Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لە هێرشی هاژەکی بۆسەر قەڵای دێموکرات

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-09-08
  • 18:32

نەسرین یوسف‌زادە

لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ (٨ی سپتامبر ٢٠١٨)، سپاه پاسداران ئێران بە هاژەکی (فاتح–١١٠)، هێرشی کردە سەر فێرگە و قەڵای دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە. ئەم ڕووداوە، بە شێوەیەک چاوەرواننەکراو بوو و کە ئەنجامەکەی شەهیدبوونی ١٦ کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری ئەو حیزبە بوو. و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی بوون.

ئەو ڕووداوە ناتەنیا بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی لە میدیا گەورەکان باس کرا، و کەسایەتی وەک بێرنارد کۆشنێر و چەندین کەسایەتی تری دیکەش بۆ هاودەردی لەگەڵ زیاندیتوانی قەڵا و هاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان سەردانی قەڵایان کرد. لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکانیش ئەو کارەساتە و ئەو پێشیلکارییە گەورەیەی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێژیمی ئێران هاتە بەرباس و بە توندی لەلایەن دادگاکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ مەحکووم کرا.

یەکێک لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، ڕێزگرتن لە “سەرەوەری خاکی وڵاتەکان” ـە. هیچ وڵاتێک مافی نییە بە شێوەی هێز و تواناوە هێرشی نیزامی بکاتە سەر خاکی وڵاتێکی تر و تێکی بدا. بەڵام ڕێژیمی ئێران بە هاویشتنی هاژەک لە خاکی ئێرانەوە و نیشانەکردنی بنکەیەکی حیزبی لە خاکی کوردستانی باشوور کە وڵاتی عێراق جا ئەگەر گریمان ئەو حیزبە دژی ئەویش بێ بە شێوەیەکی ڕوون پێشێلکاری سەرەوەری خاکی عێراقی کردوە.

ئەو کردارە دزێوەی ڕێژیمی ئێران ڕوونی دەکات کە ئەو وڵاتە بە تاقیکردنەوەی گەورەترین و بەهێزترین چەکەکاکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی و ئۆپۆزسیونی دژبەری خۆی تەنیا یاسای شەڕی نەشکاندووە بەڵکوو پێشێلی سەروەری وڵاتی عێراق و ئاسمانی کوردستانی باشووری کردووە و ئارامی لە ناوچەکە نادیدە گرتووە و بووە بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی ناوچەکە لە کۆیە و لە هەموو خاکی باشووری کوردستان و وڵاتی عێراق.

ڕێژیمی ئێران و سپای پاسداران لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوییەوە تا ئێستا چەندین جاری دیکەی بە هاژەک و دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر وڵاتی عێراق و باشووری کوردستان و لەنێو ئەو هێرشانەدا دەتوانین ئاماژە بە هێرشی هاژەکی ٦ی ڕەزبەر و ٢٣ی خەزەڵوەر و ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بۆ بنکەکانی حیزبی دێموکرات و حیزبەکانی تر لە کۆیە و پردێ و زڕگوێز و هێرشی ١٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ بۆ ماڵی پێشرەو دزەیی لە هەولێر و ئاکامی شەهید و بریندار بوونی چەندین کەسی بێ تاوان کە منداڵ و ژنیشیان لەگەڵ بوو. ڕێژیمی ئێران چەندین جاری دیکە بە بێانووی جۆراوجۆری بە دڕۆن و هاژەک و تۆپی جەنگی هێرشی بۆ سەر سنوورەکان کردووە کە بە پێی یاسای نێونەتەوەیی هەموو دەچنە خانەی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتیێکی دیکە.

یەکێک لە گرینگترین بابەتەکان  ئەوەیە کە ئێران پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتیی لە بابەت بەرگری کەسی کردووە و بنەماکانی ئەو یاسایەی لە بابەت بوونی ژن و منداڵ ڕەچاو نەکردووە و بەشێوەی هێرش بۆ بنکەی سەربازی هێرشی کردووەتە سەر شوێنێکی مەدەنی کە بەشێکی زۆری ژن و منداڵ بوون و نەیانتوانیوە هیچ بەرگریەک لە خۆیان بکەن.

لە یاسای شەڕ دا هێزە سەربازیەکان پێویستن بۆ ئەوەی کە ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی بپارێزن. لە هەموو هێرشەکانی ئێران دا ئەوە پێشێل کراوە. هەدفی هێرشەکە ئەگەر بە وتەی خۆیان بنکەی سەربازی و چەکدار بببێ لە ئاکام دا ژنان، منداڵان و کەسانی مەدەنی لە ڕێکخراوەکان گرتووەتەوە.

یاسای نێودەوڵەتی شەڕ دەڵێ هێرشێکی سەربازی نابێت زیان بە خەڵکی مەدەنی بگەیەنێ بێ ئەوەی هێزێکی سەربازیی بەرچاو لەو شوێنە بێ کە هێرشی ١٣٩٧ و ١٤٠١ بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە هیچ شێوازێک ڕەچاوی یاساکانی مافی مرۆڤی

نەکردووە و بەڵکوو بە هەموو شێوازێکیش بنماکانی یاسای نێودەوڵەتی لە بواری مافەکانی مرۆڤ پێشێل کراوە.

ئەو هێرشانەی ئێران لە پێوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا پەیامێکی ڕوونی پێ بوو. حکومەتی ئێران بە هەر شێوەیەکی نیزامی دەتوانێ لەسەر حیزبەکانی دژی خۆی کار بکا، هەرچەندە ئەگەر ئەو هێرش و دەستدرێژیانە بۆ سەر ناوچەیەکی دیکەش بێ. بۆ کوردستان، ئەو رووداوە بە هۆیەکی تر بوو بە درووستکردنی بێباوەڕی حکومەتی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچە. هێرشی کۆیە لە چەندلایەکی سەرەکی و یاسایی مەحکووم دەکرێ.

مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە کۆیە، لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوون توندوتیژی حکومەتی ئێران دەردەخات، نموونەیەکی ڕوونە لە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای مافی مرۆڤ. ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی قوربانی ئەم هێرشە بوون، و ئەوە دەریدەخات کە یاساکان بە دژی ڕێژیمی ئێرانن و هەموو ئەو پێشیلکاریانەی مەحکووم کردووە کە ئێران هەم بە دژی حیزبەکان کردوویەتی و هەم ئەوەی کە پێشێلی پرتوکۆلی مافەکانی مرۆڤی کردووە و هەم بە دژی یاسای شەڕ جووڵاوەتەوە.

یادکردنی ساڵرۆژی ١٧ی خەرمانان تەنیا یادەوەریی ئەو شەهید و بریندارانە نییە، بەڵکو وەبیرهینانەوەی شکاندنی یاسای نێودەوڵەتییە کە وڵاتانیش وەک ئامرازێکی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی بەکاربێت. بەڵام بێ شێوەیەکی کاریگەر دژی دادپەروەری و هاوکاریی نێودەوڵەتی بوو و ئەو قوربانییانە و هەزاران قوربانی تر لە کوردستان لەبیر ناکرێن.

بابەتی هاوشێوە

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

2026-01-14

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

2026-01-12

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

2026-01-11

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

2026-01-10
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-16
کلتوری

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-14
کۆمەڵایەتی

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-12

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

وردەکاریی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زاری دایکی شەهید ڕۆبینا ئەمینییانەوە

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

پیام سپاسگزاری پنج سازمان زنان شرق کردستان در ارتباط با استقبال از اعتصاب سرتاسری ۱٨ دی ماە

پەیامی سوپاس و پێزانینی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی

اقتصاد ایران در آستانه فروپاشی

«ژن، ژیان، ئازادی» تا شۆڕشی ئازادی

پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لە هێرشی هاژەکی بۆسەر قەڵای دێموکرات

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-09-08
  • 18:32

نەسرین یوسف‌زادە

لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ (٨ی سپتامبر ٢٠١٨)، سپاه پاسداران ئێران بە هاژەکی (فاتح–١١٠)، هێرشی کردە سەر فێرگە و قەڵای دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە. ئەم ڕووداوە، بە شێوەیەک چاوەرواننەکراو بوو و کە ئەنجامەکەی شەهیدبوونی ١٦ کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری ئەو حیزبە بوو. و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی بوون.

ئەو ڕووداوە ناتەنیا بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی لە میدیا گەورەکان باس کرا، و کەسایەتی وەک بێرنارد کۆشنێر و چەندین کەسایەتی تری دیکەش بۆ هاودەردی لەگەڵ زیاندیتوانی قەڵا و هاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان سەردانی قەڵایان کرد. لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکانیش ئەو کارەساتە و ئەو پێشیلکارییە گەورەیەی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێژیمی ئێران هاتە بەرباس و بە توندی لەلایەن دادگاکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ مەحکووم کرا.

یەکێک لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، ڕێزگرتن لە “سەرەوەری خاکی وڵاتەکان” ـە. هیچ وڵاتێک مافی نییە بە شێوەی هێز و تواناوە هێرشی نیزامی بکاتە سەر خاکی وڵاتێکی تر و تێکی بدا. بەڵام ڕێژیمی ئێران بە هاویشتنی هاژەک لە خاکی ئێرانەوە و نیشانەکردنی بنکەیەکی حیزبی لە خاکی کوردستانی باشوور کە وڵاتی عێراق جا ئەگەر گریمان ئەو حیزبە دژی ئەویش بێ بە شێوەیەکی ڕوون پێشێلکاری سەرەوەری خاکی عێراقی کردوە.

ئەو کردارە دزێوەی ڕێژیمی ئێران ڕوونی دەکات کە ئەو وڵاتە بە تاقیکردنەوەی گەورەترین و بەهێزترین چەکەکاکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی و ئۆپۆزسیونی دژبەری خۆی تەنیا یاسای شەڕی نەشکاندووە بەڵکوو پێشێلی سەروەری وڵاتی عێراق و ئاسمانی کوردستانی باشووری کردووە و ئارامی لە ناوچەکە نادیدە گرتووە و بووە بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی ناوچەکە لە کۆیە و لە هەموو خاکی باشووری کوردستان و وڵاتی عێراق.

ڕێژیمی ئێران و سپای پاسداران لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوییەوە تا ئێستا چەندین جاری دیکەی بە هاژەک و دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر وڵاتی عێراق و باشووری کوردستان و لەنێو ئەو هێرشانەدا دەتوانین ئاماژە بە هێرشی هاژەکی ٦ی ڕەزبەر و ٢٣ی خەزەڵوەر و ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بۆ بنکەکانی حیزبی دێموکرات و حیزبەکانی تر لە کۆیە و پردێ و زڕگوێز و هێرشی ١٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ بۆ ماڵی پێشرەو دزەیی لە هەولێر و ئاکامی شەهید و بریندار بوونی چەندین کەسی بێ تاوان کە منداڵ و ژنیشیان لەگەڵ بوو. ڕێژیمی ئێران چەندین جاری دیکە بە بێانووی جۆراوجۆری بە دڕۆن و هاژەک و تۆپی جەنگی هێرشی بۆ سەر سنوورەکان کردووە کە بە پێی یاسای نێونەتەوەیی هەموو دەچنە خانەی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتیێکی دیکە.

یەکێک لە گرینگترین بابەتەکان  ئەوەیە کە ئێران پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتیی لە بابەت بەرگری کەسی کردووە و بنەماکانی ئەو یاسایەی لە بابەت بوونی ژن و منداڵ ڕەچاو نەکردووە و بەشێوەی هێرش بۆ بنکەی سەربازی هێرشی کردووەتە سەر شوێنێکی مەدەنی کە بەشێکی زۆری ژن و منداڵ بوون و نەیانتوانیوە هیچ بەرگریەک لە خۆیان بکەن.

لە یاسای شەڕ دا هێزە سەربازیەکان پێویستن بۆ ئەوەی کە ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی بپارێزن. لە هەموو هێرشەکانی ئێران دا ئەوە پێشێل کراوە. هەدفی هێرشەکە ئەگەر بە وتەی خۆیان بنکەی سەربازی و چەکدار بببێ لە ئاکام دا ژنان، منداڵان و کەسانی مەدەنی لە ڕێکخراوەکان گرتووەتەوە.

یاسای نێودەوڵەتی شەڕ دەڵێ هێرشێکی سەربازی نابێت زیان بە خەڵکی مەدەنی بگەیەنێ بێ ئەوەی هێزێکی سەربازیی بەرچاو لەو شوێنە بێ کە هێرشی ١٣٩٧ و ١٤٠١ بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە هیچ شێوازێک ڕەچاوی یاساکانی مافی مرۆڤی

نەکردووە و بەڵکوو بە هەموو شێوازێکیش بنماکانی یاسای نێودەوڵەتی لە بواری مافەکانی مرۆڤ پێشێل کراوە.

ئەو هێرشانەی ئێران لە پێوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا پەیامێکی ڕوونی پێ بوو. حکومەتی ئێران بە هەر شێوەیەکی نیزامی دەتوانێ لەسەر حیزبەکانی دژی خۆی کار بکا، هەرچەندە ئەگەر ئەو هێرش و دەستدرێژیانە بۆ سەر ناوچەیەکی دیکەش بێ. بۆ کوردستان، ئەو رووداوە بە هۆیەکی تر بوو بە درووستکردنی بێباوەڕی حکومەتی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچە. هێرشی کۆیە لە چەندلایەکی سەرەکی و یاسایی مەحکووم دەکرێ.

مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە کۆیە، لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوون توندوتیژی حکومەتی ئێران دەردەخات، نموونەیەکی ڕوونە لە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای مافی مرۆڤ. ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی قوربانی ئەم هێرشە بوون، و ئەوە دەریدەخات کە یاساکان بە دژی ڕێژیمی ئێرانن و هەموو ئەو پێشیلکاریانەی مەحکووم کردووە کە ئێران هەم بە دژی حیزبەکان کردوویەتی و هەم ئەوەی کە پێشێلی پرتوکۆلی مافەکانی مرۆڤی کردووە و هەم بە دژی یاسای شەڕ جووڵاوەتەوە.

یادکردنی ساڵرۆژی ١٧ی خەرمانان تەنیا یادەوەریی ئەو شەهید و بریندارانە نییە، بەڵکو وەبیرهینانەوەی شکاندنی یاسای نێودەوڵەتییە کە وڵاتانیش وەک ئامرازێکی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی بەکاربێت. بەڵام بێ شێوەیەکی کاریگەر دژی دادپەروەری و هاوکاریی نێودەوڵەتی بوو و ئەو قوربانییانە و هەزاران قوربانی تر لە کوردستان لەبیر ناکرێن.

بابەتی هاوشێوە

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

2026-01-14

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

2026-01-12

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

2026-01-11

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

2026-01-10

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی