بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٦
پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەواڵ‹پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە!

بە ناوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و ئومێدەوە، پیرۆزبایی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکیەتیی ژنانتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەتان و کۆنگرەکەتان دەخوازین. بەو هیوایەی ئەم کۆنگرەیە دەستمایەیەک بێ بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانیی ژنان و پیاوانی کوردستان و لە هەموو پارچەکانی نیشتمان.

ئەم کۆنگرەیە وەک مەیدانێکی پڕبەرهەمی دیالۆگ، یەکڕیزی و نوێ‌بوونەوە، نیشانەیەکە لە بەردەوامیی تێکۆشان و خەباتی ژنان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دێموکراتی و دادپەروەر. ژنان لە درێژەی مێژووی تێکۆشانی نەتەوەی کورددا، بە خۆڕاگری و بەرخۆدان هەوڵیان داوە و لە ئێستا دا بە پێگەیەکی نوێی خەبات و بەهێزبوون گەیشتوون، کە ئەمەش وای کردووە بە هیواوە بڕوانینە داهاتووی تێکۆشانیان.

ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کار و تێکۆشانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەک لە شێوەکان بە بەشداری لە پڕۆسەی دێموکراتیزەکردنی کوردستان دەزانین و هاوڕێیەتی و پاڵپشتیی خۆمان لە هەوڵ و تێکۆشانتان ڕادەگەیەنین.

هیوا خوازین کە ئاکامی ئەم کۆنگرەیە بنەمایەکی نوێ بێت بۆ پەیوەندی و هەماهەنگیی زیاتر و کاری پڕبەرهەم بۆ پەرەپێدانی ماف و ئاستی ژیان و ئازادیی ژنان لە کوردستان.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

                                                خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی