Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

“پێکهێنانی فێستیڤاڵی هاوینی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی سوئێد”

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-27
  • 18:28

ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی ٢٦-٠٧-٢٠٢٥ زائینی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد بەپێی بەرنامەی ساڵانە چالاکی هاوینی خۆی بەڕێوە برد.
بەپێی بەرنامەی داڕێژراو کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەرگای ساڵۆن بە ڕووی ئەندامان دا کرایەوە.
دوای نان خواردنی بەیانی بەرنامە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی گشت شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەتی نوێترین شەهیدی ژینگەی کوردستان “حەمید مورادی” بەرپرسی ڕێکخراوەی (شنەی نەوژین) لە شاری سنە ڕاگەیندرا. دواتر خاتوو “شڵێر حەسەن پوور” بەرپرسی کۆمیتەی سوئێد بەخێرهاتنی میوانانی کرد و خاتوو “ئارەزوو حیسامی” ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی سوئێد ڕێژەوی بەرنامەی پێشکەش کرد.
بەشی یەکەمی فێستیڤاڵ تەرخان کرابوو بۆ بەشی ساخڵەمی، کە دانی زانیاری لەسەر (بووژاندنەوەی دڵ HLR) لە لایەن خاتوو “ئەسرین ئیسماعیلی” یاردیدەدەر لەو بەشە لە نەخۆشخانەی ڤێسترۆس بە هاوکاری خاتوو “نازدار کرمانجی” پێشکەش کرا، تا ئەندامان لە کاتی پێویست دا بتوانن گیانی ئەو کەسانەی تووشی ڕاوەستانی دڵ دەبن لە مردن ڕزگار بکەن.
دوای پێشکەش کردنی چەندین خاڵی گرینگ لەسەر ئەو بەشە کە دەبێ هەر کەس بیزانێ، داوا لە بەشداربوان کرا تا بێن و بەکردەوە تاقی کاری لەسەر بووکەڵە تایبەتیەکان بکەن و پرسیارەکانی خۆیان لە خاتوو “ئەسرین و خاتوو نازدار” بکەن، کە لەو بەشە دا بەشێک لە ئەندامان زۆر چالاکانە بەشداریان کرد.
بەشی دووهەمی بەرنامە خاتوو “ڕێژان” بە یوگا و مێدیتەیشن و چەند جووڵانی ئەندامی لەش و هەرەوها گوتنەوەو ستایش کردنی جەستە و ئاگاداری لەسەر سڵامەتی تاک قسەی کرد.
سێهەم بەشی بەرنامە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و وەڵام و یاری منداڵان کە بەرپرسی ئەو بەشە خاتوو “ڕێناس خزری“ بە هاوکاری “ئالین کەریمی” بەسەر وەڵامە درووستەکان دا هاتنەوە و ئەو بەشەش بوو بە جێگای سرنجی ئامادەبووان و لە کۆتایی دا دیپڵۆم بەسەر بەشداربووانی ئەو بەشە دا دابەش کرا و خەڵاتێکی ڕەمزی پێشکەش بە ئەو کەسە کرا کە توانی بووی وەڵامی زۆربەی پرسیارەکان بداتەوە.
لە بەشێکی دیکە دا کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات نامەیەکی ڕێز لێنانی بەخشی بەو کەسانەی قۆناغی خوێندنی زانکۆ و دواناوەندیان لە وڵاتی سوئێد تەواو کردوە.
خاتوو “ناهید حوسێنی” هۆنراوەیەکی لەژێر ناوی “دایک” پێشکەش بە ئامەدەبووان کرد.
دوابەشی فێستیڤاڵی یەک ڕۆژەی یەکیەتیی ژنان تەرخان کرابوو بە بەشی هونەری و دانیشتن لە دەوری یەک و گێڕانەوەی بیرەوەی خۆشی ژیان و خواردنی خوانی ئێوارە، کە لە کەشێکی خۆش و دۆستانە دا تا کاتژمێر ٨ی ئێوارە درێژەی کێشا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ بەشداری گەرمی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆمیتەی شارەکان، سوپاسی تایبەت پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکا کە لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی یەک ڕۆژە دا هاوکاری کۆمیتەی بەڕێوەبەریان کرد، هەر لێرەوە بەتایبەتی سوپاس هاوڕێی ماندووی نەناس کاک “حەمەرەسوڵ کەریمی” دەکەین بۆ بە دێکۆمێنت کردنی ئەو چالاکییە.
هەر بژین و بمێنن بە شادی.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد
٢٦-٠٧-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٧ـەمین تاڵیادی تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە پاریس

2026-07-15

قرائت پیام مشترک سازمان‌های مدنی کردستان ایران در٣٧مین سالگرد ترور دکتر قاسملو و یارانش در گورستان پرلاشز توسط نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه

2026-07-13
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-18
کۆمەڵایەتی

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-16
کۆمەڵایەتی

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

خوێندەوەی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان، لە ٣٧مین ساڵوەگەری تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەپێرلاشێز لەلایەن نوینەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فرانسە

پیام «اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران» به مناسبت سی و هفتمین سالگرد ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو و یارانش در وین

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

“پێکهێنانی فێستیڤاڵی هاوینی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی سوئێد”

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-27
  • 18:28

ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی ٢٦-٠٧-٢٠٢٥ زائینی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد بەپێی بەرنامەی ساڵانە چالاکی هاوینی خۆی بەڕێوە برد.
بەپێی بەرنامەی داڕێژراو کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەرگای ساڵۆن بە ڕووی ئەندامان دا کرایەوە.
دوای نان خواردنی بەیانی بەرنامە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی گشت شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەتی نوێترین شەهیدی ژینگەی کوردستان “حەمید مورادی” بەرپرسی ڕێکخراوەی (شنەی نەوژین) لە شاری سنە ڕاگەیندرا. دواتر خاتوو “شڵێر حەسەن پوور” بەرپرسی کۆمیتەی سوئێد بەخێرهاتنی میوانانی کرد و خاتوو “ئارەزوو حیسامی” ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی سوئێد ڕێژەوی بەرنامەی پێشکەش کرد.
بەشی یەکەمی فێستیڤاڵ تەرخان کرابوو بۆ بەشی ساخڵەمی، کە دانی زانیاری لەسەر (بووژاندنەوەی دڵ HLR) لە لایەن خاتوو “ئەسرین ئیسماعیلی” یاردیدەدەر لەو بەشە لە نەخۆشخانەی ڤێسترۆس بە هاوکاری خاتوو “نازدار کرمانجی” پێشکەش کرا، تا ئەندامان لە کاتی پێویست دا بتوانن گیانی ئەو کەسانەی تووشی ڕاوەستانی دڵ دەبن لە مردن ڕزگار بکەن.
دوای پێشکەش کردنی چەندین خاڵی گرینگ لەسەر ئەو بەشە کە دەبێ هەر کەس بیزانێ، داوا لە بەشداربوان کرا تا بێن و بەکردەوە تاقی کاری لەسەر بووکەڵە تایبەتیەکان بکەن و پرسیارەکانی خۆیان لە خاتوو “ئەسرین و خاتوو نازدار” بکەن، کە لەو بەشە دا بەشێک لە ئەندامان زۆر چالاکانە بەشداریان کرد.
بەشی دووهەمی بەرنامە خاتوو “ڕێژان” بە یوگا و مێدیتەیشن و چەند جووڵانی ئەندامی لەش و هەرەوها گوتنەوەو ستایش کردنی جەستە و ئاگاداری لەسەر سڵامەتی تاک قسەی کرد.
سێهەم بەشی بەرنامە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و وەڵام و یاری منداڵان کە بەرپرسی ئەو بەشە خاتوو “ڕێناس خزری“ بە هاوکاری “ئالین کەریمی” بەسەر وەڵامە درووستەکان دا هاتنەوە و ئەو بەشەش بوو بە جێگای سرنجی ئامادەبووان و لە کۆتایی دا دیپڵۆم بەسەر بەشداربووانی ئەو بەشە دا دابەش کرا و خەڵاتێکی ڕەمزی پێشکەش بە ئەو کەسە کرا کە توانی بووی وەڵامی زۆربەی پرسیارەکان بداتەوە.
لە بەشێکی دیکە دا کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات نامەیەکی ڕێز لێنانی بەخشی بەو کەسانەی قۆناغی خوێندنی زانکۆ و دواناوەندیان لە وڵاتی سوئێد تەواو کردوە.
خاتوو “ناهید حوسێنی” هۆنراوەیەکی لەژێر ناوی “دایک” پێشکەش بە ئامەدەبووان کرد.
دوابەشی فێستیڤاڵی یەک ڕۆژەی یەکیەتیی ژنان تەرخان کرابوو بە بەشی هونەری و دانیشتن لە دەوری یەک و گێڕانەوەی بیرەوەی خۆشی ژیان و خواردنی خوانی ئێوارە، کە لە کەشێکی خۆش و دۆستانە دا تا کاتژمێر ٨ی ئێوارە درێژەی کێشا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ بەشداری گەرمی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆمیتەی شارەکان، سوپاسی تایبەت پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکا کە لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی یەک ڕۆژە دا هاوکاری کۆمیتەی بەڕێوەبەریان کرد، هەر لێرەوە بەتایبەتی سوپاس هاوڕێی ماندووی نەناس کاک “حەمەرەسوڵ کەریمی” دەکەین بۆ بە دێکۆمێنت کردنی ئەو چالاکییە.
هەر بژین و بمێنن بە شادی.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد
٢٦-٠٧-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٧ـەمین تاڵیادی تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە پاریس

2026-07-15

قرائت پیام مشترک سازمان‌های مدنی کردستان ایران در٣٧مین سالگرد ترور دکتر قاسملو و یارانش در گورستان پرلاشز توسط نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه

2026-07-13

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی