Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی خەباتی ژنان و خەباتی ژنانی کوردستان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-03-05
  • 18:12


ژیان محەممەدی

٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی خەبات و تێکۆشانی ژنانە و ئەم ڕۆژەش لەسەر بنەمای خەبات و قوربانیدانی ژنانی ئامریکا لەسەر مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، دیاری کراوە. مێژووی ئەم ڕۆژە زۆری لەسەر نووسراوە و وتراوە، بەڵام لێرەشدا ئاماژەیەکی کورتی پێ دەکەینەوە. دیاریکردنی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەگەڕێتەوە بۆ خەبات و قوربانیدانی ژنانی شاری نیویۆرکی ئامریکا، لە ساڵی ۱۸٥۸ی ز. کە ژنان لە کارگەی ڕستن و چنین بەهۆی کەمیی حەقدەست و زۆری کاتی کار و هەڵاواردنی ڕەگەزی، دەستیان کرد بە مانگرتن و لە وەڵامی داخوازییەکانیاندا ڕووبەڕووی سەرکوتی دڕندانەی پۆلیس و بەندکردن و ئەشکەنجە بوونەوە. بیرەوەریی ئەم مانگرتنە لە مێشک و بیرگەی ژنانی ئەمریکادا مایەوە و دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە و لە ساڵی ۱۹۰۸ ز. ژنان جارێکی دیکە، لە ساڵیادی ئەو مانگرتنە بۆ بەدییهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان بە دژی هەڵاواردن، دیسان دەستیان کردەوە بە مانگرتن و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی. بەڵام خاوەنی کارگەکە بۆ سەرکوتی ئەم ناڕەزایەتییانە ژنانیان زیندانی کرد و ئاگریان لە کارگەکە بەردا، تەنیا ڕێژەیەکی کەم لەو ژنانە ڕزگاریان بوو و ۱۲۹ کەسیان لێ کوژرا.

یەکەم جار پێشنیاری ناساندنی ۸ی مارس وەک پێشنیاری ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ساڵی ۱۹۱۱ لەلایەن کلارا زتکین، ئەندامی ژنانی سۆسیالیستی ئاڵمان کرا و دوایی لە ساڵی ١٩٤٥ ز. ئەم ڕۆژە بۆ ڕێزگرتن لە تێکڕای ژنان و مافە ڕەواکانیان، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وەکوو ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستنیشان کرا و بەفەرمی پەسەند کرا.

٨ی مارس ڕۆژێکە كە بووە بە رەمزی خەباتی ژنان بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنی و نەهێشتنی چەوسانەوە بەهۆی سیستەمی پیاوسالارییەوە کەبە سەریاندا داسەپاوە. لەو ڕۆژەدا رێز لە ڕۆڵی ژنانی چالاک  و تێکۆشەر و خەباتگێڕ لە دژی چەوسانەوە و ژێرپێنانی مافەکانیان دەگیرێت. ئەگەر چاو لە دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و … لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەیی بکەین، بێگومان جیهانی پێشکەوتوو و ئازاد هەلومەرجێکی لەباری خوڵقاندووە کە بەشێک لە ژنانی جیهان بە مافەکانیان شاد بن و چەوسانەوەی ڕەگەزی تا ئاستێکی بەرچاو لەسەریان بڕەوێتەوە و دێموکراسی و کرانەوەی کۆمەڵایەتی، ئابووری و پێکهاتنی دەرفەتێکی یەکسان بۆ ژنان کاریگەریی زۆریان لەو پێوەندییەدا بەجێ هێشتووە

و  ژنانی کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکان تا ئاستێکی باش و جێگیر کاریگەرییان بەسەر دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە هەیە و ڕۆڵی گرینگ  لەنێو کۆمەڵدا دەگێڕن.

بەڵام ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی جیهانی سێهەم، بەتایبەت ئێران و عێراق و سووریە و تورکیە کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، ئێستاشی لەگەڵ بێت هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و کلتووری لە لووتکەدایە و تەنانەت وەک ڕێژیمگەلێکی کۆنەپەرستانە کۆمەڵگەیان ملەکەچی ویستەکانی خۆیان کردووە و گوشارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان تەنگیان به ژیانی خەڵک هەڵچنیوه و دۆخێکی  و شێواو ئاڵۆز سەرریانی گرتووەتەوە و هەموو بنەما و بەهاکانی ژیان لەلایەن بنەماڵەی  دەسەڵاتبەدەستەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت و ماف و بەرژەوەندی چین و تەیفە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت ژنان لەبەرچاو ناگیردرێت و هەوڵی سەپاندنی یەکجاری هێژموونیی خۆیان  بەسەر کۆمەڵگەدا دەدەن، کە بێگومان قۆربانیی سەرەکییش ژنان و بەتایبەت ژنانی نەتەوەکەمان یانێ نەتەوەی کوردن.

بەڵام ئەوه بەو مانا نیه که ئیتر ژنانی نەتەوەکەمان بێ هەڵویست و بێدەنگن بەپێچەوانه زۆریش چالاکن و شێلگیرن لەسەر مافەکانیان.

 پرسیار ئەوەیە کە، ئەگەر ژنان لەو ڕۆژەدا ١٢٩ قوربانیان دا، ئەی ژنانی کورد لە مێژوو و ڕابردوو و ئێستایش چەند هەزار قوربانیان داوە؟ 

ژنانی کورد بەدرێژایی مێژوو وەک نیوەی کۆمەڵ شانبەشانی پیاوانی کورد ماندووی سەرەکی رێگای ئازادای کوردستان بوون و ئەم تێکۆشانه هەتا ئێستایش هەر بەردەوامه و جگە لەوی که تێدەکوشن بۆ مافی ڕەوای خۆیان هەوڵ  بو بەرگری له خاک و نیشتمانیان دەدن و لەو بوارەیشدا هەموو کات هاو هەنگاو بوون. لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەباتی نەتەوەکەیان و بەردوام بوون و هیچ سەختییەک نەیتوانیەوە لە ئامانجەکانیان پاشگەزیان بکاتەوە.

نوێترین نموونەی تێکۆشان و قوربانی دان و پێشەنگایەتی ژنانی قارەمانی نەتەوەکەمان بزووتنەوەی ژینا بوو که به هەموو جێهانیان سەلماند که ژنی کورد هیچ کات مل کەچی زوڵم و زۆرداری نابێت و تا گەییشتن بە مافەکانی خۆی و نەتەوەی واز له خەبات و تێکۆشان ناهێنێت. بەدڵنیاییەوە لە داهاتوویشدا هەر بەردەوام دەبن و قوربانیی زیاتریش دەدەن لە پێناو مافە سێنفی و نەتەوەیییەکانیان.

کوردستان وەک بەشێک لە جوغرافیای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هاوکات نەتەوەی کوردیش وەک نەتەوەیەکی گەوره و سەرەکی و بندەست لەناوچەکەدا  لەلایەن داگیرکەرانەوە دەچەوسێنرێتەوە و ژنانی کوردستانیش وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردستان بە چەندین شێوازی جیاواز تووشی هەڵاواردن و چەوساندنەوە دەبن، واتە جارێک لەلایەن ڕێژیمە داگیراکەرە دواکەوتووەکانەوە، جارێکیش لەلایەن سیستەمی پیاوسالاری و جارێکیش بە دەست کۆنەپەرەستی و دابونەریتی دژەژنەوە.

بەڵام هیچکام لەمانه نەبووەته بەربەست بۆ ئەوێ ژنی کورد مافەکانی خۆی و نەتەوەکەی لەبیری بچێت و هەوڵیان بۆ نەدات.

لە کۆتاییدا لەبیرمان نەچێت که هەموو ئەو قارەمانانەی که بەدرێژایی مێژوو، نەتەوەکەمان پێشکەشی بارەگای ئازادی کردووه له ئامێزی ژنان و دایکانی دڵسۆز و قارەمانی نەتەوەکەمان پەروەردە بوون.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی خەباتی ژنان و خەباتی ژنانی کوردستان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-03-05
  • 18:12


ژیان محەممەدی

٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی خەبات و تێکۆشانی ژنانە و ئەم ڕۆژەش لەسەر بنەمای خەبات و قوربانیدانی ژنانی ئامریکا لەسەر مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، دیاری کراوە. مێژووی ئەم ڕۆژە زۆری لەسەر نووسراوە و وتراوە، بەڵام لێرەشدا ئاماژەیەکی کورتی پێ دەکەینەوە. دیاریکردنی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەگەڕێتەوە بۆ خەبات و قوربانیدانی ژنانی شاری نیویۆرکی ئامریکا، لە ساڵی ۱۸٥۸ی ز. کە ژنان لە کارگەی ڕستن و چنین بەهۆی کەمیی حەقدەست و زۆری کاتی کار و هەڵاواردنی ڕەگەزی، دەستیان کرد بە مانگرتن و لە وەڵامی داخوازییەکانیاندا ڕووبەڕووی سەرکوتی دڕندانەی پۆلیس و بەندکردن و ئەشکەنجە بوونەوە. بیرەوەریی ئەم مانگرتنە لە مێشک و بیرگەی ژنانی ئەمریکادا مایەوە و دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە و لە ساڵی ۱۹۰۸ ز. ژنان جارێکی دیکە، لە ساڵیادی ئەو مانگرتنە بۆ بەدییهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان بە دژی هەڵاواردن، دیسان دەستیان کردەوە بە مانگرتن و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی. بەڵام خاوەنی کارگەکە بۆ سەرکوتی ئەم ناڕەزایەتییانە ژنانیان زیندانی کرد و ئاگریان لە کارگەکە بەردا، تەنیا ڕێژەیەکی کەم لەو ژنانە ڕزگاریان بوو و ۱۲۹ کەسیان لێ کوژرا.

یەکەم جار پێشنیاری ناساندنی ۸ی مارس وەک پێشنیاری ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ساڵی ۱۹۱۱ لەلایەن کلارا زتکین، ئەندامی ژنانی سۆسیالیستی ئاڵمان کرا و دوایی لە ساڵی ١٩٤٥ ز. ئەم ڕۆژە بۆ ڕێزگرتن لە تێکڕای ژنان و مافە ڕەواکانیان، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وەکوو ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستنیشان کرا و بەفەرمی پەسەند کرا.

٨ی مارس ڕۆژێکە كە بووە بە رەمزی خەباتی ژنان بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنی و نەهێشتنی چەوسانەوە بەهۆی سیستەمی پیاوسالارییەوە کەبە سەریاندا داسەپاوە. لەو ڕۆژەدا رێز لە ڕۆڵی ژنانی چالاک  و تێکۆشەر و خەباتگێڕ لە دژی چەوسانەوە و ژێرپێنانی مافەکانیان دەگیرێت. ئەگەر چاو لە دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و … لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەیی بکەین، بێگومان جیهانی پێشکەوتوو و ئازاد هەلومەرجێکی لەباری خوڵقاندووە کە بەشێک لە ژنانی جیهان بە مافەکانیان شاد بن و چەوسانەوەی ڕەگەزی تا ئاستێکی بەرچاو لەسەریان بڕەوێتەوە و دێموکراسی و کرانەوەی کۆمەڵایەتی، ئابووری و پێکهاتنی دەرفەتێکی یەکسان بۆ ژنان کاریگەریی زۆریان لەو پێوەندییەدا بەجێ هێشتووە

و  ژنانی کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکان تا ئاستێکی باش و جێگیر کاریگەرییان بەسەر دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە هەیە و ڕۆڵی گرینگ  لەنێو کۆمەڵدا دەگێڕن.

بەڵام ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی جیهانی سێهەم، بەتایبەت ئێران و عێراق و سووریە و تورکیە کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، ئێستاشی لەگەڵ بێت هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و کلتووری لە لووتکەدایە و تەنانەت وەک ڕێژیمگەلێکی کۆنەپەرستانە کۆمەڵگەیان ملەکەچی ویستەکانی خۆیان کردووە و گوشارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان تەنگیان به ژیانی خەڵک هەڵچنیوه و دۆخێکی  و شێواو ئاڵۆز سەرریانی گرتووەتەوە و هەموو بنەما و بەهاکانی ژیان لەلایەن بنەماڵەی  دەسەڵاتبەدەستەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت و ماف و بەرژەوەندی چین و تەیفە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت ژنان لەبەرچاو ناگیردرێت و هەوڵی سەپاندنی یەکجاری هێژموونیی خۆیان  بەسەر کۆمەڵگەدا دەدەن، کە بێگومان قۆربانیی سەرەکییش ژنان و بەتایبەت ژنانی نەتەوەکەمان یانێ نەتەوەی کوردن.

بەڵام ئەوه بەو مانا نیه که ئیتر ژنانی نەتەوەکەمان بێ هەڵویست و بێدەنگن بەپێچەوانه زۆریش چالاکن و شێلگیرن لەسەر مافەکانیان.

 پرسیار ئەوەیە کە، ئەگەر ژنان لەو ڕۆژەدا ١٢٩ قوربانیان دا، ئەی ژنانی کورد لە مێژوو و ڕابردوو و ئێستایش چەند هەزار قوربانیان داوە؟ 

ژنانی کورد بەدرێژایی مێژوو وەک نیوەی کۆمەڵ شانبەشانی پیاوانی کورد ماندووی سەرەکی رێگای ئازادای کوردستان بوون و ئەم تێکۆشانه هەتا ئێستایش هەر بەردەوامه و جگە لەوی که تێدەکوشن بۆ مافی ڕەوای خۆیان هەوڵ  بو بەرگری له خاک و نیشتمانیان دەدن و لەو بوارەیشدا هەموو کات هاو هەنگاو بوون. لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەباتی نەتەوەکەیان و بەردوام بوون و هیچ سەختییەک نەیتوانیەوە لە ئامانجەکانیان پاشگەزیان بکاتەوە.

نوێترین نموونەی تێکۆشان و قوربانی دان و پێشەنگایەتی ژنانی قارەمانی نەتەوەکەمان بزووتنەوەی ژینا بوو که به هەموو جێهانیان سەلماند که ژنی کورد هیچ کات مل کەچی زوڵم و زۆرداری نابێت و تا گەییشتن بە مافەکانی خۆی و نەتەوەی واز له خەبات و تێکۆشان ناهێنێت. بەدڵنیاییەوە لە داهاتوویشدا هەر بەردەوام دەبن و قوربانیی زیاتریش دەدەن لە پێناو مافە سێنفی و نەتەوەیییەکانیان.

کوردستان وەک بەشێک لە جوغرافیای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هاوکات نەتەوەی کوردیش وەک نەتەوەیەکی گەوره و سەرەکی و بندەست لەناوچەکەدا  لەلایەن داگیرکەرانەوە دەچەوسێنرێتەوە و ژنانی کوردستانیش وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردستان بە چەندین شێوازی جیاواز تووشی هەڵاواردن و چەوساندنەوە دەبن، واتە جارێک لەلایەن ڕێژیمە داگیراکەرە دواکەوتووەکانەوە، جارێکیش لەلایەن سیستەمی پیاوسالاری و جارێکیش بە دەست کۆنەپەرەستی و دابونەریتی دژەژنەوە.

بەڵام هیچکام لەمانه نەبووەته بەربەست بۆ ئەوێ ژنی کورد مافەکانی خۆی و نەتەوەکەی لەبیری بچێت و هەوڵیان بۆ نەدات.

لە کۆتاییدا لەبیرمان نەچێت که هەموو ئەو قارەمانانەی که بەدرێژایی مێژوو، نەتەوەکەمان پێشکەشی بارەگای ئازادی کردووه له ئامێزی ژنان و دایکانی دڵسۆز و قارەمانی نەتەوەکەمان پەروەردە بوون.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی