Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی

پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌تی ژن

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2019-03-08
  • 18:30
به‌ بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی ژن جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ژنانی جیهان و به‌ تایبه‌ت ژنانی تێکۆشه‌ر و به‌ ئه‌مه‌گی کوردستان و ژنە پێشمەرگەکانی کوردستان و ئێوەی ئازیز دەکەم و هیوادارم که‌ ژنانی کورد وه‌ک به‌شی هه‌ره‌ زۆری ژنانی جیهان به‌ ماف و داوا ڕه‌واکانی خۆیان بگه‌ن و له‌ کار و ئه‌رکی سیاسی و حکوومه‌تی و حیزبی دا جێ پێی خۆیان زیاتر بکه‌نەوە.
به‌ ئاواتی ئه‌وه‌ که‌ ژنانی کورد هه‌رده‌م له‌ پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون دابن و یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو لە کۆمەڵگادا ببێتە هەوێنی ژیانێکی ئاسوودە بۆ نەوەی داهاتووی گەلەکەمان.
ژنان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی پێشەنگی کاری هەرەوەزی و پێشرەوەی پێگەیاندنی نەوەی نوێن بۆ داهاتووی کۆمەڵگا. هەر بۆیە تا ژنان لە کۆت و بەندی پیاو و لە ژێر چەتری کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو دا ئازاد نەبن، کۆمەڵگا ناتوانی پێشکەوتنی جیددی لە هیچ بوارێکدا دەستەبەر بکات.
ژنان ئاوێنەی باڵانوێنی کۆمەڵگان لە پێگەیاندنی نەوەی نوێ دا، هەر بۆیە ژنان دەبێ بۆ بەگژداچوونەوەی داب و نەریتە ناحەزەکانی کۆمەڵگا، پێش هەموو شتێک خۆیان خوێندەوار بکەن و لە نەخوێندەواری خۆیان ڕزگار بکەن و بەم چەشنە دەتوانن لە گۆڕەپانی خەباتی یەکسانیخوازی دا هەنگاوی جیددی هەڵبگرن، هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییە کە ژنی نەخوێندەوار و کەم خوێندەوار ناتوانێ یەکسانیخواز و مامۆستای پێگەیاندنی نەوێ نوێ بێ، بەڵام لە ڕێگای خوێندن و خۆ پێگەیاندنەوە دەتواندرێ کۆمەڵێک لەمپەر لە سەر ڕێگای دوور ودرێژی خەبات هەڵبگرێ و بەم چەشنە ڕێگا بۆ داهاتوو خۆشترو بێ‌ کەندو کۆسپ‌ تر بکا.
ژنانی کورد لە کۆمەڵگای کوردستان دا توانیویانە کە شان بە شانی پیاوان و بەگرە لە زۆر بواریشدا لە پیاوان لە پێشتر بن و بوێرانە لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا پێشەنگی کارەکان بن. ژنان لە شۆڕش و خەبات کردن بە دژی زوڵم و زۆری حکوومەتە خۆسەپێنەکان بە سەر کوردستاندا وێرای برا پێشمەرگەکانیان لە سەنگەر خەبات و تێکۆشان دا ڕاوەستاون و لە زۆر بواردا خزمەتی زیاتریان بە شۆڕش و بزووتنەوەی حەقخوازانەی نەتەوەی کورد کردووە و سینگیان قەڵغانی گوللەی داگیرکەران کردووە.
ژنان هەر وەک پیاوان لە کاری موچە و مەزرا و وەرزێری و مەڕداری و دروومان و چنین و کارەکانی دیکە شانیان وەبەر قورسایی ژیان داوە، کەم نین ئەو ژنانەی کە پلە جۆراجۆرەکانی خوێندنیان بڕیوە و لە ئیدارە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی دا وەک مامۆستای قوتابخانە، بەرێوەبەری قوتابخانە، کاری پزیشکی لە هەموو بوارەکاندا، کاری مێدیایی و نووسین و وەرگێران و ئەدەبیات، کاری دەفتەرداری و تەنانەت فرۆشیاری و زۆری‌تریش کار دەکەن.
کۆمەڵگا کاتێک یەکسان دەبێ کە کاری وەک یەک و مووچەی وەک یەک و دەسەڵاتی وەک یەک لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ دا بێ جیاوازی بەڕیوە بچێ. بەداخەوە تاکوو ئێستاش لە وڵاتانی ئازاد و جۆراوجۆری جیهانیش دا ئەو یەکسانی‌یە دابین نەبووە و لە باشترین حاڵەت دا ئەگەر کاری وەک یەکیان هەبێ، ئەوە مووچەی وەک یەکیان نییە و ئەوەش نیشانەی بە کەم گرتنی کار و ئەرکە پێسپێردراوەکانە بە ژنان .
ژنان بۆ بەگژ داچوونەوەی هەر جۆرە چەوسانەوەیەک پێویستە کە باوەڕیان بەخۆیان بێ و بوێرانە بەگژ هەر جۆرە چەوسانەوەیەک دا بچنەوە و هەوڵ بدەن کە ڕێژەی پیاوانی یەکسانیخواز لە تەنیشت خۆیان زیاتر و زیاتر بکەن و کاری ئەسڵی خۆیان تەرخان بکەن بۆ نەهێشتنی زوڵم و زۆری لە هەموو بارێکەوە.
پێویستە کە پیاوانی یەکسانیخواز بە بێ‌ترس و بە بێ گوێدانە قسەی بەشێک لە کۆمەڵگا هەروا پشتیوانی سەرەکی کارەکانی ژنان و هاوکاری ڕاپەراندنی کارەکانی ژنان هەم لە کۆمەڵگا و هەم لە نێو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی‌یەکان دا بن و هەوڵ بدەن کە بەگژ ئەو پیاو و ژنانەدا بچنەوە کە بە چاوی سووک سەیری ژن و ئەرکەکانی بەرێوەبەری ژن دەکەن.
بە هیوای ئەو کە ژنانی بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی لە خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان هەنگاوەکانیان شل نەبنەوە و بەڵکوو بە یەکگرتوویی و یەکریزی و بە پشوو درێژی‌یەوە خەبات بۆ ئامانجە سەرەکی‌یەکانی خۆیان لە کۆمەڵگا دا بکەن.
پیرۆز بێ هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
حەمەرەسووڵ کەریمی

بابەتی هاوشێوە

هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەین!

2023-09-17

پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

2023-09-17

‌ پەیامی هاوخەمی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە مریەم کاکەسووری

2023-05-11

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی 2مارس ڕۆژی جیهانی کلتووری نەتەوەیی بەلووچ

2023-03-02
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەین!

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2023-09-17
کاروچالاکی

بەشداری هەیئەتێکی بێلژیکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناری دیاسپۆرا لە وڵاتی هولەند

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێرناوی “ژن ، ژیان ، ئازادی” لە وڵاتی نۆروێژ

🔹چاپ و بڵاوبوونەوەی بەرگی یەکەمی کتێبی سوورخەڵاتان

بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵێک لە ژێرناوی ژن ، ژیان ، ئازادی لە وڵاتی سۆئێد

🔻 شنە دروودگەر: هیوادارم بانگەوازی هاوبەشی ٦ حیزبەکەی ڕۆژهەڵات، ببێت بە بەستێنێک کە لە داهاتوویەکی نیزیکدا لایەنەکان لە چوارچێوەی بەرەیەکی کوردستانیدا پشتیوانی و بەشداری لە شۆڕشی ژینادا بکەن

‍ پشتیوانی لە بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان

باوکێک کە چارەنووسی دەیان کچی لەگەڵ کچەکانی خۆی گۆڕی

منداڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرە زیرەکەکان

‌ قه‌ڵافه‌تی سه‌رڤ و جوانی سنوبه‌ر و باڵای به‌رزی قه‌ڵا

پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌تی ژن

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2019-03-08
  • 18:30
به‌ بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی ژن جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ژنانی جیهان و به‌ تایبه‌ت ژنانی تێکۆشه‌ر و به‌ ئه‌مه‌گی کوردستان و ژنە پێشمەرگەکانی کوردستان و ئێوەی ئازیز دەکەم و هیوادارم که‌ ژنانی کورد وه‌ک به‌شی هه‌ره‌ زۆری ژنانی جیهان به‌ ماف و داوا ڕه‌واکانی خۆیان بگه‌ن و له‌ کار و ئه‌رکی سیاسی و حکوومه‌تی و حیزبی دا جێ پێی خۆیان زیاتر بکه‌نەوە.
به‌ ئاواتی ئه‌وه‌ که‌ ژنانی کورد هه‌رده‌م له‌ پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون دابن و یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو لە کۆمەڵگادا ببێتە هەوێنی ژیانێکی ئاسوودە بۆ نەوەی داهاتووی گەلەکەمان.
ژنان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی پێشەنگی کاری هەرەوەزی و پێشرەوەی پێگەیاندنی نەوەی نوێن بۆ داهاتووی کۆمەڵگا. هەر بۆیە تا ژنان لە کۆت و بەندی پیاو و لە ژێر چەتری کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو دا ئازاد نەبن، کۆمەڵگا ناتوانی پێشکەوتنی جیددی لە هیچ بوارێکدا دەستەبەر بکات.
ژنان ئاوێنەی باڵانوێنی کۆمەڵگان لە پێگەیاندنی نەوەی نوێ دا، هەر بۆیە ژنان دەبێ بۆ بەگژداچوونەوەی داب و نەریتە ناحەزەکانی کۆمەڵگا، پێش هەموو شتێک خۆیان خوێندەوار بکەن و لە نەخوێندەواری خۆیان ڕزگار بکەن و بەم چەشنە دەتوانن لە گۆڕەپانی خەباتی یەکسانیخوازی دا هەنگاوی جیددی هەڵبگرن، هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییە کە ژنی نەخوێندەوار و کەم خوێندەوار ناتوانێ یەکسانیخواز و مامۆستای پێگەیاندنی نەوێ نوێ بێ، بەڵام لە ڕێگای خوێندن و خۆ پێگەیاندنەوە دەتواندرێ کۆمەڵێک لەمپەر لە سەر ڕێگای دوور ودرێژی خەبات هەڵبگرێ و بەم چەشنە ڕێگا بۆ داهاتوو خۆشترو بێ‌ کەندو کۆسپ‌ تر بکا.
ژنانی کورد لە کۆمەڵگای کوردستان دا توانیویانە کە شان بە شانی پیاوان و بەگرە لە زۆر بواریشدا لە پیاوان لە پێشتر بن و بوێرانە لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا پێشەنگی کارەکان بن. ژنان لە شۆڕش و خەبات کردن بە دژی زوڵم و زۆری حکوومەتە خۆسەپێنەکان بە سەر کوردستاندا وێرای برا پێشمەرگەکانیان لە سەنگەر خەبات و تێکۆشان دا ڕاوەستاون و لە زۆر بواردا خزمەتی زیاتریان بە شۆڕش و بزووتنەوەی حەقخوازانەی نەتەوەی کورد کردووە و سینگیان قەڵغانی گوللەی داگیرکەران کردووە.
ژنان هەر وەک پیاوان لە کاری موچە و مەزرا و وەرزێری و مەڕداری و دروومان و چنین و کارەکانی دیکە شانیان وەبەر قورسایی ژیان داوە، کەم نین ئەو ژنانەی کە پلە جۆراجۆرەکانی خوێندنیان بڕیوە و لە ئیدارە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی دا وەک مامۆستای قوتابخانە، بەرێوەبەری قوتابخانە، کاری پزیشکی لە هەموو بوارەکاندا، کاری مێدیایی و نووسین و وەرگێران و ئەدەبیات، کاری دەفتەرداری و تەنانەت فرۆشیاری و زۆری‌تریش کار دەکەن.
کۆمەڵگا کاتێک یەکسان دەبێ کە کاری وەک یەک و مووچەی وەک یەک و دەسەڵاتی وەک یەک لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ دا بێ جیاوازی بەڕیوە بچێ. بەداخەوە تاکوو ئێستاش لە وڵاتانی ئازاد و جۆراوجۆری جیهانیش دا ئەو یەکسانی‌یە دابین نەبووە و لە باشترین حاڵەت دا ئەگەر کاری وەک یەکیان هەبێ، ئەوە مووچەی وەک یەکیان نییە و ئەوەش نیشانەی بە کەم گرتنی کار و ئەرکە پێسپێردراوەکانە بە ژنان .
ژنان بۆ بەگژ داچوونەوەی هەر جۆرە چەوسانەوەیەک پێویستە کە باوەڕیان بەخۆیان بێ و بوێرانە بەگژ هەر جۆرە چەوسانەوەیەک دا بچنەوە و هەوڵ بدەن کە ڕێژەی پیاوانی یەکسانیخواز لە تەنیشت خۆیان زیاتر و زیاتر بکەن و کاری ئەسڵی خۆیان تەرخان بکەن بۆ نەهێشتنی زوڵم و زۆری لە هەموو بارێکەوە.
پێویستە کە پیاوانی یەکسانیخواز بە بێ‌ترس و بە بێ گوێدانە قسەی بەشێک لە کۆمەڵگا هەروا پشتیوانی سەرەکی کارەکانی ژنان و هاوکاری ڕاپەراندنی کارەکانی ژنان هەم لە کۆمەڵگا و هەم لە نێو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی‌یەکان دا بن و هەوڵ بدەن کە بەگژ ئەو پیاو و ژنانەدا بچنەوە کە بە چاوی سووک سەیری ژن و ئەرکەکانی بەرێوەبەری ژن دەکەن.
بە هیوای ئەو کە ژنانی بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی لە خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان هەنگاوەکانیان شل نەبنەوە و بەڵکوو بە یەکگرتوویی و یەکریزی و بە پشوو درێژی‌یەوە خەبات بۆ ئامانجە سەرەکی‌یەکانی خۆیان لە کۆمەڵگا دا بکەن.
پیرۆز بێ هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
حەمەرەسووڵ کەریمی

بابەتی هاوشێوە

هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەین!

2023-09-17

پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

2023-09-17

‌ پەیامی هاوخەمی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە مریەم کاکەسووری

2023-05-11

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی 2مارس ڕۆژی جیهانی کلتووری نەتەوەیی بەلووچ

2023-03-02

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی