سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامادە بوونی هەموو ئەندامانی بەڕێوەبەریی و جێگری بەڕێوەبەریی بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر خاتوو شنە دروودگەر، باسێکی کورتی سەبارەت بە چوارچێوەی کۆبوونەوەکە و مژاری سەرەکەی کۆبوونەوەکە کە هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری سەرەکی و جێگری بەڕێوەبەری لە دەرەوەی وڵات بوو، پێشکەش کرد.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ڕۆڵ و ئەرک و گرینگی هەبوونی ئەندام بەڕێوەبەریی لە دەرەوەی وڵاتدا کرد.
هەروەها دواتر لە لایەن خاتوو شنەوە ئەندامی بەربژێر بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی لە دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ناسێندران و هەر یەک لە هاوڕێیان بە نۆبەی خۆیان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەندامانی بەربژێر دەربڕی.
لە بەشی کۆتاییدا بە بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەسڵی، دەستەی بەڕێوەبەریی ئەسڵی و جێگری بەڕێوەبەریی لە دەرەوەی وڵات و بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات هەڵبژێردرا، کە خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی وەکوو بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، و هەر یەک هاوڕێیان وەکوو نەمام زەرینفام ، کەژاڵ نەقشبەندی و شایستە وەتمانی وەک ئەندامانی بەڕێوەبەریی یەکیەتی ژنان لە دەرەوەی وڵات هەڵبژێردران.




