رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی مای ٢٠٢٦ لە کتێبخانەی شاری ئۆرێبرو و لە کەشێکی ئارام و پێکەوە بونێکی نووسەرانەدا، ماڵی کوردان بە هاوکاری لەگەڵ هەریەک لە
یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و هەروەها
ناوەندی دیموکراتی جڤاکی کوردستان، میوانداری لە چەند نووسەری کورد کرد، کە پێکهاتبوون لە: “سەرکان بروسک” “، ژوان قادر”، و هاوڕێ “ڕەند زارعی”.
هەریەک لە نووسەران تیشکیان خستە سەر کار و بەرهەمەکانیان و پێکەوە لەگەڵ میوانان گڤتوگۆیەکی هاوڕێیانە و بەسودیان سەبارەت بە نووسین و دەق ئەنجام دا.
ئامانج لە پێکهێنانی لەو چەشنە چالاکیانە، ڕێزگرتنە لە کار و ماندوبوونی نووسەرانی کورد بەبێ جیاوازی و هەروەها خزمەتکردنی زیاتر بە زمانی کوردی لە دیاسپۆرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو کۆڕە بوو بە جێگای سەرنجی ئۆگرانی ئەو بەشە و بەگشتی خوازیاری بەردەوامی لە پێکهێنانی کۆبوونەوەی لەو چەشنە بوون.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتە ئۆرێبرو
٠٢-٠٥-٢٠٢٦




