Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکاران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-01-21
  • 08:23


هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
نەتەوەی ئاشتیخواز و مافویستی کورد!
لاوان، ژنان و خوێندکارانی شۆڕشگێڕی نیشتمان!
٧٨ ساڵ بەر لە ئێستە، لە کاتێکدا کە هێشتا ڕێکخراوی نێوەنەتەوەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێشێلکردنی مافی خەڵکی بێدەسەڵات دانەمەرزابوو و نزیک بە ٨ مانگ بەر لەم پێکهاتە جیهانییە، لە گۆشەیەک لە خاکی نیشتمان و لە شاری مەهاباد، دێموکراتترین حیزب لە ناوچەکە سەری هەڵدا و بوون و مانی نەتەوەیەکی بندەست و بێدەسەڵاتی بە گوێی داگیرکەران و دەسەڵاتداران ناوچەکە چرپاند.
لەو کاتەی کە تازە شەڕی ماڵوێرانکەری دووهەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو و گۆڕینێک لە ژئۆپۆلتیکی جیهان و بەتایبەت ئێران هاتبووە ئاراوە، کۆمەڵێک کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی نەتەوەی کورد کە ۳ ساڵ پێش، بناغەی پێکهاتەیەک بە ناوی کۆمەڵەی “ژێکافـ”ـیان دانابوو، بە خوێندنەوەیەکی قووڵی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی کوردستان و ناوچەکە لە ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۲٤ی هەتاوی، بە ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتیی “پێشەوا قازی محەممەد”، کۆمارێکی دێموکراتیک و سەروەریخوازیان ڕاگەیاند.
کۆماری کوردستان کە هەڵقوڵاوی خەون و ئاواتێکی لەمێژینە نەتەوەی کورد بوو، بە خێراییەکی کەم و بێوێنەدا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەنگی دایەوە و سەرنجی هەموو نیشتمانپەروەر و کوردێکی بەئەمەگی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لەو شوێنانە کە دەرفەت و هەلی بۆ ڕەخسابوو کەسایەتییەکانی کوردستانی لەم ئەزموونە نوێیەدا ئەرکدار و بەرپرس کرد.
ئەگەر ئەم کۆمارە تەمەنێکی وەهای نەبوو و هەلومەرجی سیاسی، ڕێکەوتنی حکومەتی پالەوی و یەکیەتیی سۆڤیەت و خەمساردیی و خەیانەتی هێندێ نابەرپرسی نێو کۆمار دەرفەتی ئەوەی پێ نەدا کە بەرەو ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات شۆڕ ببێتەوە و کەم توانی درێژە بە ڕۆڵی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی خۆی بدات، بەڵام ئاسەوار و شوێنپەنجەکانی هەتا ئێستەش بە بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ دێموکراتیکی کوردستانەوە نەک دیارن بەڵکوو وانەکانی بوونەتە ئەزموونی خەباتی هەنووکەییمان.

ئاسەوارەکانی کۆماری کوردستان لە خەباتی ڕزگاریخوازی کورد هێندە قووڵ و کاریگەرە، هیچ ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیزمی کورد ناتوانێت لە پێوەرە نەتەوەیییەکانی ئەم خەباتە هزری و سیاسییە لا بدات و پشتگوێی بخات، کە دەکرێت ئاماژە بە هێندێ چەمک و کەتواری حاشاهەڵنەگر بکرێت کە لە دەسکەوت و ئەنجامەکانی کۆمار لە قەڵەم دەدرێن:

ئاڵا و پێشمەرگە:
دوو بەرهەم و دیاریی کۆماری کوردستان، هێمای سەربەستی و خۆڕاگریی نەتەوەییی کوردن و بوونە هۆی ئەوەی کە ئەو عەقڵیەتە لە مێشکی تاکی کورد بیچم بگرێت کە ئێمەش وەک هەر نەتەوەیەکی سەر گۆی زەوی دەبێت خاوەن هێما و ناونیشانێکی نەتەوەیی بین و ئەو بەرپرسایەتییە لە ناخی ڕۆڵە بەئەمەگەکانی کورد دروست بکات کە لەژێر ناوی “پێشمەرگە” داکۆکی لە بوون و مانی نەتەوە و خاک و ئاڵاکەیان بکەن.

زمان ڕەمزی مانەوەی نەتەوە:
زمان، ڕەمزی مانەوەی نەتەوە و خاکێکە کە بوون و گەشەکردنی زمان بەندە بە گەشە و هەڵکشانی ئەم دوو چەمکە. نەتەوەیەک کە زمانەکەی فەوتا، بەدڵنیاییەوە خۆیشی دەفەوتێت، بۆیە پەروەردەکردنی مناڵان بە زمانی دایک لە سیاسەت و یاساکانی کۆماری کوردستان، سیاسەتێکی بنەڕەتی و گرنگ بوو و بە چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە، گۆڤار و گرنگیدان بە نووسەران و شاعێرانی کورد لە دەوری کۆماری ئەم بەرپرسایەتییە بەجێ گەیاند و ئێستەش “زاراکان و سەیوانـ”ـەکان ئەم بەرپرسایەتییەیان بە ئەستۆ گرتووە.

ئازادی و دادپەروەری:
ئازادی سروشتیترین و بنەڕەتیترین مافی هەر مرۆڤێکە و هیچ مرۆڤێک بۆی نییە ئەم مافە لە هیچ مرۆڤێکی دیکە وەرگرێت و لە هەمبەر ژیانێکی ئاسوودە و خۆشگوزەران نابێت ئازادی لە هیچ مرۆڤێک بستێنرێتەوە. ئەم دوو چەمکە کە دوانەی ژیانێکی سەربەست و ڕاستەقینەی مرۆڤن، لە کۆماری کوردستان بناغەکانی پتەو و قایمیان بۆ دانرا و هەتا ئێستەش حیزبی دامەزرێنەری کۆمار ـ حیزبی دێموکرات ـ لەسەریان و لە پێناو ئازادی و بەدێهاتنی دادپەروەری بۆ کۆمەڵگای کوردستان خەبات دەکات.

گرنگیدان بە ژنان، لاوان و خوێندکاران:
ژنان کە نیوەی کۆمەڵگان و لاوان داهاتووی وڵات، و خوێندەوار و خوێندکاریش کە هەم ژنان لە خۆ دەگرێت و هەم لاوان، ڕۆڵی سەرەکیی گەشەی زانست و پێگەیشتوویی کۆمەڵگایان لە ئەستۆیە. ئەم سێ توێژە کە کۆڵەکەی کۆمەڵگان لە بەرنامە و سیاسەتی کۆمار بزر نەبوون و پشتگوێ نەخران، بۆیە بە دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ ژنان “یەکیەتیی یایانی کوردستان” و بنیاتنانەوە ڕێکخراوی لاوان “ئیتحادیەی جەوانانی دێموکرات” و هەروەها “ناردنی کەسە بلیمەتەکانی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات”، کۆماری کوردستان لەم ڕاستایەدا بناغەیەکی پتەوی داڕشت، کە دەرئەنجامەکەی لە بەرخۆدان و ڕاسانی لاوان، ژنان و خوێندکاران لە ڕاپەڕینی “ژینا” و بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادیـ”ـدا دەبینینەوە.

لە کۆتاییدا وەکوو یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات، بە بۆنەی ۷٨ ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان؛ بە لاوان، ژنان و خوێندکارانی ڕزگاریخوازی کورد دەڵێین: کە ئەم بڕگە لە مێژووی نەتەوەکەمان بڕگەیەکی زێڕین و درەوشاوەیە و پێویستە ئامانجەکانی بە دەستی جیلی داهاتووی نیشتمانەکەمان بگات، بۆ ئەوەی لە بنیاتنانی نیشتمانێکی سەربەست و بەختەوەردا ڕەچاو بکرێن و بەم پێیە بناغەی ژیانێکی ئازاد و دادپەروەرانە دابنرێت.

بەهیوای وەدیهاتنی ئامانجی لەمێژینەی نەتەوەکەمان و بنیاتنانەوەی کۆمارێکی دیکەی کوردستان!
یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات
۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

2025-06-01
سیاسی

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-23
ئەدەبی

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20
سیاسی

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سێمیناری “ئەزموونی ژن سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە پارلەمانی سوئێد”

ڕوانینی تایبەت!

بەشداری هەیئەتێکی یەكیەتیی ژنان لە كۆبونەوەیەكی تەندرووستی !

“بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر کاک هاشم کەریمی”

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکاران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-01-21
  • 08:23


هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
نەتەوەی ئاشتیخواز و مافویستی کورد!
لاوان، ژنان و خوێندکارانی شۆڕشگێڕی نیشتمان!
٧٨ ساڵ بەر لە ئێستە، لە کاتێکدا کە هێشتا ڕێکخراوی نێوەنەتەوەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێشێلکردنی مافی خەڵکی بێدەسەڵات دانەمەرزابوو و نزیک بە ٨ مانگ بەر لەم پێکهاتە جیهانییە، لە گۆشەیەک لە خاکی نیشتمان و لە شاری مەهاباد، دێموکراتترین حیزب لە ناوچەکە سەری هەڵدا و بوون و مانی نەتەوەیەکی بندەست و بێدەسەڵاتی بە گوێی داگیرکەران و دەسەڵاتداران ناوچەکە چرپاند.
لەو کاتەی کە تازە شەڕی ماڵوێرانکەری دووهەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو و گۆڕینێک لە ژئۆپۆلتیکی جیهان و بەتایبەت ئێران هاتبووە ئاراوە، کۆمەڵێک کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی نەتەوەی کورد کە ۳ ساڵ پێش، بناغەی پێکهاتەیەک بە ناوی کۆمەڵەی “ژێکافـ”ـیان دانابوو، بە خوێندنەوەیەکی قووڵی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی کوردستان و ناوچەکە لە ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۲٤ی هەتاوی، بە ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتیی “پێشەوا قازی محەممەد”، کۆمارێکی دێموکراتیک و سەروەریخوازیان ڕاگەیاند.
کۆماری کوردستان کە هەڵقوڵاوی خەون و ئاواتێکی لەمێژینە نەتەوەی کورد بوو، بە خێراییەکی کەم و بێوێنەدا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەنگی دایەوە و سەرنجی هەموو نیشتمانپەروەر و کوردێکی بەئەمەگی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لەو شوێنانە کە دەرفەت و هەلی بۆ ڕەخسابوو کەسایەتییەکانی کوردستانی لەم ئەزموونە نوێیەدا ئەرکدار و بەرپرس کرد.
ئەگەر ئەم کۆمارە تەمەنێکی وەهای نەبوو و هەلومەرجی سیاسی، ڕێکەوتنی حکومەتی پالەوی و یەکیەتیی سۆڤیەت و خەمساردیی و خەیانەتی هێندێ نابەرپرسی نێو کۆمار دەرفەتی ئەوەی پێ نەدا کە بەرەو ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات شۆڕ ببێتەوە و کەم توانی درێژە بە ڕۆڵی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی خۆی بدات، بەڵام ئاسەوار و شوێنپەنجەکانی هەتا ئێستەش بە بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ دێموکراتیکی کوردستانەوە نەک دیارن بەڵکوو وانەکانی بوونەتە ئەزموونی خەباتی هەنووکەییمان.

ئاسەوارەکانی کۆماری کوردستان لە خەباتی ڕزگاریخوازی کورد هێندە قووڵ و کاریگەرە، هیچ ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیزمی کورد ناتوانێت لە پێوەرە نەتەوەیییەکانی ئەم خەباتە هزری و سیاسییە لا بدات و پشتگوێی بخات، کە دەکرێت ئاماژە بە هێندێ چەمک و کەتواری حاشاهەڵنەگر بکرێت کە لە دەسکەوت و ئەنجامەکانی کۆمار لە قەڵەم دەدرێن:

ئاڵا و پێشمەرگە:
دوو بەرهەم و دیاریی کۆماری کوردستان، هێمای سەربەستی و خۆڕاگریی نەتەوەییی کوردن و بوونە هۆی ئەوەی کە ئەو عەقڵیەتە لە مێشکی تاکی کورد بیچم بگرێت کە ئێمەش وەک هەر نەتەوەیەکی سەر گۆی زەوی دەبێت خاوەن هێما و ناونیشانێکی نەتەوەیی بین و ئەو بەرپرسایەتییە لە ناخی ڕۆڵە بەئەمەگەکانی کورد دروست بکات کە لەژێر ناوی “پێشمەرگە” داکۆکی لە بوون و مانی نەتەوە و خاک و ئاڵاکەیان بکەن.

زمان ڕەمزی مانەوەی نەتەوە:
زمان، ڕەمزی مانەوەی نەتەوە و خاکێکە کە بوون و گەشەکردنی زمان بەندە بە گەشە و هەڵکشانی ئەم دوو چەمکە. نەتەوەیەک کە زمانەکەی فەوتا، بەدڵنیاییەوە خۆیشی دەفەوتێت، بۆیە پەروەردەکردنی مناڵان بە زمانی دایک لە سیاسەت و یاساکانی کۆماری کوردستان، سیاسەتێکی بنەڕەتی و گرنگ بوو و بە چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە، گۆڤار و گرنگیدان بە نووسەران و شاعێرانی کورد لە دەوری کۆماری ئەم بەرپرسایەتییە بەجێ گەیاند و ئێستەش “زاراکان و سەیوانـ”ـەکان ئەم بەرپرسایەتییەیان بە ئەستۆ گرتووە.

ئازادی و دادپەروەری:
ئازادی سروشتیترین و بنەڕەتیترین مافی هەر مرۆڤێکە و هیچ مرۆڤێک بۆی نییە ئەم مافە لە هیچ مرۆڤێکی دیکە وەرگرێت و لە هەمبەر ژیانێکی ئاسوودە و خۆشگوزەران نابێت ئازادی لە هیچ مرۆڤێک بستێنرێتەوە. ئەم دوو چەمکە کە دوانەی ژیانێکی سەربەست و ڕاستەقینەی مرۆڤن، لە کۆماری کوردستان بناغەکانی پتەو و قایمیان بۆ دانرا و هەتا ئێستەش حیزبی دامەزرێنەری کۆمار ـ حیزبی دێموکرات ـ لەسەریان و لە پێناو ئازادی و بەدێهاتنی دادپەروەری بۆ کۆمەڵگای کوردستان خەبات دەکات.

گرنگیدان بە ژنان، لاوان و خوێندکاران:
ژنان کە نیوەی کۆمەڵگان و لاوان داهاتووی وڵات، و خوێندەوار و خوێندکاریش کە هەم ژنان لە خۆ دەگرێت و هەم لاوان، ڕۆڵی سەرەکیی گەشەی زانست و پێگەیشتوویی کۆمەڵگایان لە ئەستۆیە. ئەم سێ توێژە کە کۆڵەکەی کۆمەڵگان لە بەرنامە و سیاسەتی کۆمار بزر نەبوون و پشتگوێ نەخران، بۆیە بە دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ ژنان “یەکیەتیی یایانی کوردستان” و بنیاتنانەوە ڕێکخراوی لاوان “ئیتحادیەی جەوانانی دێموکرات” و هەروەها “ناردنی کەسە بلیمەتەکانی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات”، کۆماری کوردستان لەم ڕاستایەدا بناغەیەکی پتەوی داڕشت، کە دەرئەنجامەکەی لە بەرخۆدان و ڕاسانی لاوان، ژنان و خوێندکاران لە ڕاپەڕینی “ژینا” و بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادیـ”ـدا دەبینینەوە.

لە کۆتاییدا وەکوو یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات، بە بۆنەی ۷٨ ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان؛ بە لاوان، ژنان و خوێندکارانی ڕزگاریخوازی کورد دەڵێین: کە ئەم بڕگە لە مێژووی نەتەوەکەمان بڕگەیەکی زێڕین و درەوشاوەیە و پێویستە ئامانجەکانی بە دەستی جیلی داهاتووی نیشتمانەکەمان بگات، بۆ ئەوەی لە بنیاتنانی نیشتمانێکی سەربەست و بەختەوەردا ڕەچاو بکرێن و بەم پێیە بناغەی ژیانێکی ئازاد و دادپەروەرانە دابنرێت.

بەهیوای وەدیهاتنی ئامانجی لەمێژینەی نەتەوەکەمان و بنیاتنانەوەی کۆمارێکی دیکەی کوردستان!
یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات
۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

2025-06-01

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی