Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پەنجەکانمان لەنێو ئەوخاکەدا چەقاندووە، پێم سەیرە ئەوەندە گێلی، ئێمەدارستانین، دارستان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-26
  • 19:56

شەهلا کاوە

ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئامریکا ئەکات کە گوایە بەدوای  لە ناوچوونی خاک و خەڵکی ئیرانن و بۆ هەر کێشە و ناڕەزایەتییەک تەنیا وەڵام و چارەسەریان هەر ئەوەیە کە بڵێین دوژمنانمان [ئیسرائیل و ئامریکا] لە کەمیندان و دزەیان کردۆتە ناو خەڵکی ئێران وەک ئەوەی کە لە ئێران هیچ کێشەیەکی سیاسی، مەزهەبی، ئابووری و،…. نەبێ خەڵک بێ کێشەن و دوژمن فریوی داون بەڵام خەڵکی ناوخۆی جۆگڕافیاکەی خەریکن دەسەڵاتەکەی بە مێژوو دەسپێرن، ئاخوندەکان پێیان  ئەتکە دان بەو ڕاستییەدا بنێن کە خەڵکی ئێران خۆیان خوازیاری کۆتاییهێنان بەو دەسەڵاتەن و شایستەی سیستمێکی خەڵک سالار و دێموکراتن بەڵام ئەو هەمیشە دژبەرانی بە جاسووسی ئامریکا و ئیسرائیل و …. ناودەبات. لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و کێشە چارەسەر نەکراوەکانیدا کورد مەسەلەیەکی دیار و زەقە کە بۆتە سەرئێشەیەکی ڕەوا بۆ دەسەڵاتی کوشتن و بڕینی ئێران، خەباتی بەردەوام ونەبڕاوی  کوردیش وایکردووە کە باقی نەتەوەکانی ئێران بەجووڵە بکەون و بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕێگەیان بخەنە سەر ڕێگەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ ئازاد کردنی ناوچەی خۆیان، ئەم ڕەوتە هەتا دەڕوا گەرمتر دەبێ و خەڵکانێکی زۆر بەشوێن خۆی دەخات، زانیارییەکان خێرا بڵاوە ئەکەن و مرۆڤەکان بە خێرایی لە وەزعەکە تێدەگەن، بەجۆرێک کە پێشتر ئەگەر تەنیا کۆمەڵێکی تایبەت خەباتیان بەدژی داگیرکار ئەکرد ئیستا ئیدی بەناو جمگەکانی کۆمەڵگەدا بڵاوەی کردووە و ڕێژەیەکی زۆر بە خەڵکی ناڕازی زیاد بوون [دووکاندار، بازاڕی، مامۆستای ئایینی و قوتابخانەکان، منداڵی قوتابی، ژنان و کچانی بنەماڵەی شەهید و …. ئەمەش وایکردووە ڕێژیمی ئێران هەموو جۆرە تاکتیکێکی تیرۆر و تۆقاندن و زۆر جاریش ترسنۆکانە لەسەر میللەتانی ناڕازی ئێران تاقی بکاتەوە، شکاندنی کێلی گۆڕی ژینای جوانەمەرگ لەسەقزلەگەڵ ئەوەی ترسنۆکانەترین کار بوو ویستی دڵی برینداری بنەماڵەی ژینا و هەموو شەهیدانی “شۆڕشی ژینا” بکولێنێتەوە بەڵام  بەپێچەوانەی خواستی ڕێژیم ئەو کارەشی دیسان بووە هەوێنی یەکگرتووی خەڵک و بەوجۆرەی کە ڕێژیم لێی ئەترسێ شەقامەکان قەڕەباڵغ بوویەوە، خەڵک نەک هەر ئامانجی ڕێژیم ناهێننە دی بە شێوەیەکی سەیر و کەم وێنە هەر لە مەیدان حزووریان هەیە و دڵنیاین هەتا سەرکەوتن هەر ئەبن .

درۆ و حاشا لێکردنی بێ بنەمای ئەو ڕێژیمە لە دەنگ و حزووری خەڵکی خەباتکاری کورد زیاتر لەوەدا دەرەکەوێ کە هەمووکات لە قسەی کاربەدەستانیدا وەک باتڵ[ منحلە] باس لە ئەحزابی کوردی و بەتایبەت حیزبی دێموکرات ئەکات بەڵام بە درێژایی مێژوو سەدان کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە و حیزبەکانی دیکەی کوردی لە باشوور تیرۆر کردووە، بە لێشاو خەڵکانی چالاک و زیندووی نێوخۆی ڕۆژهەلات لە زیندان ئەکات و لە زۆر حاڵەتدا حوکمی قورس و ئیعدامیشیان بەسەردا دەسەپێنێ، بە مووشەک و دڕۆن ئاسمانی عێراق و باشووری کوردستان سەرەڕۆیانە ئەبڕێ بۆ ئەوەی حیزبێک یان ئەحزابێک کە بە قسەی خۆی لە ناو چوون و باتڵن لە نێو ببات، ئاخر شتی لەناوچوو لەناو ئەبەیت؟ بەوەش نەوەستاوە دیسانەوە لەم دواییانەدا و کە بۆی دەرکەوت مووشەکباران و ئیعدام و گرتن نەک هەر ئەحزاب و لایەنگرەکانیان تەواو ناکات بگرە کۆدەنگی و یەکیەتیی و کۆڵنەدانێک لەنێو خەڵکی ئازادیخوازدا درووست ئەکات کە مۆتەکەی خەوی کاربەدەستانی تارانە، دیسانەوە بە خەستی دەستی بەکاری ڕەشی تیرۆر کردەوە و لە ماوەی چەندین ڕۆژدا سێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی لە باشووری کوردستان تیرۆر کرد، هەر دیسانەوە ئەوکارەیش کۆدەنگییەکی لە یەکیەتی و خەباتکاری خەڵکی کورد درووست کرد و تێکڕا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ تازەترین شەهیدانی دەستی تیرۆر داپۆشرا بەتایبەتی خەڵک و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆ هەموو شوێنە گشتتیەکانی شار و گوندەکانی کوردستانیان بە پوستێری شەهیدان و بەڵێنی وەفاداری پێیان ڕازاندەوە .

ئەو قسەیەی کە دەڵێ من بووموتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە، لە ئێمەی کورد ڕوویداوە لە کرماشان و تاقۆسان کە شوێنێکی مێژووی گەشتیاری کوردستانە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم پێش بە لاوانێک کە بە جلوبەرگی کوردییەوە دەیانەوێ بچنە ژوورەوە دەگرن و  پێیان ئەڵێن : “کەس مافی ئەوەی نییە بەجلی کوردییەوە بێتە ئێرە”،[ جاتخوا وەرە سەرت نەماسێ] ڕۆژی دواتر لاوانی نیشتمانپەروەر و تووڕە لەو کردەوە پڕ لە دەستدرێژی و زوڵمەی ڕێژیم هەموویان بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە هەر لە تاقۆسان ئامادەبوون و بەرپرچی دەستدرێژی و خۆپەرەستی ڕێژیمیان دایەوە و ڕۆژەکانیتریش زیاتر لە جاران بە جلی کوردییەوە لە نێوشاردا دەرکەوتن.

لەمەریوان لەم ڕۆژانەی دواییدا بەخەستی  شاخە دارستانییەکانی ئەو شارە ئاگریان گرت یان ژیرانەترە بڵێین ئاگریان تێبەردرا ئەم ئاگر تێبەردانە هەموو ساڵێک ئەکرێ و زیانێکی زۆر بەر دارستان و پەلەوران ئەکەوێت و دارگەلێک ئەسووتێن کە ساڵانێکی زۆر ئەخایەنێت هەتا دارستان ببێتەوە بە خاوەن سەرمایەیەکی ئاوا بەسوود، گرینگی مەسەلەکە لەوەدایە ڕێژیمی ئێران ئەوەندە دەستی ناوەتە بەینی خەڵک و خاکی کوردستان بۆ فەوتاندنی، کە لە کاتی ئاوا قەیرانێکدا کەس پێیدا ناپەرمێتەوە پەنا بۆ دەسەڵات و شوێنە پێوەندیدارەکان نابات کە بە فریای ژینگە و خەڵک بکەون بەڵکوو خۆڕسکانە لە نێو خۆیاندا ئاگرەکە  کۆنتڕۆڵ ئەکەن و لەو ڕێگەیشدا دەیان ڕووداوی ناخۆش و کارەساتی گیانی بەسەریان دێ و بریندار ئەبن و …  لە کوژاندنەوەی ئاگری مەریواندا منداڵێک لەگەڵ باوکی هاتبوو نیشتمانی لە ئاگر ڕزگار بکات وێنەکەی هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەندەوە، ئەو وێنەوە پڕ بوو لە وانەی خۆڕاگری کە حەق وایە ئەو گیانفیداییانە نەسڵ بە نەسڵ بیگوازینەوە دوای خۆمان  کە ئەمە لە هەموو وڵاتێکدا لە کاتی قەدەر و قەیرانی ئاوادا ئەرکی دەسەڵاتە لەپێشدا کۆنتڕۆڵی قەیران بکات بەیارمەتی خەڵک نەک بەتەنیا خەڵک تێچوو بدەن .

ئەو کاروانە هەر دەڕوا و دەگاتە دوامەنزڵ ئێوەش فڕێ دەدرێنە سووچێکی پیس

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

2026-07-16

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

2026-07-16
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-18
کۆمەڵایەتی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٧ـەمین تاڵیادی تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە پاریس

قرائت پیام مشترک سازمان‌های مدنی کردستان ایران در٣٧مین سالگرد ترور دکتر قاسملو و یارانش در گورستان پرلاشز توسط نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه

خوێندەوەی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان، لە ٣٧مین ساڵوەگەری تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەپێرلاشێز لەلایەن نوینەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فرانسە

پیام «اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران» به مناسبت سی و هفتمین سالگرد ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو و یارانش در وین

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

پەنجەکانمان لەنێو ئەوخاکەدا چەقاندووە، پێم سەیرە ئەوەندە گێلی، ئێمەدارستانین، دارستان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-26
  • 19:56

شەهلا کاوە

ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئامریکا ئەکات کە گوایە بەدوای  لە ناوچوونی خاک و خەڵکی ئیرانن و بۆ هەر کێشە و ناڕەزایەتییەک تەنیا وەڵام و چارەسەریان هەر ئەوەیە کە بڵێین دوژمنانمان [ئیسرائیل و ئامریکا] لە کەمیندان و دزەیان کردۆتە ناو خەڵکی ئێران وەک ئەوەی کە لە ئێران هیچ کێشەیەکی سیاسی، مەزهەبی، ئابووری و،…. نەبێ خەڵک بێ کێشەن و دوژمن فریوی داون بەڵام خەڵکی ناوخۆی جۆگڕافیاکەی خەریکن دەسەڵاتەکەی بە مێژوو دەسپێرن، ئاخوندەکان پێیان  ئەتکە دان بەو ڕاستییەدا بنێن کە خەڵکی ئێران خۆیان خوازیاری کۆتاییهێنان بەو دەسەڵاتەن و شایستەی سیستمێکی خەڵک سالار و دێموکراتن بەڵام ئەو هەمیشە دژبەرانی بە جاسووسی ئامریکا و ئیسرائیل و …. ناودەبات. لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و کێشە چارەسەر نەکراوەکانیدا کورد مەسەلەیەکی دیار و زەقە کە بۆتە سەرئێشەیەکی ڕەوا بۆ دەسەڵاتی کوشتن و بڕینی ئێران، خەباتی بەردەوام ونەبڕاوی  کوردیش وایکردووە کە باقی نەتەوەکانی ئێران بەجووڵە بکەون و بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕێگەیان بخەنە سەر ڕێگەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ ئازاد کردنی ناوچەی خۆیان، ئەم ڕەوتە هەتا دەڕوا گەرمتر دەبێ و خەڵکانێکی زۆر بەشوێن خۆی دەخات، زانیارییەکان خێرا بڵاوە ئەکەن و مرۆڤەکان بە خێرایی لە وەزعەکە تێدەگەن، بەجۆرێک کە پێشتر ئەگەر تەنیا کۆمەڵێکی تایبەت خەباتیان بەدژی داگیرکار ئەکرد ئیستا ئیدی بەناو جمگەکانی کۆمەڵگەدا بڵاوەی کردووە و ڕێژەیەکی زۆر بە خەڵکی ناڕازی زیاد بوون [دووکاندار، بازاڕی، مامۆستای ئایینی و قوتابخانەکان، منداڵی قوتابی، ژنان و کچانی بنەماڵەی شەهید و …. ئەمەش وایکردووە ڕێژیمی ئێران هەموو جۆرە تاکتیکێکی تیرۆر و تۆقاندن و زۆر جاریش ترسنۆکانە لەسەر میللەتانی ناڕازی ئێران تاقی بکاتەوە، شکاندنی کێلی گۆڕی ژینای جوانەمەرگ لەسەقزلەگەڵ ئەوەی ترسنۆکانەترین کار بوو ویستی دڵی برینداری بنەماڵەی ژینا و هەموو شەهیدانی “شۆڕشی ژینا” بکولێنێتەوە بەڵام  بەپێچەوانەی خواستی ڕێژیم ئەو کارەشی دیسان بووە هەوێنی یەکگرتووی خەڵک و بەوجۆرەی کە ڕێژیم لێی ئەترسێ شەقامەکان قەڕەباڵغ بوویەوە، خەڵک نەک هەر ئامانجی ڕێژیم ناهێننە دی بە شێوەیەکی سەیر و کەم وێنە هەر لە مەیدان حزووریان هەیە و دڵنیاین هەتا سەرکەوتن هەر ئەبن .

درۆ و حاشا لێکردنی بێ بنەمای ئەو ڕێژیمە لە دەنگ و حزووری خەڵکی خەباتکاری کورد زیاتر لەوەدا دەرەکەوێ کە هەمووکات لە قسەی کاربەدەستانیدا وەک باتڵ[ منحلە] باس لە ئەحزابی کوردی و بەتایبەت حیزبی دێموکرات ئەکات بەڵام بە درێژایی مێژوو سەدان کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە و حیزبەکانی دیکەی کوردی لە باشوور تیرۆر کردووە، بە لێشاو خەڵکانی چالاک و زیندووی نێوخۆی ڕۆژهەلات لە زیندان ئەکات و لە زۆر حاڵەتدا حوکمی قورس و ئیعدامیشیان بەسەردا دەسەپێنێ، بە مووشەک و دڕۆن ئاسمانی عێراق و باشووری کوردستان سەرەڕۆیانە ئەبڕێ بۆ ئەوەی حیزبێک یان ئەحزابێک کە بە قسەی خۆی لە ناو چوون و باتڵن لە نێو ببات، ئاخر شتی لەناوچوو لەناو ئەبەیت؟ بەوەش نەوەستاوە دیسانەوە لەم دواییانەدا و کە بۆی دەرکەوت مووشەکباران و ئیعدام و گرتن نەک هەر ئەحزاب و لایەنگرەکانیان تەواو ناکات بگرە کۆدەنگی و یەکیەتیی و کۆڵنەدانێک لەنێو خەڵکی ئازادیخوازدا درووست ئەکات کە مۆتەکەی خەوی کاربەدەستانی تارانە، دیسانەوە بە خەستی دەستی بەکاری ڕەشی تیرۆر کردەوە و لە ماوەی چەندین ڕۆژدا سێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی لە باشووری کوردستان تیرۆر کرد، هەر دیسانەوە ئەوکارەیش کۆدەنگییەکی لە یەکیەتی و خەباتکاری خەڵکی کورد درووست کرد و تێکڕا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ تازەترین شەهیدانی دەستی تیرۆر داپۆشرا بەتایبەتی خەڵک و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆ هەموو شوێنە گشتتیەکانی شار و گوندەکانی کوردستانیان بە پوستێری شەهیدان و بەڵێنی وەفاداری پێیان ڕازاندەوە .

ئەو قسەیەی کە دەڵێ من بووموتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە، لە ئێمەی کورد ڕوویداوە لە کرماشان و تاقۆسان کە شوێنێکی مێژووی گەشتیاری کوردستانە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم پێش بە لاوانێک کە بە جلوبەرگی کوردییەوە دەیانەوێ بچنە ژوورەوە دەگرن و  پێیان ئەڵێن : “کەس مافی ئەوەی نییە بەجلی کوردییەوە بێتە ئێرە”،[ جاتخوا وەرە سەرت نەماسێ] ڕۆژی دواتر لاوانی نیشتمانپەروەر و تووڕە لەو کردەوە پڕ لە دەستدرێژی و زوڵمەی ڕێژیم هەموویان بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە هەر لە تاقۆسان ئامادەبوون و بەرپرچی دەستدرێژی و خۆپەرەستی ڕێژیمیان دایەوە و ڕۆژەکانیتریش زیاتر لە جاران بە جلی کوردییەوە لە نێوشاردا دەرکەوتن.

لەمەریوان لەم ڕۆژانەی دواییدا بەخەستی  شاخە دارستانییەکانی ئەو شارە ئاگریان گرت یان ژیرانەترە بڵێین ئاگریان تێبەردرا ئەم ئاگر تێبەردانە هەموو ساڵێک ئەکرێ و زیانێکی زۆر بەر دارستان و پەلەوران ئەکەوێت و دارگەلێک ئەسووتێن کە ساڵانێکی زۆر ئەخایەنێت هەتا دارستان ببێتەوە بە خاوەن سەرمایەیەکی ئاوا بەسوود، گرینگی مەسەلەکە لەوەدایە ڕێژیمی ئێران ئەوەندە دەستی ناوەتە بەینی خەڵک و خاکی کوردستان بۆ فەوتاندنی، کە لە کاتی ئاوا قەیرانێکدا کەس پێیدا ناپەرمێتەوە پەنا بۆ دەسەڵات و شوێنە پێوەندیدارەکان نابات کە بە فریای ژینگە و خەڵک بکەون بەڵکوو خۆڕسکانە لە نێو خۆیاندا ئاگرەکە  کۆنتڕۆڵ ئەکەن و لەو ڕێگەیشدا دەیان ڕووداوی ناخۆش و کارەساتی گیانی بەسەریان دێ و بریندار ئەبن و …  لە کوژاندنەوەی ئاگری مەریواندا منداڵێک لەگەڵ باوکی هاتبوو نیشتمانی لە ئاگر ڕزگار بکات وێنەکەی هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەندەوە، ئەو وێنەوە پڕ بوو لە وانەی خۆڕاگری کە حەق وایە ئەو گیانفیداییانە نەسڵ بە نەسڵ بیگوازینەوە دوای خۆمان  کە ئەمە لە هەموو وڵاتێکدا لە کاتی قەدەر و قەیرانی ئاوادا ئەرکی دەسەڵاتە لەپێشدا کۆنتڕۆڵی قەیران بکات بەیارمەتی خەڵک نەک بەتەنیا خەڵک تێچوو بدەن .

ئەو کاروانە هەر دەڕوا و دەگاتە دوامەنزڵ ئێوەش فڕێ دەدرێنە سووچێکی پیس

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

2026-07-16

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

2026-07-16

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی