Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پێشنیارەکان بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و کەلتوری ئابووری بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-04-08
  • 06:03

مینا ئەحەدی (بۆ گۆڤاری ژنانی نووسیوە)

وەرگێڕان: نێگین یووسفی

پێشەکی

لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا، ژنان هێشتا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە لە بواری ئابووریدا، لەوانە نایەکسانی مووچە، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە دەرفەتی کار، و جیاکاری پێکهاتەیی. بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری جێندەر و سوودوەرگرتن لە تواناکانی ژنان لە گەشەپێدانی ئابووریدا پێویستە سیاسەتەکان چاکسازی بکرێت و کولتووری ئابووری بگۆڕدرێت بە سروشتی لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هەموو کردەوەیەک بە ڕووخانی ئەم ڕژێمەوە گرێدراوە. لەم وتارەدا پێشنیارەکان بۆ باشترکردنی سیاسەت و کولتووری ئابووری بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ژنان تاوتوێ دەکەین کە پەیوەندیدارن بە کۆمەڵگایەکی ئاسایی و کەمترین مەرجی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانە.

١-باشترکردنی سیاسەتی ئابووری بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان

الف-یەکسانیی لە مووچە و دەرفەتی کار

یەکێک لە تەحەداکانی بەردەم ژنان لە بازاڕی کاردا نایەکسانی لە مووچە و دەرفەتی کاردایە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، دەتوانین ئەم پێشنیارانەی خوارەوەمان هەبێت: دەرکردن و جێبەجێکردنی یاسای توند بۆ ڕێگریکردن لە جیاکاری مووچە لە نێوان ژن و پیاودا. شەفافییەت لە پارەدان و دانانی پێوەری ڕوون بۆ مووچە و ئیمتیازات. زیادکردنی دەستگەیشتنی ژنان بە پۆستەکانی بەڕێوەبردن و بڕیاردان لە ڕێگەی سیاسەتی هاندان.

ب-فراوانکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و ئاسانکاری بۆ بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا

زۆرێک لە ژنان بەهۆی بەرپرسیارێتی خێزانییەوە لە بازاڕی کار دوورخراونەتەوە. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم بەربەستە، پێشنیار دەکرێت: پەرەپێدانی سەنتەرەکانی چاودێری منداڵان و زیادکردنی یارمەتی حکوومەت بۆ خزمەتگوزارییەکانی چاودێری. دابینکردنی ئاسانکاریی گونجاو، لەوانە ئەگەری کارکردن لە دوورەوە و کاتژمێرەکانی کارکردن. فراوانکردنی مۆڵەتی دایک و باوک بۆ ژنان و پیاوان بە یەکسانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی باری کاری لەسەر ژنان.

ج-پاڵپشتیکردنی ژنانی خاوەن کار

برێوەبەرایەتی یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەڵام بەربەستەکانی وەک دەستگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکان و بازاڕەکان ماوە. پێشنیارەکان لەم بوارەدا بریتین لە: دامەزراندن و بەهێزکردنی سندوقی پاڵپشتی بۆ ژنانی خاوەن کار. دابینکردنی ڕاهێنانی شارەزایی و ڕاوێژکاری بازرگانی بۆ ژنان. لابردنی بەربەستە بیرۆکراتییەکان و دابینکردنی هاندانی باج بۆ کارەکانی ژنان.

٢-گۆڕینی کولتووری ئابووری بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان

الف- بەرەنگاربوونەوەی کڵێشەی جێندەر لە شوێنی کاردا

کڵێشەی جێندەر یەکێکە لە بەربەستە سەرەکییەکانی پێشکەوتنی ژنان لە بازاڕی کاردا. بۆ گۆڕینی ئەم کەلتوورە پێشنیار دەکرێت :دەستپێکردنی پرۆگرامەکانی ڕاهێنان لە ڕێکخراوەکان بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە جیاکاری لە جێندەردا. ناساندنی نمونەی سەرکەوتووی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ گۆڕینی هەڵوێستی گشتیی. بڕەودان بە کولتووری ڕێزگرتن لە جیاوازی جێندەر لە شوێنی کاردا.

ب-زیادکردنی ڕۆڵی میدیا لە گۆڕینی هەڵوێستی کۆمەڵگا

میدیا کاریگەرییەکی گرنگی هەیە لە داڕشتنی هەڵوێستی کۆمەڵگا. بۆ گۆڕینی کولتووری ئابووری لە بەرژەوەندی ژنان، پێویستە :بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی میدیایی کە تیشک دەخاتە سەر تواناکانی ژنان. بەرپەرچدانەوەی نوێنەرایەتی کڵێشەیی ژنان لە ڕیکلامەکان و فیلمەکاندا. بڵاوکردنەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان لە تۆڕە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیەکاندا.

ج-پەروەردەی ئابووری و دارایی بۆ ژنان

تواناسازی ئابووری ژنان پێویستی بە بەرزکردنەوەی خوێندەواری دارایی و ئابووری هەیە. لەم ڕووەشەوە پێشنیار دەکرێت :تێکەڵکردنی پەروەردەی دارایی و ئابووری لە پرۆگرامی خوێندن و زانکۆکان.سازکردنی وۆرکشۆپی خۆڕایی بۆ ژنان لەبواری بەڕێوەبردنی دارایی. بەهێزکردنی پرۆگرامەکانی راوێژکاریی دارایی بۆ ژنان، بەتایبەتی لە ناوچە هەژارەکان.

بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری ئابووری و سوودوەرگرتن لە تواناکانی ژنان لە گەشەپێدانی ئابووریدا پێویستە سیاسەت و کولتووری ئابووری بگۆڕدرێت. یەکسانی لە مووچەدا، پشتیوانی لە ژنانی خاوەن کار، چاکسازی هەڵوێستی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی دارایی لەو ڕێوشوێنانەن کە دەتوانن ڕێگە خۆشکەر بن بۆ بوونی کاریگەرتر بۆ ژنان لە ئابووریدا. بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە پێویستی بە هاوکاری حکوومەت هەیە لەسەر بنەمای ئامادەبوونی خەڵک لەدامەزراوە مەدەنییەکان و ئامادەبوونی چالاکانەی کۆمەڵگەی مەدەنی لەپێناو هەنگاونان بەرەو ئابوورییەکی گشتگیرتر و دادپەروەرانەتر لە کۆمەڵگەدا .

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

پێشنیارەکان بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و کەلتوری ئابووری بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-04-08
  • 06:03

مینا ئەحەدی (بۆ گۆڤاری ژنانی نووسیوە)

وەرگێڕان: نێگین یووسفی

پێشەکی

لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا، ژنان هێشتا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە لە بواری ئابووریدا، لەوانە نایەکسانی مووچە، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە دەرفەتی کار، و جیاکاری پێکهاتەیی. بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری جێندەر و سوودوەرگرتن لە تواناکانی ژنان لە گەشەپێدانی ئابووریدا پێویستە سیاسەتەکان چاکسازی بکرێت و کولتووری ئابووری بگۆڕدرێت بە سروشتی لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هەموو کردەوەیەک بە ڕووخانی ئەم ڕژێمەوە گرێدراوە. لەم وتارەدا پێشنیارەکان بۆ باشترکردنی سیاسەت و کولتووری ئابووری بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ژنان تاوتوێ دەکەین کە پەیوەندیدارن بە کۆمەڵگایەکی ئاسایی و کەمترین مەرجی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانە.

١-باشترکردنی سیاسەتی ئابووری بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان

الف-یەکسانیی لە مووچە و دەرفەتی کار

یەکێک لە تەحەداکانی بەردەم ژنان لە بازاڕی کاردا نایەکسانی لە مووچە و دەرفەتی کاردایە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، دەتوانین ئەم پێشنیارانەی خوارەوەمان هەبێت: دەرکردن و جێبەجێکردنی یاسای توند بۆ ڕێگریکردن لە جیاکاری مووچە لە نێوان ژن و پیاودا. شەفافییەت لە پارەدان و دانانی پێوەری ڕوون بۆ مووچە و ئیمتیازات. زیادکردنی دەستگەیشتنی ژنان بە پۆستەکانی بەڕێوەبردن و بڕیاردان لە ڕێگەی سیاسەتی هاندان.

ب-فراوانکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و ئاسانکاری بۆ بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا

زۆرێک لە ژنان بەهۆی بەرپرسیارێتی خێزانییەوە لە بازاڕی کار دوورخراونەتەوە. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم بەربەستە، پێشنیار دەکرێت: پەرەپێدانی سەنتەرەکانی چاودێری منداڵان و زیادکردنی یارمەتی حکوومەت بۆ خزمەتگوزارییەکانی چاودێری. دابینکردنی ئاسانکاریی گونجاو، لەوانە ئەگەری کارکردن لە دوورەوە و کاتژمێرەکانی کارکردن. فراوانکردنی مۆڵەتی دایک و باوک بۆ ژنان و پیاوان بە یەکسانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی باری کاری لەسەر ژنان.

ج-پاڵپشتیکردنی ژنانی خاوەن کار

برێوەبەرایەتی یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەڵام بەربەستەکانی وەک دەستگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکان و بازاڕەکان ماوە. پێشنیارەکان لەم بوارەدا بریتین لە: دامەزراندن و بەهێزکردنی سندوقی پاڵپشتی بۆ ژنانی خاوەن کار. دابینکردنی ڕاهێنانی شارەزایی و ڕاوێژکاری بازرگانی بۆ ژنان. لابردنی بەربەستە بیرۆکراتییەکان و دابینکردنی هاندانی باج بۆ کارەکانی ژنان.

٢-گۆڕینی کولتووری ئابووری بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان

الف- بەرەنگاربوونەوەی کڵێشەی جێندەر لە شوێنی کاردا

کڵێشەی جێندەر یەکێکە لە بەربەستە سەرەکییەکانی پێشکەوتنی ژنان لە بازاڕی کاردا. بۆ گۆڕینی ئەم کەلتوورە پێشنیار دەکرێت :دەستپێکردنی پرۆگرامەکانی ڕاهێنان لە ڕێکخراوەکان بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە جیاکاری لە جێندەردا. ناساندنی نمونەی سەرکەوتووی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ گۆڕینی هەڵوێستی گشتیی. بڕەودان بە کولتووری ڕێزگرتن لە جیاوازی جێندەر لە شوێنی کاردا.

ب-زیادکردنی ڕۆڵی میدیا لە گۆڕینی هەڵوێستی کۆمەڵگا

میدیا کاریگەرییەکی گرنگی هەیە لە داڕشتنی هەڵوێستی کۆمەڵگا. بۆ گۆڕینی کولتووری ئابووری لە بەرژەوەندی ژنان، پێویستە :بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی میدیایی کە تیشک دەخاتە سەر تواناکانی ژنان. بەرپەرچدانەوەی نوێنەرایەتی کڵێشەیی ژنان لە ڕیکلامەکان و فیلمەکاندا. بڵاوکردنەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان لە تۆڕە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیەکاندا.

ج-پەروەردەی ئابووری و دارایی بۆ ژنان

تواناسازی ئابووری ژنان پێویستی بە بەرزکردنەوەی خوێندەواری دارایی و ئابووری هەیە. لەم ڕووەشەوە پێشنیار دەکرێت :تێکەڵکردنی پەروەردەی دارایی و ئابووری لە پرۆگرامی خوێندن و زانکۆکان.سازکردنی وۆرکشۆپی خۆڕایی بۆ ژنان لەبواری بەڕێوەبردنی دارایی. بەهێزکردنی پرۆگرامەکانی راوێژکاریی دارایی بۆ ژنان، بەتایبەتی لە ناوچە هەژارەکان.

بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری ئابووری و سوودوەرگرتن لە تواناکانی ژنان لە گەشەپێدانی ئابووریدا پێویستە سیاسەت و کولتووری ئابووری بگۆڕدرێت. یەکسانی لە مووچەدا، پشتیوانی لە ژنانی خاوەن کار، چاکسازی هەڵوێستی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی دارایی لەو ڕێوشوێنانەن کە دەتوانن ڕێگە خۆشکەر بن بۆ بوونی کاریگەرتر بۆ ژنان لە ئابووریدا. بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە پێویستی بە هاوکاری حکوومەت هەیە لەسەر بنەمای ئامادەبوونی خەڵک لەدامەزراوە مەدەنییەکان و ئامادەبوونی چالاکانەی کۆمەڵگەی مەدەنی لەپێناو هەنگاونان بەرەو ئابوورییەکی گشتگیرتر و دادپەروەرانەتر لە کۆمەڵگەدا .

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی