خوشکانی ئازیز، وەکوو سەرۆکی ژنانی حیزبە سۆسیالیستەکانی ئوروپا گەرمترین سڵاو و ڕێز دەنێرم بۆ کۆنگرەکەتان.
ئەمڕۆ وەک ژنانی کورد کۆدەبنەوە کە
بەردەوام بن لە خەباتێکی درێژخایەن و بەکۆمەڵ بۆ ئازادی و کەرامەت و دێموکراسی لە بەرامبەر سەرکوتی دڕندانەدا.
هەر لە سەرەتاوە بزووتنەوەکەتان نیشانی داوە کە ئازادی سیاسی و ئازادی ژن لەیەکتر جیا ناکرێتەوە.
ژنانی ئێوە هەرگیز بەتەنها تەماشاچی و شایەدحاڵ نەبوون بەڵکوو ئێوە سەرکردەن، ئێوە ڕێکخەرن و وانە دەڵێنەوە، کۆمەڵگاکەتان دەپارێزن و ئارەزووی داهاتوویەکی دیکە دەکەن.
ئەمڕۆ بەهۆی سیاسەتی سەرکوتکەرانە ژنانی کورد لە دڵی بزووتنەوەی دێموکراسی ئێران دا دەژین. کاتێک دونیا هاواری ژن ژیان ئازادی دەکرد، دەنگی بوێری ئێوە و ناوی کچەکەی ئێوە ئیلهامبەخش بوو بۆ ملیۆنان کەس و بۆ هەمیشە فێمینیستەکانی جیهانی گۆڕی.
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و ئەوە ساتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی سەرۆکایەتی خۆتان نەک تەنها لە خەباتدا بەڵکوو لە داڕشتنی بڕیار و سیاسەت بۆ داهاتووشدا. چونکە هەموو خەباتێک پێویستی بە عەقڵ و دەستی ژنان هەیە، لەسەر ئەو مێزەی کە بڕیارەکانی لێدەدرێ، وەک سەرکردەی سیاسی ، ڕێکخەری دانوستانکار ، یان وەک چاودێرێک بۆ ئەوەی بزانن ئازادی کۆمەڵگاکەتان لە داهاتودا چۆن دەبێت.
ئێوە دووبارە و سێبارە سەلماندووتانە کە سەرکردایەتی تەنها هەڵوێستێک نییە بەڵکو کردەوەیەکی بەرپرسیارانەیە کە هەموو ڕۆژێک ئەو ژنانە شانی دەخەنە بەر و ڕەتیدەکەنەوە بێدەنگ بن.
کاتێک ژنان سەرکردەن ، بڕیارەکان دادپەروەرتر دەبن، ئاشتی بەهێزترە و دادپەروەری برەوی زیاتر دەبێ.
لە سەرانسەری ئێراندا ژنانی کورد بڕبڕەی پشتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازین و ئێوە باجی قورسی بۆ دەدەن. ڕووبەڕووی زیندان و دەربەدەری و توندوتیژی دەبنەوە. بەڵام بەردەوامن و ئازان و کۆڵ نادەن.
لەو خۆڕاگرییەدا ئێوە لەبری هەموو ژنێک قسە دەکەن. هەر لەبەر ئەو خۆڕاگریەتانە ، ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە سەرسامی و هاودەنگیەوە سەیری ئێوە دەکەن.
وەک چۆن ئەمڕۆ کۆدەبنەوە ئەمە بە ڕوونی بزاننن کە ئێمە دەتانبینین و گوێتان لێدەگرین و لەگەڵتان وەستاوین.
Jin jiyan azadi , ئازادی ژیانی ژنان.
Zita Gurmai, jnanî PES




