لە سیمین»، دەبینین کە ژن (سیمین) بۆ پاراستنی داهاتووی نەوەی دوای خۆی، سڵ لە شکاندنی بنەماکانی خێزان ناکاتەوە. لێرەدا «بڕیاردانی ژن» دەبێتە بزوێنەری سەرەکی، کە نیشانەی گەیشتنی ژنە بە سەربەخۆیی فیکری.

سینەمای ٢٠٢٥؛ بەژێرزەمینی کردن و یاخی بوون
«ژن، ژیان، ئازادی» لە ساڵی ٢٠٢٢دا، تەنیا ڕووداوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو، بوومەلەرزەیەک بوو لە بنەماکانی سینەمای ئێراندا. کاتێک «تەرانە عەلیدووستی» وێنەی بێ حیجابیی خۆی بە دروشمی کوردیی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە بڵاو کردەوە، یان، کاتێک «ئیلناز شاکردوست» هاواری کرد «سینەما موڵکی خەڵکە»، ئەوە دەنگی هونەرمەندانێک بوو کە نایانەوێت چی تر درۆ لەگەڵ ڕۆحی خۆیان بکەن. هەڵوێستی کەتایون ڕیاحی، هەنگامە قازیانی و ئەوانی دیکە، زەمینەی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ خۆش کرد کە بە «سینەمای ژێرزەمینی» و «نافەرمانیی مەدەنی» دەناسرێن.
ئەمڕۆ سینەماکاران چی تر چاوەڕێی مۆڵەتی «وەزارەتی ئیرشاد» ناکەن. لابردنی حیجابی زۆرەملێ لە فیلمەکاندا، «گەڕاندنەوەی ڕاستی»یە بۆ بەرکامێرا. فیلمی «تۆوی پیرۆزی هەنجیر» (٢٠٢٤)ی محەممەد ڕەسووڵۆف، وێنەیەکی ڕاشکاوی ئەم شەڕە نوێیەیە. لە ئێستادا (٢٠٢٥)، جەستەی ژن لە سینەمای ئێراندا بووەتە شوێنی ململانێیەکی سیاسیی قووڵ. ئەو ئەکتەرانەی باجی قورسیان دا، سنووری نێوان «ڕۆڵ» و «ژیانی ڕاستەقینە»یان سڕییەوە و سەلماندیان کە سینەما چیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وێناکردنی «ژنی ملکەچ».

ئاکام
کۆچکردنی سینەمای ئێران لە «فیلم‌فارسی»یەوە بۆ «سینەمای ژێرزەمینیی ٢٠٢٥»، گەشتێکە لە «کاڵابوون»ەوە بۆ «سوبژە‌بوون» و «بکەری». ئەگەر لە ڕابردوودا، ژن وەک ئامرازێک بۆ فرۆشی فیلم دەبینرا، ئەمڕۆ ژن خۆی دەبێتە گێڕەرەوەی چیرۆکی خۆی بۆ گۆڕینی جیهان. سینەمای ئێستای ئێران، دەنگی ڕاستەقینەی شەقامە و نیشانی دەدات کە حیجاب چیتر تەنیا پارچەقوماشێک نییە، بەڵکو، هێڵی جیاکەرەوەی نێوان «هونەری دەوڵەتی» و «هونەری ڕزگاریخوازی»یە.

بابەتی هاوشێوە

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

2026-03-11

ڕاگەیاندنی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارس

2026-03-06

١٦ی بەفرانبار؛ ڕۆژی دژی حیجابی زۆرەملی و دۆخی ئێستای ئێران

2026-01-06

دوورەدیمەنی هێزی ژن لە پەروەردە کردندا

2025-12-20
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

وەرچەرخانە مێژوویییەکانی جێندەر لە ئاوێنەی سینەمای ئێراندا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-24
  • 19:04

لە «فیلم‌فارسی»یەوە تا سینەمای نافەرمانیی ٢٠٢٥

نەسرین یوسف‌زادە

لەم وتارەدا بە گەشتێکی شیکارییە بەنێو مێژووی سەدەیەک لە سینەمای ئێراندا بە مەبەستی دەرخستنی ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی بەسەر وێناکردنی ڕۆڵی «ژن» و چەمکی «بکەربوون»یدا هاتووین. لێرەدا، سەرج دەخەینە سەر ئەوەی چۆن سینەما لە ئامرازێکی سەرمایەداریی پەتییەوە گۆڕدرا بۆ زمانێکی هونەریی پڕ مانای شاراوە لە سەردەمی سانسۆردا و دواجار، لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥دا، گەیشتە قۆناغی «سینەمای ژێرزەمینی» و یاخی بوون. ئەم خوێندنەوەیە دەری دەخات کە ژن لە سینەمای ئێراندا لە «بابەتێکی بینراو» و پاسیڤەوە، بووەتە «بکەرێکی سیاسی» کە ناسنامەی خۆی لە دەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان پێناسە دەکاتەوە.
سەرمایەداریی ڕواڵەتی و قەیرانی ناسنامە لە سینەمای پێش شۆڕشدا
لە دەیەکانی ١٣٤٠ و ١٣٥٠ی هەتاوی، سینەمای ئێران کە زیاتر بە «فیلم‌فارسی» دەناسرا، ژنی لە نێو جۆرێک لە «دوانەیی دەستکرد»دا قەتیس کردبوو؛ لە لایەکەوە وەک ئامرازێکی سێکسی و بازرگانی بۆ ڕاکێشانی بینەر بەکار دەهات، لە لایەکی دیکەشەوە وەک نوێنەری مۆدێرنیتەیەکی ڕواڵەتی نیشان دەدرا. ئەم وێناکردنە هیچ پێوەندییەکی بە ژیانی قووڵی ژنی ئێرانییەوە نەبوو. پۆشاکی ئازاد و شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی لەم فیلمانەدا تەنیا دەمامکێک بوو بۆ شاردنەوەی ئەو پیاوسالارییە ڕەگ داکوتاوەی کە ژنی وەک «کاڵا» دەبینی نەک وەک مرۆڤێکی خاوەن بیر و ئیرادە.
سینەما تەنیا پەردەیەکی زێوین و جووڵەداری وێنەکان نییە؛ بەڵکو، ئاوێنەیەکە کە تێیدا هەناسە و ئازارە کپکراوەکانی مرۆڤ ڕەنگ دەداتەوە. کاتێک سەیری مێژووی سینەمای ئێران دەکەین، ئەوەی دەیبینین تەنیا گۆڕانی تەکنیک و ڕەنگ نییە، بەڵکو، چیرۆکی پڕ لە هەوراز و نشێوی «ژن»ێکە کە دەیهەوێت لەنێو ژاوەژاوی مێژوودا دەنگی خۆی بدۆزێتەوە. لە ڕابردووەوە تا ئێستا، ئەم سینەمایە گێڕەرەوەی خەمی دایکان، خەونی کچان و هاواری بێدەنگی ئەو ژنانەیە کە لە نێوان نەریت و مۆدێرنیتەدا و لە دنیایەکدا کە سەرمایەداری باڵی بەسەر هونەردا کێشاوە، گیرییان کردووە.
پێش شۆڕشی ١٣٥٧، ژنان لەسەر پەردەی سینەمادا تەنیا بووکەڵەیەکی جوان بوون بۆ ڕازاندنەوەی دنیای پیاوان؛ جەستەیان ئازاد و ڕۆحیان دیل بوو. سەردەمی هێماکان؛ داهێنان لە کاتی گەمارۆدا بە ڕوودانی وەرچەرخانی ١٣٥٧ و سەپاندنی یاسا نوێیەکان، سینەمای ئێران ڕووبەڕووی بەربەستێکی گەورە بووەوە. لێرەدا، «سانسۆر» هەرچەندە بوارە فیزیکییەکانی بەرتەسک کردەوە، بەڵام بووە هۆی سەرهەڵدانی زمانێکی هونەریی بەهێز. دەرهێنەرەکان فێربوون چۆن لە ڕێگەی نیگا، بێدەنگی و هێماکانی نێو سروشتەوە، جیهانی نێوەوەی ژن وێنا بکەن. حیجاب بوو بە دیوارێک، بەڵام ژنانی سینەماکار بڕیاریان دا ئەم دیوارە بکەن بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بڵێن: «ئێمە تەنیا جەستە نین، ئێمە خاوەنی بیر و هەستین»، لەم ساتەوە سینەما بوو بە زمانی ئاماژەکان. کاتێک دەرهێنەر نەیدەتوانی هاواری ژنێک نیشان بدات، فرمێسکەکانی دەکردە هێمایەک بۆ گڕکانی ناخی.
باشترین نموونەی ئەم قۆناغە، فیلمی «باشو، غەریبەی بچووک»ی بەهرام بەیزاییە. کارەکتەری «نایی» چی تر ئەو ژنە نییە کە تەنیا ڕۆڵی جوانی بگێڕێت، بەڵکوو دەبێتە پارێزەری زەوی و ژیان لە غیابی پیاودا. سوسەن تەسلیمی، لەم فیلمەدا، تەنیا ڕۆڵی نەدەگێڕا، بەڵکوو ئەو دایکە بەهێزە بوو کە لە نێو ئاگری شەڕ و تەنیاییدا باوەشی بۆ منداڵێکی بێ ‌پەنا دەکردەوە ئەوە بوو سەرەتای کۆچ کردنی ژن لە پەڕاوێزەوە بۆ ناوەندی بڕیاردان دەستی پێ‌کرد.

سینەمای کۆمەڵایەتی و ململانێ لەگەڵ تابۆکان
دەیەی ٧٠ و ٨٠، سەردەمی محەممەدی خاتەمی، ١٣٧٦ – ١٣٨٤، بە خاڵی وەرچەرخان و قۆناغێکی زێڕین دادەنرێت. لە سایەی کرانەوەی فەزای سیاسی و کولتووری لە سەردەمی «ئیسلاحات»دا، سینەما لە چوارچێوەی کڵێشەکانی جەنگ دەرچوو و بەرەو «سینەمای کۆمەڵایەتی و ڕەخنەگرانە» هەنگاوی نا. سینەماکاران بە بوێرییەکی زیاترەوە دەستیان بۆ بابەتە هەستیارەکانی وەک مافی ژنان، ئەوین و ڕەخنە لە دەسەڵات برد. هەر لەم سەردەمەشدا بوو کە فیلمەکانی بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری کورد، چوونە سەر پەردە و جیهانی بوون . هاوکات سینەما بوو بە سەکۆیەک بۆ ڕەخنەگرتن لە یاسا مەدەنییەکان.
تەهمینە میلانی، بە گوتارێکی فێمینیستیی ڕاشکاوەوە، لە فیلمەکانی «دوو ژن»، «کاردانەوەی پێنجەم» و «ژنی زیادی»، تیشکی خستە سەر ئەو دیوارە یاسایی و نەریتییانەی کە ڕێ گرن لە گەشەی ژن. کاتێک نیکی کەریمی لە «دوو ژن»دا ڕۆڵی کچێک دەگێڕێت کە خەونەکانی لەژێر پێی پیاوسالاریدا دەشێلدرێن، بینەر هەست بە خنکانی هەزاران کچی بەهرەمەند دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، پووران درەخشەندە بە سینەمایەکی بەرپرسیارەوە هاتە مەیدان. فیلمی «هیس! کچەکان هاوار ناکەن»، تەنیا چیرۆکێک نەبوو، بەڵکوو دەنگێکی بوێر بوو بۆ ئەو کچانەی ڕوحیان دەستدرێژی کراوەتە سەر و فێر کراون بێدەنگ بن. درەخشەندە پێی گوتین ئازاری ئەم کچانە ئازاری هەموو مرۆڤایەتییە. لەم قۆناغەدا، ژن فێری کردین کە دەتوانێت لەنێو دادگاکان و ماڵە ساردەکاندا بەرگری لە کەرامەتی خۆی بکات. فیلمەکانی «پوران دەرەخشەندە، دەرهێنەر و سینەماکاری ناسراوی ئێرانی، بە قووڵ بوونەوە لە کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان دەناسرێنەوە و هەمیشە هەوڵ دەدەن دەنگی ئەو چین و توێژانە بن کە لە کۆمەڵگەدا پشتگوێ خراون. ئەم هونەرمەندە لە بەرهەمەکانیدا وەک «پەرەندەی بچووکی خۆشبەختی»، «منداڵانی ئەبەدی»، بەتایبەتی، فیلمی کاریگەری «هیس! کچەکان هاوار ناکەن»، تیشک دەخاتە سەر بابەت گەلی هەستیار وەک کێشەکانی پەروەردە، ناتوانایی جەستەیی، گرفتەکانی لاوان و توندوتیژی دژی ژنان. سینەمای درەخشەندە سینەمایەکی ڕیالیستی و بەرپرسیارە کە تێیدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆکی کاریگەرەوە، بینەر بە ئاگا بهێنێتەوە و ڕێگەی چارە بۆ برینە کۆمەڵایەتییەکان پێشنیار بکات.
دواتر، لە سینەمای ئەسغەر فەرهادیدا، گۆڕانکارییەکە چووە ئاستێکی قووڵتر. لە فیلمی «جیابوونەوەی نادر لە سیمین»، دەبینین کە ژن (سیمین) بۆ پاراستنی داهاتووی نەوەی دوای خۆی، سڵ لە شکاندنی بنەماکانی خێزان ناکاتەوە. لێرەدا «بڕیاردانی ژن» دەبێتە بزوێنەری سەرەکی، کە نیشانەی گەیشتنی ژنە بە سەربەخۆیی فیکری.

سینەمای ٢٠٢٥؛ بەژێرزەمینی کردن و یاخی بوون
«ژن، ژیان، ئازادی» لە ساڵی ٢٠٢٢دا، تەنیا ڕووداوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو، بوومەلەرزەیەک بوو لە بنەماکانی سینەمای ئێراندا. کاتێک «تەرانە عەلیدووستی» وێنەی بێ حیجابیی خۆی بە دروشمی کوردیی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە بڵاو کردەوە، یان، کاتێک «ئیلناز شاکردوست» هاواری کرد «سینەما موڵکی خەڵکە»، ئەوە دەنگی هونەرمەندانێک بوو کە نایانەوێت چی تر درۆ لەگەڵ ڕۆحی خۆیان بکەن. هەڵوێستی کەتایون ڕیاحی، هەنگامە قازیانی و ئەوانی دیکە، زەمینەی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ خۆش کرد کە بە «سینەمای ژێرزەمینی» و «نافەرمانیی مەدەنی» دەناسرێن.
ئەمڕۆ سینەماکاران چی تر چاوەڕێی مۆڵەتی «وەزارەتی ئیرشاد» ناکەن. لابردنی حیجابی زۆرەملێ لە فیلمەکاندا، «گەڕاندنەوەی ڕاستی»یە بۆ بەرکامێرا. فیلمی «تۆوی پیرۆزی هەنجیر» (٢٠٢٤)ی محەممەد ڕەسووڵۆف، وێنەیەکی ڕاشکاوی ئەم شەڕە نوێیەیە. لە ئێستادا (٢٠٢٥)، جەستەی ژن لە سینەمای ئێراندا بووەتە شوێنی ململانێیەکی سیاسیی قووڵ. ئەو ئەکتەرانەی باجی قورسیان دا، سنووری نێوان «ڕۆڵ» و «ژیانی ڕاستەقینە»یان سڕییەوە و سەلماندیان کە سینەما چیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وێناکردنی «ژنی ملکەچ».

ئاکام
کۆچکردنی سینەمای ئێران لە «فیلم‌فارسی»یەوە بۆ «سینەمای ژێرزەمینیی ٢٠٢٥»، گەشتێکە لە «کاڵابوون»ەوە بۆ «سوبژە‌بوون» و «بکەری». ئەگەر لە ڕابردوودا، ژن وەک ئامرازێک بۆ فرۆشی فیلم دەبینرا، ئەمڕۆ ژن خۆی دەبێتە گێڕەرەوەی چیرۆکی خۆی بۆ گۆڕینی جیهان. سینەمای ئێستای ئێران، دەنگی ڕاستەقینەی شەقامە و نیشانی دەدات کە حیجاب چیتر تەنیا پارچەقوماشێک نییە، بەڵکو، هێڵی جیاکەرەوەی نێوان «هونەری دەوڵەتی» و «هونەری ڕزگاریخوازی»یە.

بابەتی هاوشێوە

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

2026-03-11

ڕاگەیاندنی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارس

2026-03-06

١٦ی بەفرانبار؛ ڕۆژی دژی حیجابی زۆرەملی و دۆخی ئێستای ئێران

2026-01-06

دوورەدیمەنی هێزی ژن لە پەروەردە کردندا

2025-12-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی