Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی

وەرگرتنی لەوحی 20ساڵ پێشمەرگایەتی پڕلە شانازی وسەروەری لە لایەن ژنێکی پێشمەرگە

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-22
  • 15:08

دڵنووسێک لەلایەن گۆڤاری ژنان بۆ خاتوو مەهتاب خزری

کۆماری ئیسلامی بارودۆخێکی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێکهێناوە کە بەهۆی ئەم دۆخەوە خەڵک ناچارن خەبات و تێکۆشانیان هەبێ و لەم پێناوەشدا تێچووی قورسی چالاکییەکانیان بە دژی ئەو ڕێژیمە بدەن، ئەڵبەت ئەمە تەنیا تایبەت بە ئەمڕۆ و دۆینێ نییە، بەڵکوو  ئەوە ٤٣ ساڵە کە ئەم ڕەوتە بەردەوامە. لە چوار دەیەی دەسەڵاتداریی ڕێژیمدا بە ڕادەیەک کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری  شەهید و کەم ئەندام بوون کە بە هیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە کە سەرقافڵەی ئەم کاروانەش شەهیدان پێشەوا قازی محەممەد و د. قاسملوو و د. شەڕەفکەندین.

ناوی پێشمەرگە یەکێک لە مەزنترین ناوەکانە و مەقامی پێشمەرگە لە مەزنترین مەقامەکانە. لە هیچ دەوڵەت و دەسەڵاتێکدا چەکدار یان سەرباز هێندەی پێشمەرگە مەزن نییە، لە ڕاستیدا پێشمەرگە مەزنایەتیی خۆی لە خۆشەویستیی خەڵکەکەی بەرانبەر بە خۆی وەردەگرێت.

خەباتی کورد لە ئێران بۆ مافەکانی و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مێژوویەکی ٧٧ ساڵەی هەیە و ئەو ڕۆژەی کە حیزبی دێموکرات دامەزرا هەندێک لەو وڵاتانەی ناوچە هەر بوونیشیان نەبوو، بۆیە مێژووی حیزبی دێموکرات و بوونی ئەو حیزبە و نفووزی ئەو حیزبە و جێگەوپێگەی لە کۆمەڵگەی جیهانیدا هەمیشە بۆ کۆماری ئیسلامی جێی نیگەرانی بووە.

ئێستاکە خەباتێک بە ناوی خەباتی ژنان دەستی پێکردووە، خەباتێک کە ژنان پێشەنگی بوون و ڕۆڵی ژن لە شەقامەکانی ئێران دیار و بەرچاوە،  نابێ لەبیری بکەین کە چەندین ساڵە ژنانی پێشمەرگە لە ڕیزەکانی حیزبە سیاسییەکان بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیراندا هاوکات و هاوڕێی پێشمەرگە پیاوەکان بوونە و زۆر جار ئەرکی قورستریشیان لە ئەستۆ گرتووە، چونکە ئەوان جیا لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی هاوکات وەک هاوڕێ و هاوسەنگەری هاوسەرەکانیان و وەک دایکیش توانیویانە ڕۆڵی کاریگەر بگیڕن، واتە توانیویانە چەندین ڕۆڵی گرینگ پێکەوە گرێ بدەن و ئەمەش وای کردووە کە قورساییەکی زیاتر بکەوێتە سەر شانیان.

حیزبی دێموکرات لە ماوەی چوار دەیە خەباتی چەکداریی خۆیدا چەندین دەورەی پەروەردەی تایبەتی پێشمەرگەی بەڕێوە بردووە کە بە خۆشییەوە هیچکام لەو دەورانە لە بوونی ژنان و کچان بێبەری نەبوون.

لە ڕاستیدا زۆریان بە هۆکارگەلی جیاواز لە ڕیزی پێشمەرگە هاتوونەتە دەرێ و بەشێکیان گەیشتنە قۆناغەکانی بڕیاردان و وەک ئەندامی رێبەری لە حیزبدا ئەرکیان وە ئەستۆ گرت و بەداخەوە چوونە ڕیزی شەهیدان، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ناوی تازەترین شەهیدانی ڕێبەر شەهید سوهەیلا قادری و شەهید نەسرین حەداد بکەین کە لە کارەساتی نامرۆڤانەی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاویدا لە قەڵای دێموکرات شەهید بوون.

ئەوەی کە گرینگە ئەم ڕاستییەیە کە لەو ڕێبازەدا چەندین ژن هەن کە هەتا ئێستا ماونەتەوە و پێشمەرگەن کە یەک لەوان خاتوو مهتاب خزرییە. مهتاب خزری کچە شەهید و خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەو خاتوونە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا جلی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کرد و چەکی کردە شان و بوو بە پێشمەرگە و هەتا ئێستا بە شانازییەوە خزمەت بە گەل و حیزبەکەی دەکا.

مەهتاب خزری لە ماوەی ٢٠ ساڵ خەبات و تیکۆشانی خۆیدا وەک کادری حیزب و ئەندامی یەکیەتیی ژنان و ماوەیەک ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان توانیویەتی نموونەی ژنێکی  سەرکەوتوو و دایک و هاوسەرێکی تێکۆشەر لەخەباتدا بێت  کە لە ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵدا خەڵاتی ٢٠ ساڵ تیکۆشان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە لایەن ناوەندی پێشمەرگەی حیزبەوە وەرگرت.

بوونی ژنان لە ڕیزی خەباتکارانی شاخ و شاردا، جێگای بایەخە و دەبێ بە گرینگییەوە باسی لێ بکرێ.

بابەتی هاوشێوە

ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی پیشەیی بە بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان بەڕێوەچوو

2023-02-23
ئەدەبی

عەشقێکی لەبیرنەکراو و زامێکی هەتاهەتایی

بڵاوکردنەوەی نەسرین یوسف‌زادە
2023-03-26
سیاسی

شۆرشی ژینا، چی بۆ ژنان پێ‌بوو؟

بڵاوکردنەوەی شلێر باپیری
2023-03-26
ئەدەبی

چەند دێڕ لەسەر «کتێبی ژینای ئازادی»

بڵاوکردنەوەی یەکێتی ژنان
2023-03-26

شۆرشی ژینا، چی بۆ ژنان پێ‌بوو؟

چەند دێڕ لەسەر «کتێبی ژینای ئازادی»

چاوەروانی!!!!

چاپی «كابووس» و شۆڕشی ژینا

تێڕوانینێک سەبارەت بە پرسی دەستدرێژیکردن لەسەر زیندانیان

بێ‌دەنگی لە بەرامبەر ستەمێک‌دا، هاودەستییە لەگەڵ ستەمکاردا

ماڵ پڕە لە بۆن و بەرامەی ئەوین و هاجەر

ئەرکەکانمان لە شۆرشی ژینا

لە «حیزبی دێموکراتی ژنانی کوردستان»، هەتا «شۆڕشی ژینا»

ئیئتیلاف، یەکیەتیی و یەکڕیزی لە ئێرانی فرەگەلیدا

وەرگرتنی لەوحی 20ساڵ پێشمەرگایەتی پڕلە شانازی وسەروەری لە لایەن ژنێکی پێشمەرگە

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-22
  • 15:08

دڵنووسێک لەلایەن گۆڤاری ژنان بۆ خاتوو مەهتاب خزری

کۆماری ئیسلامی بارودۆخێکی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێکهێناوە کە بەهۆی ئەم دۆخەوە خەڵک ناچارن خەبات و تێکۆشانیان هەبێ و لەم پێناوەشدا تێچووی قورسی چالاکییەکانیان بە دژی ئەو ڕێژیمە بدەن، ئەڵبەت ئەمە تەنیا تایبەت بە ئەمڕۆ و دۆینێ نییە، بەڵکوو  ئەوە ٤٣ ساڵە کە ئەم ڕەوتە بەردەوامە. لە چوار دەیەی دەسەڵاتداریی ڕێژیمدا بە ڕادەیەک کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری  شەهید و کەم ئەندام بوون کە بە هیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە کە سەرقافڵەی ئەم کاروانەش شەهیدان پێشەوا قازی محەممەد و د. قاسملوو و د. شەڕەفکەندین.

ناوی پێشمەرگە یەکێک لە مەزنترین ناوەکانە و مەقامی پێشمەرگە لە مەزنترین مەقامەکانە. لە هیچ دەوڵەت و دەسەڵاتێکدا چەکدار یان سەرباز هێندەی پێشمەرگە مەزن نییە، لە ڕاستیدا پێشمەرگە مەزنایەتیی خۆی لە خۆشەویستیی خەڵکەکەی بەرانبەر بە خۆی وەردەگرێت.

خەباتی کورد لە ئێران بۆ مافەکانی و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مێژوویەکی ٧٧ ساڵەی هەیە و ئەو ڕۆژەی کە حیزبی دێموکرات دامەزرا هەندێک لەو وڵاتانەی ناوچە هەر بوونیشیان نەبوو، بۆیە مێژووی حیزبی دێموکرات و بوونی ئەو حیزبە و نفووزی ئەو حیزبە و جێگەوپێگەی لە کۆمەڵگەی جیهانیدا هەمیشە بۆ کۆماری ئیسلامی جێی نیگەرانی بووە.

ئێستاکە خەباتێک بە ناوی خەباتی ژنان دەستی پێکردووە، خەباتێک کە ژنان پێشەنگی بوون و ڕۆڵی ژن لە شەقامەکانی ئێران دیار و بەرچاوە،  نابێ لەبیری بکەین کە چەندین ساڵە ژنانی پێشمەرگە لە ڕیزەکانی حیزبە سیاسییەکان بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیراندا هاوکات و هاوڕێی پێشمەرگە پیاوەکان بوونە و زۆر جار ئەرکی قورستریشیان لە ئەستۆ گرتووە، چونکە ئەوان جیا لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی هاوکات وەک هاوڕێ و هاوسەنگەری هاوسەرەکانیان و وەک دایکیش توانیویانە ڕۆڵی کاریگەر بگیڕن، واتە توانیویانە چەندین ڕۆڵی گرینگ پێکەوە گرێ بدەن و ئەمەش وای کردووە کە قورساییەکی زیاتر بکەوێتە سەر شانیان.

حیزبی دێموکرات لە ماوەی چوار دەیە خەباتی چەکداریی خۆیدا چەندین دەورەی پەروەردەی تایبەتی پێشمەرگەی بەڕێوە بردووە کە بە خۆشییەوە هیچکام لەو دەورانە لە بوونی ژنان و کچان بێبەری نەبوون.

لە ڕاستیدا زۆریان بە هۆکارگەلی جیاواز لە ڕیزی پێشمەرگە هاتوونەتە دەرێ و بەشێکیان گەیشتنە قۆناغەکانی بڕیاردان و وەک ئەندامی رێبەری لە حیزبدا ئەرکیان وە ئەستۆ گرت و بەداخەوە چوونە ڕیزی شەهیدان، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ناوی تازەترین شەهیدانی ڕێبەر شەهید سوهەیلا قادری و شەهید نەسرین حەداد بکەین کە لە کارەساتی نامرۆڤانەی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاویدا لە قەڵای دێموکرات شەهید بوون.

ئەوەی کە گرینگە ئەم ڕاستییەیە کە لەو ڕێبازەدا چەندین ژن هەن کە هەتا ئێستا ماونەتەوە و پێشمەرگەن کە یەک لەوان خاتوو مهتاب خزرییە. مهتاب خزری کچە شەهید و خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەو خاتوونە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا جلی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کرد و چەکی کردە شان و بوو بە پێشمەرگە و هەتا ئێستا بە شانازییەوە خزمەت بە گەل و حیزبەکەی دەکا.

مەهتاب خزری لە ماوەی ٢٠ ساڵ خەبات و تیکۆشانی خۆیدا وەک کادری حیزب و ئەندامی یەکیەتیی ژنان و ماوەیەک ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان توانیویەتی نموونەی ژنێکی  سەرکەوتوو و دایک و هاوسەرێکی تێکۆشەر لەخەباتدا بێت  کە لە ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵدا خەڵاتی ٢٠ ساڵ تیکۆشان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە لایەن ناوەندی پێشمەرگەی حیزبەوە وەرگرت.

بوونی ژنان لە ڕیزی خەباتکارانی شاخ و شاردا، جێگای بایەخە و دەبێ بە گرینگییەوە باسی لێ بکرێ.

بابەتی هاوشێوە

ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی پیشەیی بە بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان بەڕێوەچوو

2023-02-23

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی