بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەبۆنەی پێنجەمین كۆنگرەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٦
پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەبۆنەی پێنجەمین كۆنگرەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەواڵ‹پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەبۆنەی پێنجەمین كۆنگرەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەناوی بەرپرس و دەستەی بەرێوەبەری فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سكرتێر و ئەندامانی نوێی دەستەی كارگێڕی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو ئەندامانی بەڕێز دەكەین بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پێنجەمین كۆنگرەی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە لەژێر ناوی «کۆنگرەی ژنانی پێشەنگ» و بە دروشمی بەرزی «پەیامەکانی بزووتنەوەی ژینا دەکەینە هەوێنی خەبات و تێکۆشانمان»، وەفاداریتان دەردەخات بە ڕێگای شەهیدانی ئازادی و بەردەوامیی ئێوە لە خەباتێکی مافپەروەرانە و نەتەوەیی.

ئێمە لە فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، باوەڕمان بە یەکڕیزی و هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردستان هەیە، و پێمانوایە یەكدەنگی و هاوئاهەنگی بنەمایەکی بەهێزە بۆ گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانی و مرۆییەکانی ژنان. هیوادارین ئەم کۆنگرەیە هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پتەوكردن و بەهێزکردنی خەباتی ژنان و بەرەوپێشبردنی مافەکانیان.

سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ یەكیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو ژنانی خەباتگێڕی کوردستان دەخوازین.

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

٢٢ی١١ی٢٠٢٥